ولاَتانى دراوسێ و ناوچه‌كه ترسیان هه‌یه عێراق ببێته خاوه‌نى فرِۆكهى ئێف 16
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامى پێشووى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق عادل به‌روارى ئاشكرایكرد ولاَتانى دراوسىَ ترسیان هه‌یه عێراق ببێته خاوه‌نى فرِۆكهى شهرِكهرى ئێف 16 به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌غدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكى گرێبه‌ستێكى مۆركرد.
به‌روارى رایگه‌یاند سیسته‌مى په‌رله‌مانى دیمو‌كراتى له هه‌ر ولاَتێكدا پێویستى به هه‌بوونى سوپا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ بتوانىَ به‌رگرى له‌و سیسته‌مه بكات له هه‌ر ده‌ست درێژییهكى ده‌ره‌كى، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌ندیك له ولاَتان خراپ تێگه‌یشتوون گوایه عێراق دهیهوىَ له رێگه‌ى هه‌بوونى هێزێكى سه‌ربازى گه‌وره‌و فرِۆكهى شهرِكهر دهیهوىَ په‌لامارى ولاَتان بدات هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى له‌سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو ده‌رهه‌ق به ولاَتانى دراوسىَ ئه‌نجام درا.
جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ولاَتانى ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت ولاَتانى دراوسىَ دژى ئه‌وه‌ن عێراق ببێته خاوه‌نى فرِۆكهى شهرِكهرى نموونه‌ى جۆرى ئێف 16، ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه ولاَتانى دراوسىَ هه‌موویان ترسیان له سیسته‌مى دیموكراسى عێراق هه‌یه چونكه ئه‌م سیسته‌مه واده‌كات بگوازرێته‌وه ناو ولاَتهكانیان و گه‌ل به‌خه‌به‌ر بێنێته‌وه.
له كۆتاییدا به‌روارى كرِینى ئه‌و فرِۆكانهى به سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره له قه‌ڵه‌م دا.