پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٢٣)یەمین ساڵیادی گۆڤاری(گوڵان)

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٢٣)یەمین ساڵیادی گۆڤاری(گوڵان)
بە بۆنەی (٢٣)یەمین ساڵوەگەڕیی گۆڤاری گوڵان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەین، پیرۆزبایی لە نوسەران و خوێنەرانی گۆڤارە ئازیزەکەتان دەکەین و، دەستی ھەوڵ و کۆششتان بۆ بەردەوامیی و پێشخستنی گۆڤارەکەو رۆژنامەگەریی کوردی دەگوشین.
ئاشکراوروونە جێپەنجەی گۆڤاری(گوڵان) بەسەر کاروانی رۆژنامەوانیماندا چەندە گرنگ و کاریگەرە و بەمەش توانیویەتی بەدرێژایی تەمەنیدا کوولتوری رۆژنامەوانیی پاراوتر و دەوڵەمەندتر بکات، ھەر بۆیەش تا ئەمڕۆ لەو بەخشش و داھێنانەی بەردەوامەو پێگەی شایستەونەگۆڕی خۆی لە بواری رۆژنامەوانیدا پتەوتر کردووە.
گۆڤاری(گوڵان) لەو کاروانە دوورودرێژەی رۆژنامەوانی کوردیدا خاوەن ئەزموونێکی دیارو تازەیەو بەمەش سەلماندویەتی، کە تایبەتمەندی خۆی ھەیە لەو بوارەدا، لە رێگەی پەیرەوکردنی بەرنامەیەکی رێکوپێک و زانستی و ئەکادیمیانەی ئەوتۆ، کە توانیویەتی ژمارەیەکی زۆری نووسەران ولێکۆڵەروبیرمەندانی ناسراوی عەرەبی و جیھانی لەو گۆڤارە کۆبکاتەوە.
(گوڵان) بۆ برەودان بە بواری رۆژنامەوانی بە شێوەیەکی پیشەوەرانە دەستی پێکرد، بە گیانی دیالۆگ و رەخنەگرانەوە بۆ خزمەتگەیاندن بە پرسە گرنگەکان، زەوینەیەکی راست و دروستی بۆ رۆشنبیران و نووسەران رەخساند بە مەبەستی خستنەرووی کەموکوڕیەکان و خزمەتکردنی لایەنە ئیجابیەکان و رەوشی سیاسی و پاراستنی دەسکەوتەکانمان.
ھەڤاڵانی بەڕێز...
دەرچوونی (گوڵان) ھەم بڕیاروھەنگاوێکی بوێرانە و ھەمیش نموونەیەکی زیندووی کاری پرۆفیشناڵیانە بوو لەرووی رۆژنامەوانیەوە، ھەروەھا بەو سیستەم و کارنامە رێکوپێکەی لە بواری رۆژنامەوانیی دا و بەردەوام بوونی لە برەودان بە کوولتوری رۆشنبیریی و ھزریدا ھەر لە دەستپێکی کارکردنیەوە تاکو ئەمڕۆ خانەیەکی تایبەتمەندانەی لە کتێبخانەی کوردی بە گشتی و بواری رۆژنامەوانیی بەتایبەتی بۆخۆی گرتووە، ، لێشمان مسۆگەرە ھەر بەردەوام دەبێت و لەئایندەشدا ھەنگاوی چاکترو کاریگەرتر دەنێت.
بەو بۆنەیەوە وێرای پاڵپشتی و پشتیوانی پارتیمان بۆ سەرخستن و زیاتر پێشخستنی گۆڤارەکە جەختیش دەکەینەوە سەر ئەوەی، کە کاروئەرکی رۆژنامەوانیی و رۆشنبیریی زیاتر ھەوڵ و کۆشش و قوربانیدانی دەوێ بۆ ئەوەی بەراستی نموونەیەکی زیندوو و پێشەنگ بێ بۆ پێشخستنی کۆمەڵگەوگەلەکەمان و برەودان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییە باڵاکان بەتایبەتی لەو ھەلومەرجە ھەستیارەی ئەمڕۆماندا.
جارێکی دیکە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە ئێوەوخوێنەرانتان و خۆمان دەکەین.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١/٤/٢٠١٦
Top