فازل نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق بۆ گوڵان:ده‌ستم له‌كار كێشایه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی نوری مالیكی بودجه‌ی مانگی شوباتی هه‌رێمی راگرت
February 20, 2014
دیمانەی تایبەت
حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا كارتی بودجه‌ی كردۆته چه‌كێك هه‌م دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری ده‌هێنێت، هه‌میش كردویه‌تیه كارتێكی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پیێ بباته‌وه، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وە نوسخه‌ی ئه‌و پرۆژه بودجه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عیراق ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووه، كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی وه‌ك سزادان بۆ هه‌رێمی كوردستان لێ زیاد كراوه، وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2014 له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق به هه‌ڵواسراویی ماوه‌ته‌وه‌و به‌پێی یاسا ده‌بێت هه‌موو مانگێك یه‌ك له‌سه‌ر دوانزده‌ی سه‌رف بكرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی لێ بدرێت، كه‌چی ئه‌م پاره‌یه سه‌رف ده‌كرێت و به‌شه داهاتی هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه هه‌ستیاره به‌ڕێز د.فازل نه‌بی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌مجۆره ئه‌م پرسه‌ی بۆ گوڵان ڕوون كرده‌وه.• له پرۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵی حكومه‌تی فیدراڵی عیراقدا هه‌ندێك بڕگه هاتوون كه وه‌ك بڕگه‌ی سزادانن بۆ هه‌رێمی كوردستان، پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م پرۆژه‌یه له وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كراوه‌و به‌سه‌ر ئێوه تێپه‌ڕیوه یان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستكاری كراوه؟
- ئه‌و نوسخه‌یه‌ی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2014 كه وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نێراوه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق ئه‌و بڕگانه‌ی تێدا نییه، به‌ڵكو له‌و نوسخهیهدایه كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نێردراوه بۆ په‌رله‌مان، هۆكاری ئه‌مه‌ش دیاره هەندێ كێشە هەبووە لە نێوان حكومەتی بەغداو حكومەتی فیدراڵ ئەو كێشانە پەرەی سەندووە، بۆیه بە داخەوە كۆمەڵێك بڕگه دژی كوردستان زیاد كرابوو، هەروەكو دەبینن هەرێمی كوردستان هەوڵی زۆری داوە ئەم كێشانە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات، بەتایبەتیش كێشەی نەوت كە كاریگەریی بۆ سەر رەوشی دارایی هەیە، كێشەی بودجەش لە پەرلەمانی عیراق پەسند ناكرێت لەبەر ئەوەی كە نوێنەرانی كورد ئامادە نابن، بۆیە ئەم كێشەیە چارەسەر نابێت تاكو نیصابی یاسایی تەواو دەبێت و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
* كه پرۆژه‌ی بودجه به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه تائیستا بۆچی به‌پێی یاسا به‌شی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی خۆی خه‌رج ناكرێت؟
- بە داخەوە دەبووایە ئێمە لە مانگی یەكەوە، یه‌ك لەسەر12 ی بودجەمان خەرج بكردایە لە بودجەی 2014، بەڵام توانیمان تەنیا مووچە خەرج بكەین و مووچەی مانگی كانوونی دووەممان بۆ هەرێمی كوردستان خەرجكرد، بۆ مانگی شوبات سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی و وەزیری نەوت رێككەوتن كە مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێمی كوردستان نەنێرن، ئەوە بوو كە من هەوڵم لەگەڵدان كە مووچەی مانگی دوو بنێرن، بیانوویان دەهێنایەوە كە جارێ راوەستن تا دەگەنە ئەنجامێك، بە داخەوە نەگەیشتینە ئەنجام، دواتر تەلەفۆنم بۆ دكتۆر رۆژو وەزیرە كوردەكان كرد، بەڵام دیسان بەداخەوە سەرۆكی وەزیران و وەزیرەكانی دیكە رازی نەبوون لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان،ـ لە كاتێكدا ئێمە دەستمان كردووە بە دابەش كردنی مووچە لە عیراق، دوای كۆبوونەوەكە هەندێ لە وەزیرە كوردەكان داوایان لە مالیكی كردبوو بە لایەنی كەم رازی بێت لەسەر ناردنی مووچە، ئەویش بەڵێنی دابوو بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە، ئەو كێشانە وای لە من كرد كە دەست لەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەشی سەرۆك وەزیران بكەم لە رێگای دكتۆر رۆژەوە كە سەرۆكی كوتلەی ئێمەیە، وەك ناڕەزاییەك لەسەر نەناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان.
