پیرۆزبایینامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٢٣) یەمین ساڵوەگەڕی گۆڤاری(گوڵان)
April 21, 2016
دیمانەی تایبەت
بە بۆنەی (٢٣)یەمین ساڵوەگەڕیی گۆڤاری گوڵان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەو خوێنەران دەکەین، سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ھەوڵ و کۆششی بێ وچانتان لە پێناو پێشخستن و سەرکەوتنی گۆڤارەکەتان.(گوڵان) وەک ھەنگاوێکی تازەوگرنگ لە کاروانی رۆژنامەوانیماندا توانی لەو ماوەی کارکردنیدا بەپێی بەرنامەیەکی رێکوپێک و پیشەوەرانە خزمەتێکی زۆروجیای بوارەکە بکات و جێگەوپێگەی شیاوی خۆی لەسەر پانتایی کاری رۆژنامەوانیی دا بگرێ.ئەو خزمەتەی ئێوە لەرووی رۆژنامەوانیەوە بەردێکی دیکی تەلاری ئەو ئەزموونەمانەوسەنگەرێکی دیکەی رەواوداکۆکیکەرە لە کێشەکەمان و پاراستنی ماف و دەسکەوتەکانمان نەخاسمە لەو ھەلومەرجەی ئەمڕۆماندا، کە پێویستە ھەموو لایەک بەوپەڕی لێبووردەیی و دڵسۆزیەوە داکۆکی لێ بکات.
بەخشش و بەرھەمی چەندین ساڵەی گۆڤارەکەتان باشترین گەواھیدەری راست و دروستی پەیامی راستگۆیانەی ئێوەیە بۆ دەوڵەمەندکردنی فەرھەنگ وکوولتوری نەتەوەیی و رۆشنبیریمان، بەمەش (گوڵان) بۆتە ناوێکی دیاروبەرچاوی نێو رەوتی رۆژنامەگەریی کوردیی.
بەو بۆنەیەوە جارێکی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەردەوام بوون و بەرەو پێشبردنی گۆڤارەکەتان دووپات دەکەینەوەوئومێدەوارین بە ھەمان گیانی بەرپرسانەودڵسۆزانەوە زیاتر برەو بە کاروچالاکی و پلانەکانتان بدەن لە داھاتوودا .
ھەمدیسان دەستخۆشی و پیرۆزباییتان لێ دەکەین...
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١/٤/٢٠١٦