بابەكر زێباری : نوری مالیكی پێی گوتین داعش موسڵ داگیر بكات لەوە باشترە پێشمەرگە بەرگری لێبكات
February 7, 2017
دیمانەی تایبەت
بابەكر زێباری ماوەی زیاتر لە 11 ساڵ سوپاسالاری سوپای عێراق بووە و ئاگاداری ەەموو ئەو رووداوانەیە كە بەسەر سوپای عێراق ەاتوون، ەەروەەا ئاگاداری ئەو ەەڕەشانەشە كە لەسەردەمی نوری مالیكی سوپا لە كوردستانی كردوون، سوپاسالاری عێراق لەسەر وەختی دەركەوتنی داعش و پێش داگیركردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە كاراكتەرێكی چالاك بووە لەنێوان كوردستان و عێراق و ەەوڵیداوە پەیامی سەرۆك بارزانی بگەیەنێتە نوری مالیكی بۆ ئەوەی پێشمەرگە پارێزگاری لە موسڵ بكات و نەكەوێتە دەستی داعش، بەڵام نوری مالیكی ەاوكاری و ئامادەباشی پێشمەرگەی رەتكردۆتەوە، ەەروەەا سوپاسالاری عێراق لەكاتی ەێرشی داعش بۆ كوردستان و ئەو كارەساتەی بەسەر كوردانی ئێزيدی ەات، دیسان كاراكتەرێكی چالاك بووە و ەەوڵیداوە لەرێگەی ەێزەكانی ئەمریكاوە زیاتر لە 4300 كوردی ئێزیدی كە لەگوندی كۆچۆ گەمارۆ درابوون ئازاد بكات، بەڵام پەكەكە بۆتە رێگر و نەتوانراوە ئەو پرۆسە سەربازیە ئەنجامبدرێت و ئەو خەڵكە ئازاد بكرێن و پاشانیش لەلایەن داعشەوە كۆمەڵكوژ كران، بۆ قسەكردن لەسەر ئەم پرسانە و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و ئایندەی كوردستان، ئەم دیدارە تایبەتەمان لە دەۆك لەگەڵ بەڕێز بابەكر زێباری پێشمەرگەی دێرین و سوپاسالاری پێشووی سوپای عێراق ئەنجامداو بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەكانی گوڵانی دایەوە.بابەكر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق بۆ گوڵان:
ئەگەر پەكەكە
رێگری نەكردایە دەمانتوانی 4300 هاووڵاتی ئێزیدی لە كۆچۆ رزگار بكەین
نوری مالیكی پێی گوتین داعش موسڵ داگیر بكات لەوە باشترە پێشمەرگە بەرگری لێبكات
ویستمان هاوكاریی تەلەعفەر بكەین و داعش داگیری نەكات، بەڵام نوری مالیكی ئامادەنەبوو
بابەكر زێباری ماوەی زیاتر لە 11 ساڵ سوپاسالاری سوپای عێراق بووە و ئاگاداری هەموو ئەو رووداوانەیە كە بەسەر سوپای عێراق هاتوون، هەروەها ئاگاداری ئەو هەڕەشانەشە كە لەسەردەمی نوری مالیكی سوپا لە كوردستانی كردوون، سوپاسالاری عێراق لەسەر وەختی دەركەوتنی داعش و پێش داگیركردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە كاراكتەرێكی چالاك بووە لەنێوان كوردستان و عێراق و هەوڵیداوە پەیامی سەرۆك بارزانی بگەیەنێتە نوری مالیكی بۆ ئەوەی پێشمەرگە پارێزگاری لە موسڵ بكات و نەكەوێتە دەستی داعش، بەڵام نوری مالیكی هاوكاری و ئامادەباشی پێشمەرگەی رەتكردۆتەوە، هەروەها سوپاسالاری عێراق لەكاتی هێرشی داعش بۆ كوردستان و ئەو كارەساتەی بەسەر كوردانی ئێزيدی هات، دیسان كاراكتەرێكی چالاك بووە و هەوڵیداوە لەرێگەی هێزەكانی ئەمریكاوە زیاتر لە 4300 كوردی ئێزیدی كە لەگوندی كۆچۆ گەمارۆ درابوون ئازاد بكات، بەڵام پەكەكە بۆتە رێگر و نەتوانراوە ئەو پرۆسە سەربازیە ئەنجامبدرێت و ئەو خەڵكە ئازاد بكرێن و پاشانیش لەلایەن داعشەوە كۆمەڵكوژ كران، بۆ قسەكردن لەسەر ئەم پرسانە و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و ئایندەی كوردستان، ئەم دیدارە تایبەتەمان لە دەۆك لەگەڵ بەڕێز بابەكر زێباری پێشمەرگەی دێرین و سوپاسالاری پێشووی سوپای عێراق ئەنجامداو بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەكانی گوڵانی دایەوە.
* بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان چۆن دەبینن؟
- بارودۆخی كوردستان وەك ئەو دەرفەتانەی كە بۆمان هاتۆتەپێشەوە زۆر باشە، بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆ هەندێك كێشە هەن كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەو دەرفەتانە دروست دەكات. ئێمە وەك سەربازو پێشمەرگە فەرمانی سیاسییەكان جێبەجێ دەكەین، بۆیە ئەگەر بارودۆخی سیاسی چارەسەر بكرێت و حزبەكان لەگەڵ یەكتری رێكبكەون، باشتر دەتوانین سوود لەو دەرفەتانە وەربگرین كە لەم بارودۆخەدا دروست بوون.
* باستان لە دەرفەت كرد، ئایا مەبەستتان لەو دەرفەتانە چین كە ئێستا دەكرێت سوودیان لێوەربگرین؟
- لە مێژووی كوردستان و هەر لەسەرەتای فەتحی ئیسلامییەوە ئێمە بە درێژایی ئیمپراتۆرییەكانی ئەمەوی و عەباسی و تا دەگاتە عوسمانییەكان و پاش ئەویش كە لە چوارچێوەی رێككەوتنی سایكس پیكۆ كوردستان بەسەر چوار دەوڵەتەدا دابەشكراوە، كورد هەر چەوسێندراوەتەوە و مافی پێشێل كراوە و لەبەرامبەریشدا كورد قبووڵی نەكردووە و شۆڕش و بەرخودانی ئەنجامداوە، بەڵام جیا لەوەی كە داگیركارانی كوردستان بە دڕندەترین شێوە هەوڵیانداوە شۆڕش و بەرخودانەكانی كوردستان سەركوت بكەن، لە هەمانكاتدا سیاسەتی نێودەوڵەتیش لە ئاستی ئەو غەدرو زوڵمەی لە كورد دەكرا، بێدەنگ بوو، هەتا كار گەیشتە ئەوەی حكومەتی بەعس لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو چەكی كیمیاویی لەدژی كورد بەكار هێناو شارێكی وەك هەڵەبجەی بە چەكی كیماوی بۆردمان كرد، ئەم كارەساتە هێندە دڕندانە بوو، هەموو جیەانی هەژاند، ئەمەش بووە دەروازەیەك بۆ ئەوەی جیەان بزانێت چ زوڵمێك لە كورد دەكرێت. دوای كیمیابارانی هەڵەبجە و راپەڕینی گەلی كوردستان و پاشانیش هەوڵەكانی حكومەتی بەعس بۆ داگیركردنەوەی كوردستان بووە هۆكاری ئەوەی كۆڕەوی ملیۆنی لە كوردستان دەست پێبكات، ئەم كۆڕەوەش بە رێگەی چاوی كامێرەكان دووبارە جیەانی هەژاندو بووە هۆكاری ئەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەنگ كوردەوە بێت و نەوایەكی ئارام بۆ كورد دابین بكات. لێرەوە كورد توانی جۆرێك لە حوكمڕانیی خۆی پیادە بكات و هەوڵبدات قەوارەیەك بۆخۆی دابمەزرێنێت، كە ئەم قەوارەیە دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێن لە 2003 بووە بەشێك لە سیستمی فیدڕاڵیی عێراق، بەڵام لە 2014 داعش هات و هەوڵیدا كوردستان داگیربكات، بەڵام قوربانیدان و قارەمانیەتی پێشمەرگە توانی ئەمە بكات بە دەرفەتێك كە ئێستا ئومێدی ئەوەی لێدەكرێت بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو هەڵبگرین.
* باسی سەرەەڵدانی داعشت كرد، دیارە داعش كە هێرشی كردە سەر كوردستان كارەساتێكی گەورەی لەدژی كوردی ئێزیدی بەرپاكرد، بەپێی هەندێك سەرچاوەی زانیاری دەكرا ئەو قوربانییانەی كوردی ئێزدی بەتایبەتی لە گوندی كۆچۆ رێگەی پێ بگیرێت و نەەێڵرێت رووبدات، بۆچی نەتانتوانی ئەو كارە بكەن؟
- پێش هەموو شت دەبێت ئەو راستییە بڵێین، سەرەەڵدانی داعش و داگیركردنی موسڵ، تەنیا دەركەوتنی گرووپێكی تیرۆریستی نەبوو، بەڵكو دامەزراندنی دەوڵەتێكی تیرۆریستی بوو، ئەم دەوڵەتە چەك و تەقەمەنی و كەلوپەلی سەربازیی پێنج فیرقەی سوپای عێراقی دەستكەوتبوو، ئەمەش واتە خاوەنی چەكێكی هێجگار زۆری پێشكەوتوو، لەبەرامبەردا هێزی پێشمەرگە خاوەنی ژمارەیەكی زۆر كەمی چەكی كۆن بوو، بۆیە كە داعش موسڵی گرت، بەرنامەی كوردستان ئەوە بوو كە خۆی نەكاتە لایەنێك لەم