به‌ره‌ى ته‌وافوق بۆ ده‌ست پێكردنى گفتوگۆكانى ژاوه‌رِوانى گه‌یشتنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانه بۆ دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار
ئه‌ندامى كوتله‌ى ته‌وافوق خالید عه‌بدوڵلاَ عه‌لوانى رایگه‌یاند كوتله‌كه‌یان چاوه‌رِوانى گه‌یشتنى ئه‌نجامه په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 7 ئازاره بۆ دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار تا ده‌ست بكه‌ن به گفتوگۆكانیان سه‌باره‌ت به پێكهێنانى حكومه‌ت.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كوتله‌ى ته‌وافوق به ره‌واى ده‌زانىَ لیستى ئه‌لعێراقییه حكومه‌تى داهاتوو پێكبهێنىَ ژونكه توانیویه‌تى به 91 كورسى پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنىَ، باسى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرد ئه‌وان به جیدى پشتگیرى له لیستى ئه‌لعێراقییه ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت و به پێویستیشى ده‌زانن كوتله‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست بكه‌ن به گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوىَ.
ئه‌وه‌شى روونكرده‌و كوتله‌ى ته‌وافوق به‌پێى ئه‌نجام و به‌ده‌ست هێنانى كورسیییه‌كانى په‌رله‌مان داواى پۆسته‌كانى حكومه‌ت ده‌كات ئه‌مه‌ش له چوار چێوه‌ى مافى شه‌رعى و ده‌ستوورى خۆى.
جێى باسه كوتله‌ى ته‌وافوق له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 7 ى ئازار توانى له كۆى 325 كورسى ته‌نیا شه‌ش كورسى به ده‌ست بێنىَ.