دكتۆر محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بۆ گوڵان: حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە تەرخانكردنی بودجەو ئێمكانیات بۆ خۆپارێزی و چارەسەری هاوڵاتیان لەم ڤایرۆسە كوشندەیە

دكتۆر محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بۆ گوڵان: حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە تەرخانكردنی بودجەو ئێمكانیات بۆ خۆپارێزی و چارەسەری هاوڵاتیان لەم ڤایرۆسە كوشندەیە
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرەتایی بڵاوبوونەوەی كۆڤید 19 رێوشوێن و رێنمایی تەندروستی توندوپێشوەختەی گرتەبەر بە هەماهەنگی وەزارەتەكانی پەیوەندار بەتایبەتی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆو و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگەو زێرەڤانی كە بەم هۆیەوە توانرا تا ئاستێكی زۆر هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی لەو پەتایە بپارێزرێت، بەڵام پاش ئەوەی بۆ ئەوەی خەڵك ژیانیان ئاسایی ببێتەوە قەەدخەی هاتوچۆ لەنێو شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان هەلگیرا و لەناو بازاڕو شوێنە گشتیەكان بەریەكەوتن زیادی كرد كەبەمەش شەپۆلێكی زۆر مەترسیدار لەو پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا رووی لەهەرێمی كوردستان كرد و رۆژلەدوای رۆژ ژمارەی تووشبووان و گیانلەەدستدان لەزیادبووندایە، ئێمە وەك گۆڵان بەپێویستمانزانی لەنزیكەوە زانیارو داتاكان لە وەزارەتی تەندروستی وەربگرین بۆ ئەو مەبەستەو چەندین وردەكاری دیكە بەرێز دكتۆر محمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی كوردستان بەمجۆرە هاتەقسەكردن.
ئەگەر خەڵك پابەندی خۆپارێزی و تاكپارێزی نەبن بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە قۆناغێكی مەترسیداردایە

راپۆرت: ساڵح عومەر
لەسەرەتادا دكتۆر محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی هۆكاری تەشەنكردنی ڤایرۆسەكەو ژمارەی تووشبووان و مردووان لەسەرەتاوە تا ئەو كاتە وتی: ژمارەی تووشبووانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە ڤایرۆسی كۆڤید 19 رۆژ لەدوای رۆژ لەبەرزبوونەوەدایە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە تا ئەو كات و ساتە كە ئێوارەی 10/6/2020 ئەوە 1604 تووشی پەتاكەبوونە كە نزیكەی 900 كەسیان ئێستا لەنەخۆشخانە ماونەتەوە و لەژێرچاودێری پزیشكی و چارەسەردان، گەرچی باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە، گەرچی زۆر لەوانە پێویستیان بەچاودێری تەندروستی بەردەوام هەیە و 15 تا 20 حالەت باری تەندروستیان ناجێگیرە بۆی هەیە لە هەر چركەیەك بكەونە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد و كەرەنتینەكردن هەر وەك خۆی بەردەوامە لەسەرەتاوە تا ئێستا نزیكەی 13هەزار كەس كەرەنتین كراون و ئێستاكە كەمتر لە هەزار كەس لە كەرەنتین ماون و تا ئێستا 30 كەس گیانیان لەدەستداوە، هۆكاری ئەو حالەتە زۆرانەی كە ئێستا رووی لە هەرێمی كوردستان كردوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەموو بەریكەوتنەی كە لەمدوایانە پاش هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ روویداوە هەر بۆیە ئێمە وایدەبینین ئەەگر هاوڵاتیان زۆر باش پابەندی رێنمایەكانی خۆپارێزی و تكپارێزی نەبن پەتایەكە زیاتر بڵاودەبێتەوەو مەترسی یەكجار زۆر لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەكات، بۆیە لێرەدا داوااكرین لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان پەتاكە بەجددی وەربگرن و تائەوپەڕی توان رێكارو رێنمایە تەندروستیەكان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە بگرنەبەر تاوەكو بتوانین خۆمانی لێ بپارێزین.
