لهیلا عهبدولجهبار پهرلهمانتاری كوردستان: یاسای ماف و ئهركی نهخۆش بۆشایهكی گهورهی كۆمهڵگه پڕ دهكاتهوه
September 6, 2020
دیمانەی تایبەت
- لەیلا عەبدولجەبار سەبارەت بە ووردەكارییەكانی ناو پرۆژە یاسای ماف و رەكی نەخۆش وتی : هەڵبەتە هەر پێشنیاركردنی هەر پرۆژە یاسایەك لەوەوە دێت كە تاچەند لەم بوارەدا پۆشایی یاسایی هەیە ، هەمووان دەزانن زۆربەی جار كە كێشەیەك لەرووی تەندروستی و پزیشكی دروست دەبوو لە غیابی یاسا دەبووە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەربۆیە دەبێت یاسایەك هەبێت بۆ رێكخستنی ئەم بوارە ، پرۆژە یاساكە كە لە5 بەش و 13 ماددە پێك هاتووە گرنگی خۆی هەیە لەدیاریكردنی ( ماف و ئەركی نەخۆش و حوكمە گشتیەكانی ) ، من لەو دانیشتنەدا تەئكیدم لەسەر سێ خاڵی گرنگ كردەوە كە دەبێتە هۆی دەوڵەمەندكردنی یاساكەو دروستكردنی متمانە لەنێوان نەخۆش و پزیشك كە جێگای داخە لەم ساڵانەی دواییدا ئەم متمانەیە كەم بووەتەوەو بەزیانی هەردوو لا نەخۆش و پزیشك و لایەنی تەندروستی تەواو بووە. بۆیە داوام كرد كە ئەو خاڵە زیاد بكرێت كە نابێت لەیەك كاتدا لەنەخۆشخانەكان پزیشك چەند نەخۆشێك ببینێت و قەرەباڵغی دروست بێت، ئەم حاڵەتە زیان بە ئاستی ئەو چارەسەرییە دادەنێت كە پزیشك پێشكەشی بەنەخۆشی دەكات و لەهەمان كاتیشدا ئەمە دژی مافی نەخۆشە و كات و گرنگی بەو نەخۆشە بەپێی پێویست نادرێت، هەروەها داوام كرد كە سەردانی نەخۆش بۆ لای نەخۆشەكان لەنەخۆشخانە گشتیەكان رێكبخرێتەوە نابێت نەخۆش ژمارەیەكی زۆری كەسوكارو ناسیاوی سەردانی بكەن و ببێتە هۆی قەرەباڵغی و زیان بە نەخۆش و چارەسەركردنی بكەیەنێت ، بڕگەیەكی دیكە كە داوام كرد بۆ پرۆژە یاساكە جەختی لەسەر بكرێتەوە تایبەت بوو بەپاراستنی زانیاری كەسی و تایبەتی نەخۆش كە لەكاتی بڵاوبوونەوەی زیانی دەروونی بۆ نەخۆش هەیە، هەموو ئەم سێ بڕگەیە ئەو متمانەیە لەنێوان نەخۆش و پزیشك دەگەڕێنێتەوەو مافی نەخۆش و هاوڵاتیان زامن دەبێت. لەگەڵ پەسەندكردن و بڵاوبوونەوەی یاساكە هەموو نەخۆشێك ماف و ئەركەكەی دەزانێت و بەیاسا رێك دەخرێتەوە و لەلایەك دامەزراوەكە و پزیشك رێز لەمافەكانی نەخۆش دەگرێت و لەلایەكی دیكەشەوە دەبێت نەخۆش و هاوەڵەكانی رێز لە یاسا و رێنمایی و راسپاردەكانی ئەو دامەزراوەیە بگرن، بەمەش لایەنێكی گرنگی كەرتی تەندروستی لەو بۆشاییە یاساییە دەربازی دەبێت كە ئێستا بەداخەوە تێیكەوتووین.