راپۆرتێك ژماره‌ى قوربانیانى كرده‌وه توندوتیژییه‌كانى عێراق له مانگى ئایار ده‌رده‌خات
له‌دوا راپۆرتى مانگانه‌ى خۆیدا روانگه‌ى ماف و ئازادییه ده‌ستوورییه‌كان ئاماژه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى توندوتیژییه‌كان ده‌كات له عێراق ، به‌شێوه‌یه‌ك پارێزگاى موسڵ پله‌ى یه‌كه‌مى به‌رده‌كه‌وىَ و له سىَ پارێزگادا 65 حاله‌تى له سێداره‌دان هه‌یه .راپۆرته‌كه ئه‌وه روونده‌كاته‌وه له مانگى ئایاردا ژماره‌ى قوربانیانى كرده‌وه توندوتیژییه‌كان وبه كوژراو و بریندار و رفێندراوه‌كان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عێراق گه‌یشتۆته 2198 قوربانى كه له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 464 كوژراوى تێدایه ، له‌ناو كوژراوه‌كانیشدا 343 هاولاَتى سڤیل و 73 پۆلیس و ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌خۆ ده‌گرىَ .
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كا ژماره‌ى ته‌رمه دۆزراوه‌كان 54 ته‌رم بووه‌و ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌یشى تیرۆر كراون 94 كه‌س بوونه، ئه‌مه له كاتێدا پارێزگاى موسڵ له سه‌رووى پارێزگاكانى دیكه دێت له رووى توندوتیژییه‌وه به‌تایبه‌ت كه راپۆرته‌كه سه‌نته‌رى كرده‌وه توندوتیژییه‌كانى له 9 پارێزگا كۆكردۆته‌وه ، دواى موسڵ هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانى به‌غدا ،به‌سرِه ،دیاله ، سه‌لاحه‌دین ، ئه‌نبار ، كه‌ركوك ، واست دێن، راپۆرته‌كه تیشكى خستۆته سه‌ر ژماره‌ى ده‌ستگیركراوه‌كان له پارێزگا جیاجیاكان كه كۆى ژماره‌ى ده‌ستگیركراوه‌كان 1243 ده‌ستگیركراوه‌و پارێزگاكانى دیاله‌و قادسیه و كه‌ركوك و به‌سرِه‌و به‌غدا له‌سه‌رووى ژماره‌ى ده‌ستگیركراوه‌كان دێن . 65 حاله‌تى له سێداره‌دانیش له پارێزگاكانى ئه‌نبار و به‌سرِه‌و دیاله جێبه‌جێكراوه . راپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامى كرده‌وه توندوتیژییه‌كان و كوشت و برِه هه‌رِه‌مه‌كییه‌كان ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت به‌هۆى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت .