سامی كۆەین رۆژنامەنووسی دیاری توركیا بۆ گوڵان:ئەردۆگان نەیدەویست حكومەتێكی شلۆقی هاوپەیمانی پێكبەێندرێت بۆیە پەنای بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە برد
September 10, 2015
دیمانەی تایبەت
سامی كۆەین ستووننووسی بە ناوبانگی رۆژنامەی میللیەت-ی توركییە، كە یەكێكە لە رۆژنامە سەرەكییەكانی توركیایە. كۆەین لە سەر سیاسەتی ناوخۆی توركیا، هەروەها پرسی كورد لە توركیا و پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا ئەزموونێكی زۆری هەیە و لە زۆربەی ستوونەكانیدا جەخت لە سەر چارەسەری ئاشتییانەی كێشەی كورد لە توركیا و پێوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.، لە ئێستادا كە توركیا بە بارودۆخێكی سیاسیی ناسەقامگیر دەڕوات و بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات، لە هەمان كاتدا حكومەتی توركیا پرۆسەی ئاشتی لە توركیا هەڵپەساردووە و شەڕ و توندوتیژی دەستی پێكردۆتەوە. لە لایەكی دیكەوە جیا لەوەی ئێستا سەرقاڵی ئەوەیە حكومەتێكی كاتی تا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت، پێكبەێندرێت، لە هەمانكاتدا خۆئامادەكردن و جۆرێك لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی نافەرمی لە نێوان حزبەكانی توركیا هەستی پێدەكرێت. بۆ قسەكردن لەسەر شكستی هەوڵەكانی داود ئۆغلۆی سەرۆك وەزیران بۆ پێكەێنانی حكومەتی هاوپەیمانی، هەروەها ئامانجی ئەردۆگان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەم وتووێژەمان لەگەڵ رۆژنامەنووسی دیاری توركیا سامی كۆەین ئەنجامدا و بەمجۆرە راوبۆچوونی خۆی بۆ گوڵان خستەڕوو.* بۆچی پارتە سیاسییەکانی تورکیا نەیانتوانی بگەن بە ڕێکكەوتنێک، یان هاوپەیمانێتییەک بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکومەت پێكبەێنن؟ ئایا ئەمە چ کاریگەرییەکی لەسەر سەرجەم بارودۆخی تورکیا دەبێت؟
- ئەمە یەکەم جار نییە کە لە تورکیادا پارتەکان نەتوانن بگەنە ڕێکكەوتنێک بۆ پێکەێنانی حکومەتێکی ئیئتلافی. چەندین جاری تر لە سەردەمی ئۆزال و چیلەر و دێمیراڵ -دا ئەمە ڕوویداوە، تەنانەت یەکەمجار لای ئەربەکانیش ڕووی دا. لەم حاڵەتەی دواییشدا هەوڵەکان بۆ پێکەێنانی حکومەتێکی ئیئتلافی شکستی ەێناوە. ئەمەش لەبەر چەند ەۆیەکە: یەکەم لەبەر ئەوەی بیرۆکەکە ئەوە بوو کە ئیئتلافێکی گەورە لە نێوان ئەکەپە و جهەەپە پێکبێت، ئەمەش چارەسەرێکی باش دەبوو بۆ تورکیا لەبەر ئەوەی لە لایەکەوە پارتێکی چەپی میانڕەوی وەک جهەەپە هەیە و لەلایەکی تریشەوە، پارتێکی میانڕەوی ئیسلامی وەک ئەکەپە هەیە، ئەمەش کاریگەری دەبوو لەسەر هەردوو لا کە بیرێکی میانڕەویان هەیە و هەروەها کاریگەری دەبوو سەر تورکیاش بۆ ئەوەی کێشەکانی بە شێوەیەکی میانڕەوانە چارەسەر بکات، بەڵام بەداخەوە ئەمە نەکرا. هەندێک هەوڵدرا بۆ چارەسەری کێشەکە، بەڵام دوایی هەردوولا ڕێکكەوتن لەسەر ئەوەی ڕێكنەکەون، ئەمەش بە زۆری لەبەر