هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا بەشێك لەو سوپایەی بەرگری لە هەموو كوردستان دەكات
October 14, 2015
دیمانەی تایبەت
داڕشتنی ژێرخانێكی پتەو بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەك سوپای بەرگری لە هەموو سنوورەكانی كوردستان و پارێزەری تاكەكانی كوردستان لە سەرتاسەری كوردستاندا، تەنيا پرۆژەی مەشق و راەێنانی سەربازی و چۆنيیەتی بەكارەێنانی چەك و شارەزابوون لەسەر چەكە هاوچەرخەكان نيیە، بەڵكو ئەم پرۆژەیە هەمەلایەنە و لەسەر بنەمای بیری نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ بونیادنانی ئیرادەیەك لای تاكەكانی كوردستان ەەنگاو دەنێت، بە جۆرێك كە بتوانێت كوردستانەكانی عێراق و سووریا و ئێران و توركیا بكاتەوە بە كوردستانی كورد و كوردستانيیەكان، راشكاوانەتر وەك بیرمەندی گەورەی تورك و دۆستی نزیكی كورد ئیسماعیل بێشكچی ئاماژەی پێكردووە، «ئێستا ەەر یەك لە چوار دەوڵەتە داگیركارەكەی كوردستان، هەریەكەو كوردستانی خۆیان هەیە، بەڵام تەنيا كوردە كە كوردستانی نیيە» لەم روانگەیەوە پرۆژەی دروستكردنی لەشكری رۆژی هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا، هەنگاوێكی لۆژیكی كردەییە بۆ دامەزراندن و پاراستی كوردستانی كورد و كوردستانیيەكان.هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا
بەشێك لەو سوپایەی بەرگری
لە هەموو كوردستان دەكات
داڕشتنی ژێرخانێكی پتەو بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەك سوپای بەرگری لە هەموو سنوورەكانی كوردستان و پارێزەری تاكەكانی كوردستان لە سەرتاسەری كوردستاندا، تەنيا پرۆژەی مەشق و راەێنانی سەربازی و چۆنيیەتی بەكارەێنانی چەك و شارەزابوون لەسەر چەكە هاوچەرخەكان نيیە، بەڵكو ئەم پرۆژەیە هەمەلایەنە و لەسەر بنەمای بیری نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ بونیادنانی ئیرادەیەك لای تاكەكانی كوردستان هەنگاو دەنێت، بە جۆرێك كە بتوانێت كوردستانەكانی عێراق و سووریا و ئێران و توركیا بكاتەوە بە كوردستانی كورد و كوردستانيیەكان، راشكاوانەتر وەك بیرمەندی گەورەی تورك و دۆستی نزیكی كورد ئیسماعیل بێشكچی ئاماژەی پێكردووە، «ئێستا هەر یەك لە چوار دەوڵەتە داگیركارەكەی كوردستان، هەریەكەو كوردستانی خۆیان هەیە، بەڵام تەنيا كوردە كە كوردستانی نیيە» لەم روانگەیەوە پرۆژەی دروستكردنی لەشكری رۆژی هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا، هەنگاوێكی لۆژیكی كردەییە بۆ دامەزراندن و پاراستی كوردستانی كورد و كوردستانیيەكان.
