كاتێك بەغدا ئامادە نەبێت شایستە داراییەكان بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت كوردستان ناچار دەبێت خۆی نەوتی خۆی بفرۆشێت و داەات بۆخۆی پەیدا بكات

كاتێك بەغدا ئامادە نەبێت شایستە داراییەكان بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت كوردستان ناچار دەبێت خۆی نەوتی خۆی بفرۆشێت و داەات بۆخۆی پەیدا بكات
حكومەتی عێراق نەك هەر پابەندنەبوو بەو رێكەوتنەی كە حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی لەسەر پێكەات، تەنانەت یاسای بودجەی عێراقی بۆ ساڵی 2015 پێشێل كردووەو پێوەی پابەند نەبووەو نەیتوانیوە وەك پێویست شایستە داراییەكانی كوردستان و بودجەی هێزی پێشمەرگە لە بودجەی سەروەریی عێراق بنێرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمانگی ئایاری رابردوو، بڕی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووە، بەڵام بەغدا كەمتر لە 40%ی ئەو پارەیەی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە، حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی بڕیاری داوە خۆی نەوتی خۆی بفرۆشێت، سەبارەت بەم پرسە ئەم وتووێژەمان لەگەڵ پەرلەمانتار (ئەحمەدی حاجی رەشید) بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامداو بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەكانی گوڵانی دایەوە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گوڵان:كاتێك بەغدا ئامادە نەبێت شایستە داراییەكان بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت كوردستان ناچار دەبێت خۆی نەوتی خۆی بفرۆشێت و داەات بۆخۆی پەیدا بكات



* دوا ئەو گۆڕانكارییانە چین كە ئێستا لە نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لەئارادایە بەتایبەتی لەبواری بەشە بودجەی هەرێم و ناردنی موچەی فەرمانبەران و موستەحەقاتەكانی تری هەرێمی كوردستان كە وا بۆ زیاتر لەساڵێك دەچێت لەلایەن بەغداوە وەكو كارتێكی سیاسی دژ بەخەڵكی هەرێم و حكومەتەكەیان بەكاردەەێنرێت؟
- لەراستیدا ململانێی نێوان كوردستان و بەغدا پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێ، ئەم قۆناغە نوێیەش لەو ساتەوە دەستی پێكردووە كە لەمانگی ئایاری رابردوو رێژەی ئەو نەوتەی كوردستان رادەستی كۆمپانیای سۆمۆی كردبوو گەیشتە 15 ملیۆن بەرمیل، بەڵام حكومەتی بەغدا بەپێی ئەم بڕە نەوتە، شایستە داراییەكانی بەشێوەی رێكوپێك بۆ كوردستان نەناردووە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو رێكەوتن و دانوستاندنانە بووە كە هەردوو شاندی باڵای هەرێم و عێراق لەسەری رێكەوتبوون، هەربۆیە حكومەتی كوردستان بڕیاری داوە خۆی راستەوخۆ نەوتی خۆی بفرۆشێت، بۆیە لەم مانگەدا رۆژانە بڕی تەنیا 154 هەزار بەرمیل نەوتی رادەستی سۆمۆ كردووە كە ئەویش 148 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوكەو بڕی 6 هەزار و هەندێك نەوتی هەرێمی كوردستانە واتا ئەوەی دەمێنێتەوە بڕی زیاتر لە 12 ملیۆن بەرمیلی نەوتی ناردۆتە دەرەوە كە لەهێڵی هەرێم فرۆشراوەو رۆژانە دەگاتە 421 هەزار بەرمیل بۆ حیسابی هەرێم فرۆشرا بێت. كەواتە ئێستا كێشەكەی نێوان هەرێم و مەركەز بەو ئاڕاستەیە رۆشتووە: (لەمەودوا كوردستان واپێدەچێت چیتر نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكات لەگەڵ ئەمانەشدا ئامادەیە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی سیادی و حاكیمە رادەستی حكومەتی عێراق بكات)، بەبڕوای من پێویستمان بەوە هەیە دووبارە پێناسەی فیدڕاڵیەت لەعێراقدا بكەینەوە لەسەر ئەو بنەمایەی بۆ بنەبڕكردنی كێشەی دارایی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی كوردستان ئێمە تەبەنی ئەوە بكەین خۆمان بۆ خۆمان داەات پەیدا بكەین و پابەندبوونی داراییمان بەرامبەر حكومەتی عێراق نەبێت، بەهەمان شێوە حكومەتی عێراقیش هیچ پابەندبوونێكی دارایی بەرامبەر هەرێمی كوردستان نەبێت. بۆیە ئەگەر ئێمە بتوانین نەوتی خۆمان بفرۆشین و حكومەتی عێراق كێشەمان بۆ دروست نەكات، ئەو كات زۆربەی ئەو كەیسانەی كە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی كێشەمان لەسەری هەیە كۆتایی دێت و لەچاوەڕوانی دەستی حكومەتی بەغدا رزگارمان دەبێت و ئەو پرسیارانەش نامێنێت كە لەم مانگەدا پارە دەنێرێت یا كەم دەنێرێت، لەم مانگەشدا چاوەڕێ ناكرێت بڕی پارەی زیادە بۆ كوردستان لەعێراقەوە بێت، چونكە ئەو بڕە نەوتەی رادەستی سۆمۆ كراوە بڕێكی كەم بووە.
