مەسعود حەیدەر راوێژكاری سەرۆك بارزانی بۆ گوڵان: لەم قۆناغە هەستیارو مەترسیدارە سەرۆك بارزانی زامنی یەكگرتوویی و سەقامگیريی كوردستانە
May 28, 2020
دیمانەی تایبەت
مەسعود حەیدەر راوێژكاری سەرۆك بارزانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ گوڵان باسی لە گرنگترینى ئەو بنەمایانە كرد، كە لە كاتی ئێستادا پێویستە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكان و پاراستنی بەرژەوەنديی نیشتمانی كاری لەسەر بكرێت.ئا: شەماڵ نوری
مەسعود حەیدەر راوێژكاری سەرۆك بارزانی، له دهستپێكى وتهكانيدا بۆ گوڵان، هێماى بۆ ئهوه كرد كه "دوای دەیان ھەزار شەهیدو قوربانی و مێژوویەكی دوورودرێژ لە بەرخودان و شۆڕش و ڕاپەرین، توانرا گەلی كورد ئازادی بەدەست بهێنێت و، لەچوارچێوەی قەوارەیەكی فید{اڵیدا ببێتە خاوەنی هەرێمێكی سەربەخۆ، بەمەش گەلی كورد لە كۆمەڵكوژی و سووتاندنی گوندو ماڵوێرانی و كیمیاباران و كۆڕەو دەربازی بوو، كورد و نەتەوەكانی دیكەی هاوبەشی لەسەر ئەم خاكە، بوونە خاوەنی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی ئێستای كوردستان و عێراق، هەر لەناو ئەم چوارچێوە دەستووری و یاساییەدا و بە پارێزگاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هاوپەیمانەكانی كورد، توانرا ئەزموونی كوردستان لە ئەجیندەو مەرامی دوژمنكارانە بپارێزرێت. " هاوكات دهڵێت: "ئەمڕۆ خەڵكی كوردستان دابەش بوون بەسەر حزبە سیاسییەكانی كوردستاندا، ئەمەش مافێكی رەوای خەڵكی كوردستانە لە سۆنگەی ئەو ئازادی و سیستەمە دیموكراتیيەی كە لەكوردستاندا هەیە، بەڵام بەكارهێنانی ھەست و سۆزو مەینەتیيەكانی خەڵكی و گەمەكردن بە یاساكان و دیموكراسیەت بۆ مەرام و بەرژەوەنديی تەسكی شهخسى و حزبى و ئەجیندەی زیانگەیاندن بە بەرژەوەنديی گشتی بووەتە یەكێك لەو مەترسیيانەی كە هەرەشە لە ئازادی و دیموكراتی و مومارەسەی ئاسایی ژیانی خەڵك دەكات."
مەسعود حەیدەر له درێژهى ئاخافتنهكهيدا بۆ گوڵان، پێداگري لهسهر ئهوه كرد: "لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە هەمووان پێكەوە كاربكەین و یەكهەڵوێست بین لەسەر بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییەكان، بۆ ئەوەی ژیانێكی باش و ئاسوودە و سەقامگیر بۆ خەڵكی كوردستان دابین بكرێت، ئەمەش پێویستی بە دەستووری هەرێم هەیە، رەنگە لێرەدا ئەو پرسیارە دروست بێت، لەم هەموو ناكۆكی و ململانێ و ناسەقامگیريی دۆخی سیاسی و ئابووريی جیهان و عێراق و هەندێك جار كوردستانیش، چۆن دەتوانرێت هەنگاو بەرەو هەڵسانەوەی ئابووری و رێكخستنەوەی سێكتەرە گرنگەكانی ژیان بنێین، يان چۆن دەتوانرێت رووبەڕووی ئەو هەموو ئەجیندە و ھەوڵانە بۆ لەباربردنی کیان و قەوارەی ھەرێمی کوردستان ببینەوە؟ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئاسانە، بەو پێیەی ئەگەر كەمێك بگەڕێینەوە بۆ زەمانی رابردوو، لەو هەقیقەتە تێدەگەین كە سەركردەی نەتەوەیی كورد زامنی كۆكردنەوەی هەمووانە، سەرۆك مسعود بارزانی لەم قۆناغە ھەستیارە تەنيا سەركردەی مێژوویی و كاريزمای گەلەكەمانە و دەبێ هەموو لە دەوری كۆببینەوە بۆ پەڕینەوە بەرەو كەناری ئارامی و لە روانگەی پەڕۆشی و دڵسۆزیی ئەم سەركردەیەوە، رۆئیای داهاتووی دە ساڵی داهاتوومان دیاری بكەین، لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و ناوخۆی هەرێمی كوردستان. " گوتيشى: "گۆڕانكارییە ئابووری و سیاسییەكان ئەوەمان پێ دەڵێن، كاتی ئەوە هاتووە كورد پێكەوە یەك ئاراستە بێت و حزبە كوردستانیيەكان و گرووپ و ئاراستە دژەكان لێكیان جیا نەكاتەوە و، هەمووان پێكەوە كار بۆ بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستووری و شایستە داراییەكان لە عێراقدا بكەین، ئەو عێراقەی كورد تەنيا بە یەكگرتووییەوە دەتوانێت زامنی مافەكانی بكات. " جهختى لهوهش كردهوه كه "ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوخۆيى، بە یەكگرتوویی و پێكەوەژیان بەدەست دێت، ئەوەی كۆشمان دەكاتەوە لەدەوری ئەم ئامانجە پیرۆزو گەورەیەی نەتەوەكەمان، تەنیا سەرۆك بارزانی-یە . كە هەمووان پێكەوە كۆدەكاتەوەو رێگر دەبێت لە بەردەم ئەوانەی سەرقاڵی سەفقەی نهێنی و گوماناوین بۆ زیانگەیاندن بە خەڵكی كوردستان و تێكچوونی ناسەقامگیریی سیاسی لە هەرێمدا، كە چوارچێوەیەكی نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ گەندەڵكاران و خیانەتكاران دابنرێت و، چیتر لە ژێر پەردەی گەندەڵی و خیانەتدا خۆیان حەشارنەدەن و زیانی گەورە بە میللەتەكەمان بگەیەنن، ئەمەش هەمووی لەپێناو پاراستنی سەقامگیريی سیاسی و ئاشتيی كۆمەڵایەتی و كۆكردنەوەی تواناكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەكانی بەردەم ئابووری و باری بژێوی ژیانی هاووڵاتیان، نەك خۆسەرقاڵكردن بە موزایەدە و ململانێ و خزمەتكردنی ئەجیندەكانی دژ به خاک و گەلی کوردستان.