پەرلەمانتار ئازاد ئەبوبەكر:ئه‌م سـاڵ وه‌ك پــــار نيیه‌ به‌ بێ به‌شـداريی كورد بودجه‌ تێناپه‌ڕێت

پەرلەمانتار ئازاد ئەبوبەكر:ئه‌م سـاڵ وه‌ك پــــار نيیه‌ به‌ بێ به‌شـداريی كورد بودجه‌ تێناپه‌ڕێت
كێشه‌كانی عیراق به‌و كێشانه‌شی له‌ پرۆژه‌ی بودجه‌ی عیراق هاتوونەتە‌ ئاراوه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌گەڕیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی به‌غدا پابه‌ند نییه‌ به‌ ده‌ستور و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌ستوری عیراق به‌ هه‌رێم و پاریزگاكانی داوه‌ حكومه‌تی عیراق به‌ ره‌وای نابینێت، بێ گومان ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ هه‌رچۆنێك مامه‌ڵه‌ بكرێت رووبەڕووی كێشه‌ و ئاسته‌نگ ده‌بینه‌وه‌، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم و كێشه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم سه‌بارهت‌ به‌ پڕۆژه‌ی بودجه‌ ئازاد ئه‌بوبكر په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستان به‌م جۆره‌ رای خۆی بۆ گوڵان خسته‌روو.
- كێشەكە ئەوەیە بە پێی دەستوور سیستەمێكی فیدرالییە،گوتوومانە ئەگەر پابەند بین بەودەستوورە ئێمە لەگەڵ یەك دەمێنینەوە و لە دیباجەی دەستووردا هاتوووە:(پابەندبوون بە دەستوور سەروەریی عیراق و یەكێتیی خاكەكەی دەپارێزێت)،بۆیە ژیان لەگەڵ حكومەتێك ناكرێت كە یاسا پێشێل بكات و بەیەك چاو سەیری پێكهاتەكان نەكات و مافی هەرێم و پارێزگاكان نەدات،ئەو كات مافی خۆمانە بەپێی دیباجەی ئەو دەستوورەی دامانناوە بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین،دیارە ئەوەش بۆ سەركردایەتیی سیاسیی كورد دەگەڕێتەوە، بەڵام رێگە چارە لەوە زیاتر نییە.سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی بودجه‌ش كه‌ كێشه‌ی هه‌یه‌، لە راستیدا كێشەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بە داخەوە ماددەی 106 لە دەستووری عیراق باس لە دەستەیەكی چاودێریی داهاتی عیراق دەكات كە لە هەموو هەرێم و پارێزگاكان پێك بێت،كە رەچاوی دادپەروەریی داهاتی عیراق بكات، بەڵام ئەو دەستەیە تا ئێستا دانەمەزراوە،بودجەش لە وەزارەتی دارایی ئامادە دەكرێت،ئەویش پشت بەو ژمارەو رێژەیەی دانیشتوان دەبەستێت كە لەژێر دەستیدایە،حسابی ئەوە ناكەن كە ناوچەیەك هەیە زەرەرمەندە پێویستە زیاتری بۆ دابنرێت یان فراوانترە لە شوێنی دیكە یاخود نەوتی هەیە كە دەبێت رێژەكەی زیاتر بێت،ئەوە كێشەیەكە، كێشەیەكی دیكە ئەوەیە كە هەموو ساڵێك خەرجیی سیادی زیاد دەكرێت،بۆ نموونە ئەم ساڵ حسابیان كردبوو كە خەرجیی سیادی 46 ترلیۆنە،حاكیمەش 10 بۆ 15 ملیۆن دۆلار دادەنرێت و دواتر قەرزەكانی كوێتی لێ دەردەكرێت،چی دەمێنێتەوە بۆ دیاریكردنی 17%ی هەرێمی كوردستان،كە باس لەو رێژەیە دەكرێت لە راستیدا لەوە كەمترە كە دەگاتە 10,4% ، ئەوە كێشەیەكی سەرەكییە، كێشەیەكی دیكە بودجەی پێشمەرگەیە، كە هەموو ساڵ بڕگەیەك دەنووسرێت هەماهەنگی لە نێوان حكومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران كە بودجەی پێشمەرگە هەم موچەو هەم كەلوپەل و چەك،بەڵام هەموو ساڵ دەنووسرێت و جێبەجێ ناكرێت، سه‌باره‌ت به‌ روانه‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ بۆ په‌رله‌مان، بێگومان ئیمه‌ وه‌ك په‌رله‌مانتار بە پێی یاسا مافی ئەوەمان هەیە كە بڕگەیەك هەڵوەشێنیینەوە یان كەمی بكەینەوە یاخود هەمواری بكەین،دەسەڵاتی پەرلەمان ئەوەیە،ئەو سێ بڕگە سزاییەی كە لەوێ هەیە كە یەكێكیان باس لەوە دەكات ئەگەر نەوت نەڕوا لە داهاتی هەرێم كەم بكرێتەوە،یان هێڵی كارەباو تەلەفۆن ئەگەر بە هەرێمدا تێنەپەڕێت لە بودجەی هەرێم كەم بكرێتەوە، ئێمە هەوڵ دەدەین ئەو بڕگانە لابەرین،ئەگەر توانیمان ئەوە باشتر، بەڵام ئەگەر پێمان نەكرا هەنگاوی دووەم وەكو كورد دەتوانین دەنگ نەدەین، بیگومان ئه‌مساڵ جیاوازه‌ له‌پار زه‌حمه‌ته‌ به‌بێ ده‌نگدانی كورد بودجه‌ تێپه‌ریت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیستی(موتەحیددون)بەشدار نییە لە ناو پەرلەمان،ئەگەر ئێمە نەچینە ناو پەرلەمان (نیصاب) تەواو نابێت،لەو بڕوایەدام ئەوان بۆ بودجە بێنەوە ناو پەرلەمان، بەڵام ئەگەر نەیەنەوەو كوردیش بەشدار نەبێت لەبەر تەواونەبوونی نیصاب ناتوانن تێیپەڕێنن.
Top