شەڕە، ئەمەش لەبەر دوو هۆكار یەكەمیان دەركەوتنی داعش دەرەاویشتەی شەڕی نێوان عەرەبی شیعە و عەرەبی سوننە بوو، لە هەمانكاتیشدا چەكی دەستی پێشمەرگەش كەم و كۆن بوو، بۆیە هەوڵدرا خۆمان لەو شەڕە بپارێزین، بەڵام دیار بوو تیرۆریستانی داعش دوای سەركەوتنەكانیان لە موسڵ و پاشانیش لە تكریت و دیالە، غرووری كردن و پەلاماری كوردستانیشیان دا، لەو بەرە فراوانەی داعش هێرشی تێدا ئەنجامدا، لە هەموویاندا سەركەوتوو نەبوو، بەڵكو لە قۆڵی شنگالەوە توانییان شنگال بگرن، گرتنی شنگالیش هۆكاری خۆی هەبوو، جیالەو هۆكارانەی پێشتر ئاماژەم پێكرد كە هێزی پێشمەرگە چەكی پێویستی لەبەردەست نەبوو، لە هەمانكاتدا جوگرافیای شنگال لە كوردستان دابڕابوو، لەبەر ئەوەی ئەو گوندە عەرەبانەی دەكەونە نێوان شنگال و هەرێمی كوردستانەوە هەموویان خیانەتیان لە كورد كرد و پێوەندییان بە داعشەوە كردو لەناو ماڵی خۆیانەوە تەقەیان لەپێشمەرگەو خەڵكی ناوچەكە كرد، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی كە پێشڕەویی داعش لەو ناوچانە سەركەوتوو بێت. سەبارەت بە مەسەلەی گوندی كۆچۆ كە زیاتر لە 4300 كوردی ئێزدی تێدابوو، توانیبوویان مقاوەمەت بكەن، بەڵام داعش چوار دەوری گوندەكەی گرتبوو، بۆ بە فریاكەوتنی خەڵكی كۆچۆ، ئەوە بوو محەمەد خەلیل پێوەندی پێوەكردم، ئەگەر بتوانرێت لە هەندێك خاڵی هێزەكانی داعش بدرێت بە هاوكاریی ئەمریكییەكان، ئەوا گەمارۆكە دەشكێت و خەڵكەكەی دەتوانن دەربچن و رزگاریان بێت، بۆ ئەم مەبەستە من چووم لەگەڵ یەكێك لە فەرماندەكانی ئەمریكا كۆبوومەوە، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو گەمارۆیە بپشكێنین، پاش ئەوەی كێوماڵی ناوچەكەكە كرا، دەركەوت كە تەنیا شوێن بۆ دەربازبوون ئەوەیە بەناو شنگالدا بڕۆن، دیارە شنگالیش هێزەكانی داعشی لێ بوو، بۆیە ئەمەمان بۆ نەكرا، دوای ئەمە جارێكی دیكە لەگەڵ ئەمریكییەكان كۆبوومەوە و داوام لێكردن هەرچۆنێك بێت دەبێت چارەسەرێك بۆ كۆچۆ بدۆزینەوە، سەرەنجام گەیشتینە ئەوەی كە بە رێگەی فڕۆكە هێزێك لەناو كۆچۆ دابەزێت و بە فڕۆكە دانیشتووانی كۆچۆ رزگار بكەین، لەسەر ئەم پرسە بەرپرسانی ئەمریكا پێیان گوتم دەبێت دانیشتووانی كۆچۆ ئامادەبن ماڵ و سامانی خۆیان بەجێبەێڵن و بە رێگەی فڕۆكە بیانگوێزینەوە، لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ بەڕێز كاك مسرور بارزانی قسەم كرد، ئەو پێی راگەیاندم، هەتا ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا خۆشیان نەتوانن لە ئاسمانەوە دابەزنە ناو كۆچۆ، ئەوا ئێمە هێزی خۆمان دەنێرین، بەس ئەوان هاوكاریمان بكەن، یان ئێمەش لەگەڵیان دەچین بۆ ئەوەی خەڵكی كۆچۆ رزگار بكەین، بۆ ئەمەش بەرنامەكە بەو جۆرە بوو كە ئەو تیمە بچنە چیای شنگال و لەوێ كێوماڵی ناوچەكە بكەن و كاتژمێری سفر دیاری بكەن بۆ ئەوەی لە كۆچۆ دابەزن و بە فڕۆكە خەڵكە بگوازنەوە بۆ سحێلا، كە ئەم تیمە چوونە سەر چیای شنگال، لەوێ چەكدارانی پەكەكە هەڵیان كوتابووە سەریان و بەردبارانیان كردبوون و ئەگەر ئەو پێشمەرگە و خەڵكەی لەسەر چیای شنگال نەبوونایە، لەوانەبوو ئەو تیمە بكوژن، بۆیە تیمەكە گەڕانەوەو هاتنە لام و پێیان گوتم، تۆ ئێمەت نارد بچین خەڵك رزگار بكەین، بەڵام كۆمەڵێك تیرۆریست لە چیای شنگالن، خەریك بوو ئێمەش بكوژن، بۆیە بۆ مێژوو دەیڵێم، ئەوەی لە كۆچۆ روویدا، دەكرا خەڵكەكەی ئازاد بكرێت، بەڵام كە ئەو هەموو خەڵكە بوونە قوربانی هۆكارەكەی ئەوە بوو پەكەكە لێ نەگەڕا ئەو خەڵكە ئازاد بكەین.
