شه‌رِی ئاو.. سوریا تاماوه‌یه‌كی دیكه‌ ئاگر له‌ رووباری دیجله‌ به‌رنادات

شه‌رِی ئاو.. سوریا تاماوه‌یه‌كی دیكه‌ ئاگر له‌ رووباری دیجله‌ به‌رنادات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی حكومتی عێراق رایگه‌یاند پرۆژه‌ی گۆرِینی رێرِه‌وی ئاوی رووباری دیجله‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچوه‌ ئاوییه‌كانی حكومه‌تی عێراق عه‌لی هاشم به‌ ئاژانسی (ئاكانیوز)ی راگه‌یاند له‌كاتی ئێستادا سوریا پرِۆژه‌ی گۆرِینی رێرِه‌وی ئاوی رووباری دیجله‌ به‌مه‌به‌ستی سوودی كشتوكاڵی بۆ ناوخاكی ولاَته‌كه‌ی گلناداته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه‌ گه‌رِانده‌وه‌ كه‌ ئه‌و دۆسییه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ماوه‌ به‌سه‌رچووی عێراقییه‌وه‌ به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ده‌كرێ.

هاشم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا عێراق وه‌لاَمێكی له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دواخستنی پرِۆژه‌كه‌ بۆ كاتێی دیكه‌.
ناوبراو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ حكومه‌تی عێراق زۆر جیدی بوو له‌ به‌دواداچوونی دۆسییه‌كه‌، چونكه‌ هه‌ستی به‌وه‌كرد جێبه‌جێكردنی پرِۆژه‌كه‌ راسته‌خۆ كاریگه‌ری سلبی ده‌بێت به‌سه‌ر ئاو و كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ عێراق.

جێی باسه‌ هه‌ردووحكومه‌تی سوریاو حكومه‌تی پێشووی عێراق له‌ ساڵ 2002 رێكه‌وتنامه‌یه‌كیان مۆركردووه‌ كه‌ رێگه‌ به‌سوریا ده‌دا ئه‌گه‌ر پێویستی بوو رێرِه‌وی رووباری دیجله‌ بۆ ناو خاكی ولاَته‌كه‌ی گلداته‌وه‌.
Top