هێڵ: بەئامانجگرتنی مەسیحییەكان لە عێراق گەیشتۆتە ئەو پەڕی ترسناكی
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق رایگەیاند بە ئامانجگرتنی مەسیحییەكان لە عێراق گەیشتۆتە ئەو پەڕی توندوتیژی و ترسناك .
لە ژمارەی خۆیدا رۆژنامەی یو ئاس ئای تودەی ئەمەریكی لەسەر زاری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كریستۆڤەر هێڵ ئاماژە بە بەرزبوونەوەی كردەوە توندوتیژییەكان دەكات لەعێراق كە لەلایەن تیرۆریستانەوە دەرهەق بە مەسیحییەكانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن.
رۆژنامەكە ئەوەی خستۆتەروو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە رێگەی كارمەندانی خۆیەوە لە بەغدا فشار دەخاتە سەر پەرلەمانتارنی عێراقی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و رێگەگرتن لەبەردەوامی ئەو كردەوە توندو تیژیانەی دەرهەق بە مەسیحییەكان لەناوچە جیاجیاكنی عێراق ئەنجام دەدرێن.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە كە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق هانی بەرپرسانی حكومەت و پەرلەمانتارانی عێراقی دەدات بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی مەسیحی لە ریزەكانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان دابمەزرێندرێن.
جێی باسە مەسیحییەكانی عێراق بەتایبەت مەسیحییەكانی موسڵ رووبەرووی زۆرلێكردن و توندوتیژی دەبنەوەو لەو نێوەندەشدا زۆربەیان بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان هەرێمی كوردستان هەڵدەبژێرن.