* بەڵام پەكەكە دەڵێت ئێمە بەرگریمان لە شنگال كردووەو شەەیدمان داوە و قوربانیمان داوە، ئایا لەو بارەیەوە چی دەڵێیت؟
- پەكەكە بەرگرییان كردووە، دەستیان خۆش بێت و جێگەی تەقدیرەو كوردن و بە ئەركی خۆیان هەستاون، بەڵام با بپرسین پەكەكە لەكوێ شەڕی كردووە؟ ئایا لەناو شنگال، یان دوای ئەوەی شنگال گیراوە، ئەوانیش لەگەڵ ئەو هێز و پێشمەرگانەی دیكە لەسەر چیای شنگال بوون و دواتر پاش ئەوەی چیای شنگال ئازادكراوە لەگەڵ پێشمەرگە هاتوون.
* كەواتە ئێستا چی دەكەن لە شنگال و بۆ ناكشێنەوە بۆ ئەوەی دەست بكرێت بە ئاوەدانكردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی دانیشتووانەكەی؟
- پەكەكە بۆ ئاژاوەگێڕی و پشێوی نانەوە لە شنگال ماوەتەوە، ئێستا ئەوان دەڵێن ئێمە لەسەر داوای حكومەتی عێراق هاتووینە شنگال و بارەگاكانیشمان لەناو فەرمانگەكانی حكومەتەو كەی حكومەتی عێراق داوامان لێبكات، دەكشێینەوە، لەو كاتەوەش كە لە شنگالن بوونەتە سەرچاوەی نیگەرانی و نائارامی بۆ خەڵكی ناوچەكە، لەبەر ئەوەی خۆتان دەزانن پەكەكە بەزۆر كوڕ و كچ دەكاتە چەكداری خۆی، ئەمەش لەلایەن كوردی ئیزیدییەوە قورسە و قبووڵ ناكرێت، هەروەەا پەكەكە هەموو ئەو عەرەبانەی كردووەتە چەكداری خۆی كە هاوكاری داعشیان كردووە، یان لەگەڵ داعش بوون و ئازاری خەڵكی ئێزیدی و عەرەبی ناوچەكەیان داوە، چەند رۆژێك پێش ئێسا یەكێك لە سەرۆك هۆزەكانی عەرەبی ئەو ناوچەیە مێوانی من بوو، بە راشكاوی پێی گوتم ئەو عەرەبانەی ئێستا پەكەكە كردوونی بە چەكداری خۆی، هەر هەموویان ئەوانەن كە هاوكاری داعشیان كردووە و من وەك عەرەبێك هەر یەكێك لەو عەرەبانەم دەست بكەوێت، دەیانكوژم، لەبەر ئەوەی ئەوانە زوڵمیان لە ئێمەش كردووە و ئازاری ئێمەشیان داوە. جیا لەم دەرەاویشتە خراپانە، بوونی پەكەكە لە شنگال، بیانوویەكی بەلاش دەداتە توركیا بۆ ئەوەی دەستێوەردان لە هەرێمی كوردستان بكات، ئێمە ئەزموونمان لەگەڵ پەكەكە زۆرە، زۆر جاری دیكە هەوڵمانداوە لەگەڵ پەكەكە كێشەكان بە دیالۆگ چارەسەر بكرێن و تووشی شەڕ نەبین، بەڵام ئەوان هاتوون پەلاماری ئێمەیان داوەو شەڕەكەیان دروستكردووە.
* بەڵام ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ئەم كێشەیە بە ئاشتی چارەسەر بكات و پەكەكە بەبێ شەڕ بكشێتەوە، ئایا ئەوە روو دەدات؟
- بەپێی ئەو ئەزموونەی كە من هەمە، پەكەكە بە ئاشتی ناكشێتەوە.
* ئەگەر وەك فەرماندەیەكی سەربازی چارەسەری ئەم كێشەیەت پێبسپێردرێت، چۆن چارەسەری دەكەیت؟
- من كەسێكی سەربازیم و فەرمان جێبەجێ دەكەم، بەڵام ئەم كێشەیە سیاسییەو پێویستی بە بڕیاری سیاسییە، بڕیارەكەش لای سەرۆك بارزانی-یە، ئەو نایەوێت شەڕ لەنێوان كورد و كورد دروست بێت، بۆیە ئێستا خەریكە لەگەڵ عێراق و ئەمریكا رێگەچارەیەك دۆزنەوە. ئێستا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوادەكات پەكەكە شنگال چۆڵ بكات و نابێت پەكەكە دەستتێوەردان بكات.
* تۆ خۆت سوپاسالاری عێراق بوویت، بەڵام ئاماژەشت بەوە كرد كە داعش هێرشی كردە سەر كوردستان لە 2014 ، پێشمەرگە چەكی نەبوو، بۆچی چەكتان بۆ پێشمەرگە دابین نەكردبوو؟
- راستە من سوپاسالاری عێراق بووم، بەڵام من هیچ دەسەڵاتێكم نەبوو، چەندین جار لەسەر ئەم پرسە من دەست لەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەش كردووە، بەڵام لەسەر داوای سەرۆك بارزانی گەڕاومەتەوە، ئەوجا نەك هەر بۆ مەسەلەی چەك، من چەندین جاریش كە بودجەی سوپا دەەات، داوام دەكرد بودجەی پێشمەرگەش بخرێتە ناو بودجەی سوپاوە، بەڵام ئەوان نەیاندەكرد.