هەڵوێستی ئەکەپە بوو، چونکە ئەکەپە جەختی لەسەر بەرنامەکەی دەکردەوە و دەیویست بە مەرجەکانیەوە جهەەپەش بچیتە پاڵی، ئەمەش بە دڵنیاییەوە ڕەتکرایەوە لەلایەن جهەەپەوە. ئێستاش زنجیرەیەکی دور و درێژ لە کۆبوونەوەیان هەیە، کە پێی دەڵێن گفتوگۆی ئیستیتلاعی (exploratory talks)، لەم جۆرە گفتوگۆیەدا هەردوولا بۆچوونەکانی خۆیان لە بارەی هەموو شتەکانەوە وەک سیاسەتی دەرەوە و پەروەردە و سیاسەتی ناوخۆ و مەسەلەکانی مافی مرۆڤ و مەسەلەی سەرۆکایەتی و دەسەڵاتەکانی سەرۆک و ریفۆرمە دەستوورییەکان و حاڵەتەکانی تر دەخەنە سەر مێزی گفتوگۆ، واتە لەسەر هەموو مەسەلە گرنگەکان هەردوولا بۆچوونەکانیان دەخەنە سەر مێزی گفتوگۆ و قسە دەکەن لەسەر ئەوەی چی بکەن و چۆن لەم قۆناغی ئیستلاعییەدا هەردوولا، -ئەکەپە و جهەەپە- لەسەر چەند شتێکی گرنگ ڕێكبکەون. ئەمە ڕووی نەداوە لەبەر ئەوەی داودئۆغلۆ دەیەوێت بەرنامەکەی خۆی ببێتە بنەما بۆ پێکەێنانی حکومەتی هاوپەیمانێتی و بەدڵنیاییشەوە جهەەپە بەمە ڕازی نەبووە. لە ڕاستیدا، كلیچدار ئۆغلۆ گلەیی ئەوە دەکات کە گفتوگۆیەکی باش نەبووە و تەنها ماوەیەکی درێژی گفتوگۆی ئیستیتلاعی بووە و ەیچی تر. پێموایە ئەگەر دەرفەت بدرایە بە گفتوگۆكان بۆ جیاوازییەكانی خۆیان چارەسەر بكردایە، ئەوا زەمینەی ئەوە دەبوو هەردوو پارتە گەورەکە سەركەوتوو بوونایە لە پێکەێنانی هاوپەیمانێتییەك و بەشدار دەبوون لە دروستکردنی سەقامگیریدا کە ئێستا تورکیا زۆر پێویستی پێیەتی. بەڵام ئەم دەرفەتە مێژوییە لە دەست درا. بژاردەی دووەمیش ئەوە بوو کە لە لایەن پارتە بچووکەکانەوە ڕەتکرایەوە، وەک مهەەپە پارتی نەتەوەپەرست، ئەم پارتە بۆچوونێکی زۆر نێگەتیڤی هەبوو لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانێتیەك لەگەڵ ئەکەپە و هەر پارتێکی تر، سەرکردەکەیان باخچەلی هەر لەسەرەتاوە وتی کە پارتەکەیان نایەوێت وەك هاوپەیمانێتیەك بچێتە دەسەڵاتەوە لەگەڵ هەر پارتێکی تردا و داودئۆغلۆش سەردانی کردن و دڵنیا بووەوە. بۆیە باشترین دەرفەت ئەوە بوو کە هەردوو پارتە گەورەکە -لە ڕووی کورسیی پەرلەمانییەوە- ڕێكبکەون و هاوپەیمانێتیەك پێکبێنن، بەڵام هەر وەک وتم بەداخەوە ئەمە نەکرا. بۆیە ئێستا سەرۆک داوای لە داودئۆغلۆ کردووە، حکومەتێکی کاتی دروست بکات تا کاتی هەڵبژاردن. لە هەڵبژاردنەکانی مانگی حەوتی ڕابردوودا، سەرۆک ئەردۆگان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەرەوپێشچوونی مەسەلە ئابووری و سیاسی و ئەمنییەکان پێویستی بە سەقامگیری و حکومەتێکی بهەێز هەیە، لەبەر ئەوەی کە پارتی دەسەڵاتدار –ئەکەپە- نەیتوانی لەم هەڵبژاردنەدا زۆرینە بەدەست بێنێت، هەر دوای ئەوە وتی کە تورکیا پێویستە واز لە حکومەتی هاوپەیمانێتی بێنێت، لەبەر ئەوەی ئەزموونەکانی ڕابردوو پیشانی داوە، کاتێک حکومەتی هاوپەیمانێتی هەبووە، سەقامگیری و بووژانەوەی ئابووری و چارەسەری کێشەکان بە دوای خۆیدا نهەێناوە.
