جەعفەر ئیمینكی وته بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گوڵان:بەمزووانە په رله مان دانیشتنی دووه م ده كات و به فه رمی كاندید راده سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه ت
November 28, 2013
دیمانەی تایبەت
گلهو كاتهی كێشهی كورد بۆته كێشهیهكی گهرم لهسهر ئاستی ناوچهكه و رۆژههڵاتی ناوهڕاست و تێڕوانینی جیاوازی لهسهر ههیه بۆته بابهتێكی گهرم و زیندووی میدیاكانی جیهان، لهههمانكاتدا لهسهر ئاستی ناوخۆی كوردستانیش مهسهلهی پێكهێنانی كابینهی تازهی حكومهتی ههرێمی كوردستان باسێكی گهرمی ناوخۆی ههرێمی كوردستانه، لهسهر ئاستی ناوچهكه و ناوخۆی ههرێمی كوردستانیش پارتی ئهو هێزه كاریگهرهیه كه له ههردوو بوارهكه رۆڵی گهوره و دیاری ههیه، بۆ قسهكردن لهسهر ئهم پرسه ئهم وتوێژهمان لهگهڵ وتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئهنجامدا كه ئهمه دهقهكهیهتی.* ئێستا لە هەموو روویەكەوە كوردستان باری سیاسیی كاریگەرو گەرم بووە، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە هەستی نەتەوەیی بەرزبۆتەوە، بەتایبەتیش لە نێوان كوردی باشوور و باكوور و پارچەكانی دیكەشدا، ئەوەش دەریدەخات كە بە راستی بەڕێز مسعود بارزانی پرۆسەیەكی هەیە بۆ بونیادنانی نەتەوەیی،لەم قۆناغەی ئێستاماندا گرنگیی پرۆسەی نەتەوەیی چییە؟ ئایا وهك پارتی دیموكراتی كوردستان چۆن سهیری ئهم پرۆسهیه دهكهن؟
- پێش ههموو شت دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مەسەلەیەكی سیاسی و دیموكراتی نەبوو،بەڵكو بۆ مەسەلە نەتەوەییەكە بووە بە پلەی یەكەم،كوردیش نەتەوەیەكی بەشخوراوە، دەبێ ئەو بەشخوراوییە چارەسەربكرێت، دەكرێت بە رێگەیەكی سیاسی یان دیموكراسی چارەسەربكرێت، وەكو نموونەی چیكۆسلۆفاكیا له نهوهدهكانی سهدهی رابردوو كه بوونه دوو كۆمار بهشێوهی ئاشتیانه، بەداخەوە كورد ئیستحقاقی خۆی لەسەرەتای سەدەی بیستهم وەرنەگرت، هۆیەكانی سیاسی و شۆفینی بوون، كە بوونە هۆی ئەوەی دوا بكەوێت،بەڵام ئەگەر بڵێی هەستەكە مردووە، ئەوا پارتی بڕوای بە مردنی پرۆژەی نەتەوە نییە، پرۆژەی نەتەوەیی ئەوەیە كە تۆ خەڵك ئامادەبكەیت،ئاڕاستەی بكەیت بۆ ئامانجی نەتەوەیی كە دواتر ئامانجی سیاسیش پێكدێنێت، ئامانجی دیموكراتیش بە مەفهومی دیموكراتی لیبرالی ئەم سەردەمە،كە چارەسەری گرفتێكی سیاسی دەكەیت،كە بە هەموو میتۆدێك چارەسەر نابێت ئەگەر بە چاوی نەتەوەیی تەماشای نەكەیت، ئێستا ئەگەر بەهەر چاوێك سەیری كێشەی كورد لە باكوور بكەیت ناتوانیت چارەسەری بكەیت ئەگەر بە چاوێكی نەتەوەیی نەبێت، ئهمه بۆ بهشهكانی دیكهش راسته،ههر بۆنموونه ئهگهر باسی باشوری كوردستان بكهین
ئەگەر بیركردنهوهی سهركردایهتی سیاسی نەتەوەیی نەبوایەو هێزی سیاسی لە پشت نەبوایە نەدەتوانرا ئەو دەستوورەی عیراق بەو شێوەیە دابڕێژرایە، كە ماددەی 140 بكەیتە ماددەیەكی بنەڕەتی لەدەستووردا،خۆی 139 ماددە هەبوو كە ریفراندۆمی لەسەركرا، ماددەی 140 سەپێنرا، بهڵام لهبهر ئهوهی پرۆژهیهكی نهتهوهیی لهپشت ئهم گوشاره ههبوو، دهستوری عیراق به 140 ماده بووه ئهمری واقیع.
