بۆ كۆتایى هێنان به‌ته‌نگژه‌ى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت كوتله‌ى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان پێشنیارێك ده‌خاته‌روو

بۆ كۆتایى هێنان به‌ته‌نگژه‌ى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت كوتله‌ى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان پێشنیارێك ده‌خاته‌روو
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق سیروان زه‌هاوى رایگه‌یاند له‌ چه‌ند رۆژى كه‌مى داهاتوو شاندى كوتله‌ى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌ره‌و به‌غدا به‌رِێده‌كه‌وىَ و په‌یامێك له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات بۆ كۆتایی هێنان به‌ته‌نگژه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.

زه‌هاوى رایگه‌یاند كوتله‌ى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان سووره‌ له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌كى واقیانه‌، ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كه‌ كوتله‌ى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان چه‌ند پێشنیارێك ده‌خاته‌روو له‌وانه‌ پێدانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ كوتله‌یه‌كى دیاریكراو وه‌پێدانى پۆستێكى دیكه‌ى بالاَى حكومى له‌وانه‌ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و هه‌ردوو پۆستى جێگره‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمارو له‌گه‌ڵ پێدانى دوو وه‌زاره‌تى سیادى به‌كوتله‌ى ركابه‌رى ئه‌و كوتله‌یه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێده‌درىَ.

به‌هۆى ناكۆكى نێوان كوتله‌ براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 7 ى ئازار له‌سه‌ر یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى داهاتوو تا ئێستا نه‌توانراوه‌ حكومه‌تى نوێى عێراق پێكبهێنرێت.
Top