پسپۆرێكى یاسایى: له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراو پێویسته‌ له‌ ماوه‌ى 15 رۆژ یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى گرێبدا

پسپۆرێكى یاسایى: له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراو پێویسته‌ له‌ ماوه‌ى 15 رۆژ یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى گرێبدا
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا پسپۆرى یاسایى تارق حه‌رب رایگه‌یاند له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار پێویسته‌ دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگاى فیدرِاڵییه‌وه‌ داوا له‌ ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراوى په‌رله‌مانی نوێ بكات له‌ ماوه‌ى 15 رۆژ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ ببه‌ستن، ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ شیاوى درێژكردنه‌وه‌ نییه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ ده‌ستوور .

له‌به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا حه‌رب ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ده‌كرىَ له‌ماوه‌ى ئه‌و 15 رۆژه‌دا په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ى خۆى ببه‌ستىَ و به‌كراوه‌ییش بمێنێته‌وه‌ هه‌روه‌كو ئه‌مه‌ له‌ ساڵى 2006 روویدا به‌شێوه‌یه‌ك دانیشتنى یه‌كه‌م له‌ 16 ى ئازار گرێدراو تا 20ى ئایار متمانه‌ به‌حكومه‌ته‌كه‌ى مالیكى نه‌كرا.

حه‌رب ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌ په‌سه‌ندنه‌كردنى ناوى ئه‌و دوو كاندیده‌ى كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ناوه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كى به‌سه‌ر كاره‌كانى په‌رله‌مان نابێت كه‌ دادگا ئه‌و مافه‌ى داوه‌ته‌ ئه‌و كوتله‌یه‌ى كه‌ ناوى كاندیده‌كانى ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ جێگره‌وه‌یان بۆ دابنێن، پێشبینى ئه‌وه‌شى كرد هه‌ردوو كوتله‌ى ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافى نیشتمانى سه‌ركه‌وتووبن له‌ دانانى جێگره‌وه‌ بۆ كاندیده‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌كانیان.
Top