بەشار كیكی جێگری سەرۆكی فراكسێۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ گوڵان: مسرور بارزانی توانای رووبەرووبوونەو چارەسەری هەموو كێشەو قەیرانێكی هەیە
May 23, 2020
دیمانەی تایبەت
بەراستی زۆر خۆشحالبووین كە جەنابی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەوپەڕی شەفافیەت و راشكاوانە و راستگۆیانە وتارێكی پێشكەش بە كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد كە لەوتارەكەی بەرێزیان باسی لەو تەحدیانە و هەموو ئەو كێشەو گرفتانە كرد كە رووبەرووی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بوونەتەوە چ لەرووی ئابوری چ لە رووی سیاسی چ لەرووی ئیداری چ لەرووی ئەمنییەوە، هەروەها جەنابی سەرۆكی حكومەتی كوردستانوتارەكەی مسرور بارزانی زۆر شەفاف و راستگۆیانەبوو
بەراستی زۆر خۆشحالبووین كە جەنابی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەوپەڕی شەفافیەت و راشكاوانە و راستگۆیانە وتارێكی پێشكەش بە كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد كە لەوتارەكەی بەرێزیان باسی لەو تەحدیانە و هەموو ئەو كێشەو گرفتانە كرد كە رووبەرووی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بوونەتەوە چ لەرووی ئابوری چ لە رووی سیاسی چ لەرووی ئیداری چ لەرووی ئەمنییەوە، هەروەها جەنابی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەشێوەو جۆرێكی مۆدێرن و نویێ پیشانیدا كە سەرۆكی حكومەت زۆر باش ئاگاداری بارودۆخەكەیەو بۆ هەموو ئەو كێشەو گرفتانەی هەیە چارەسەری پێیەو بۆ چارەسەری كێشەكان و رووبەرووبوونەوەی ئەو بارودۆخە هەنگاوی باش نراوە بەتایبەتی لەمەسەلەی چاكسازی و تەئكیدی لەوە كردەوە بەهەموو شێوەیەك و بەجددی لەسەر پرۆسەی چاكسازی بەردەوام دەبێت و هیچ شتێك ناتوانێت رێگری لێبكات لە پرۆسەی چاكسازیداو لەیەكێ لە بڕگەكانی جەنابی مسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد كە لەهەموو كارو هەنگاوەكانیدا لەبەرەی هاوڵاتی دەبێت، هاوكات بە راشكاوی جەنابیان فەرمووی كە لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا لە بەرژەوەندی هەندێ كەس دەدرێت و بەرژەوەندی ئەو كەسانە تێكدەچێت كە تا ئێستا بە ناهەق مافی گشتی و خەڵكی موستەهەقیان خواردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش جەنابیان بەلێنیداوە و لەبەرنامەی كابینەی نۆیەمدایە كە دەبێت بڕگە بڕگە و حرف حرف یاسای چاكسازی كە دادپەروەری و سەروەری یاسا دەگەڕێنێتەوە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی، هاوكات لە وتارەكەی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەرچاوروونیەكی باش هەبوو بۆ چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو دۆخەی رووبەرووی هەرێمی كوردستان بۆتەوەو لەلایەنی كێشە ناوخۆیەكان یان ئەو چارەسەریانەی كە پەیوەندی بە عیراقەوە هەیە و گرنگیەكی زۆری بەچارەسەری دۆخی ناوخۆیدا و پێیوایە كە دەتوانێت چارەسەری زۆر گونجاو بدۆزیتەوە، بەڵام شتی هەرە راشكاویش لە وتارەكەی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئاماژەی پێدا گوتی: دەبێت خەڵكی هەرێمی كوردستان بزانێت چی هەیە و هاوكاریش بن بۆ چارەسەرو بەرێكردنی بارودۆخەكە و پێویستە هێزو لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانیش هاوكاربن بۆ چارەسەرو بەسەرچوونی ئەو كێشەو دۆخەی هاتۆتەپێش، لەلایەكی دیكەوە بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان ئاماژە بەهەندێ شت بكرێت بەشەفافی و راشكاونە لەوانە كە حكومەتی كوردستان چی لەبەردەستە و چی و چەندی لە خەزێنەكەیدا هەیەو ئەو پارەو داهاتانە لە چ بوارو كەرتێك سەرفكراوە و یەكێ لەو خاڵە هەرە گرنگانەی كە ئاماژەی پێكرد ئەوە بوو كە كاری حكومەت تەنیا دابینكردن و دابەشكردنی موچە نییە، بەڵكو بودجە و داهات لە بواری جیا جیا وەك خزمەتگوزارییەكان و گەشەكردنی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و رێگاوبان و . . . تاد هەر هەمووی كاری حكومەتە