كەواتە پرۆژەی دروستكردنی لەشكری رۆژی هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا، تەنيا پرۆژەیەكی سەربازی نيیە، بەڵكو پرۆژەیەكی نیشتمانی دووربینانەیە بۆ بونیادنانی ئیرادەی مرۆڤی كورد و كوردستانی، بەوەی چۆن پێناسەی كورد وەك نەتەوە و كوردستان وەك نیشتمان دەكاتەوە.، راشكاوانەتر وەك مستەفا بارزانی دەڵێت: «گرنگ نيیە تۆ بە چ چەكێك شەڕ دەكەیت، گرنگ ئەو كەسەیە كە لەپشت ئەو چەكەیە و بەو چەكە شەڕ دەكات». لەبەر رۆشنایی ئەم فیكرە مەزنە، سەرۆك مسعود بارزانی بۆتە هاوكار و یارمەتیدەر بۆ ئەوەی لەشكری رۆژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دابمەزرێت، پێشمەرگەكانی نێو ئەم لەشكرە لە سەر بنەمای ئەو فیكرە نەتەوەیی و نیشتمانيیە پەروەردە كراون، كە چیدیكە كوردستان بە چوار پارچە نەبینین، چیدیكە چەمك و دەستەواژەی داگیركارانی كوردستان بەكار نەەێننەوە و جیاوازی لە نێوان پارچەكانی كوردستان نەەێڵن، دروست وەك لەشكرەكەی مستەفا بارزانی كە خۆی بە پێشمەرگەی هەموو كوردستان دەزانی و هەر شوێنێكی كوردستان پێویستی بە بەرگری بوایە مستەفا بارزانی و لەشكرەكەی لەو شوێنە ئامادەبوون، فیكری مستەفا بارزانی لە سەردەمانی شەڕی سارد و تەقدیس كردنی سەروەریی دەوڵەت و تەقدیسكردنی سنوورە دەستكردەكان، نەك هەر توانی لەسەر ئاستی باشووری كوردستان كۆتایی بە ناوچەگەری بەێنێت، بەڵكو لەسەر ئاستی هەموو كوردستانی گەورە توانی فیكرێكی نەتەوەیی و نیشتمانی ئەوتۆ لای هەر تاكێكی كورد و كوردستانی بونیاد بنێت، كە ناسنامەی كوردستانیبوون لای كورد و لای نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانی كوردستان دروست بكات، ئێستا كە بارودۆخێكی زۆر جیاواز لە سەردەمی مستەفا بارزانی هاتۆتەئاراوە و چیتر سنوورە دەستكردەكان بە پیرۆزی نەماونەتەوە و ناوچەكە سەرلەبەر لەبەردەم گۆڕانكاریيەكی سەرتاسەریدایە، ئەوا نەك هەر ئێستا، بەڵكو لە دوای راپەڕینەكانی گەلانی سووریا لە 2011، سەرۆك مسعود بارزانی هەنگاوی بۆ ئەوە هەڵگرتووە، كوردانی رۆژئاوا تەنيا بیر لە بەرژەوەندی كورد بكەنەوە و پێكەوە بۆ ئازادكرنی ئەم بەشەی كوردستانیش لەسەر بنەمای كوردبوون و كوردستانیبوون بیربكەنەوە، هەر بۆیە لە ساڵی 2012ـەوە بووە چەترێك بۆ دروستكردنی لەشەكری رۆژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئێستا ئەم لەشكرە، ئامادەیە بەرەو رۆژئاوا هەنگاو هەڵبگرێت بۆ ئەوەی ببێتە هۆكار و یارمەتیدەر بۆ بەەێزكردنی بەرەی رۆژئاوا، بەڵام لە باشووریش لە بەرەی پێشەوەی سەنگەرەكانی دژی تیرۆریستانی داعشن، هەتا ئێستاش بۆ پاراستنی سنوورەكانی باشوور دەیان شەەید و برینداریان پێشكەشی كوردستان كردووە، هاوكات لە ئامادەباشیدان بەرەو رۆژئاوا هەنگاو هەڵبگرن، ئەگەر سبەی رۆژەەڵات و باكووریش پێویستی بە هاوكاری ئەم هێزە هەبێت، ئەم هێزە لە رۆژەەڵات و باكووریش ئامادە دەبێت.
ناردنی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ
شەرعیەتی نێودەوڵەتی بوو بۆ سوپایەكی نوێ
ناردنی هێزی پێشمەرگە لە سەر فەرمانی سەرۆك بارزانی بۆ كۆبانێ و گەیشتنی سەرۆك ئۆباما بەو قەناعەتەی كە تەنيا هێزی پێشمەرگە دەتوانێت لەسەر زەوی هاوكاری برا شەڕڤانەكانی بكات و ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی كۆبانێ نەكەوێتە دەستی داعش، بووە هۆكاری ئەوەی سەرۆك ئۆباما بە شەخسی و بە تەلەفۆن گوشار بخاتە سەر رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە وەك هێزێكی سەربازی دەوڵەتی دیفاكتۆی كوردستان، بەناو خاكی توركیادا بگاتە كۆبانێ، بە گەیشتنی ئەم هێزی پێشمەرگەش بۆ كۆبانێ، هاوسەنگی هێز بۆ بەرژەوەندی بەرەی كوردستان گۆڕا و ستراتیژیەتی شەڕەكەش لە بەرگری قارەمانانەی شەڕڤانانەوە گۆڕا بۆ هێرشی هاوبەشی شەڕڤان و پێشمەرگە و ئازادكردنی كۆبانێ لە دەستی تیرۆریستانی داعش.
