له‌ دوو رۆژى داهاتوو ئیئتیلافى نیشتمانى كاندیدى خۆى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران راده‌گه‌یه‌نىَ

له‌ دوو رۆژى داهاتوو ئیئتیلافى نیشتمانى كاندیدى خۆى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران راده‌گه‌یه‌نىَ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

ئه‌ندامى ئیئتیلافى نیشتمانى عیسام سه‌عدى رایگه‌یاند له‌ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوو ئیئتیلافى نیشتمانى به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى كاندیدى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زران ده‌ست نیشان ده‌كات.

سه‌عدى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئیئتیلافى نیشتمانى سه‌باره‌ت به‌ پرسى ده‌ست نیشانكردنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران خۆى یه‌كلایى كردۆته‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكى ره‌وتى چاكسازى نیشتمانى ئیبراهیم جه‌عفه‌رى داناوه‌ هه‌روه‌كو ده‌وڵه‌تى یاساش نورى مالیكى كاندید كردووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا هه‌ردوو ئیئتیلافى نیشتمانى و ده‌وڵه‌تى یاسا كارى زۆریان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌ فه‌رمى هاوپه‌یمانییه‌تى نێوانیان رابگه‌یه‌نن. باسى له‌وه‌شكرد هه‌ردوو ئیئتیلافه‌كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن له‌سه‌ر یه‌ك كاندید رێكبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌ماندا پێشكه‌سى بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌ى پێكهێنراو له‌ نێوان هه‌ردوولادا به‌جیدى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كارده‌كات.

جێى باسه‌ هه‌ردوو ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاساو ئیئتیلافى نیشتمانى له‌ چوارى مانگى رابردوو هاوپه‌یمانییه‌تى نێوانیان راگه‌یاند بێئه‌وه‌ى ناوى هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌یان و كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران رابگه‌یه‌نن.
Top