ئایدن مەعروف وەزیری کاروباری پێکھاتەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گوڵان: تورکمان و کلدو ئاشوری وەک نەتەوە لە پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشدارن

ئایدن مەعروف وەزیری  کاروباری پێکھاتەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گوڵان: تورکمان و کلدو ئاشوری وەک نەتەوە لە پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشدارن
لەگەڵ ئازادی و دامەزراندنی حکومەت و پەرلەمان لە ھەرێمی کوردستان گرنیەکی زۆر بەبەشداری پەکھاتەاکنی نەتەوەیی و ئاین ئایزاکانی کوردستان دراوە و کابینە لەدوای کابینە ئەو بەشداریە زیاتر بەرجەستەو کاریگەری زۆرتر بووە بۆ ئەو پرسیارەو چەندین پرسی دیکە وە ک گوڵان بەڕێز ئایدن مەعروف وەزیری کاروباری پکھاتەکانمان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دواند و لێرەدا پوختەی وەڵامەکانی جەنابیان دەخەینەڕوو.دیمانە: ساڵح عومەر
بەشداری پێکھاتەکان لە حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان نمونەیەکی دیموکراتی زۆر جوانە لە ناوچەکەدا



• ئایا بوونی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان لەرووی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی چۆن دەبینیت؟
- بوونی پێکھاتەکان و بەشداریکردنیان لە حکومەت و ھەموو کایەکانی حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە و ئێستاکە لەو قۆناغەدا بەشداری پێکھاتەکانی کوردستان لە حکومەت و پەرلەمان و ھەموو دامودەزگاکان بەپێی پێویستە کە ئەمەش بۆ پەکھاتەکان یەکجار گرنگی و کاریگەری خۆی ھەیە و ئەمەش بەیاسا رێکخراوەو ئەو بەشداریەی پێکھاتەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەماندا مانای ئەوەیسە کە پێدان و ممارەسەکردنی مافەکانی پێکھاتەکانە، گەرچی کەموکوڕی ھەیە بەڵام ئەمەش بۆ ھاتنەدی ھەموو مافەکان پێویستی بەکات ھەیە، چونکە پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان تموح و ھەولیان ئەوەیە کە زیاتر لە حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان بەشداربن و زیاتر بەشداری پێکھاتەکان مانای ئەوەیە کە پێکھاتەکان زیاتر ھەست بە وجودی خۆیان دەکەن لەناو ئەو کیانەی کوردستاندا کە بەمەش دیموکراتیەت و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و لێبوردەی زیاتر بەرقەرار دەبێت.
• ئایا ژمارەی کۆتایی پێکھاتەکان کە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان ھەیە بەپێی پێویست و ژمارەی پێکھاتەکانە یان لە کاتێکدا سستەمی ھەڵبژاردن گۆڕانکاری بەسەر دابێت لەو ژمارەیە زیاتر نابێت کە ئێستا ھەیە؟
- بێگومان ژمارەی نوێنەرو کورسیەکانمان لە پەرلەمان گرنگە و پێشتریش داوامانکردبوو کە ژمارەی کورسیەکانمان بەتایبەتی نەتەوەی تورکمان لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان زیاتر بکرێت بۆ ئەوەیس زیاتر داکۆکی لەمافەکانمان بکەین ھاوکات داواکرابوو کە ئاین و ئاینزاو پێکھاتەکانی دیکەی وەک ئێزیدی و شەبەک و کاکەیی و . . .تاد نوێنەریان ھەبێت و بەشداربن لە پەرلەماندا، چونکە چەند پێکھاتەکان زیاتر بەشداربن لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ئەوەندە زیاتر وجودیان لە حکومەت و لە ھەرێمی کوردستان دەبێت و ھەست بەبوون و بەشداری خۆیان لە حکومەت و کیانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