كەوتنی كۆبانێ بە دەستی داعش، هێندەی شكستی ڤێتنام بۆ ئەمریكا گرنگ بوو، پڕۆفیسۆر ماكس بوت بەڕێوەبەری پرۆگرامەكانی ئاسایشی نیشتمانی لە ئامۆژگای پێوەندییەكانی دەرەوەی ئەمریكا و خاونی كتێبی (سوپای نەبینراو) لە رۆژی 22ی ئۆكتۆبەری 2014 سەبارەت بە هێرشە ئاسمانيیە چڕەكانی ئەمریكا بۆ لێدانی داعش لە وتارێكیدا بە ناونیشانی (شەڕ لەگەڵ داعش: لە بەرەیەكی جەنگ زیاترە)، لە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیویەتی: «ئەمریكا چۆن لەساڵی 1968 لە هەرێمی سایگۆن لە باشووری ڤێتنام هەموو هێزێكی بەكار هێنا بۆ ئەوەی – خی سانە - بپارێزێت و نەەێڵێت بكەوێتە دەستی ڤێتنامیيەكان، بەڵام سەرەنجام وێڕای ئەو هەموو هێرشانە نەیتوانی شەڕی –خی سانە - یەكلایی بكاتەوە و بە ناچاری ئەو ناوچەیەی بەجێەێشت، ئەمجارەش وێڕای ئەو هەموو هێرشە ئاسمانیيانەی ئەمریكا كە دەكرێتە سەر تیرۆریستانی داعش لە كۆبانێ، ئەوا كۆبانێ ناپارێزرێت و هەمان سیناریۆی شەری –خی سانە- ڤێتنام دووبارە دەبێتەوە«. ئەو خوێنەرانەی پڕۆفیسۆر ماكس بوت دەناسن، دەزانن ئەم توێژەرە هەموو كاتێك وەك راوێژپێدەرێكی گەورە لەلایەن لیژنەی بەرگری لە كۆنگرێس و ستافی پێنتاگۆن چەند بایەخ بە بۆچوونەكانی دەدەن، ساڵانە چەندین دانیشتنی گوێگرتنی بۆ ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی سوود لە بۆچوونەكانی وەربگرن بۆ داڕشتنی سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا.
بەڵام با بگەڕێينەوە بۆ رۆژەكانی سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەری 2014 و لاپەڕەكانی ئەرشیف هەڵدەینەوە، بزانین سەرۆك مسعود بارزانی چۆن هۆكار و فاكتەری سەرەكی بووە بۆ ئەوەی كۆبانێ نەكەوێت و كەوتنی چاوەڕوانكراوی گۆڕی بۆ ئەو سەركەوتنە مەزنە:
1. لە رۆژی 9ی ئۆكتۆبەری 2014 سەرۆك مسعود بارزانی نامەیەكی ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرد بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ناردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كۆبانێ بدات.
2. لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەر سەرۆك بارزانی هەموو هەوڵی خۆی خستەگەڕ بۆ ئەوەی جارێكی دیكە هەموو لایەنە سیاسيیەكانی رۆژئاوا لە دەوری یەك مێز كۆبكاتەوە و بگەنە رێككەوتن، لەبەر ئەوەی تەنيا فاكتەر بۆ سەركەوتن و رێگرتن لە كەوتنی كۆبانێ یەكڕیزی كورد بوو بەگشتی و یەكڕیزی كوردانی رۆژئاوایە بەتایبەتی، بۆ ئەمەش سوپاس بۆ خوا لە رۆژی 22ی ئۆكتۆبەری 2014 لە ژیر چاودێری و سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی هەموو لایەنەكانی رۆژئاوا لە دەۆك گەیشتنە رێككەوتن و رێككەوتنی دەۆك لە نێوان لایەنە سیاسيیەكانی رۆژئاوا ئیمزا كرا.
3. لە رۆژی 22ی ئۆكتۆبەر ئەو رۆژەی ماكس بوت وتارەكەی بڵاوكردۆتەوە و جەخت لەسەر كەوتنی كۆبانێ دەكاتەوە، پەرلەمانی كوردستان بە چەپڵەڕێزان نامەكەی سەرۆك مسعود بارزانی كرد بە بڕیار بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ.
4. لەماوەی تەنيا یەك هەفتەدا لە 22ی ئۆكتۆبەر تا 30 ئۆكتۆبەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان سنووری هەر 3 دەوڵەتی عێراق و توركیا و سوریای بڕی و گەیشتە ناو شاری كۆبانێ.