* تۆ وەك سوپاسالار پێوەندیت لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق هەبووە كە ئەو كات نوری مالیكی بوو، لەو ماوەیە مالیكی هێزی دیجلەی دروستكرد و ویستی هێرش بۆ خانەقین بكات و داگیری بكات، چۆن رووبەڕووی ئەو كێشەیە بوونەوە؟
- من قەت هیچ كێشەیەكی شەخسیم لەگەڵ نوری مالیكی نەبووە، بەپێچەوانەوە، من كەسێكی سەربازیم و نەریتی سەربازی دەزانم، بۆیە هەمووكات زۆر رێزی فەرماندەی خۆمم گرتووە، قەتیش فەرمانەكانی ئەوم پشتگوێ نەخستووە، هەر بۆ نموونە لەسەر كێشەی خانەقین لە نێوان سوپا و هێزی پێشمەرگە، ئەم كێشەیە گەیشتە ئەو ئاستەی كە پێكدادان لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە رووبدات، ئەوكاتەی ئەم كێشەیە روویدا، مانگی رەمەزان بوو، من لەگەڵ وەزیری بەرگری پێشنیاری ئەوەم كرد، بچمە خانەقین و هەوڵبدەم ئەم كێشەیە چارەسەربكەم، بۆ ئەمەش چەند فەرماندەیەكم لەگەڵ خۆم برد، لەوانە (فەرماندەی هێزی وشكانی، پارێزگاری دیالە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، فەرماندەی فیرقەی دیالە) ئەم فەرماندانەم لەگەڵ خۆم بردو چوومە خانەقین و مەلابەختیار-یش لە خانەقین بوو، هەستمكرد لە ناو خانەقین هیچ كێشەیەك نییە، پاشان باسی ئەوەمان كرد بۆچی رێگری لە سوپای عێراق كراوە بێتە ناو خانەقین، هەر لەوێ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە گوتی 3 سریە سەرباز لەناو خانەقینن و پێشمەرگە ئێواران شیرینی و میوەیان بۆ دەنێرێت، عەبدولكەریم خەلەف كە بەڕێوەبەری جووڵەی ناوخۆیی هێزەكان بوو، لەوێ پێی گوتم باشە گەورەم بۆ هێزی سەربازی لەناو خانەقین بێت، بۆ پاراستنی شارەكە بە پۆلیس نەسپێردرێت؟ ئەوە بوو رێككەوتین كە خانەقین تەسلیمی پۆلیس بكرێت و سوپا و پێشمەرگە بكشێنەوە، بەمەش كێشەكە كۆتایی هات، كاتێك لە خانەقین گەڕامەوە، بۆ رۆژی دواتر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بوو، نوری مالیكی سەرپەرشتی كۆبوونەوەكەی دەكرد، لە كۆبوونەوكە رووی تێكردم و پرسیاری كرد: پێری سەردانی خانەقینت كردبوو؟ منیش گوتم چووم كارێكی باشم كردووەو كارێكی خراپم نەكردووە، كە چوومە ئەوێ هەستم كرد هیچ كێشەیەك لە خانەقین نییە، بەڵكو دەیانویست كێشە دروست بكەن، بۆیە بڕیارماندا سوپا و پێشمەرگە بكشێنەوە بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە، لەگەڵ ئەوەی هیچ قسەی نەكرد، بەڵام هەستمكرد كارەكەی منی پێ باش نەبوو، ئەو حەزی دەكرد شەڕ دروست بێت.
* ئایا پرسی دیكە هەبووە كە مالیكی و دارو دەستەكەی هەوڵیاندابێت كێشە لەگەڵ كوردستان دروست بكەن و تۆ رێگەت نەدابێت؟
- رۆژێك بە رێكەوت راپۆرتێكیان هێنا بۆ من، ئەوان كەمتر راپۆرتیان بۆ من دەەێنا، كە خوێندمەوە سەیرم كرد، راپۆرتێكی فەرماندەی هێزەكانی وشكانییە بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی نووسیوە. راپۆرتەكە سەبارەت بە سەردانێكیان بوو بۆ پارێزگای نەینەوا بۆ ئەوەی بچنە سەر پردی فیشخاپور، نووسیبوویان: ئێمە لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیران ئەم سەردانەمان كرد، بۆ ئەم مەبەستە پێوەندیمان بە فەریق شیروان و لیوا جەبار یاوەر كرد، بۆ ئەوەی لەگەڵمان بێن، بەڵام پێیان گوتین تا فەرمان وەرنەگرین، ناتوانین لەگەڵتان بێین، پاشان چووینە دەۆك و دواتر چووینە زاخۆ و پاشان چووین بۆ فیشخاپور، بەڵام فەریق شیروان و جەبار یاوەر ئێمەیان دواخست بۆ ئەوەی تا ئێمە دەچین پردەكە تەواو پەكی بكەوێت و