* ئەگەر ئەم كێشەو گرفتانەی لەنێوان بەغداو هەرێمی كوردستان چارەسەر نەبێت هەرێمی كوردستان چ بژاردەیەكی لەبەردەمدایە، ئێوە وەكو نوێنەرانی كوردستان لەبەغدا لە لیژنەی دارایی چی پێشنیارێكتان هەیە؟
- بۆ چارەسەری هەموو كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق دەبێت دانوستان بكرێت، تەنانەت ئەگەر كوردستان بیەوێت سەربەخۆیی ئابووری بەدەست بەێنین ئەوە دەبێت بەدانوستاندن لەگەڵ عێراق بێت، لەمەش زیاتر ئەگەر بگەینە ئەو ئاستەی وەكو هەرێمێكی سەربەخۆو ئابوورییەكی سەربەخۆش بونیات بنێین، ئەوا هەر لە ڕێگای عێراقەوە دەتوانین مامەڵە بكەین و بە ئاستی سەربەخۆیی ئابووری بگەین. بۆیە بەڕای من دانوستاندن لەم قۆناغەدا تاكەرێگاو چارەسەرە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان و گەیشتن بە سەربەخۆیی ئابووری
* بەڵام وا پێناچێت دانوستاندن و گفتوگۆكان هیچ ئومێدێكی لێبكەوێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی حكومەتەكەی عەبادیش بەەاوشێوەی حكومەتەكەی مالیكی پابەندی بەڵێن و قسەكانی خۆیان نەبوون؟
- تاڵە مووی مەعاویە كە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق ماوەتەوە دانوستاندنە، عێراقیش ئەوە نەبێت لەبارودۆخێكی باشدا بێت، ئێستا بە دژوارترین و سەختترین بارودۆخدا تێپەڕ دەبێت و گرفتی زۆرە، بەڵام لەم بارودۆخەشدا تاكە ڕێگا بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانمان دانووستاندنەو پێویستە ئەو ڕێگایە بگرینەبەرو بەكاری بەێنین و كارێكی وابكەین كە ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان، عێراق دڵنیا بكەینەوە كە پێویستە ئێمە بۆ خۆمان داەات پەیدا بكەین و هیچ كارمان لەم بوارەدا بەعێراق نەمێنێت و عێراقیش كێشەمان لەم بوارەدا بۆ دروست نەكات .