* لە هەڵبژاردنەکانی مانگی حەوتی ڕابردوودا ئەکەپە نەیتوانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بەێنێت، بۆ ئەوەی بە تەنها حکومەت پێکبێنێت، ئەمەش مانای پاشەکشەیە لە پرۆسەی ئاشتی و سەرهەڵدانەوەی شەڕ لەگەڵ پەکەکە، لەمبارەیەوە چۆن پێوەندی نێوان شکستی ئەکەپە لە هەڵبژاردنەکان و دووبارە بەدەستەێنانەوەی سەقامگیری لە ڕێی پرۆسەی ئاشتییەوە دەبینی؟ بۆچی پرۆسەی ئاشتی بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کاری تێکرا؟
- هەروەک پێشتر وتم سەرۆک خۆی ئەوەی ڕایگەیاند كە خۆشحاڵ نییە بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان و پێیوا بوو کە هاوپەیمانێتییەك چارەسەر نییە، بۆیە هەڵبژاردنی پێشوەخت شتێكی حەتمی بوو. هەر بۆیە زۆرێك لە چاودێران وایان لێكدایەوە کە هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت. بە مانایەکی دی، هەرچەندە دەرفەتێک هەبوو بۆ پێکەێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانێتی، بەڵام ئەمە رووی نەدا، لەبەر ئەوەی لە پێش هەموو شتێکەوە سەرۆک و سەرکردایەتی ئەکەپە نەیاندەویست. باوەڕیان وابوو دووبارە لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا دەرفەتێک دەبێت بۆ ئەکەپە کە بە تەنها بێتەوە دەسەڵات. بۆیە پێموایە پرۆسەی ئاشتیش بەشێکە لەو هەرایەی هەڵبژاردنەکانی پێشوەخت. هەدەپە کە هاوسۆزی پەکەکەیە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دووبارە دەستپیكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و لەسەر پەکەکەشە کە پابەند بێت بەو ڕێکكەوتنە گشتییەی کە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە، لەلایەکی ترەوە هەدەپە دەزانێت کە بە تەنها نابێت پەکەکە لۆمە بکرێت بۆ ئەمە، بەڵکو پارتی دەسەڵاتداریش (ئەکەپە) بە باشی پێشوازی لەو ئاگربەستە نەکردووە و پابەند نەبووە بە گفتوگۆکانەوە لە پێش هەموویانەوە لەگەڵ ئۆجەلان.
* سەبارەت بە پێوەندی تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان، چۆن ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پاشەکشە لە پرۆسە ئاشتی کار دەکاتە سەر ئەم پێوەندییە کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بنیادنراوە؟
- تورکیا و حکومەتەکەی ئێستای پەیڕەوی سیاسەتێکی پراگماتیکیان کردووە لە سەر ئەم مەسەلەیە. واتە تورکیا پێوەندییەکی وای بنیادناوە لەگەڵ حكومەتی كوردستاندا کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت و خۆی لاداوە لەو شتانەی وەک مەسەلەی پەکەکە کە بەلاڕێدا ببات، واتە بە لانیکەمەوە بەردەوام بێت لەو پێوەندییە باشەدا، پێوەندییە سیاسییەكان و بەتایبەتی پێوەندییە ئابوورییەكان، ئەمە سەبارەت بە لایەنی تورکیا. بەمانایەکی تر تورکیا پێیوایە کە دەبێت پوەندی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەردەوام بێت و كۆتایی هاتنی پرۆسەی ئاشتی، یان سەرهەڵدانەوەی توندوتیژیەکان لە تورکیادا نابێت ڕێگر بێت لە بەردەم بەردەوامی ئەم پێوەندییەدا. لەلایەنی کوردیشەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان، هەڵوێستی وایە ئەم پێوەندییە بەردەوام بێت و گوزارشتی لە بایەخی خۆی کردووە لەبارەی پرسی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژییەکان و پێیوایە دەبێت مەسەلەکە بە ڕێگای سیاسی چارەسەر بکرێت و پرۆسەی ئاشتی بەردەوام بێت. ئەمە ئەو ئامۆژگارییە بوو کە نێچیرڤان بارزانی وەک کاردانەوەیەک نواندی. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەردوولا لە راستیدا دەبێت زۆر بەئاگا بن و بەردەوام بن لەم پێوەندییەدا.