چاك نەكرێتەوە، هەروەەا نووسیویانە زانیاریی دروستمان بەدەست گەیشتووە كە كوردانی سووریا دەستیان بەسەر 10 تانكدا گرتووە و دەیانەوێت بە دیاری بیدەنە مسعود بارزانی، لەسەر ئەم بابەتە من تەلەفۆنم بۆ فەریق شیروان كرد، ئەو وەڵامی دامەوەو گوتی ئێمە نەچووین، ئەوان گوتوویانە دەچین سەردانی پاسەوانانی سنوور دەكەین، ئێمەش پێمان گوتوون عەمید جەلیل عەلۆ لەوێیە و نوێنەری ئێمەیە با لەگەڵتان بێت، ئەمەش مانای ئەوەیە هەموو ئەو زانیارییانەی بۆ مالیكییان نووسیوە، زانیاری هەڵە بوون و راست نەبوون. من بە نوری مالیكیم گوت: عەلی غێدان و عەبود قەنبەر نەچوونەتە فیشخاپوور، بەڵكو فەرماندەی لیواكە چووەو ئەوان ئەم راپۆرتەیان بە درۆ بۆ تۆ نووسیوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە رێگەی فیشخاپور بە باشووری دەۆكدا تێدەپەڕێت و ناچێتە زاخۆ، پاشان ئەو پردەی باسی دەكەن لە ساڵی 2003 كە سەدام هێشتا لە حكوم بوو، لافاو پردەكەی بردبوو، ئەو پردە چاكیش نابێتەوە، پاشان دەڵێن، كوردانی سووریا 10 تانكیان گرتووە و دەیانەوێت بەدیاری بیدەن بە مسعود بارزانی، سەبارەت بەمەش سوپای سووریا بە هەماەەنگی لەگەڵ پەیەدە كشاوەتەوە و هیچ شتێكی بەجێنەەشێتووە، پاشان بابڵێین ئەو 10 تانكەش راستە، باشە بەكوێدا دەیەێنن بۆ كوردستان، لەبەر ئەوەی پردەكە نییە، تەنیا رێگە رەبیعەیە، كە هێزەكانی سوپای عێراق لەوێن، ئیتر بۆچی ئەم زانیارییە هەڵانە بۆ تۆ بەرزدەكەنەوە؟
* باشە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2014 كاتێك 5 فیرقەی سوپای عێراق تەسلیمی داعش بوو، ئەو كات تۆ لە بەغدا بووی، ئایا هۆكاری چی بوو 5 فیرقەی سوپای عێراق بەرگری نەكرد؟
- بۆ هۆكاری ئەم كارەساتە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ رووداوەكانی پێشتر، ئاشكرایە پێشتر كۆمەڵێك مانگرتووی عەرەبی سوننە هەبوون لەحەویجەو ئەنبار داوای خزمەتگوزارییان دەكرد، سەرەتا مالیكی هێزێكی نارد بۆ ئەوەی بڵاوە بە مانگرتووەكانی حەویجە بكات، ئەوە بوو لەو هەڵمەتە 72 كەس كوژران و مانگرتنەكە بڵاوەی پێكرا، دواتر دوای كرد هەمان هەڵمەت بۆ ئەنباریش دەست پێبكات، ئەوكات من لە كۆبوونەوەكە گوتم، بۆ ئەنبار پەلە مەكەن، ئەنبار مارینزی ئەمریكی تیدا ون بووە، زیانێكی زۆر دەكەین، بەڵام مالیكی هەر سوور بوو لەسەر ئەوەی هەڵمەت بەرێت، من پێم گوت، چارەسەری دیكە هەیە، وتیان چییە، وتم ناوچەیەك تەلەبەند دەكەین بۆ مانگرتووەكان ئەوەی چووە ناو تەلبەندەكە دەیپشكێنین و هاتە دەرەوە دەیپشكێنین، بۆیە رێگە نادەین تیرۆریستان بچنە ناو مانگرتووەكان بەڵام مالیكی فەرمانی بەەێزەكەی دا كە بچن هێرش بكەنە سەر ئەنبار، بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە 76 فەوجی سەربازی بەشداری پێكرا ، كاتیك ئەم هێزە لە ئەنبار هێنرایە دەرەوە، ببووە نیوە، ئەمەش وایكرد كە حاڵەتی سوپای عێراق بكەویتە خراپترین حاڵەتەوە، هەموو عەرەبی سوننەی كرد بە دژی سوپای عێراق ، ئێمەش هیچ یەدەگێكمان نەمابوو، بۆ ئەوەی ئەگەر لە شوێنێك رووداوێك روویدا، بە دەنگیەوە بچین. ئەمە لەلایەك، لەلایەكی دیكە ئێمە لە ساڵی 2007 لەگەڵ ئەمریكا لەسەر ئەوە رێككەوتبووین كە سوپای عێراق هەتا ساڵی 2020 ئەوجا دەبێتە ئەو سوپایەی كە بتوانێت خۆی رابگرێت، بەڵام ئەوە بوو لە 2011 خۆیان داوایان كرد هێزەكانی ئەمریكا بكشێتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە هێشتا سوپا دروست نەببووەوە كە عێراقیان بەجێەێشت.