* ئایا ئێوە وەكو نوێنەرانی كورد لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ حكومەتی عێراقدا دانیشتوون و لەنزیكەوە گفتوگۆتان كردووە تاوەكو عێراق پابەندی ناردنی بەشە بودجە یا پارەی پێویست بێت بۆ هەرێمی كوردستان؟
- ئێمە كێشەو گرفتمان لەگەڵ بەغدا زۆرە، لەوانە كێشەی سیاسی و ئابووری و بەشداری دەسەڵاتی سیاسیی و كێشەی دارایی لەناو كێشە داراییەكانیشدا كێشەی پێشمەرگەو دابین نەكردنی موچە و پێداویستییە سەرەكیەكانی ئەو هێزە نیزامیەمان هەیە، تا ئێستا حكومەتی عێراق ماف و پێداویستیە شایستە داراییەكانی ئێمەی جێبەجێ نەكردووەو بەردەوام لەگفتوگۆداین بۆ چارەسەری ئەم كێشانە، بەڵام دووبارە دەگەڕێمەوە سەر ئەو خاڵەی ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان سەربەخۆیی ئابووری بەدەست بەێنێت ئەوا كێشەو گرفتە داراییەكانمان كۆتایی دێت . بێگومان عێراق كێشەی دارایی هەیە، بەڵام ئەو كێشە داراییەی بەغدا به هاوشێوەو قەبارەی كێشە داراییەكەی هەرێم نییە، هەربۆیە حكومەتی عێراق دەتوانێت مانگانە بڕە موچەی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی خۆی بنێرێت، عێراق كێشەی دارایی نییە بەناوی قەیرانی دارایی بەڵكو تەنیا كێشەی لەو كاتە بۆ دروست بوو كە بەەای نەوتی خاو لەبازاڕە جیەانیەكاندا دابەزی، ئاشكرایە نرخی نەوت بەجۆرێك دابەزیوە كە بەشی بودجەی وەبەرەێنانی عێراق ناكات گەرچی تا ئێستا بودجەی بەكاربەر گرفتی تێدا نییە، بەڵام كورتەێنان لەبودجەی وەبەرەێنانەوە كێشەی گەورە بۆ عێراق و ئابوورییەكەی دروست دەكات. ئەمەش واتە بۆخۆی گرفتی نییە، بەڵكو كێشەكە ئەوەیە بە رێك و پێكی شایستە داراییەكان رەوانەی هەرێمی كوردستان ناكات.
* ئایا لەڕووی یاساییەوە نەناردنی بودجەو موچەی فەرمانبەران پێشێلكارییەكی دەستووری و یاسایی نییە، تاچەند حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت لەدادگای فیدڕاڵی یا نێودەوڵەتی شكایەت لەحكومەتی عێراق بكات؟
- بەبۆچوونی من حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەر لە دادگای فیدڕاڵی شكاتیش بكات هیچ سوودی نابێت، لەبەر ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بەسیاسی كراوەو زیاتر پشتی حكومەتی عێراق دەگرێت، لەلایەكی ترەوە بودجەی كوردستان بەیاسایەكی دارایی رێكخراوە كە ئەویش یاسای بودجەی 2015 یە ئەم یاسایەش بەو شێوەیە ەاتووە ئەگەر هەر لایەنێك پابەند نەبوو بەو خاڵانەی كە لەیاسای بودجە ەاتووە، ئەوە لایەكەی تریش دەتوانێت پابەند نەبێت بە یاساكەوە. لەسەر ئەم بنەمایەش كوردستان نەوتی خۆی دەفرۆشێت.
* سەبارەت بەفرۆشتنی نەوتی كەركوك، دیارە پارێزگای كەركوكیش داوای ئەوە دەكات لەبەر ئەوەی عێراق پابەندبوونی بە شایستە داراییەكانی ئەم پارێزگایەوە نییە، ئەوا ناچار دەبێت نەوتی خۆی بفرۆشێت، ئایا لەسەر ئەم پرسە چی دەڵێن؟
- ئەگەر كوردستان بتوانێت ئەو نەوتەی كەركوك بفرۆشێت و هیچ گرفتێكی بۆ دروست نەبێت ئەوا هەرێمی كوردستان خۆی بودجەی كەركوك دابین دەكات كە ئەمەش جۆرێكە لە سیادە كردن و شێوەیەكە لەگەڕانەوەی كەركوك بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی مەعنەوی، بەڵام بەتەئكید عێراق بەنیازە ململانێ و كێشە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات و كێشە بۆ كەركوك دروست دەكات ئەمەش كارێكی نەشیاوە، هەروەكو چۆن ئێستا كارێكی نەشیاو بەرامبەر كەركوك دەكات، بۆیە كەركوك ناچارە بڕیاری خۆی بدات.