سەبارەت بەوەی لەچ قۆناغێكین و ڤایرۆسەكە لەكوێندەری كۆمەڵگادایە و تاچەند مەترسیدارە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم وتی: لەقۆناغی ئێستادا ڤایرۆسەكە لەناو كۆمەڵگادایە و خەڵك هەیە لەهەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسەكە بووە بەڵام نیشانەكانی تێدا دەرنەكوتووە بۆیە ئەمە زۆر مەترسیدارە، چونكە بەمجۆرە كە نیشانەكان لەەكسی تووشبوو دیار نەكەوێت لەو كاتەدا ئەگەر رێنمایە خۆپارێزی و تاكپارێزی جێبەجێ نەكەین لە ئەنجامی بەركەوتە بەبێ ئەوەی هەست پێ بكرێت خەلكێكی زۆر تووشی ڤایرۆسەكە دەبێت بۆیە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان تەئكید دەكەمەوە قۆناغەكەی ئێستا لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە زۆر مەترسیدارە ئەگەر خۆپارێزی و رێنمایەكان بەجددی وەرنەگرن ئەوە بۆی هەیە كارەساتی لێبكەوێتەوە.
هەروەها سەبارەت بەتوندكردنی دەروازە سنووریەكان و ئیجرائات بەرامبەر ئەو شوێن و جێگایانەی كە ڤایرسەكەی تێدا بڵاوبۆتەوە دكتۆر محەمەد قادر وتی: بێگومان لەهەموو دەروازە سنووریەكان تیم و بەشی پشكنین بەردەوامە بەتایبەتی لەو شوێنانەی كە بازرگانی تێدا بەردەوامە و هەر شوێن و جێگاو شارو گوندێك ڤایرسەكەی تێدا بڵاوببێتەوە ئەو شارو شارۆچكەو شوێنانە بەتەواوی كەرەنتین دەكەین هەر بۆ نمونە كە ئێستا بەپێی چەندین رێنمای تەندروستی قەزای چۆمان كەرەنتین كراون بۆ زیاتر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و لە شاری كۆێش بە چەندین رێنمایی دروست و پێویست بۆ ماوەی سێ رۆژ قەدەخەی هاتوچۆی لێ راگەیاندراوە كە هەموو ئەو رێكارو بڕیارو رێنمایانە بۆ سەڵامەتی گیان و ژیانی ها,آتیانی هەرێمی كوردستانە
لەبارەی ئەوەی ئایا هیچ دەرمان و ڤاكسینێك بۆ چارەسەرو خۆپارێزی لە هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنن و داودەرمانێكی باوڕپێكراو یان ڤاكسینێك تا ئێستا لە جیهان دۆزراوەتەوە بەرێز وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی كوردستان وتی: ئەو داودەرمانانەی كە ئێستا بۆ بەرزكردنەوەی بەرگری لەشی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆناو بۆ چارەسەركردن لە هەرێمی كوردستان بەكاردێن ئەو دەرمانانەن كە لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەرووی زانستی پێشنیاركراوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا لە جیهاندا ن ە ڤاكسینێكی تەواو نە دەرمانێك بۆ چارەسەری 100% بۆ پەتاكە نەدۆزراوەتەوە. لەكۆتایدا بە پێویست دەزانم ئاماژە بەوەبدەم و داواكارم لە هەموو خەڵكیك وردستانی خۆشەویست ئەو رێكارو رێنمایانەی لەسەرەتاوە ئماژەمان پێكردوە پێویستە پابەندی بن و لەچوونە دەرەوەو شوێنە داخراو قەرەباڵخەكان دەمامك بە پلەی یەكەم و دووەم دەستەوانە بەكاربێنن و هەوڵبدەن لەیەكتر دوور بكەونەوە كەمترین بەریككەوتن لەنێوانتاندا رووبدات كە بەمانە تا ئاستێكی زۆر دەتوانرێت خۆتان لە تووشبوونی ڤایرۆسەكە بپارێزن. هەروەها حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە خەمخۆری و پاڵپشتی هاوڵاتیان و وەزارەتی تەندروستی و دەزگا تەندروستیەكان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەم ڤایرۆسە مەترسیدارە بپارێزرێن و نەكەوینە حالەتی نەخوزاراو هەر بۆیە لەلایەنی داراتیش سەرەڕای قەیرانەاكن حكومەتی كوردستان بودجە وئیمكانیاتی بەردەوامد ەخاتە بەردەستی وەزارەتای تەندروستی بۆ رێگەگرتن و پێشگرتنەوە لە ڤایرۆسی كۆڤید19 و هەر ئەمرۆ جەنابی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان 5ملیار دیناری دیكەی بۆ پێداویستی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە تەرخانكرد كە شایانی پێزانین و دەستخۆشیە.
Top