پێویستە ئه‌نجوومه‌نی باڵای خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان دروست بكرێت به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ئه‌ندامییه‌تی خه‌ڵكه‌ چالاكه‌كان دكتۆر سۆران نوری ئیبراهیم سه‌رۆكی

پێویستە ئه‌نجوومه‌نی باڵای خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان دروست بكرێت به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ئه‌ندامییه‌تی خه‌ڵكه‌ چالاكه‌كان دكتۆر سۆران نوری  ئیبراهیم سه‌رۆكی
وه‌ك و چالاكه‌وانێك مافی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هاوكات وه‌ك گه‌نجێكی نابینایی كوردستانی له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ و پڕبه‌ده‌نگم هاوار ده‌كه‌م و ئه‌م ڕۆژه‌ له‌سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كانی جیهان و عێراق به‌گشتی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان به‌ تایبه‌تی پیرۆز ده‌كه‌م ته‌مه‌نا ده‌كه‌ین هه‌موومان هۆكاربین بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و مافانه‌ی كه‌ هه‌قێكی ڕه‌وا پێماندراوه‌ له‌ به‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا دیاری كراوه‌،به‌ده‌ستی بهێنین ڕۆڵمان له‌ دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نی و یاسایی و جێبه‌جێ كردنه‌كانزیاتر بكه‌ین توانا مرۆیه‌كانمان په‌ره‌پێبده‌ین.

پاڵپشتی هه‌رڕوئیایه‌كی سه‌ركه‌وتوبین بۆ به‌حزبی نه‌كردنی ماف و حه‌قی ئێمه‌ وه‌ك خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان پێم وایه‌ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووی خۆمان بسه‌لمێنین و به‌ ئه‌ركێكی نیشتیمانیانه‌ واجباته‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین به‌نه‌فه‌سێكی هاوڕێیانه‌ هاوكار و پاڵپشتی یه‌ك بین زۆرباشیش ئه‌توانین هه‌م حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان ڕازی بكه‌ین هاوكارمانبن له‌ جێبه‌جێ كردن و به‌دی هێنانی ئامانجه‌كانمان.

بۆیه‌ داواكاری من لێره‌وه‌ وه‌ك لاوێكی كوردستانی ئه‌وه‌ییه‌ یه‌كه‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان دروست بكرێت به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ئه‌ندامییه‌تی خه‌ڵكه‌ چالاكه‌كان، وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌ حزبیانه‌ی هه‌ن به‌مانایی كه‌لیمه‌ ڕۆڵیان لاوازبكرێت،چونكه‌ هۆكارێك بوون به‌ درێژایی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان نه‌گێشتوون به‌ ئه‌نجام به‌ هۆی ڕێكه‌وتنه‌ ژێربه‌ژێرییه‌كانی ئه‌وان و پێوه‌ندییه‌ نه‌شازه‌كانیان بووه‌،ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان له‌م هه‌لو مه‌رجه‌ نه‌شازه‌دان هه‌مووان ده‌ی بینین.

به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زۆر خه‌ڵكێكی ئاست به‌رز و ڕۆشنبیر په‌روه‌رده‌ بوون به‌سه‌ركه‌وتووی زانكۆكان ته‌واو ده‌كه‌ن زیاتر له‌ زمانێك ده‌زانن،مووئه‌سه‌سه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن چۆكیان بۆ هێزه‌كان دانه‌داوه‌ ئه‌مه‌ مایه‌ی دڵخۆشییه‌ بۆ هه‌موان بۆیه‌ به‌ڕای من باشترین شت لێره‌ ئه‌وه‌یه‌ حكوومه‌ت له‌م بارو دۆخه‌ی ئێسته‌ بۆ ئێمه‌ی بكات به‌دامه‌زراوه‌ كردنی مووئه‌سه‌سه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كانه،‌بۆیه‌ به‌و په‌ڕی دڵنیایه‌وه‌ من پێم وایه‌ هیچ شتێك دره‌نگ نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی ئێمه‌ی تێدا زامن ببێت هه‌موومان ئه‌گه‌ر به‌كۆی ده‌نگ و له‌سه‌ر یه‌ك ئامانج كاربكه‌ین ئه‌ویش پاراستنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كانه‌ و مافه‌ڕه‌واكانه‌ زۆر باشتر له‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌توانین به‌ مه‌هامه‌كانمان بگه‌ین ،هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم ته‌مه‌نا ده‌كه‌م سه‌رفرازبن.
Top