ئیئتیلافى نیشتمانى: بۆ به‌ستنى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، تاڵه‌بانى پێداگرى ده‌كات له‌ پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور

ئیئتیلافى نیشتمانى: بۆ به‌ستنى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، تاڵه‌بانى پێداگرى ده‌كات له‌ پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا ئه‌ندامى ئیئتیلافى نیشتمانى مه‌حه‌مه‌د ناجى ئاشكرایكرد سه‌رۆك كۆمارى عێراق جه‌لال تاڵه‌بانى داوا له‌ په‌رله‌مانى هه‌ڵبژێردراو ده‌كات هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ببه‌ستىَ.
ناجى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا سه‌رۆك كۆمار زۆرترین پێداگرى ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى به‌نده‌ ده‌ستوورى و یاساییه‌كان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌فه‌رمى داوا له‌ په‌رله‌مانى هه‌ڵبژێردراو ده‌كات هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ببه‌ستىَ، كه‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و دانیشتنه‌ش له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مانى هه‌ڵبژێردراو ده‌بێت دواتریش ده‌ست ده‌كرێت به‌ رێورِه‌سمى سوێند خواردنى ده‌ستوورى و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار.

ناجى باسى له‌وه‌كرد هیچ بوارێك له‌ به‌رده‌مدانییه‌ بۆ دواخستنى ئه‌و دانیشتنه‌ چونكه‌ ده‌ستوور دایناوه‌ دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌بێت له‌ ماوه‌ى 15 رۆژ تێنه‌په‌رِىَ.
Top