ئایەتوڵڵا ئەیاد جەمالەددین لە دیمانەیەكی ئەلعربیە-دا:حزبی دەعوەی عێراق كۆپییەكی شیعی ئیخوان موسلمینە و هۆكاری سەرەكیی ئەو كاولكارییانەیە كە بەسەر عێراقدا هاتوون

ئایەتوڵڵا ئەیاد جەمالەددین لە دیمانەیەكی ئەلعربیە-دا:حزبی دەعوەی عێراق كۆپییەكی شیعی ئیخوان موسلمینە و هۆكاری سەرەكیی ئەو كاولكارییانەیە كە بەسەر عێراقدا هاتوون
شەوی هەینی رابردوو لە بەر نامەی (نقطة نظام)ی تەلەفزیۆنی ئەلعربیە، ئایەتوڵڵا ئەیاد جەمالەددین لە وەڵامی پرسیارەكانی حەسەن معەوەزی پێشكەشكاری بەرنامەكە سەبارەت بە حزبی دەعوەی عێراق، ئەو حزبەی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق سەرۆكی بووە، بەمجۆرە هاتەئاخاوتن:
ئایەتوڵڵا ئەیاد جەمالەددین لە دیمانەیەكی ئەلعربیە-دا:حزبی دەعوەی عێراق كۆپییەكی شیعی ئیخوان موسلمینە و هۆكاری سەرەكیی ئەو كاولكارییانەیە كە بەسەر عێراقدا هاتوون


* باس لەوە دەكرێت بۆچوونێكی تایبەتت لەسەر حزبی دەعوای عێراقی هەیە، ئەو حزبەی تا ئێستا 3 سەرۆك وەزیرانی بۆ عێراق لێ هەڵبژێردراوە، كەچی دەڵێیت: هیچ جیاوازییەك لە نێوان حزبی دەعوەی عێراق و حزبی ئیخوان موسلمینی میسر نییە، ئایا ئەمە بۆچونی خۆتانە؟
- بەڵێ، ئەمە بۆچوونی منە. حزبی دەعوەی عێراقی كۆپییەكی شیعی حزبی ئیخوان موسلمینی میسرە، لەمەش زیاتر هەمان پەیڕەو پڕۆگرامی ئەو حزبە جێبەجێ دەكەن، تەنانەت یەكێك كە دەبێتە ئەندامی حزبی دەعوە دەبێت پێشتر كۆمەڵێك كتێبی ئیخوانی خوێندبێتەوە و بەسەریدا تێپەڕیبێت، وەك كتێبەكانی سەید قوتب، حەسەن بەننا، ئەبو عەلای مەودوودی، ئەبوحەسەنی نەدەوی، سەعید حەوا، فەتحی یكن، یوسف ئەلقەرەزاوی، سەبارەت بە قەرەزاوی حزبی دەعوەی عێراق قەرەزاوی وەك یەكێك لە پێغەمبەرەكان سەیر دەكات، لای ئەوان قەرەزاوی لە هەموو زاناكانی شیعە پەسەندترە، تەنانەت لە ئایەتوڵڵا سیستانی-یش، بەڵام ئێستا كە سەركردەكانی حزبی دەعوە موجامەلەی ئایەتوڵڵا سیستانی دەكەن، ئەوەیان مەسەلەیەكی دیكەیە و دەزانن سیستانی لە ناو جەماوەری شیعە خاوەن نفووزە، بۆیە لە رووی سیاسییەوە ناچارن پەنای بۆ بەرن، بەڵام ئەگەر سەیری بونیادی فیكری هەر تاكێكی حزبی دەعوەی عێراقی بكەین، دەبینین هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ تاكێكی حزبی ئیخوان موسلمینی میسری نییە.
• ئایا راتان بەو جۆرەیە حزبی دەعوای عێراقی پێوستە بە یاسا رابگیرێت، هەروەك چۆن لە میسر ئیخوان موسلیمین لە كاری سیاسی قەدەغەكراوە؟
- بارودۆخی عێراق جیاوازە، بەڵام بۆچوونی من بەوجۆرەیەكە پێویستە رێگە نەدرێت هیچ حزبێكی سیاسی ئیسلامی لەسەر زەوی بوونی هەبێت، دیارە لەم حاڵەتەشدا پێویستە پێش هەمووان حزبی دەعوە كاری سیاسی لێ قەدەغە بكرێت، واتە حزبی ئیسلامی سیاسی، ئیخوان موسلمین، بێت یان حزبی دەعوە، یان هەر حزبێكی دیكە كە هەوڵبدات بە رێگەی خوا و ئایین و ئیسلام و قورئان خەڵك دەستەمۆ بكات و بەكاریان بهێنێت من بە تەواوەتی دژی ئەوەم.
شایەنی باسە ئەیاد جەمالەدین لە رۆژی 13ی تەمموزی 2015 لە كۆڕێكی تەلەفزیۆنیدا ئەم بۆچوونەی لەسەر حزبی دەعوە دەربڕیوەو ئاماژەی بەوە كردووە حزبی دەعوەی عێراق هۆكاری سەرەكیی هەموو ئەو كاولكارییانەیە كە بەسەر عێراق و شارستانییەتەكەی هاتوون، هەروەك ئیخوان موسلمین لە میسر ئەنجامیدا.
Top