5. لە رۆژی 1ی نۆڤەمبەری 2014 كە یەكەم رۆژی هاوكاری نێوان هێزی پێشمەرگە و شەڕڤانان بووە، تەنيا 20%ى شاری كۆبانێ بەدەست شەڕڤانانەوە بوو، بەڵام لە رۆژی 26ی جەنیوەری 2015، شاری كۆبانێ 100% بە دەستی شەڕڤان و پێشمەرگە ئازادكرا. سەبارەت بەم سەركەوتنە گەورە جیەانيیە، هەمان رۆژ ئاژانسی هەواڵی BBC بڵاویكردەوە، هێزی كورد سەلماندی داعش ئەو هێزە نيیە تێكنەشكێندرێت.
6. جێگەی ئاماژە پێكردن و وەبیرەێنانەوەیە ئازادكردنی چیای شنگال بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی، تەنيا 37 رۆژ پێش ئازادكردنی تەواوی كۆبانێ بوو، هەربۆیە ئازادكردنی كۆبانێ بووە تاجی سەركەوتنەكانی شنگال و پێشمەرگە بووە سیمبولی جیەانی و تێڕوانینی جیەانیش بۆ شەڕڤانان و تەواوی هێزە كوردییەكان لە ناوچەكە گۆڕانكاری بەسەردا هات، بەڵام ئەم تێڕوانینە جیەانيیە گرێدراوەتەوە بە چەتری مسعود بارزانی-یەوە و لە ژێر چەتری مسعود بارزانیدا جیەان مامەڵەی لەگەڵ دەكات. هەر ئەم سەركەوتنانەی شێوازی سەركردایەتی مسعود بارزانی بوو، وایكرد ئەمڕۆ جیەان دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان وەك پێویستیيەك سەیر بكات.
7. لە ئێستادا دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان، ئەو دەوڵەتەیە كە دەتوانێت سنوورەكانی خۆی لە تیرۆریستان بپارێزێت و پێویستی بە هاوكارییە بۆ ئەوەی سوپاكەی پڕچەك بكرێت، ئابورییەكەی سەربەخۆ بێت، سەرۆكە لێبوردەكەی لە فیتنە و گوشاری ئیقلیمی و شەڕی بەوەكالەت بپارێزرێت. ئەم دەوڵەتە مودێلێكی نوێی دەوڵەتە و جیەان بە پێویستی دەزانێت لەسەر خاكی كوردستان دروست بكرێت. چەمك و پێناسەی ئەم دەوڵەتە تازەیە، لەوە گەورەترە نوخبەی سیاسی لۆكاڵی و بێ ئاگا بتوانن پێناسەی بكەن، یان لێی تێبگەن، لەبەر ئەوەی ئەم دەوڵەتە هەر دەبێت لەسەر دەستی مسعود بارزانی دروست بێت و هەر دەبێت ئەو سەرۆكی بێت، راشكاوانەتر لەمەش، ئەوانەی بێ ئاگان لە توخمە وردەكانی دووبارە داڕشتنەوەی سیستمی نوێی جیەانی و حوكمڕانيی جیەانی، پێویستە بزانن دەوڵەتەكەی مسعود بارزانی كۆتایی بە حوكمڕانيی لیبڕاڵ دیموكراتی لە جیەان دەەێنێت و شێوازێكی دیكەی حوكمڕانى تێدا تاقی دەكرێتەوە، كە ئێستا پێی دەڵێن:(حوكمڕانيی زیرەك، یان حوكمڕانيی ئەقڵمەند بۆ سەدەی 21 -intelligent governance for the 21st century)، لە ناو حوكمڕانيی زیرەكدا چیدیكە بوار نابێت، پۆپۆلیستی چەپ و راست و داعشی یاری بە یاساكانی دەوڵەت بكەن و ژینگەی ئازادی بگۆڕن بۆ ئاژاوە و بەرەەمەێنانی ناسەقامگیری و تیرۆریست لە كۆمەڵگەدا.