* باشە چۆن لەهەرێمێكی فیدڕاڵی كە تۆ پابەند بیت بەسیستەمی دارایی و نەختینەییەوە دەتوانرێت سەربەخۆیی دارایی بەدەست بەێنین كە پسپۆران پێیان وایە بێ بەدەست هێنانی ئەم سەربەخۆییە مومكین نییە سەربەخۆیی ئابووری بونیات بنرێت؟
- پرسیارێكی گرنگەو وەڵامدانەوەشی ئاسان نییە، چونكە ئەو كاتە كە دەستووری عێراق نووسرایەوە باسی سەربەخۆیی ئابووری تێدا نەكراوەو لەرووی بودجەو داهات كوردستان كێشەی نەبووەو پشتی بەبودجەی گشتی عێراق بەستووە، تەنانەت ئەو كات كوردستانیش ئەو داهاتە گەورەیەی نەبووە كە بەتەواوەتی خۆی پشتی بێ ببەستێت. لە دەوڵەتانی دیكەی فیدڕاڵی هەندێك نموونەمان هەیە كە توانیوویانە یەكێتیەكی دارایی لە نێوان هەرێم و دەوڵەتی فیدڕاڵی دروست بكەن، هەر بۆ نموونە سەنگافورا پێش ئەوەی سەربەخۆیی رابگەیەنێت هەرێمێكی فیدڕاڵی بووە لەگەڵ مالیزیا، ئەم هەرێمە خۆی سەرپەرشتی داەاتەكانی خۆی كردووەو بەشێكی یا پشكێكی داوە بەدەوڵەتە فیدڕاڵیەكە، هەروەەا لە ئیمارەتی دوبەی هەمان نموونەیە كە 7 هەرێمەو ئەو هەرێمانە خۆیان سەرپەرشتی دارایی هەرێمەكانی خۆیان دەكەن و موچەو كاری هاووڵاتیانی خۆیان دابین و جێبەجێ دەكەن، لەدوایدا پشكێك دەدەنە حكومەتە فیدڕاڵیەكە ئەمەش زیاتر دەچێتە سەر مەسەلەی بودجەی سیادی و حاكیمە كەواتە ئێمەش دەتوانین بەهەمان شێوەی ئەو وڵاتانە بیكەین كە ئەمەش پێویستی بەهەموار كردنەوەی دەستوورە، بۆ ئابووری سەربەخۆ دەتوانین دانوستاندن بكەین، بەڵام دەستوور گرفتە لەبەردەممان بەشێوەیەكی گشتی لەدنیادا لە چەندین وڵاتدا كە هەرێمەكان خۆیان داەاتی خۆیان پەیدا دەكەن ئیتر بۆ نابێت ئێمەش خۆمان داەاتی خۆمان دابین بكەین .
* ئێستاكە زۆربەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وەك ئەمری واقیع گەڕاوەتەوە سەر كوردستان، وەك دەبینین حكومەتی عێراق بودجەی ئەو ناوچانە دابین ناكات، ئایا ئەمە بارگرانیەكی دارایی و ئابووری نییە بەسەر شانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە؟
- بودجە لەعێراقدا لەسەر بنەمای سیستەمی لامەركەزی تەرخان كراوە هەربۆیە ئەم ناوچە كوردستانیانە هەموویان بودجەی تایبەت بەخۆیان هەیە، بۆ نموونە پارێزگای كەركوك باس بكەین ئەو بودجەی ئاسایی و پیترۆ دۆلارو موستەحەقاتی تری هەیەو قەزاو ناحیەو گوندەكانیش لەچوارچێوەی ئەم پارێزگایە بودجەی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێستاكە عێراق دوچاری كێشەو گرفتی سیاسی و ئابووری و دارایی بووەتەوەو جۆرێك لەململانێ و كێشمەكێشی مەزهەبی و سیاسی هەیە كە ئەمە وایكردووە ئەو پارێزگاو قەزاو ناحیەو گوندە كوردستانیانەی كە ئێستاكە كەوتوونەتەوە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان. راستە لەڕووی پرۆژەو كارەوە شتی گونجاو نەكراوە، بەڵام لەرووی فۆرمی سیاسی و ئیداری كار كراوە.
