عه‌بدوللـه‌تیف: كورد له‌ عێراق خاوه‌ن ژماره‌ی خۆیه‌تی و ده‌توانێ هاوسه‌نگی هێزه‌كان بگۆرِێ

عه‌بدوللـه‌تیف: كورد له‌ عێراق خاوه‌ن ژماره‌ی خۆیه‌تی و ده‌توانێ هاوسه‌نگی هێزه‌كان بگۆرِێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتمانی وائیل عه‌بدولله‌تیف به‌ پێویستی زانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی دابمه‌زرێ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو پێكهاته‌كان و كوتله‌ براوه‌كان له‌خۆبگرێ.

له‌لێدوانێكی تاییبه‌تدا بۆ puk میدیا عه‌بدولله‌تیف ئاماژه‌ی به‌به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی نێوان لیسته‌كه‌یی و لیستی ئه‌لعێراقییه‌ دا، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌لیستی كوردستانی رۆڵێی ته‌واوی هه‌یه‌ له‌ گۆرِینی هاوسه‌نگی هێزه‌ سیاسییه‌كان، چونكه‌ كورد له‌ عێراق ژماره‌یه‌كه‌و خاوه‌نی سه‌نگی خۆیه‌تی له‌ گۆرِه‌پانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هیچ لایه‌ك ناتوانێ سووكایه‌تی بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ بكات.

جێی باسه‌ تا ئێستا به‌هۆی ململانێ ساسییه‌كان و یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه‌و هه‌موو كوتله‌ براوه‌ عێراقییه‌كانیش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت پێویستان به‌ هه‌رێمی كوردستان و كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هه‌یه‌.
Top