له‌موسڵ ژماره‌یه‌ک تیرۆریست که‌ده‌ستیان له‌تیرۆر و ده‌رکردنی مه‌سیحیه‌کان هه‌بوو ده‌ستگیر کران

له‌موسڵ ژماره‌یه‌ک تیرۆریست که‌ده‌ستیان له‌تیرۆر و ده‌رکردنی مه‌سیحیه‌کان هه‌بوو ده‌ستگیر کران
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌کانی سوڵا و ڵۆلیسی عێراقی له‌ناو شاری موسڵدا، کرده‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شیان له‌چه‌ند گه‌ره‌کێکی ئه‌م شاره‌ئه‌نجامدا و له‌ئاکامی ئه‌م کرده‌وه‌دا وێرای ده‌ستبه‌سه‌رداگڕتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، توانیان چه‌ند تیرۆریستێک ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ده‌ستیان له‌کوشتن و ده‌رکردنی برا مه‌سیحیه‌کانی ناو شاری موسڵ هه‌بووه‌.

یه‌کێ له‌تیرۆریسته‌ده‌ستگیرکراوه‌کان به‌ناوی ( عومه‌ر فه‌تحی حه‌مود حوسێن ئه‌لراشدی) دانی به‌وه‌دا ناوه‌که‌له‌هه‌ردوو گه‌ره‌کی ( المجموعه‌ الثقافیه‌) و ( نرکال)، ده‌ستی له‌کوشتنی ڵێنج هاولاتی مه‌سیحی هه‌بووه‌و چه‌ندین هاولاتی مه‌سیحی دیکه‌شی به‌ناردنی هه‌ره‌شه،‌ناچار کردووه‌ئه‌م گه‌ره‌که‌به‌جێ بێڵن. هه‌ر ئه‌م که‌سه‌ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ڵیلانیان ئه‌وه‌بووه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگدا له‌گشت ڵارێزگای موسڵدا که‌شێک بخولقێنن که‌مه‌سیحیه‌کان ناچار به‌کۆچکردن له‌و ڵارێزگایه‌بکه‌ن.

ناوبراو که‌دانی به‌وه‌دا ناوه‌له‌یه‌کێ له‌وڵاتانی دراوسێ مه‌شق و راهێنانی کردووه،‌به‌وته‌ی خۆی ئامانجیان له‌م کردارانه‌، درووست کردنی ئاژاوه‌و هه‌ول دان بۆ تۆمه‌تبارکردنی کورد به‌م کردارانه‌و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌کان بووه‌.

شایانی ئاماژه‌ڵێکردنه‌که‌له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و برا مه‌سیحیانه‌ی که‌له‌ژێر گوشاری تیرۆر تۆقاندن موسڵ و ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراقیان به‌جێهێشتبوو، له‌هه‌رێمی کوردستان گیرسانه‌وه‌، له‌هه‌مانکاتدا هه‌ندێ لایه‌نی ناحه‌ز، به‌هه‌ولێکی نه‌زۆکی چه‌واشه‌کارانه‌، هه‌ولیان دا کورد به‌تێوه‌گلان له‌م کردارانه‌تاوانبار بکه‌ن.
Top