ئەو رەوشەی ئێستاش لە هەرێمی كوردستان دەیبینین واقیعێكی نەتەوەییە، تەنیا بۆ هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكو بۆ هەر چوار پارچەی كوردستانە، لەبەر ئەوە بەڕێز مسعود بارزانی بەو لۆژیك و ئاڕاستەیە كاری كردووە،كە فەلسەفەی نەتەوەیی فەلسەفەیەكی مرۆییە.
*ئەگەر لەو روانگەوە سەیری ئەو پرۆژەیەی سهرۆك بارزانی بكهین بهوهی دەیەوێت سەرلەنوێ بینای نەتەوەیی كورد بكاتەوە، خۆیشی دەزانێت كە ئەمە پێویستی بە قەوارەیەكی سیاسی هەیە،تا چەند دەتوانێت ئەو بیرۆكەیەی كە بۆ بینای نەتەوە هەیەتی هەنگاوی دروستی بۆ هەڵگرتووەو توانیویەتی بنەمایەكی بۆ دروست بكات كە نەتەوەی كورد جارێكی دیكە لە جیهاندا پێناسە بكرێتەوە؟
- سهرۆك بارزانی بە دووخاڵ ئاماژەی بهپرۆسهی نهتهوهیی كردووه، هەروەها لە كتێبەكەشیدا ئاماژەی پێكردووە، ئەو ئەركە نەتەوەییانەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر شانی خۆی هەڵیگرتوون،لە دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ، رێبازی بارزانیی نەمرە كە بۆتە رێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئهم رێبازه ئاماژه بهوه دهكات دهبێت كورد بە ئومێد بژی و ناسنامەی خۆی هەبێت،بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی بە خەباتی رێكخراوەیی هەیە و لەسەر ئەم بنەمایە كاری رێكخراوەیی و خەباتی كردووە، بێگومان مەسەلەی نەتەوەییش هەروا لەخۆڕا دروست نابێت دەبێ كاری بۆ بكەیت،دەبێ بەرنامەیەكی گشتگیرت هەبێت نەك تەنیا پەرەپێدانی بواری دبلۆماسی بەڵكو دەبێت پەرەپێدان هەبێت لە رووی پەروەردەی مەدەنی و سیاسییەوە، ههروهها دهبێت هیچ لایەنێكی نەتەوەیی پەراوێز نەكەیت،لە رووی زمان و كەڵچەر و دروستكردنی هەستی نەتەوەییەوە. ئهگهر سهیری بونیادنهوهی ئهم ئومێده بكهین لە دوای دروستبوونی شۆڕشی ئەیلوولهوه، ئهوا ههست به گۆڕانكاریهكی گهوره دهكهین و لهدوای شۆڕشی ئهیلول ههموو تاكێك به شانازییهوه دهیگوت كوردم، بهڵام لهبهرامبهر ئهم ئومیده دوژمنان دهیانهویست ئهم نهتهوهیه لهناو بهرن و ئهم ئومێده نههێڵن، بۆیه شۆڕشی ئهیلول سهلماندی دهتوانین بهرگری لهم نهتهوهیه بكهین، ئهمهش وایكرد پرۆسهی نهتهوهیی پێویستی به بهرگریكردن له ناسنامه ههبوو، ئهمهش له كاتێكدا بوو كه لە توركیا كەوتبووە بەر شاڵاوی نەمان،لە رۆژهەڵات لە ئێران لە ژێر مەترسییەكی گەورەدابوو،هەروەها لە رۆژئاواش گەیشتبووە راددەیەكی زۆر مەترسیدار،لە كوردستانی عیراق گەشەی كرد كە بتوانێ كاریگەریی بكاتە سەر پارچەكانی دیكەی كوردستان،بەڵێ كورد ناسنامەی هەیە ئەو ناسنامەیەش لە مەترسیی ئەوە رزگاركرا، هەروەها ههوڵێك بوو بۆ ئهوهی لهوڵاتێكی پارچهكراودا لهرووی ویژدانیهوه یهكگرتنێكی نهتهوهیی دروست بكات. و ئەو ناسنامەیە تەنیا پەیوەست نەبێت بە پارچەیەك بەڵكو بە هەر چوار پارچەی كوردستانەوە،ئەوەی ئەم جارە لە رووی ویژدانی دەربازبوو، بووەتە ئەمرێكی واقیع لە كوردستانی رۆژئاوا،ئەمەهەنگاوێكی گەورە بوو ئەو ناسنامەیەی كە تاكێكی كورد لە دەروونی خۆیدا هەستی پێ دەكرد،بوو بە ئەمری واقیع، لە پەرلەمانی توركیا باسكرا كە كوردستان قەدەغە نییە و ئاڵای كوردستانیش كە لەسەر شەقام بوو رەوایەتی خۆی هەیە،لە كوردستانی ئێرانیش لەناو ویژدانی هەموو تاكێكی كوردا هەیە، لەوێش ئەگەر ئەم پرۆسەیە بەم شێوازە گەشە بكات ئەوا رەنگدانەوەی خۆی هەیە، ئەوەی لە كوردستانی سوریاش هەیە حاڵەتێكی كاتییە، لە ئاییندەدا بەرەو ئاڕاستەیەكی ئیجابی دەچێت.
