به‌عسییه‌كان پێداگرى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ستنى كۆنگره‌كه‌یان ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ئیسپانیاش رێگه‌یان پێنه‌دا

به‌عسییه‌كان پێداگرى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ستنى كۆنگره‌كه‌یان ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ئیسپانیاش رێگه‌یان پێنه‌دا
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا وته‌بێژى راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى زانایانى موسڵمان به‌شار فه‌یزى رایگه‌یاند تا ئێستا پرسى به‌ستنى كۆنگره‌ى پشتگیریكردنى به‌عس كه‌ برِیار وابوو له‌ ولاَتى ئیسپانیا كاره‌كانى به‌رێوه‌بچىَ یه‌كلایى نه‌بۆته‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا هێزه‌ به‌شداربووه‌كانى كۆنگره‌كه‌ په‌یامێكیان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چاو به‌برِیارى حكومه‌تى ئه‌و ولاَته‌ بخشێنێته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ى نه‌دا كۆنگره‌كه‌ له‌سه‌ر خاكى ولاَته‌كه‌ى ببه‌سترىَ.

فه‌یزى جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ به‌شداربووانى كۆنگره‌كه‌ هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌ده‌ن له‌ پێناو به‌ستنى كۆنگره‌كه‌ له‌ شۆێنێكى دیكه‌، ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌تى ئیسپانیا رێگه‌یان پێنه‌دات.

دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌وه‌ بلاَوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌عسییه‌كان و لایه‌نگراكانى كۆنگره‌ى خۆیان له‌ ولاَتى ئیسپانیا ده‌به‌ستن حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى داواى له‌ ئیسپانیا كرد رێز ل ئیراده‌ى گه‌ل و حكومه‌تى عێراق بگرێت و رێگه‌ به‌به‌ستنى كۆنگره‌كه‌ نه‌دات به‌و پێیه‌ى كاردانه‌وه‌ى خراپى ده‌بێت به‌سه‌ر بارودۆخى سیاسى و ئه‌منى عێراق.

هه‌ریه‌ك له‌ وته‌بێژى حزبى به‌عس خزه‌یر مورشیدى، وعه‌لى جبورى له‌ ئه‌نجوومه‌نى سیاسى به‌رگرى، وبه‌شار فه‌یزى وته‌بێژى ده‌سته‌ى زانایانى موسڵمانان و چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
Top