پەرلەمانتار نەجیبە نەجیب:هەرێمی كوردستان زمانی هه‌ڕه‌شه قبوڵ ناكات
January 30, 2014
دیمانەی تایبەت
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی بودجه‌ی عێراق و ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی فیدرالی عیراق هه‌یه و هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌نديی هه‌ردوولا بكرێت، په‌رله‌مانتار نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانیكی تایبه‌تی بۆ گوڵان به‌م جۆره رای خۆی خسته روو.- كێشەی سەرەكیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراقی فیدرال بریتییە لە پرسی نەوت،هەروەها 90%ی بودجەی عیراقی فیدرال لەسەر داهاتی نەوتە، لەبەر ئەوەی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیەو لەهەمان كاتیش‌دا حكومەتی عیراق باوەڕی بە فیدرالی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی كوردستان بۆ بەڕێوەبردنی نەوت نییە، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی هه‌ریم بۆ به‌ریوه‌بردنی نه‌وتی هه‌ریمی كوردستان مافی هه‌ریمی كوردستانه و ده‌ستوری عێراق ئه‌و مافه‌ی به هه‌ریمه‌كان داوه،راستە دەستوور دەڵێت نەوت سامانی گشت عیراقییەكانە، بەڵام بەم پێیە هەرێمی كوردستان بۆی هەیە نەوت دەربهێنێت و بەڕێوەبردنیشی بگرێتە دەست،بۆیە كێشەی سەرەكیی كە تا ئێستا چارەسەر نەكراوە بریتییە لە بڕوانەبوونی حكومەتی عیراق بە خۆبەڕێوەبردن و فیدرالییەت،بەڵام لەبەر نەبوونی یاسای نەوت و غاز كە تا ئێستا دەرنەچووە ئەو كێشانەی كە پەیوەستن بە دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت هەر بە هەڵواسراوەیی ماونەتەوەو چارەسەر نەكراون،هەروەها خاڵێكی گرنگ لەمەدا ئەوەیە كە حكومەتی فیدراڵ هەڕەشەی بڕینی 17%ی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەكات ئەگەر 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرهەم نەهێنرێت و هەناردە نەكرێت كە ئەمەش پێچەوانەی دەستوورە،چونكە دەستوور ئاماژە بەوە دەكات كە هەر هەرێمێك كە نەوت بەرهەم دێنێت بۆی هەیە رێژەیەك لە داهاتەكەی بۆ پێداویستییەكانی خۆی و كاروباری ئیداری و دارایی بەكار بهێنێت. ئه‌وجا له‌گه‌ل نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌لایه‌ن نوری مالكیه‌وه وه‌ك كارتیكی هه‌ڵبژاردن له‌كار ده‌هێنریت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چەندین لیژنە پێكهاتوون بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه بەڵام كارا نەكراون ئەمەش هۆیەكی دیكەیە،دیارە ئەمەش پیشەی بەردەوامی مالكییە كە هەر قەیران دروست دەكات بێ ئەوەی چارەسەر بۆ كێشەكانی پێشوو بدۆزێتەوە. ئاشكرایه
هەرێمی كوردستان پابەندە بە دەستوورو بە پێی ئەم دەستوورە لەم بوارەدا رەفتار دەكات ئەم راستییەش لە لایەن هەموو سیاسەتمەداران چ لە ناو عیراق یان لە دەرەوە زانراوە، یەكەم جار بیانوویان گرێبەست بوو ، ئێستا بڕوایان بەم خاڵە هێناوە،دووەم شت ناڕازی بوون لەسەر هەناردەكردن كە ئێستا بەمەش رازین،بەڵام ئەوان دەڵێن دەبێ بە رێگای كۆمپانیای(سۆمۆ)هەناردە بكرێت، بەڵام هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر هەناردەكردنی نەوت بە رێگای ئەو كۆمپانیایانەی كە خۆی مەبەستییەتی، بۆیە لە كۆتاییدا حكومەتی عیراق هەر دەبێت بكەوێتە بەر ئەمری واقع كە ئەمە دەسەڵاتێكی دەستوورییە، له‌مه‌ش گرنگتر ده‌بێت ئه‌وان باش بزانن كورد هەرگیز زمانی هەڕەشەیان قبوڵ نەكردووەو قبوڵیشی ناكەن،بۆیە ئێستا هەردوولا لە هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراقی فیدرال پێویستیان بە دیالۆگ و دانووستانە،هەروەها عیراق پێویستی بە هەناردەكردنی نەوتی كوردستانە،لە ئێستادا وەزارەتی نەوتی عیراق لە قەیرانی هەناردەكردندایە،بەرهەم هێنان زۆر گرنگ نییە تەنیا لە رێگای فاو رەوانە دەكرێت بەڵام لە كەنداوی (عەقەبە) گرفتی زۆری هەیە چونكە بڕی كەم هەناردە دەكرێت،جا لەبەر ئەوەی حكومەتی عیراق بە شێوەیەكی باش بەڕێوە ناچێت بۆیە قەیران لە دوای قەیران رووی تێ دەكات. ئێستا ئێمە بە هەموو فراكسیۆنەكانەوە، چ كورد یان شیعە یان سوننە چاوەڕوانی دانووستان و رێكەوتنی لایەنەكانی حكومەتین، چونكە ئەمە كێشەیەكی حكومییە ئەگەریش نەگەیشتنە رێكەوتن، حكومەت بۆی هەیە پرۆژەكە بكێشێتەوەو هەمواری بكاتەوە، ئێمەش وەك پەرلەمان دەتوانین سەرنج و تێبینی خۆمانی لەسەر بدەین.