ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان به‌توندی ئیدانه‌ی تۆپبارانكردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان به‌توندی ئیدانه‌ی تۆپبارانكردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ به‌یانێكدا ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان به‌توندی ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ تۆپخانه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

به‌یانه‌كه‌ی ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ئێران و توركیا به‌ سیاسه‌تێكی سلبی له‌ قه‌ڵم ده‌دا به‌تایبه‌ت سیاسه‌ته‌كانی ئێران كه‌ بۆ تۆپبارانكردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ وێرِای كوژران و برینداربوون و زه‌ره‌رو زیانی گیانی و مادی كه‌به‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌وتوون ئێران بارودۆخی سیاسی عێراقی به‌تایبه‌ت پرسی دواكه‌وتنی حكومه‌تی بۆ ئه‌و تۆپبارانه‌ قۆستۆته‌وه‌.

ده‌سته‌ی زانایان له‌به‌رامبه‌ر ئیدانه‌كردنی تۆپبارانكردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی ئێستای عێراقیش به‌رپرسیار ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ده‌ینوێ له‌ ئاستی تۆپبارانكردنه‌كان.
Top