* چۆن بارزانی دەتوانێت بەردەوام بێت لە ڕۆڵی پۆزەتیڤانەی لە ڕووی چەسپاندنی ئاشتی لە نێوان تورکیا و کوردەوە، هەروەک دەزانین حکومەتی هەرێم بەشێک نییە لە ناکۆکییەکە، بەڵام ئایا دەتوانێت ببێتە فاکتەری سەقامگیری و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا؟
- بەدڵنیاییەوە حكومەت پرۆسەی ئاشتی، یان چارەسەركردنی دۆخی ئەمنی ناوخۆیی بە پرسێكی ناوخۆیی دەزانێت، ەیچ حکومەتێکی تورکیا دەستێوەردانی دەرەکی ناوێت لەسەر مەسەلەکانی ئاسایشی تورکیا، بێگومان نەك هەر تەنها سەرۆك بارزانی، بەڵكو سەرۆك ئۆباما و ئەنجیلا مێركل و سەرۆك وەزیرانی –بەریتانیا- كامیرۆن و زۆر لایەنی تریش ەیوایان خواستووە کە پرۆسەی ئاشتی بەردەوام بێت و توندوتیژی وەلابنرێت و مەسەلەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت. تورکیاش لەم بارەیەوە ەیچ کاردانەوەیەکی نەبووە و تووڕەیی پیشان نەداوە، نە بۆ ئۆباما و نە بۆ سەرۆک ئۆلاند لەبەر ئەوەی تەنها بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە، بەڵام نایەوێت زیاتر بڕۆن و هەنگاوی کردارییانە بهاون، كە وا لێكبدرێتەوە ئەمە فشارە لەسەر توركیا. چونكە توركیا دەڵێت: ئەمە كێشەی ئێمەیە و دەبێت خۆمان بە باشترین شێوە چارەسەری بكەین. پێشموایە هەرێمی كوردستانیش لەوە تێگەیشتوون کە ئەمە مەسەلەیەکە چارەسەركردنی پێوەندی بە تورکیاوە هەیە.
* ئەگەر دوایین پرسیارمان بەوجۆرە بێت، وەك رۆژنامەنووسێكی چاودێر، ئەولەوییات لە سیاسەتی ئێستای توركیادا چۆن دەبینیت؟
- تورکیا دەیتوانی زۆر شت بکات بۆ چارەسەری کێشەی کورد، بەڵام مەسەلەی تیرۆر و توندوتیژی بوونەتە مەسەلەی ژمارە یەك بۆ تورکیا. واتە تورکیا دەیتوانی شتی زۆرتر بكات بۆ بەرەوپێشبردنی بارودۆخی باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەكە، هەم لە رووی ئابووری و هەم لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە. سەرەڕای قەیرانی ئابووری جیهان و ماوەی ناسەقامگیری لە وڵاتدا، تورکیا لەم بارودۆخەدا بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات، ەیوادار بووم تورکیا ئەم هەڵبژاردنەی نەكردایە، بەڵکو حکومەتێکی سەقامگیری هەبێت، کاتێک دەڵێم حکومەتێکی سەقامگیر مەبەستم لە حکومەتی یەک پارت نییە، بەڵکو حکومەتێکی هاوپەیمانییە، چونکە سەرەڕای ڕەخنەکان لە حکومەتی هاوپەیمانی، بەڵام دەتوانێت سەقامگیری بنیاد بنێت. سەیری ئەزموونەکانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و زۆر لە وڵاتانی جیهان بکەن کاتێک نەیانتوانیوە حکومەتێکی یەک پارت دروست بکەن، پارتە جیاوازەکان لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە هاوپەیمانیەتییان دروست کردووە، بۆیە لەسەر مەسەلە بەرجەستەکان توانیویانە پێکەوە بن و لەسەر چەند سیاسەتێک ڕێكبکەون. ئەمە مانای ئەوە نییە کە هەموو شتێکت لەسەر ئایدیۆلۆژییەکەت لەبیر کردووە و خیانەت لە دەنگدەرانت دەکەیت، بە پێچەوانەوە تۆ پارێزگاری لە سیستەمێک دەکەیت و وڵات بەرەو پێش دەبەی. ئەمە رووی نەدا بەداخەوە لە تورکیا و ئێستاش بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەخت دەچین لە ژێر ئەو بارودۆخەی کە باسم کرد، توندوتیژی بەردەوامە و دۆخی ئابووری بەرەوخراپی دەچێت و فەزای سیاسی وەستاوە، بهەەر حاڵ، ەیوادارم تورکیا کارەکانی خۆی وەک جاران بکات و پێوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی بە باشی بەێڵێتەوە و ئەم زریانە سیاسییە کۆتایی پێبێت وەک پرۆسەی ئاشتی و خراپبوونی باری ئابووری لە وڵاتدا.