* مالیكی بە شێوەیەكی زارەكی رازی بوو كە مووچەی مانگی دوو بنێرێت، بەڵام جێبەجێی نەكرد، ئایا دەكرێت بەم شێوەیە سەرۆك وەزیرانی عیراق مامەڵە لەگەڵ بودجەو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا بكات؟
- نەخێر،حكومەتی بەغدا هیچ پاڵپشتێكی یاسایی نییە كە مووچە بۆ هەرێم نەنێرێت، هەروەها پاساوێكی دارایشی نییە، پاڵپشتی یاسایی نییە، چونكە هیچ یاسایەك نییە كە بڵێت مووچەی كوردستان ببڕێت، پاساوی دارایشی نییە چونكە رەوشی دارایی حكومەتی بەغدا لە مانگی دوو زۆر لە مانگی یەك باشتر بووە، كە مووچەی مانگی یەكمان نارد، دەبووایە مووچەی مانگی دوو لە 7و8 ی ئەم مانگە بناردرایە، بەڵام بەداخەوە تا ئەو ساتەش كە هەروەك باسم كرد ناردنی مووچە لە لایەن حكومەتی بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان راگیراوەو نەناردراوە.
* باس لەوە دەكرێت كە ئەم فشارانە پێوەندییان بە هەڵبژاردنەكانەوە هەیەو دەچنە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی مالكییەوە؟
- بە دڵنیاییەوە پێوەندی بەهەڵبژاردنەوە هەیە، ئەوان دەڵێن تا كێشەی نەوت لەنێوان بەغداو هەرێم چارەسەر نەكرێ بودجە نانێرن، بەڵام ئەوە پاساو نییە كە مووچەی خەڵك ببڕن و پێمان وتن: دەكرێ مووچە بنێرن بەڵام شتەكانی دیكە تا كێشەی نەوت چارەسەر نەكرێ رابگیرێن، بۆیە بە دڵنیاییەوە لایەنی سیاسی و هەڵبژاردن لە پشت ئەو رەفتارانەوەن.
* تا چەند ئەم كێشەیە درێژە دەكێشێت و تاكەی لە مالیكی قبووڵ دەكرێ ئەم هەڵسوكەوتە بكات؟
- بێ گومان ئەگەر ئەم كێشەیە چارەسەر نەكرێت، دەبێ كورد گوشاری زیاتر بخاتە سەر بەغدا، لەم رۆژانەدا حكومەتی هەرێم وەڵامی پێشنیارەكانی حكومەتی بەغدایان دابۆوە لەسەر كێشەكانی نەوت و بودجە، جەنابی دكتۆر رۆژ نووری شاوێس جێگری سەرۆكی حكومەتی فیدراڵ هەوڵ دەدات دانیشتنێك رێك بخات لە نێوان هەردوولادا بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە، بەڵام ئومێدمان وایە حكومەتی بەغدا دیراسەتی وەڵامەكەی هەرێم بكات و لەم هەفتەیەدا حكومەتی بەغداو هەرێمی كوردستان دابنیشن و لەم كێشانە بكۆڵنەوە.
* دەوترێ ئەمە فشاری مالیكییە بۆ ئەوەی بۆ جاری سێیەم لە دەسەڵات بمێنێتەوەو سۆزی شەقامی عەرەبی بۆ دژایەتی كردنی كورد رابكێشێت بۆ ئەمە چی دەڵێن؟
- بە داخەوە زۆربەی سیاسەتمەدارەكانی عەرەب دژایەتی كردنی كوردیان كردۆتە ناونیشانێك بۆ ئەوەی سۆزی شەقامی عەرەب بۆ خۆیان رابكێشن، زۆر هەڵەیە دوژمنایەتی میللەتێك بكەیت بۆ ئەوەی خەڵك بۆ خۆت رابكێشیت، بەڵام ئێستا عەرەب لە راستییەكە گەیشتوون و ئەم هەوڵەش بێ گومان سەركەوتوو نییەو شكستی هێناوە
* كورد‌و شیعە دوو دۆستی یەكترن، قاعیدەش رایگەیاندووە كە دژی كورد‌و خودی جەنابی سەرۆك بارزانییەو لە هەمان كاتدا دژی شیعەیە، بۆچی مالیكی وا دەكات ئەو دۆستە لە خۆی بكات؟
- پێویستە ئەو پرسیارە لە خودی مالیكی بكرێ، ئێمەش لە بەغدا ئەو پرسیارە لە برادەرانی دەوڵەتی یاسا دەكەین، بۆچی دوژمنایەتیی كورد دەكەن لە كاتێكدا هەردوو لاتان ستەمدیدە بوونە، كوردیش زۆر یارمەتی ئەوانی داوە..
* پێشبینی دەكەیت دۆخەكە بە چ ئاڕاستەیەك بگات؟
- دەبێ گەشبین بین بەرامبەرئاییندەو بە بۆچوونی من تۆزێك هەوڵ لە ئارادایە ئەم كێشانە بەرەو چارەسەر بچن كە سوود و بەرژەوەندیی هەردوو لای تێدایە.