لیستى ئه‌لعێراقییه: گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌درو هاوپه‌یمانى كوردستانى جیدى و ئیجابى بووه
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامى لیستى ئه‌لعێراقییه ئینتیسار عه‌للاوى رایگه‌یاند كوتله‌كه‌یان له گفتگۆیه‌كى جیدى و زۆرباش دایه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ره‌وتى سه‌در له ناو ئیئتیلافى نیشتمانى و كوتله‌ى هاوپه‌یمانى كوردستانى سه‌باره‌ت به پێكهێنانى حكومه‌تى داهتووى عێراق, ئه‌وشى روونكرده‌وه لیستى ئه‌لعێراقییه چاوه‌رِێى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات بۆ راسپاردنى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌و پێیه‌ى توانیویه‌تى له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 7 ى ئازار به 91 كورسى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنىَ.
ناوبراو جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ره‌وتى سه‌درو هاوپه‌یمانى كوردستانى زۆر جیدى و ئیجابى بووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا دانووستان و گفتوگۆ جیدییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌درو هاوپه‌یمانى كوردستانى بۆ ئه‌وه‌نییه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانییه‌تى پێكبهێنن چونكه ئه‌وان خۆیان كوتله‌ى یه‌كه‌م و براوه‌ن كه ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌لعێراقییه چاوه‌رِوانى سه‌رۆك كۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت پێكبهێنىَ.