دواى ساڵى 2011 ئه‌مه‌ریكا به‌بىَ خواستى حكومه‌تى عێراقى وبرِیارى سیاسی كۆشكى سپى ده‌ست له كاروبارى ئه‌و ولاَته وه‌رنادات
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ستیڤ لانزا دووپاتیكرده‌وه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌واده‌ى دیاریكراودا له كۆتایی ساڵى 2011 به‌ته‌واوى له عێراق ده‌كشێنه‌وه.
لانزا رایگه‌یاند دواى ئه‌و به‌رواره هه‌موو ده‌ست تێوه‌ردانێى سه‌ربازى ولاَته‌كه‌ى له كاروبارى عێراق بگره بۆ پاراستنى ئه‌و ولاَته‌ش بێت له مه‌ترسییه ده‌ره‌كى و ناوه‌كییه‌كان به‌بىَ خواست و داواى حكومه‌تى عێراق نه‌بىَ ئه‌نجام نادرىَ، ئه‌وه‌شى خسته روو كه تاوه‌كو واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان دێت ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیاره له پاراستنى عێراق له هه‌ر هێرش و په‌لامارو مه‌ترسییه‌كى ناوخۆیی و ولاَتانى دراوسێ و ده‌ره‌كى، به‌لاَم دواى ئه‌و به‌رواره هه‌موو هاوكارییه‌كى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق ده‌بێت له لایه‌ن حكومه‌تى عێراق بخرێته روو و دواتریش كۆشكى سپى برِیارى سیاسى له‌سه‌ر بدات.
ناوبراو باسى ئه‌وه‌شیكرد هێشتا بارودۆخى ئه‌منى عێراق نه‌بۆته نموونه‌یی به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا كۆتایی ساڵى 2011 هێزه‌كانى عێراقى ده‌توانن به‌باشى پارێزگارى له ئاسایشى ولاَته‌كه‌یان بكه‌ن.
لانزا به‌دووریشى زانى جارێكى دیكه ئه‌و توانایه‌ى پێشووى هه‌بىَ بۆ تێكدانه‌وى ره‌وشى ئه‌منى عێراق به‌تایبه‌ت كه زۆربه‌ى گه‌وره سه‌ركرده‌كانى كوژراون.