• ئایا پێکھاتەکان و نوێنەرانیان لەپەرلەمانی کوردستاندا ھیچ رێککەوتنێکی ئاشکرا یان ژێراوژێریان لەگەڵ فراکسێۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەماندا ھەیە بەتایبەتی لەو دانیشتن و دەنگدانەی کە لەسەر ھەڵگرتنی پارێزبەندی بۆ چەند ئەندام پەرلەمانێک ئەنجامدرا؟
- نەخێر لەھێچ کات و دانیشتنێکی پەرلەماندا ھیچ رێککەوتن و پێکھاتنێکی سیاسی لەنێوان ئەندام پەرلەمانی کوتاکان و ھیچ لایەنێکی سیاسی دیکە نەبووە، گەرچی لەکاتێکدا رێککەوتنی سیاسیش ھەبێت ئەوە کارێکی زۆر ئاسایی و یاسایە، ھەر بۆ نمونە لەکاتی خۆی پارتی و یەکێتی رێککەوتنی سیاسی لەنێوانیان ھەبوو و ئێستاکەش کە ئێمە بەشدارین لە حکومەت و یەکێتی و پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان و سۆشیالست بەیەوەکەوە رێککەوتنی سیاسی کراوە بۆ ئەوەی بەشداربین لە حکومەتداو لەو دانیشتنەی کە بۆ ھەلگرتنی پارێزبەندی لەسەر چەند ئەندام پەرلەمانێکی بەرێز ئەنجامدرا ئەوە ئەندام پەرلەمانەکان ھەر ھەموو ئەوانەی بەشداربوون وەک ئەندام پەرلەمان لە دانیشتن و دانگدانەکەدا بەشداریان کرد ھیچ رێککەوتنێکی نە ئاشکرا نە نھێنی لەنێوان ھیچ فراکسێۆن و ئەندام پەرلەمانێکدا نەکرابوو بۆ دەنگدان و تێپەڕاندی کاری دانیشتنەکە و راوبۆچوونی جیاوازیش ھەقی ھەموو کەس و پێکھاتەیەکە و نابێت ھیچ لایەن و فراکسێۆنێک موزایەدی سیاسی لەسەر بەشداری و دەنگدانی پێکھاتەکان بکەن، چونکە بوونی پێکھاتەکان و باشبوون و زیاتر مومارەسەکردنیان سەڵماندی رۆڵ و وجودی پێکھاتەکان لەناو ھەرێمی کوردستاندا و ئەو نمونەی ئێستا لە پێکەوەژیان لەنێوان لەھەرێمی کوردستان دروستبووە بۆتە جێگای تێڕامان و سەرنجی باشی وڵاتان بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو نمونە باش و سەرکەوتووەی کە لەژیان و مومارەسەی دیموکراتیەی دەکرێت کە ماف و ھەقی ھەموو کەس و نەتەوەو پێکھاتەو ئاین و ئاینزاکان بە یاسا رێکخراو و پارێزراوە ھەر بۆیە نابێت رێگا بدرێت بەھێچ لایەنێک کە بیەوێت ئەو پێکەوەژیانەی لەھەرێمی کوردستان ھەیە بەھەر بیانوێک بشێوێنێت و لەباری ببات، چونکە نەمانی پێکەوەژیان یان کەمکردنەوەی رۆڵی پێکھاتەکان لەناو پەرلەمان و حکومەت دەبێتە ھۆی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەنێوان پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان. لەبەر ئەوەی ئێمە باش دەزانین بەشداری پێکھاتکەان لە مومارەسەی حوکمڕانی ھەرێم زیاتر مەعنەوییە و پێویستە ھەموو لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ ئەودابن کە ھەموو پەکھاتەکان لەناو پەرلەمانو حکومەت و ھەرێمی کوردستان بەشداربن بۆ سەرکەوتنی ئەو کیانە سیاسیەی کە ھەمانە بەکەمکردنەوەی رۆلی پێکھاتەکان یان ھەر پێکھاتەیەک بارودۆخی خراپ و نەخوازراو دروست دەبێت و لە ئاشتی و دیموکراسیەت دوور دەکەوینەوە.