ئەگەر بە وردی هەڵوەستە لەسەر ئەم وەرچەرخانە بكەین كە تەنيا لە ماوەی 85 رۆژدا رووی داوە، ئەو كات تێدەگەین سەرۆك مسعود بارزانی لەو ماوە كورتەدا چۆن هەموو هاوكێشە سەربازییە جیەانيیەكانی ئەمریكا و ناتۆ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆریستانی دژی داعشی گۆڕی و، رزگاركردنی كۆبانێ-ی لە مەحاڵەوە گۆڕی بۆ سەركەوتنێكی جیەانی. ئەم سەركەوتنە دانپێدانانێكی جیەانی بۆ پێشمەرگە دروستكرد، نەك وەك سوپای بەرگری كوردستان، بەڵكو وەك مۆدێلێكی تازەی سوپا لە جیەاندا بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی لە تیرۆریستان، ئەم سەركەوتنانە بووە هۆكاری ئەوەی ئەڵمانیا دەستووری خۆی هەموار بكات بۆ ئەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بتوانێت راستەوخۆ چەك بۆ پێشمەرگە رەوانە بكات، ئەم سەركەوتنانە بووە هۆكاری ئەوەی لیژنەی بەرگری و سەربازی لە كۆنگرێس پرۆژەی هەمواركردنی دەستووری بداتە كۆنگرێس، ئیدارەی ئەمریكی رووبەڕووی ئیحراجیيەكی گەورە كردەوە، ئەوانەی دەیانەوێت وەك راستی لەم دێڕانە تێبگەن، با بچن سەردانی وێبسایستی ئامۆژگای واشنتۆن بۆ دیراسەتی رۆژەەڵاتی نزیك بكەن و لە ناو ئەم وێبسایتە بچنە سەر بەشی عێراق و وتارەكەی بەڕێوەبەری پرۆگرامەكانی عێراق لەو ئامۆژگایە بە ناونیشانی: «سەركەوتنەكانی بارزانی لە ناو كۆشكی سپی) بخوێننەوە، ئەوكات تێدەگەن چۆن بە رەزامەندی بارزانی، چەند بڕگەیەكی پرۆژەكەی لیژنەی بەرگری و سەربازی بۆ ناردنی چەك بۆ پێشمەرگە دەستكاری كراوە، بۆ ئەوەی كار نەگاتە ئەوەی دەستووری ئەمریكی هەموار بكرێت. هەر بۆیە بە گەڕانەوەی بارزانی لەو سەردانە مێژووییەی و كۆبوونەوەی لەگەڵ حزبە كوردستانيیەكان و داواكردنی (پێكەێنانی ژووری عەمەلیات بۆ دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە تازەیە بە هاوكاری هاوپەیمانان)، ئیدی ئەو لایەنانەی رێنمايی و فەرمان لە دەوڵەتانی ئیقلیمی بەغدا و تارانەوە وەردەگرن، گڕیان گرت و بوونە دژی دەوڵەتەكەی مسعود بارزانی، هەروەك چۆن سوبەاس چاندرا لە دژی گاندی هاوپەیمانی لەگەڵ هیتلەر ئیمزا كرد.
گرنگيی هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا و
ئامادەباشی هاوپەیمانان و ئەمریكا بۆ هاوكاریكردنیان
ئەوەی ئاراستەی تێڕوانینی ئەمریكا و هاوپەیمانانی دژەتیرۆری گۆڕی بۆ هاوكاریكردنی شەڕڤانان لە رۆژئاوای كوردستان، هەوڵەكانی سەرۆك مسعود بارزانی بوو بۆ كۆكردنەوەی هەموو لایەنەكانی رۆژئاوا، سەرەتا لە هەولێر و دواتریش لە مانگی ئۆكتۆبەری 2014 لە دەۆك و گەیشتن بە رێككەوتنی دەۆك، دیارە رێككەوتنەكانی هەولێر و دەۆك لە نێوان لایەنە سیاسیيەكانی رۆژئاوا، داخوازی سەرەكی سەرۆك بارزانی بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ ئەم مەبەستانە بووە:
1. سەرۆك مسعود بارزانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان بڕوای بە پرانسیپێكە كە نابێت دۆسێی كورد تێكەڵی دۆسێی هیچ لایەنیكی ناوخۆ و ئیقلیمی بكرێت. بۆ ئەمەش لە كۆبوونەوەكانی هەولێر و دەۆك لەگەڵ لایەنە سیاسيیەكانی رۆژئاوا، هەموو كات جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە لایەنەكان یەكتری قبووڵ بكەن بۆ ئەوەی روویەكی دیموكراتی و شارستانيیانەی ئەزموونی رۆژئاوا پیشانی جیەان بدرێت.
