مێلگه‌رت: هه‌ر شكست هێنانێكى حكومه‌تى نوێى عێراق پرۆسه‌ى سیاسى له‌و ولاَته له بارده‌بات
میلگه‌رت رایگه‌یاند پێكهێنانى حكومه‌تێكى بنكه فراوان و به‌شدارى پێكردنى ته‌واوى كوتله‌و ره‌نگ و پێكهاته جیاوازه‌كان باشترین خواست و بژارى گه‌لانى عێراقییه كه له پێناو پێكهێنانى حكومه‌تێكى سه‌قامگیر ده‌نگى خۆى داوه.
نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیشى داوه له به‌رده‌وامى كرده‌وه توند‌و تیژه‌كانى ناو عێراق به‌تایبه‌ت كه به‌هۆیانه‌وه له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا زیاتر له 2000 كوژراو‌و پێنج هه‌زار برینداریان لێكه‌وتۆته‌وه.