لیستى ئه‌لعێراقییه‌ پشتگیرى له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو

لیستى ئه‌لعێراقییه‌ پشتگیرى له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژى لیستى ئه‌لعێراقییه‌ حه‌یده‌ر مه‌لا رایگه‌یاند لیسته‌كه‌یان پشتگیرى له‌ سه‌ركرده‌ى ئیئتیلافى نیشتمانى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو ئه‌گه‌ر له‌ حاڵێكدا لیستى ئه‌لعێراقییه‌ رانه‌سپێردرا به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو .

مه‌لا دووپاتیشیكرده‌وه‌ لیستى ئه‌لعێراقییه‌ ده‌ست به‌ردارى مافى ده‌ستوورى خۆى نابىَ له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو چونكه‌ توانیویه‌تى به‌ 91 كورسى پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبچاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنىَ .

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر رێگه‌ به‌لیسته‌كه‌یان نه‌درا حكومه‌ت پێكبێنىَ ئه‌وكات ئه‌وان به‌جیدى پشتگیرى له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌ركرده‌ى ئیئتیلافى نیشتمانى ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران .

مه‌لا جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ناكرىَ لیستى ئه‌لعێراقییه‌ په‌راوێزبخرىَ له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوىَ .

سه‌باره‌ت به‌ كاندیدى لیستى ئه‌لعێراقییه‌ش بۆ سه‌رۆك وه‌زیران مه‌لا گوتى : كه‌سایه‌تى عه‌للاوى و بگره‌ به‌رنامه‌كه‌یشى ته‌حه‌فوزاتى له‌سه‌ره‌ كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌ ناو په‌رله‌مان به‌رهه‌ڵستى بكرىَ .
Top