2. هەر لە چوارچێوەی ئەم لۆژیكە، سەرۆك بارزانی هاوكاری رۆژئاوای كوردستانی كرد، بۆ ئەوەی ئەو خەڵكەی ناچار بووە لە رۆژئاواوە رووبكەنە باشوور، سوود لە توانای لاوەكانیان وەربگێرێت و مەشق و راەێنانیان پێبكرێت بۆ ئەوەی ببنە پێشمەرگە و خاكی كوردستان لە تیرۆریستان پاك بكەنەوە و مافەكانی كورد لە رۆژئاوا بپارێزن.
3. سەرۆك مسعود بارزانی بە خوێندنەوەی وردی بۆ واقیعە گۆڕاوەكەی رۆژەەڵاتی ناوەڕاست و هەڵكشانی كێرڤی كورد لەم هاوكێشە تازەیەدا، هەموو خەمی ئەوە بوو كورد لەم گۆڕانكارییە تازەیەدا خۆی خاوەنی دۆسێی سەربەخۆی خۆی بێت، پشت بە خۆی ببەستێت و دووربكەوێتەوە لە ئەجیندای ئیقلیمی بەگشتی و ئەجیندای دەوڵەتانی داگیركاری كوردستان بەتایبەتی، ئەمەش لەبەر ئەوەیە هیچ كام لە دەوڵەتانی داگیركاری كوردستان رازی نابن، كورد ببێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی، ئەو كاتەشی هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان دەگاتە قۆناخی كردەیی و جێبەجێكردن، ئەوا دەوڵەتانی داگیركاری كوردستان هەموو هەوڵێكی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو دەوڵەتە لەبار بەرن.
4. ئەو هەنگاوانەی سەرۆك بارزانی بووە هۆكاری ئەوەی گوشاری توركیا كە زیاتر لە 50 ساڵە ئەندامی ناتۆیە نەتوانێت وا لە ئەمریكا و هاوپەیمانی ناتۆ بكات، وەك تیرۆریست سەیری شەڕڤانانی پەیەدە و گەریلاكانی پەكەكە بكەن، خۆ ئەگەر دەستێوەردانی ئێران نەبوایە كە هانی پەكەكەی دا هەندێك كاری چەكداری لابەلا بكات، ئەوا زۆر نزیك بوو كە هاوپەیمانی ناتۆ پەكەكە لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستیيەكان دەربەێنێت و لەمەش گرنگتر لەوانە بوو ناتۆ چاو بە ئەندامیەتی توركیا بخشێنێتەوە، ئەگەر هەر سوور بوایە لەسەر ئەوەی پەكەكە وەك تیرۆریست سەیر بكات.
5. لە دوایین كۆبوونەوەی نوێنەری ئەمریكا لەگەڵ ساڵیح موسلیم هاوسەرۆكی پەیدە بە ئامادەبوونی سەرۆك مسعود بارزانی، توركیا ناڕەزایی توندی پیشاندا بەوەی ئەمریكا و هاوپەیمانان هاوكاری رۆژئاوا بكەن، دووبارە جەختی كردووە كە چەكدارەكانی پەیەدە بەشێكن لە پەكەكە و ئەوانیش تیرۆریستن، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرۆك مسعود بارزانی لەو كۆبوونەوەیە ئەندام بووە و ئەو شەڕڤانان بە پێشمەرگە دەزانێت، بۆیە ئەمریكا و هاوپەیمانان رازی بوون هاوكاری چەكدارانی پەیەدە وەك پێشمەرگە بكەن.
6. لە ئێستاشدا كە لەشكری رۆژی هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا كە هەموو جۆرە مەشق و راەێنانێكیان تەواو كردووە و لە ماوەی ساڵی رابردووش وەك بەشێك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەزموونێكی گەورەیان لە شەڕی دژی داعش وەرگرتووە و شان بەشانی برا پێشمەرگەكانیان لە باشوور لە سەنگەرەكانی پێشەوەی شەڕی تیرۆریستانی داعش بوون، ئێستا ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ رۆژئاوا، ئەمە هێندەی دیكە هاوكێشەكەی بۆ بەرژەوەندی باشوور و رۆژئاوای كوردستان وەرچەرخاندووە و، ئامادەباشی فەرمی ئەمریكا بەوەی ئامادەیە مامەڵەی پێشمەرگە لەگەڵ شەڕڤان و پێشمەرگەی رۆژئاوا بكات، ئەمە مانای ئەوەیە ئەمریكا و هاوپەیمانان رازین لە داڕشتنەوەی نەخشەی رۆژەەڵاتی ناوەڕاستدا، باشوور و رۆژئاوا بكرێنە یەك دەوڵەت و ئەم دەوڵەتەش سنوورەكەی درێژ بێتەوە تا دەگاتە كەنارەكانی دەریای سپی ناوەڕاست.