* ئەی كاتێك مەزندەی ئەوە كرا مەترسی لەسەر موسڵە، ئایا لە هەرێمی كوردستانەوە ئاگادار كرانەوە بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدەن هەتا موسڵ نەكەوێت؟
- پێش ئەوەی موسڵ بكەوێت جەنابی سەرۆك بارزانی پێی راگەیاندین كە 10-12 لیوای هاوبەشی مەشقپێكراوی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە هەن و ئامادەین هاوكاریتان بكەین بۆ ئەوەی موسڵ نەكەوێت، لەبەر ئەوەی بارودۆخی موسڵ ترسناكە، هەروەەا پێی راگەیاندین ئەگەر موسڵ بكەوێت بۆ هەرێمی كوردستان دەبێتە جێگەی مەترسی، دیارە هێزی پێشمەرگە ئەزموونی پێشتری هەبووە، لەبەر ئەوەی لە 2004 كاتێك خەریك بوو موسڵ بكەویتە دەستی قاعیدە، هێزی پێشمەرگە بۆ ماوەی دوو ساڵ زیاتر لەموسڵ مایەوە و نەیەێشت موسڵ بكەوێت، بۆیە دوای لێكردم بە مالیكی بڵێم، منیش تەلەفۆنم بۆ سەعدون دلێمی كرد و پیم راگەیاند كە بە مالیكی بڵێت كە بەڕێز مسعود بارزانی ئەمەی پێشنیار كردووە، بۆیە ئەگەر مالیكی پێی خۆشە، ئێمە پێشمەرگە دەنێرینە موسڵ، یان پێشمەرگە دەنێرینە شوێنێكی دیكە بۆ ئەوەی هێزێكی دیكە بەێنرێت بۆ موسڵ، كە سەعدون دلێمی هاتەوە، وتم مالیكی چی دەڵێت؟ وتی ئەو پیاوە ئەقڵی لەدەست داوە و دەڵێت موسڵ بكەوێتە دەست داعش لەوە باشترە پێشمەرگە بچێتە ناو موسڵەوە.
* ئەی كە موسڵ كەوت، ئەوكات مالیكی چی دەگوت؟
- مالیكی عەلی غیدان و عەبود قەنبەری نارد بۆ موسڵ بۆ ئەوەی چارەسەرێك بدۆزنەوە، بەڵام عەلی غێدان دەڵێت مالیكی خۆی حەزی دەكرد، موسڵ بكەوێت، بێگومان من وا ناڵیم كە مالیكی حەزی كردبێت موسڵ بكەوێت، لەبەر ئەوەی كەوتنی پارێزگایەكی وەك موسڵ كارەساتێكی گەورەیە بۆ سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، بەڵام من بەسەرەاتێكی دیكەی تەلەعفەر دەگێڕمەوە، كاتێك داعش هێرشی كردە سەر تەلەعفەر، خەڵكی تەلەعفەر داوایان لێكردم، ئەگەر 500 پێشمەرگە هاوكارییان بكات، بۆ ئەوەی لەلای ناحیەی ئەلكەنی هەندێك بەرزایی هەیە تا قەڵای تەلعفەر، ئەگەر پێشمەرگە پشتەوەیان بۆ تەئمین بكات، ئەوان دەتوانن لەناوەوە شەڕ بكەن، لەسەر ئەم پرسە من تەلەفۆنم بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت كرد، لەبەر ئەوەی جەنابی سەرۆك لە دەرەوەی وڵات بوو، داوام لێكرد ئەو هێزە دابین بكات، ئەوە بوو دوای ماوەیەكی كەم سەرۆك وەزیرانی كوردستان پێی راگەیاندم 1000 پێشمەرگە ئامادەیە، لەو كاتەدا فەرماندەی ناوچەی تەلەعفەر تەلەفۆنی بۆ كردم و گوتی: خەڵكی تەلەعفەر دەڵێن هاوكاریی پێشمەرگەمان ناوێت، من پێمگوت: تۆ راست ناكەی، ئەوە قسەی نوری مالیكییە، بۆ شەوەكەی كاتژمێر 3ی شەو مالیكی تەلەفۆنی بۆكردم و پێی گوتم: ئەوە نەخەوتوویت؟ وتم لەبەر تەلعفەر نەخەوتووم. وتی: دەبێت هەرچۆنێك بێت هاوكاریمان بكەن، منیش پێمگوت من 1000 پێشمەرگەم ئامادەكرد، تۆ قبووڵت نەكرد. ئەویش گوتی: ئێستا پێویستمانە، وتم باشە، من هەماەەنگیم لەگەڵ فەرماندە سەعید كێستەیی كرد و بەیانی هێزەكەی جووڵاند، بەڵام سەعات 9ی بەیانی فەرماندەی ناوچەی تەلەعفەر گوتی: هەتا ئێستا فەرمانم بۆ نەەاتووە. بۆیە من تەلەفۆنم بۆ مالیكی كرد و پێمگوت: تۆ داوای هێزت كردووە، كەچی تا ئێستا فەرمانت نەداوە پێشمەرگە بچێتە ناو تەلەعفەر. ئەویش گوتی: هەر ئێستا كە كاتژمێر 9.30 بەیانی بوو، ئەو كاتیش فەرماندەی ناوچەی تەلەعفەر پێی گوتم: ئێستا من لە فڕۆكەخانەی تەلەعفەر گەمارۆ دراوم، كوژراو و بریندارێكی زۆرم لایە، با ئەو هێزە بێت بە فریامان بكەوێت و ئەو كوژراو و بریندارانە بگوازێتەوە، منیش فەرمانم پێكردن كە بچن هاوكاری بكەن.
