سه‌رچاوه‌یه‌ك: سه‌ره‌تاى له‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئیئتیلافى نیشتمانى سه‌رى هه‌ڵدا

سه‌رچاوه‌یه‌ك: سه‌ره‌تاى له‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئیئتیلافى نیشتمانى سه‌رى هه‌ڵدا
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ سه‌رۆكى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا نورى مالیكى كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرىَ ئاشكرایكرد سه‌ره‌تایه‌ك له‌ ناو ئیئتیلافى نیشتمانى دروست بووه‌ له‌ یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى پێكهاته‌ سیاسییه‌كانى ناو ئیئتیلافه‌كه‌، به‌هۆى گۆرِینى ئاراسته‌ى پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌تى له‌ نێوان ئیئتیلافى نیشتمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ به‌م دوایانه‌ ئه‌نجوومه‌نى بالاَى ئیسلامى به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌ممار حه‌كیم له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق له‌گه‌ڵ لیستى ئه‌لعێراقییه‌ى ئه‌یاد عه‌للاوى هاوپه‌یمانییه‌تى ببه‌ستىَ.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا خه‌ریكه‌ ئه‌نجوومه‌نى بالاَى ئیسلامى ده‌كه‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ى پێكهاته‌كانى ناو ئیئتیلافى نیشتمانى، ئه‌وه‌شى خسته‌روو هه‌ریه‌ك له‌ ره‌وتى سه‌درو حزبى فه‌زیله‌و ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى و ره‌وتى چاكسازى كه‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌رى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات چێچه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى بالاَ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ لیستى ئه‌لعێراقییه‌ هاوپه‌یمانییه‌تى پێكبێنن، جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ جگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى بالاَى ئیسلامى له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو ته‌واوى پارته‌كانى دیكه‌ى ناو ئیئتیلافى نیشتمانى ده‌چنه‌ ناو هاوپه‌یمانییه‌تى ده‌وڵه‌تى یاسا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى نه‌شارده‌وه‌ رێبه‌رى شۆرشى ئیسلامى ئێران عه‌لى خامنه‌ئى كارده‌كات بۆ یه‌كگرتنى هه‌ردوو هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌وان بێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران نورى مالیكیش بێت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ره‌وتى سه‌درو ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى نه‌یارى ده‌كه‌ن.
Top