بۆ ئاسایبوونەوەی دۆخی کەرکوک دکتۆر کەمال کەرکوکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیان سەبارەت بەدۆخی کەرکوک پەیامێکی دا بۆ گۆڤاری گوڵان ناردویەتی ئەمە دەقەکەیەتی:
June 19, 2020
دیمانەی تایبەت
بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی پارێزگای کەرکوك کۆبونەوەی پێکهاتەکانی کەرکوک بەسەرپەرەشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی بە کارەکانی کردەوە .پاش ڕێکەوتنی لایەنە سیاسیەکانی پەیوەندار بە پارێزگای کەرکوكبۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی پارێزگای کەرکوك کۆبونەوەی پێکهاتەکانی کەرکوک بەسەرپەرەشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی بە کارەکانی کردەوە .پاش ڕێکەوتنی لایەنە سیاسیەکانی پەیوەندار بە پارێزگای کەرکوك ودەستنیشانکردنی ھەر لایەنێك بە نوێنەری بۆ پەشدار بوونی لە دانیشتنەکان لەبەرواری ٢٠١٩/٣/١٢ یەکەم کۆبونەوەی پێکهاتەکانی کەرکوک لەبەغدا و لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەستی پێکرد بەئامانجی نزیك کردن و ڕێککەوتنی نۆێنەری پێکھاتەکانی کەرکوك و پاشان ئەو ڕێککەوتن نامەیە لە ژێر سەرپەرەشتی و چاودێری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بدرێتە ھەردوو لایەنی پەیوەندیداری جێبەجێکار لە حکومەتی فیدرالی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پەسەندکردن و بڕیار لێدانی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک و کۆتایی هاتن بەو دۆخە سەپێنراوەی کە تا ئێستاش بەردەوامە بۆ گەرانەوەی متمانەو سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ خەڵکەکەی . کۆبونەوەکان ماوەی ٦ مانگ بەردەوام بوون و کۆی مەلەفەکانی ئەمنی و سەربازی و سیاسی و ئیداری ئابوری و زەوییەکان گفتوگۆی چڕیان لەبارەوە کرا،
هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم پاڵپشت و هاوکار بون بۆ گەیشتنی نوێنەری پێکهاتەکان بەرێکەوتن لەسەر کۆی ئەو پرسانە ، لیژنەی پێکهاتەکان لەماوەی ٦ شەش مانگی کارکردنی هەنگاوی باشی ناو لە رێکەوتنی کۆتای نزیک بونەوە بەڵام بەهۆی گرژییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو لەبەغداو خۆپیشاندان و دواتر دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشو و کابینەکەی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ کۆبونەوەکان راگیران . ئەوە بوو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆخی سیاسی و ئەمنی لەکەرکوك بەرەو خراپ و خراپتر بچێت .جارێکی دیکە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کۆبونەوەکان دەست پێبکاتەوەو کۆتای بەو ناسەقامگیری و کوشتن و ڕفاندن و تۆقاندن زەویی داگیر کردن و نایاساییانەی ڕۆژانە ڕودەدات بھێندرێت. ئێستاش بە چاودێری و بەسەرپەرەشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبونەوەکان بەردەوام دەبێت بۆیە وێڕای بەردەوامی مەترسی کۆرۆنا جارێکی تر لەبەرواری ٢٠٢٠/٦/١٤ کۆبونەوەکان لەبەغداو لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی بەکارەکانی خۆی کردەوە وبڕیاردرا کۆبونەوەکان بە چڕیی بەردەوام بن بۆ ئەوەی بگەنە رێکەوتنی یەکجاری لەسەر کۆی پرسەکان و دەیخەنە بەردەم ھەردو حکومەت بۆ پەسەند کردن و بڕیار دان بۆ جێبەجێ کردنیان و کۆتایھێنان بە ئاڵۆزی و نەھامەتییەکانی ناوچەکە.
د.کەمال کەرکوکی
سەرۆکی ئەنجومەنی
سەرکردایەتی کەرکوك -گەرمیان
١٧-٦-٢٠٢٠