واشنتۆن نایه‌وىَ په‌له بكا له فرۆشتنى فرِۆكه‌ى ئێف 16 به حكومه‌تى عێراقى
فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ژه‌نه‌رِاڵ رایمۆند ئۆدێرنۆ پێشبینى كرد حكومه‌تى عێراق له ماوه‌یه‌كى درێژتر تا دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 2011 ئینجا بتوانىَ جۆرى فرِۆكه‌ى ئێف 16 ى ئه‌نه‌ریكى به‌ده‌ست بێنىَ.
ئۆدێرنۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ولاَته‌كه‌ى تا دواى واده‌وى كشانه‌وه‌ى له عێراق له ساڵى 2011 ناتوانىَ ئه‌و فرِئكانه بۆ حكومه‌تى عێراق دابین بكات كه به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى لۆكهید مارتن گرێبه‌ستى مۆركردووه.
باسى له‌وه‌شكرد ئه‌مه‌ریكا له‌و پرسه‌دا نایه‌وىَ په‌له بكات كه‌چى له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا په‌له ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانیش فشارى نارِاسته‌وخۆى دروست كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا برِیارى كۆتایی له ده‌ست واشنتۆنه، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وىَ هێزه زه‌مینى و ئاسمانییه‌كانى عێراق پله‌پله پێشبكه‌ون كه ئه‌مه‌ش به‌ساڵێك ته‌واو نابىَ به‌ڵكو چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نىَ.
شیاوى گوتنه ره‌وانه‌كردنى فرِۆكه‌ى ئێف 16 له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ولاَتانى ده‌ره‌وه پێویستى به‌رِه‌زامه‌ندى هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ‌و كۆنگرێس هه‌یه.