هێزی داعش لە لاوازیی دوژمنەكانیدایە
November 19, 2015
دیمانەی تایبەت
دانیاڵ پایپز، یەكێكە لە دامەزرێنەران، هەروەها بەڕێوەبەری كۆڕبەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشتر توێژەر بووە لە ئامۆژگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیك، ستوون نووسی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز و جۆرەزەلیم پۆست ـە و پێشتر وانەبێژ بووە لە زانكۆی هارڤار و شیكاگۆ و پەنسلڤانیا، هەروەها بەڕێوبەری ئامۆژگای سیاسەتی دەرەوە بووە. لە وەڵامی چەند پرسارێكی گوڵاندا تێڕوانینەكانی خۆی بە كورتی لە بارەی چەند پرسێكێ پەیوەست بە داعش و رۆژهەڵاتی ناوڕاست و دیموكراسی لە رۆژئاوا و رۆڵی ئێران لە ناوچەكەدا دەربڕی، ئێمەش بە باشمان زانی وەك وتارێكی كورت بڵاوی بكەینەوەدانیاڵ پایپز بەڕێوەبەری كۆڕبەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گوڵان:هێزی داعش لە لاوازیی دوژمنەكانیدایە
دانیاڵ پایپز، یەكێكە لە دامەزرێنەران، هەروەها بەڕێوەبەری كۆڕبەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشتر توێژەر بووە لە ئامۆژگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیك، ستوون نووسی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز و جۆرەزەلیم پۆست ـە و پێشتر وانەبێژ بووە لە زانكۆی هارڤار و شیكاگۆ و پەنسلڤانیا، هەروەها بەڕێوبەری ئامۆژگای سیاسەتی دەرەوە بووە. لە وەڵامی چەند پرسارێكی گوڵاندا تێڕوانینەكانی خۆی بە كورتی لە بارەی چەند پرسێكێ پەیوەست بە داعش و رۆژهەڵاتی ناوڕاست و دیموكراسی لە رۆژئاوا و رۆڵی ئێران لە ناوچەكەدا دەربڕی، ئێمەش بە باشمان زانی وەك وتارێكی كورت بڵاوی بكەینەوە
«لە تێڕوانینی مندا سەرهەڵدانی داعش بۆ لاوازیی دەوڵەتان دەگەڕێتەوە. لە راستیدا ئەو پشێوییەی دروست بووە، كێشەیەكی نوێیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، شتێكە كە تەنانەت رەنگە خراپتر بێت لە ستەمكاری. ئەو بارودۆخەی لە ئارادایە هەل و مەرجی ساڵی ١٩١٦ نییە و -سایكس پیكۆ-یەكی تری نوێ نییە. بە بۆچوونی من دەبێت خەڵكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داهاتووی خۆیان درووست بكەن و پشت بە بێگانەكان نەبەستن. ئەوەی بەدی دەكرێت ئەوەیە كە عەرەبە سوننەكان دوو وەڵامی زۆر جیاواز بۆ داعش پیشان دەدەن: -خۆشی و ترس -. یەكەمیان سەرنجی زیاتر رادەكێشێت لەبەر ئەوەی مایەی تاسانە، بەڵام ئەوەی دووەمیان گرنگترە. هەروەها پێویستە وڵاتانی رۆژئاواش ئەو راستییە بزانن كە دیموكراسی رێككەوتنی خۆكوژی نییە. بەشداری سیاسی و ئازادی ڕادەربڕین وەرناگێڕدرێت بۆ ئازادی بۆ هاندان و تێوەگلان لە توندوتیژی. ئەوەی پەیوەست بێت بە ئێرانەوە، ئەوا دەڵێم كە ڕێوی ناتوانێت پاسەوانی كولانەی مریشك بكات و حكومەتی ئێرانیش ناتوانرێت داوای لێبكرێت هاوكار بێت بۆ سەقامگیركردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئامانجی ئێران ئەوەیە نەخشەی ناوچەكە بكێشێتەوە. هەروەها تا سعودیە و ئەوانی دیكە ئێران وەك مەترسی سەرەكی ببینن، ئەوا لەگەڵ ئیسرائیل كار دەكەن. كاتێك مەترسییەكان نەما، ئەوا دەكشێنەوە.