پۆلاَنی: تا ئێستا 48 گه‌وره‌ سه‌ركرده‌ی ئه‌لقاعیده‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون و ده‌ستگیركراون

پۆلاَنی: تا ئێستا 48 گه‌وره‌ سه‌ركرده‌ی ئه‌لقاعیده‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون و ده‌ستگیركراون
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌واد پۆلاَنی رایگه‌یاند هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا 48 گه‌وره‌ سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق بكوژن وهه‌ندێكیشیان ده‌ستگیر بكه‌ن، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌رانی ئه‌لقاعیده‌ وا خه‌ریكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن و پێگه‌و حه‌شارگه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه‌و ته‌نیا ماوه‌ پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان ده‌ست پێبكات.

پۆلاَنی ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا به‌تایبه‌ت كه‌ توانیویانه‌ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ له‌ رووی شاره‌زای سه‌ربازی به‌ده‌ست بێنن كه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و هێزانه‌بتوانن ئه‌به‌ موسعه‌ب زه‌رقاوی و ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی و ئه‌بو ئه‌یوب میسری بكوژن.

وه‌زیری ناوخۆی عێراق دووپاتیشی كرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پرۆسه‌ی راوه‌دوونان و ده‌ستگیركردن و كوشتنی تیرۆریستانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌.
جێی باسه‌ تا ئێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌هاوكاری سوپای ئه‌مه‌ریكاو به‌پێی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان به‌غداو واشنتۆن پرۆسه‌ی له‌ ناوبردنی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌ تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
Top