• بەپێی ئەوەی جەنابتان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووی، ئایا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و یاسا ئەندام پەرلەمان دەتوانرێت پارێزبەندی لێوەربگیرێت؟
- ھەڵگرتنی پارێزبەندی کارێکی زۆر ئاساییە و لە پەیڕەوی ناوخۆ ئاماژەی پێکراوە و لەرووی یاسایشەوە شەریعیە و ئەمە لەکاتێکە کە داوایەکی یاسایی لەسەر ئەندام پەرلەمانێک بێت ئەوە پارێزبەندی ھەڵدەگیرێت و لێستاندنەوەی ئەندام پەرلەمانی نییە و لەدوای دادگاو یەکلاکردنەوەی دۆسیەکە وەک ئەندام پەرلەمان دەگەڕێتەوە ناو پەرلەمان و لە ھەموو دنیاش ئاوایە و ئەم کارە مومارەسیەکی دیموکراتییە و ھەق بۆ خاوەن ھەق دەگێڕێتەوە و کارێکی پەرلەمانییە و یاساش لەسەرووی ھەموو شتێکە ئەو دانیشتن و دەنگدان لەسەر ھەڵگرتنی پارێزبەندی سەروەری یاسایە بۆ ئەوەش دەبێت رێز لە یاسا بگرین و کاری پەرلەمانی پێویستە نەچێتە چوارچیوەیەکی سیاسی بەڵکو کارێکی پەرلەمانییە و لەھەموو کارەکانی ناو پەرلەمان ەدبێت رێز لە راوبۆچوونی ھەموو ئەندام پەرلەمان و پێکھاتەکان بگیرێت.
• ئایا چۆن بەراوری لەنێوان بەشداری و ھاوبەشی پێکھاتەکان لە حکومەتی عیراقی و ھەرێمی کوردستان دەکەیت؟
- ئەمە پرسیارێکی جوانە و لە جێگای خۆیەتی، ئەوە پێکھاتەکان بەشداریان لە پەرلەمان و حکومەتی کوردستان زۆر لەپێش بەغدایە و رۆلی پێکھاتەکان ساڵ لەدوای ساڵ کابینە لەدوای کابینە باشتر و زیاتر و کاراتر دەبێت ھەر چەندە لەھەندێ لایەنەوە گلەیشمان ھەیە و دەمانەوێت رۆڵمان زۆر زیاتر و ھاوبەشتیمان کاراترو پتر بێت، گەرچی سەیر بکەین لەو کابینە تازەی عیراقدا نوێنەری پێکھاتەکانی تورکمان و کلدو ئاشوری تێدا نییە ئەمە جگە لەوەی خواردنی مافی پێکھاتەکانە و دەریدەخات کە لە عیراق مومارەسەی دیموکراتی نییە و ئەگەر دیموکراتییەت ھەبێش زۆر لاوازە ئەمەش پێویستی بەراستکردنەوە ھەیە بەتایبەتی کە تورکمان نەتەوەیەکی سەرەکیی و سێیەم نەتەوەیە لە عیراقدا ھەقی خۆیەتی بەشداربین لە ھەموو جومگەکانی حکومەت و دامودەزگاکانی عیراقیدا ئەوە کراوە و دەکرێت و پێشتریش ئەوە غەدرە بەرامبەر بە پێکھاتەکان بەتایبەتی بەرامبەر بە نەتەوەی تورکمان لە عیراق دەکرێت و لە سەردەمی رژێمی سەدام و پێشتریش و لەھاتنی داعشی تیرۆریستیش قەتلوعام بە نەتەوەی تورکمان کراوە گەرچی لە زۆر بابەت و بەشداری حکومەتدا لە عیراقدا غەدرمان لێدەکرێت، بۆیە لێرەداد اواکارین لە حکومەتی عیراق بەشداری بە نەتوەی تورکمان و پێکھاتەی کلدو ئاشوری بکات و بەشداریکردنی پێکھاتەکان بنەمایەکی سەرەکی و گرنگی دیموکراتیەتە و رێزگرتنە لە مافی مرۆڤیش، گەرچی لە کوردستاندا تورکمان و کلدو ئاشوری بەشدارن لە حکومەت و لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و ھەموو جوگەکانی دیکەی حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانم دەستخۆشی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەم.
Top