* ئەی چۆن بۆ دواجار ئەو پۆستەت بەجێەێشت؟ ئایا گوشارت خرایەسەر، یان خۆت دەستت لەكار كێشایەوە؟
- راستە من پۆستی سوپاسالاری سوپای عێراقم هەبوو، بەڵام دەسەڵاتم نەبوو، هەربۆیە پێشتریش من دووجاری دیكە دەست لەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەش كردبوو، بەڵام هەموو جارێك لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی و دوای ئەوەی بەڵێنیان دەدا كە هەموو دەسەڵاتێكم بۆ بگێڕنەوە، دەگەڕامەوە، بەڵام ئەمجارەیان بەتەواوەتی بێزار بووم و بڕیارم دا دەست لەكاربكێشمەوە.
* ئایا وەك فەرماندەیەكی سەربازی و ئەكادیمی مەزندە دەكەیت دوای داعش تووشی شەڕی دیكە ببینەوە؟
- ئێمە وەك سەرباز مەزندەی هەموو شتێك دەكەین، دەبێت خۆمان بۆ هەر ئەگەرێك وەەر شەڕێك ئامادەبكەین، ئەگەر خۆمان ئامادە نەكەین، كە روویدا، كارەسات روودەدات.
* ئێستا سەرۆك بارزانی لە هەوڵی ئەوەدایە پرۆسەی سەربەخۆیی بگەیەنێتە ئاكام، ئایا ئەگەر سەربەخۆییمان راگەیاند، دەتوانین كوردستان بپارێزین؟
- سەرۆك بارزانی كاتێك سەربەخۆیی رادەگەیەنێت، دانپێدانانی نێودەوڵەتیش مسۆگەر دەكات، ئەگەر دانپێدانی نێودەوڵەتیشمان مسۆگەر كرد، ئەوكات وەك دەوڵەت ئەوەی پێویستمان بێت لە چەك بۆ پارێزگاریكردن دەستمان دەكەوێت، ئەوكات وەك ئێستا نابێت كە چەكمان دەست نەكەوێت.
* ئەی ئەگەر لەئێستادا پێش راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی، تۆ بكرێیتە نوێنەری هەرێمی كوردستان و لەگەڵ هاوپەیمانان قسە بكەیت، ئایا چ چەكێك بۆ پێشمەرگە بە پیوست دەزانیت؟
- پێشمەرگە تەنیا پێویستی بە چەكی بەرگرییە، لەبەر ئەوەی ئێمە بەرگری لە خۆمان دەكەین و تەماعمان لە خاكی كەس نییە، بۆیە ئەو چەكەی گرنگە لەبەر دەستی پێشمەرگە بێت، پێویستە چەكی دژەتانك، دژی فڕۆكە و هێلیكۆپتەر بێت، ئەگەر ئەم چەكانەشمان هەبێت، باشتر دەتوانین بەرگری لە خۆمان بكەین.
* وەك دەزانن بەشێك لە ستافی ئیدارەی ترەمپ پێشتر لە عێراق مارینز بوون، ئایا كەسیان دەناسی؟
- بەڵێ، من جیمیس ماتیس كە ئێستا وەزیری بەرگری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپە دەناسم و كارم لەگەڵ كردووەو زۆر دۆستمان بووە، ئەو فەرماندەی ناوچەی ناوەڕاست بوو لەناو هێزی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆك ئۆباما لەسەر پرسی ئێران تێكچوون، ئەو زۆر توند بوو، بۆیە ئۆباما داوای لێكرد دەبێت دوو ئەستێرە بێتە خوارەوە، یان خانەنشین بكرێت، ئەو خانەنشینی هەڵبژارد، جارێكیش جیمیس ماتیش داوەتی منی كردووە بۆ ئەمریكا و لەوێ لە فلۆریدا لە فەرماندەیی هێزی ناوەڕاستی ئەمریكا چەند رۆژێك میوانی بووم، زۆرجاریش لە بەغدا سەردانی كردووم و میوانداریم كردووە.
* ئایا جیمیس ماتیس هەڵوێست و بۆچوونی لەسەر كورد چۆن بوو؟
- جیمیس ماتیس هەڵوێستەكانی زۆر توندەو بە هەڵۆكان ناسراوە، بەرامبەر ئێران هەڵوێستی زۆر توندە، بەرامبەر بە داعش و قاعیدە بڕیاری بوێرانە دەدات، سەبارەت بە پێشمەرگە و كوردستانیش دەیگوت: سوپای ئەمریكا گەیشتە قەناعەت كە ئێمە دۆستێكمان هەبێت كوردە، راستە ئێمە لە كۆریای باشوور و ژاپۆن و ئەڵمانیا هێزی سەربازیمان هەیە، بەڵام لەگەڵ حكومەتەكان هاوپەیمانیمان هەیەو گەلەكانی دوژمنمان، بەڵام لەگەڵ كوردستان هەم لەگەڵ حكومەتەكەی هاوپەیمانین و هەم گەلەكەشی دۆستمانە و گەلی ئەمریكای خۆش دەوێت.