لیستى ئه‌لعێراقییه‌ كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌كا بۆ دوور خستنه‌وه‌ى مالیكى

لیستى ئه‌لعێراقییه‌ كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌كا بۆ دوور خستنه‌وه‌ى مالیكى
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكى لیستى ئه‌لعێراقییه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات بۆ دوور خستنه‌وه‌ى مالیكى له‌ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهتووى عێراق.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا عه‌دنان شه‌حمانى رایگه‌یاند لیستى ئه‌لعێراقییه‌ى ئه‌یاد عه‌للاوى كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات بۆ دوور خستنه‌وه‌ى مالیكى له‌حالێكدا ئه‌گه‌ر نه‌توانىَ حكومه‌تى داهاتوو پێكبهێنىَ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش عه‌للاوى پشت به‌ ده‌ست تێوه‌ردانى ده‌ره‌وه‌و ولاَتانى ئیقلیمى ده‌به‌ستىَ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ئاشكرا له‌سه‌ردانى خودى عه‌للاوى و شاندى ئه‌لعێراقییه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌و ولاَتانى ئیقلیمى ده‌ركه‌وتووه‌.

شه‌محانى دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌توانىَ حكومه‌تى داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌ى نیشتمانى پێكبهێنىَ.

ئه‌وه‌شى به‌دوور خسته‌وه‌ گوایه‌ له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان ئیئتیلافى نیشتمانى و لیستى ئه‌لعێراقییه‌ درووست بووبىَ.
Top