* ئێستا له كوردستانی رۆژئاوا بارودۆخێكی تایبهتی ههیه، ئهو بارودۆخه لهسهر ئاستی پرۆسهی نهتهوهیی گرنگه، ئایا چۆن سهیری دهكهن؟
- ئێمه له چوارچێوهی پرۆسهی نهتهوهیی سهیری بارودۆخی رۆژئاوا دهكهین نهك چوارچێوهی ئایدیۆلۆژی، ئهم دوو تێڕوانینه لهیهكتری جیاوازن، بۆیه بهداخهوه پهیهده له چوارچێوهی تێگهیشتنێكی ئایدیۆلۆژی زۆر بهرتهسكی حزبی سهیری پرسی نهتهوهیی له رۆژئاوا دهكهن، ههر بۆنموونه لە كاتێكدا لە رۆژئاوا وەكو نەتەوە پێویستییان بە یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانە، ئەوانیش یەكڕیزیی قبوڵ ناكەن، ئێمە ناڵێین بە چاوی مەرجەعیەت بڕواننە ههرێمی كوردستانی ئێمە، بەڵام ناكرێ بچن داوای یارمەتی و هاوكاری لە حكومەتی مالكی بكەن،هاوكاریی ئێمە رەتبكەنەوە كە ئێمە دەمانەوێ ئەو هێزە سیاسییانەی لەوێ هەن لە چوارچێوەی قەوارەیەكی سیاسی كاربكەن، لەوێ بەداخەوە هەنگاوەكان بەهەڵە بەڕێوە دەچن، بەڵام ئێمە پشوومان درێژە و لەگەڵیان دەبین و هاوكارییان دەكەین، رێنیشاندەریان دەبین بەو رێگایە ئەو دۆزە نەتەوەییە بزردەكەین كە ئەوان ئێستا لەسەری دەچن، بەم رێگایەش دۆزی نەتەوەیی بەرەو گەشەكردن دەبەین، ئێمە ئەوە دەكەین و نابێ بێ دەنگ بین لە دیاردە هەڵەیەك كە لەوێ دەكرێت.
پەیەدە تەسەوڕ دەكات حزبی سەركردەیەو بە مەفهومی حزبی قائیدی جارانی دنیای كۆمۆنیست رەفتار دەكات، ناكرێ پهیهده تاكڕەوی بسەپێنیت ئەوانی دیكە رەت بكاتەوە، ئەو بەرنامەیەی ئەوان لەسەری دەڕۆن دژی واقیعەو هەڵەیە و پێچەوانەی لۆژیكی مێژوویی و پرۆسەی سیاسییە، بۆیه ئێمە بە پێویستییەكی نەتەوەیی دەزانین، بۆ پاراستنی ناوچە كوردییەكان كهس پهراوێز نهخرێت، كێشهی كورد نەبێتە بەشێك لە ململانێی مەزهەبی و تایفی لە سوریادا و دۆزی كورد بكات بە قوربانی ئەجیندای دیكە.
