ژه‌نه‌رِاڵ ئۆدێرنۆ بارودۆخى ئه‌منى عێراق به‌ ئیجابى بۆ ئۆباما هه‌ڵده‌سه‌نگێنىَ

ژه‌نه‌رِاڵ ئۆدێرنۆ بارودۆخى ئه‌منى عێراق به‌ ئیجابى بۆ ئۆباما هه‌ڵده‌سه‌نگێنىَ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

دوێنىَ چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ژه‌نه‌رِاڵ رایمۆند ئۆدێرنۆ دوا پێشهاته‌ ئه‌منى و سیاسییه‌كانى عێراق تاوتوێكرد .

له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژى كۆشكى سپى بێڵ بۆرتۆن رایگه‌یاند له‌میانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئۆدێرنۆ بارودۆخى ئه‌منى عێراقى به‌ ئیجابى بۆ ئۆباما هه‌ڵسه‌نگاند .

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له‌لاى خۆیه‌وه‌ ئۆباما سه‌ر له‌نوىَ پشگیرى ئیداره‌ى ولاَته‌كه‌ى بۆ پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق دووپاتكردۆته‌وه‌ ، ئاماده‌یی خۆیشى دووپاتكردۆته‌وه‌ بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكى ئیجابى بۆ ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق ، په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له‌لایه‌ن دادگاى فیدرِاڵییه‌وه‌ به‌ ئومێدى گه‌وره‌ له‌قه‌ڵم داوه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ عێراقییه‌كان جارێكى دیكه‌ په‌له‌ ده‌كه‌ن له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى ئه‌وه‌ ولاَته‌ .

له‌ به‌شێكى دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئۆدێرنۆ ، ئۆباما جه‌ختى له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى ولاَته‌كه‌ى له‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌ عێراق له‌ واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا كردۆته‌وه‌ .
Top