* ئایا ئێوە وەكو نوێنەرانی كوردستان لەبەغدا تاچ رادەیەك توانیوتانە یەكڕیزی ناو ماڵی كورد لەو دۆسییەو گفتوگۆو دانوستاندنانە بپارێزن كە پەیوەندارن بە مافی گەلی كوردستانەوە؟
- لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئاشكرا بەشێوەی موحاسەسە دابەش كراوە واتا هەموو لایەنەكان بەشی خۆیان لەناو ئەم لیژنەیەدا هەیە، هێزەكانی كورد زۆر داكۆكییان لەسەر ئەوە دەكرد كە ژمارەی ئەندامانی كورد لەناو ئەم لیژنەیەدا زۆر بێت یاخود كەمتر نەبێت لە 4 ئەندام، ئەوەبوو لەبەر ئەوەی لیژنەی دارایی لیژنەیەكی هەستیارە هەربۆیە داوای 4 ئەنداممان كرد كە 4 هێزی سیاسی نوێنەریان لەناو ئەم لیژنەیەدایە، لیژنەكە پێكەاتووە لە 4 سوننە لەگەڵ 10 شیعە، لەناو ەێزە كوردییەكانیش ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ بوونیان هەیە. سەبارەت بە یەكڕیزی لایەنە كوردستانیەكانیش، جێگەی خۆشحاڵیە تائێستا یەكگرتوویی نێوماڵی كورد پارێزراوە و تەباییەكی باش لەنێوان هێزە كوردستانیەكان هەیە لەسەر مەسەلە چارەنووسسازەكانی پەیوەندار بە مافی هەرێمی كوردستان و لەزۆرێك لەمەسەلەكان یەك هەڵوێستمان هەبووە، خوازیارم ئەو گرفت و تەنگژانەی كە لە هەرێم هەیە نەگاتە بەغدا كە تائێستا نەگەیشتووە، لەم پێناوەشدا لەدوا كۆبوونەوەماندا وەكو سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانیەكان جەختمان لەوە كردەوە نابێت بە هیچ شێوەیەك و جێگای قبووڵ نییە هیچ هێزێكی سیاسی ئەو گرفت و ئاڵۆزییە سیاسییانەی لەهەرێم هەیە لەنێو هێزە سیاسییەكان بیگەیەنێتە بەغدا، هەموومان داكۆكیمان لەسەر ئەوە كردووەو بەیەك دەنگ رامانگەیاندووە یەكڕیزی نێوماڵی كوردو ئەو گوتارە نەتەوەیی و ئەركە نیشتمانی و نەتەوایەتییەی كە لەبەغدا هەمانە زۆر گەورەترە لەو جیاوازی و ناكۆكییە حزبی و سیاسییانەی كە لەهەرێمی كوردستان بوونیان هەیە، هەربۆیە بەهیچ شێوەیەك ڕێگا نادەین ئەو ئاڵۆزی و كێشمەكێشە سیاسییانەی كە لەناو هەرێمی كوردستان هەیە بگوازرێتەوە ناو پەرلەمانتارانی بەغدا.
* پرسی ئاوارەو پەناهەندەكان لەهەرێمی كوردستان یەكێكە لەو تەحەدداو كێشە گەورانەی كە سەرشانی ئابووری هەرێم و حكومەتی قورس كردووە لەمەشدا حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لەدابینكردنی پێداویستی و بەهاناچوونی ئەو ئاوارانەی كە زۆربەیان لەناوچەكانی ژێردەسەڵاتی حكومەتی ناوەندییەوە روویان لەكوردستان كردووە، ئێوە وەكو بڕیاردەرو ئەندام لە لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەسەر ئەم پرسە چیتان كردووە؟
- حكومەتی عێراق هەڵساوە بەدابینكردنی پارە بۆ ئاوارەكان لەهەموو عێراقدا، لەو هەوڵەدا بڕی 400 ملیار دینار تەرخانكرابوو بۆ ئاوارەكانی كوردستان، بەڵام دادگای فیدڕاڵی ئەمەی هەڵوەشاندۆتەوە، ئێمە وەك لێژنەی دارایی ئەم بڕیارەمان بە دڵ بوو، لەبەر ئەوەی ناردنی ئەو پارەیە بۆ ئاوارەكانی كوردستان دەبووە هۆكارێك بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ بازار بجووڵێنێت و سوودێكی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش هەبێت، بەڵام ئەمە نەكرا، دیارە هەرێمی كوردستان ئەركێكی قورسی لەبواری تەندروستی و پەروەردەو خزمەتگوزاریی و ئاوو كارەبا و پێداویستیەكانی تری لەئەستۆیە تا ئێستاش حكومەتی عێراق بەدەنگ ئەو داواكاری و داخوازیانەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نەچووە، زۆرجاریش وەكو لیژنەی دارایی داكۆكیمان كردووە بەڵام لەو بوارەدا سەركەتوو نەبووین.
Top