* یەپەگە چ كێشەیەكی هەیە وەكو هێزێكی سەربازی،ئایا دەتانەوێت هێزێكی دیكەش هەبێ وەكو یەپەگە؟
- ئێمە داوا دەكەین یەپەگە فراوان بكرێت و جێگەی هەموو هێزەكانی سیاسی تێدا هەبێت و سەركردایەتییەكەی نەتەوەیی هەبێت،تاك حزبی و تاك فەرمانڕەوایی بە مەفهومی ئەوان نەبێت، پێویستی ئێستای ئەوێش وا دەخوازێت هێزەكان هەموو لە ناو یەپەگە درێژە بە خەباتی خۆیان بدەن و پاراستنیان ئەركی هەمووانەو دەبێ رێگە بدات ئەركی خۆیان ببینن.
* بەرنامەتان چییە بۆ ئەوەی بگەینە ئەمە؟
- پێشتر بەرنامەمان هەبوو دەمانەوێ جارێكی دیكە كارا بكرێتەوە، بەپێی رێكەوتنی هەولێر دەمانەوێت جارێكی دیكە ئەو لایەنانە بانگ بكەینەوە،تاكو یەكتر بگرن و پابەندی ئەو رێكەوتنە بن كە بناغە و داوای ئەوان بوو ئێستا هەست دەكەین ئەو بناغەیە بەرەو رووخان چووە،ئێمە قەناعەتمان وایە كە پەیەدە جارێكی دیكە ناچار دەبێت بگەڕێنەوە بۆ رێكەوتنی هەولێر، بۆیان ناچێتە سەر ئەو سەركێشییەی ئەوان دەیكەن لە دوو لا زیان بە خۆیان دەگەیەنێت، زەرەر لە نەتەوە دەدەن، هەروەها لە رووی شەرعییەتی نێودەوڵەتیشەوە لاواز دەبێت،ئەو پێگەیەی یەپەگەو پەیەدە كە دەیانەوێ بە دەستی بێنن، ئەوان ناتوانن بێ رێكەوتنی هەولێر بەدەستی بێنن و پەراوێزی بكەن و پشتیوانی نێودەوڵەتی بەدەست بێنن،ئەوە مەترسییەكە كە دڵنیاین ئەوانیش تێیدەگەن، لەلایەكی دیكەوە دەكەونە داوی ناحەزانەوە.
*ئێوه رهخنه لهو ئیدارهیه دهگرن كه له رۆژئاوا راگەیەنراوه، ئایا ئێوه رهخنهتان له راگهیاندنی ئیدارهكهیه یان رهخنهتان لهشێوازی راگهیهندهكهیه لهلایهن پهیهدهوه؟
- رهخنهكه ئهوهیه ئیدارە لەلایەن یەك هێزی سیاسی راگەیاندراوە، هێزی دیكەی سیاسی لەگەڵ نین،رێكەوتنی هەولێر یەك هێز نەبوو بەڵكو چەند هێزێك بوو، پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن بە فرەیی دەكرێت، بە ئازادیی میدیا دەكرێت ئێستا لەسەر ئینتیما بۆ حزبێكی سیاسی (الپارتی) خەڵك لە سوریا تیرۆر دەكرێت لە لایەن پەیەدەو یەپەگەوە،ئەو دیاردانە ئێمە لێیان دەترسین دەمانەوێ چارەسەری بكەین، دەمانەوێ بەشێك بین لە چارەسەر، ئێمە لە ئەسڵدا نە دژی پەكەكەین و نە دژی یەپەگەو پەیەدەین،ئێمە هاوكارین بەڵام نەك بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی پەیەدە بەسەر هێزەكانی دیكە، دەمانەوێ هەر یەكەیان كە جەماوەری خۆیان هەیە بەیەكەوە ئیدارە بەڕێوە ببەن، ئیدارە بە تەنیاو تاكڕەوی بەڕێوە ناچێت ئێمە دەزانین ناكۆكیی كۆمەڵایەتی لەناو ئەو هێزە سیاسیانە هەیە، كە دەبێت بە گفتوگۆ و لە پرۆسەیەكی دیموكراسی راستەقینە چارەسەربكرێت، ناكرێ پهیهده بڵێن ئێمە 99% ین و خەڵكی دیكە هیچ نییە، بۆیە بەم شێوەیە ئیدارەكە بەڕێوە ناچێت و لە قازانجی كوردی سوریادا نییە. دەمانەوێ رەوشەكە چاك بكەین و لە كوردستانی سوریا موزایەدەی سیاسی نەكەین، ئێمە دەبووایە لە سەرەتادا چاكمان بكردایەو پشتیوانی پرۆژەیەك نەكەین كە خزمەت بە دۆزی كورد ناكات.
