باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌گه‌رمى پێشوازى له‌ په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 7 ى ئازار ده‌كات

باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌گه‌رمى پێشوازى له‌ په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 7 ى ئازار ده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

دواى تێپه‌رِبوونى نزیكه‌ى 3 مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ى ئازار ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ دادگاى فیدرِاڵى عێراق به‌فه‌رمى ئه‌نجامى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ى په‌سه‌ندكرد .

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌كو یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى ولاَته‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌گه‌رمى پێشوازى له‌په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن دادگاى فیدرِاڵییه‌وه‌ كردوو به‌هه‌نگاوێى گرنگیشى له‌قه‌ڵه‌مدا.

به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌یانه‌ى كه‌ كۆپییه‌كى ده‌ست سایتى گولاَن كه‌وتووه‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هه‌نگاوێكى گرنگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌داوباس له‌وه‌شده‌كا كه‌ ده‌روازه‌و ئومێدێكى تازه‌ ده‌بێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى قۆناخێكى نوىَ ده‌بىَ له‌مێژووى سیاسى ئه‌و ولاَته‌ .

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا باڵیۆزخانه‌ى ءه‌مه‌ریكا داوا له‌سه‌رانى ساسی عێراق ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانى حكومه‌تێى بنكه‌ فراوانى نیشتمانى به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌موو كوتله‌و لایه‌نه‌كان له‌خۆبگرىَ بێپه‌راوێزخستنى هیچ هێزو لایه‌نێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراق له‌به‌رچاوبگرن.
Top