سبه‌ی یه‌كه‌م كه‌شتی سه‌ربازیی فه‌رِه‌نسی ده‌گاته‌ به‌نده‌ره‌كانی به‌سرِه‌

سبه‌ی یه‌كه‌م كه‌شتی سه‌ربازیی فه‌رِه‌نسی ده‌گاته‌ به‌نده‌ره‌كانی به‌سرِه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

برِیاروایه‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ دوای 32 ساڵ وكو هه‌نگاوێك بۆ به‌هێزكردنی متمانه‌ له‌ نێوان به‌غداو پاریس یه‌كه‌م كه‌شتى شه‌رِكه‌ری فه‌رِه‌نسی بگاته‌ به‌نده‌ره‌كانی به‌سرِه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ باڵیۆزی فه‌رِه‌نسا له‌ عێراق بۆرێس بوالۆن رایگه‌یاند ره‌وانه‌كردنی ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فه‌رِه‌نساوه‌ به‌شێكه‌ له‌ پیاده‌كردن وئالوگۆرِی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو پاریس، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ولاَته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌ حكومه‌تی عێراق بكات به‌مه‌به‌ستی گه‌رِانه‌وه‌ی بۆناو گۆرِه‌پانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پاریس تێرِوانینێكی روونی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌ سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر عێراق، به‌هیچ شێوه‌كیش وانابینێ عێراق ببێته‌ هه‌رِه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌، به‌ پێویستیشی زانی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ رۆڵی یه‌كلاكره‌وه‌ی ببێ و بتوانێ متمانه‌ بۆخۆی بگێرێته‌وه‌. له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بوالبۆن رایگه‌یان كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویستی به‌ عێراقێكی به‌هێز هه‌یه‌ تابتوانێ سه‌قامگیری خۆی بپارێزێ و دواتریش ببێته‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌.
Top