ئەوەی پێویستە لە گەڕانەوەی پێشمەرگەكانی رۆژئاوا لێی تێبگەین، ئەوەیە كە گەڕانەوەی ئەم هێزە هێندەی رەەەندی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی سیاسی هەیە، هێندە مەبەست لە گەڕانەوەیان وەك هێزێكی سەربازی نيیە، تەنانەت بۆ هاوكاری برا شەڕڤانەكانیان لە رۆژئاوا، هەروەك فەرماندەی هێزی یەكی لەشكری رۆژی پێشمەرگەكانی رۆژئاواش لە لیدوانێكی تایبەت بە گوڵانی راگەیاند، گەڕانەوەی لەشكری رۆژ بۆ ئەوە نيیە، هەتا بڵێين: ئێمە لە شەڕڤانان باشتر شەڕ دەكەین، بەڵكو بۆ ئەوەیە پێكەوە تواناكان یەكبخەین بۆ ئەوەی خاكی كوردستان لە تیرۆریستان پاك بكەینەوە، بۆ ئەوەیە پرۆسەی سیاسی رۆژئاوا لە چوارچێوەی فرەلایەنی و پێكەوەژیان رێكبخەینەوە و ئەزموونێكی دیموكراتی پیشانی جیەان بدەین و رۆژئاواش وەك باشوور ببێتە بەشێك لە هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژی تیرۆیستانی داعش.
ئەو هەنگاوانەی سەرۆك بارزانی پێگەی كوردی لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی گۆڕیوە، گرنگە بە چەند خاڵێك ئاماژەی پێبكەین:
هاوكات لەگەڵ نووسینی ئەم دێڕانە، ئەمریكا بە فەرمی ئەوەی راگەیاندووە ئامادەیە هاوكاری سەربازی رۆژئاوای كوردستان بكات، ئەمەش مانای ئەوەیە شەڕڤانانی رۆژئاوا وەك پێشمەرگە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و ئەوانیش پێشمەرگەن و بەشێكن لە بەرەی هاوپەیمانانی دژی تیرۆریستانی داعش. پرسیاری سەرەكی لێرەدا ئەوەیە: كاتێك توركیا دەڵێت جیاوازی داعش و پەیەدە نيیە، بەڵام ئەمریكا چۆن وەڵامی هەوڵەكانی سەرۆك مسعود بارزانی دایەوە؟
بە گەڕانەوەی هیزێ پێشمەرگەی رۆژئاوا بۆ كوردستانی رۆژئاوا، كە ئەم هێزە لە ژێر چاودێريی راستەوخۆی سەرۆك مسعود بارزانی دامەزراوە و دەبێتە هاوسەنگەری برا شەڕڤانەكانی لە رۆژئاوا، ئایا ئەمە مانای ئەوە نيیە، پێشمەرگە كە كاراترین هێزە لە بەرەی دژە تیرۆریستانی داعش دەبێتە هاوسەنگەری هێزێك كە بە حيسابی توركیا تیرۆریستە؟ ئەمەش خۆی لە خویدا پیشاندانی متمانە و رێزی جیەانە بۆ شكۆی سەرۆك بارزانی.
لەم كاتەدا كە هاوكێشەی ناوچەكە بە گشتی و سووریا بەتایبەتی گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا هاتووە، هاوكاری ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ رۆژئاواى كوردستان لە ژێر چەتری سەرۆك مسعود بارزانی، مانای ئەوەیە چیدیكە رۆژئاوا پێویستی بەوە نابێت پشت بە دیمەشق، یان تاران ببەستێت، بۆیە ئەمە وادەكات هاوكێشەیەكی تازە بێتە ئاراوە، ئەو واقیعە تازەیەش ئەوەیە كە دەبێت رۆژئاوای كوردستان پشت بە خۆی و مسعود بارزانی ببەستێت و لە ئایندەشدا دەبێتە بەشێك لەو دەوڵەتەی كە لەسەر دەستی مسعود بارزانی رادەگەیەندرێت.