دەبێت بەبێ دواكەوتن بەپێی بەرنامەو ستراتیژیەكی زانسی و بەرنامەرێژی جێبەجێ بكرێت بە بەردەوامی ئەم وتەو ئاماژانە مانای ئەوەیە كە رێزدار مسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت و لەپڵان و بەرنامەیدایە كە كەرتەكانی وەك كشتوكال و پیشەسازی وگەشتیاری و . . . تاد، بەتایبەتی بوارەكانی خزمەتگوزاری كە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیان و گوزەرانی خەڵك هەیە ببوژێنێتەوەو پێشیبخات بەشێوەیەكی سەردەمیانە، هاوكات جەنابیان لە هەوڵ و چاوەڕوانیدایە كە لەگەڵ بەغداش بگاتە رێككەوتن و هەموو ئامادەكاریەكیش بۆ ئەو رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا هەیە و دەیەوێت رێككەوتنەكە بەپێی ئیستیحقاقی دەستوورو بەپێی داپەروەری بێت كە هەق و ماف و بودجەو شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەبەغدا مسۆگەر بكەین و جەنابی سەرۆكی حكومەتی كوردستان زۆر بە راشكاوانە ئەوەی خستەڕوو كە دەیەوێت لەگەڵ بەغدا لە پێناوی خەڵكی هەرێمی كوردستان بگاتە رێككەوتن و خاڵێكی زۆر گرنگتر لە وتارەكە هەست پێكرا كە سەرۆكی حكومەت باورو متمانەیەكی زۆر و تەواوی بە خۆی و تەواوی ئەو خەڵك و كابینەكەی هەیە كە دەتوانێت بەشێوەیەكی زۆر باش و شەفافانە خزمەت بە خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات و شتێكی دیكە لەو كاتەی كە رێزدار سەرۆكی حكومەتی كوردستان وتارەكەی پێشكەش كرد لەسەر و سیمای زۆر بەجوانی و بەرجەستە گەشبینی پێوە دەدرەوشایەوە بۆ ئایندەی گەلی كوردو كوردستان و دەبێت خەڵكی كوردستان كەمێك سەبرو دانبەخۆدابگرن بەو دۆخ و كێشە نەخوازراوانەی كە رووبەرووی حكومەت و هەرێمی كوردستان بۆتەوە لەوانە بابەتی دابەزینی نرخی نەوت و تیرۆریستانی داعش و بڵاوبونەوەی پەتایی ڤایرۆسی كۆڕۆناو بڕینی موچەی خەڵكی كوردستان لەلایەن بەغداوە، گەرچی ئەو داتاو ژمارەو زانیاریانەی لەسەر بودجەو داهات و خەرجی كە بۆ یەكمجارە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو شێوە شەفاف و راشكاوانە دەخرێتەڕوو كە لە وتارەكەی كاك مسرور بارزانی زۆر بەجوانی رەنگیدابووە و مەبەستی جەنابیشیان لەو داتاو ژمارانە ئەوەیە كە هیچ شتێك لەلای ئەو شاراوەنییە، بەڵكو بە شەفافی و راستگۆیانە بۆ خەڵك دەخرێتەڕوو، لەلایەكی دیكەوە لەوتارەكەدا دیارە كە جەنابیان بۆ كێشەكان بەتایبەتی موچەو گوزەرانی خەڵكی كوردستان چارەسەری پێیەو دەتوانێت ئەو دۆخەی هاتۆتەپێش چارەسەری بكات و ئێمە دڵنیاین كە كاك مسرور بۆ ئەو دۆخەو كێشانەی هەیە چارەسەری باشی پێیە و دەتوانێت پشت بەخۆی و بەرنامەكەی ببەستێت و دڵنیاشە كە سەركەوتوو دەبێت و جەنابی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەوتارەەكیدا تەئكیدی لەوەكردوە كە هەندێ كەس و لایەن لەتەنگانەو بارودۆخی خراپ و ناخۆش خۆیان دوورەپەرێز دەگرن و ناتونن كاربكەن بۆ چارەسەر، بەڵام لە سەركەوتن و چارەسەری كێشەكان بەشداریان پێدەكات و ئەمەش بۆ ئەوەیە كە دەیەوێت هەموو حزب و لایەن و پێكهاتەو ئاین و ئاینزاكان لە هەرێمی كوردستان بە ئاشتی و تەبایی بەیەكەوەبژین ئەمەش ئەوپەڕی دڵسۆزی و لێبوردەیی جەنابی مسرور بارزانییە بۆ خەڵك و گەلی كوردستان و ئەمە ئەوەش دەسەلمێنیت كە جەنابیان قەت مانعی نییە ئەو كەس و لایەنانەی بەشداریش نین لە چارەسەری كێشەكان بەڵام ئاساییە هاوبەشبن لە سەركەوتنەكاندا كە ئەمەش ئەوپەڕی باوڕو متمانە بەخۆبوونیەتی، لەلایەكی دیكە هەرچەندە جەنابی كاك مسرور بارزانی زۆر كەم لە شاشەی تیڤی و میدیا دەردەكەوێت و كەمترین وتاری هەبووە، بەڵام لەم وتارەیدا سەڵماندی كە كەسێكی شارەزاو دەوڵەتمەدارو سیاسی و ئیداریی و شەفاف و راشكاوانەیە بۆ خزمەتكردنی گەلی كوردستان و بوێرو حەكیمانەیە لەبڕیاردان و رووبەرووبونەوەی هەموو كێشەو بارودۆخێكی نەخوازراو كە دێتەپێشی. هەروەها لەسەرەتاو كۆتایی وتارەكەی دەریخست كە خەمخۆری خەڵكی كوردستانەو دەیەوێت هەموومان دووربین لە نەخۆشی بەتایبەتی لەو ڤایرۆسی كۆڕۆنایە كە ئەمرۆ بەرۆكی هەموو جیهانی گرتووە.