* ئێوە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان خۆتان بە لایەنی سەرەكی دەزانن بۆ لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، كە لە هەولێر دەبەسترێت، لەوە دەچێت وەك پارتی پێوەندییەكانتان بە پەیەدە لاواز بێت، ئایا پێوهندیتان لهگهڵ پهیهده ماوه؟
- پێوەندیمان ماوەو پێوەندیش لەگەڵ هیچ هێزێكی سیاسیدا نابڕین، پێش ماوەیەك پەیەدە هاتنە ئێرەو پێكەوە دانیشتین و لە لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەییدا دانوستاندن و قسەمان هەبووە پێكەوە، باسی پێوەندییەكان و باسی ئەوەشمان دەكرد چۆن ئەو دۆخە چارەسەر بكەین، چۆن كۆنگرەی نەتەوەیی ببێتە بناغەیەكی بەرفراوانترو پتەوترو بەهێزتر بۆ پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەكەداو لە تێكڕای كوردستانیشدا، یان بۆ باشتركردنی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەكان، لە ناویشیاندا هێزە سیاسییەكانی كوردستانی سووریا بە ڕاشكاویی ئەمانەمان هەمووی پێ وتوون، بەڵام تا ئەو عەقڵیەتە هەبێت كە من هەموو شت بم و خەڵكی ترو هێزی سیاسی تر هیچ نین بەو عەقڵیەتەوە ناتوانن خزمەت بە دۆزی نەتەوەیی بگەیەنن، ئەمە بۆچوونی ئێمەیە، بەڵام ئەمە ناگاتە دابڕان لە یەكتر، پێوەندیمان لەگەڵ پەیەدە ماوەتەوە بۆ چارەسەر دۆزینەو، چونكە ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە زیان بە خودی پەیەدەش دەكەوێت، زیان لە پەكەكەش دەدەن و ئاستەنگ بۆ دۆزی كوردیش لەوێ دروست دەكەن، ئێمە وازیان لێ ناهێنین..
* ئهگهر بێینه سهر پرۆسهی پێكهێنانی حكومهت، ئهمجارهش له كۆبوونهوهی سهركردایهتی پارتی بهڕێز نێچیرڤان بارزانی كاندید كراوه بۆ سهرۆكایهتی حكومهت، ئایا هۆكاری ئهمه چی بوو؟
- هۆكارەكە زۆر به سادهیی ئەوەیە كە كاك نێچیرڤان بارزانی ئەزموونێكی دەوڵەمەندی پەیدا كردووە لە حوكمڕانیداو جێگەی متمانەی لایەنە سیاسییەكانی دیكهی كوردستانه بە پلەی نایاب، پێوەندی زۆر باشی هەیە لەگەڵ گشت لایەنە سیاسییەكاندا، هەروەها چەندین دۆسێیەی دەوڵەمەندی لە دەستدایە، لەوانە دۆسیەی وزە كە خۆی ئەندازیاری ئەو دۆسیەیەو ئەو پرۆژەیەی بونیاد نابوو، ئهم دۆسیهیهش نەك تەنیا له بەرژەوەندی كوردستانه بەڵكو له بەرژەوەندی تەواوی عیراقیشه، وزەش بە تەنیا دۆزی ناوچەیەك و دەوڵەتێك نییە، وزە پەیوەستە بە ئەوروپاو جیهانەوە، سەرەڕای ئەمەش زۆر بابەتی تری گەشەپێدانی ئابووری و ئاوەدانی كە لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا، ئەجێندای دەوڵەمەندی هەبووە لەبەر دەستیدا كە دەرفەتی تەواو نەبووە لە ماوەی دوو ساڵی كابینەی حەوتەم هەمووی جێبەجێ بكرێت، بۆیە بە پێویست زانراو ئەوەش تێگەیشتنی تێكڕای سەركردایەتی بوو كە كاتی زیاتر بە كاك نێچیرڤان بدات بۆئەوەی لەم كابینەیەشدا ڕۆڵی دەست و پەنجەی ئەوی تێدا هەبێت، چونكە زۆر لەو پرۆژانە پێویستیان بە موتابەعەیە هەیە و پێویستی بە پەرەپێدان هەیە، بۆیە بە پشتیوانی هەموو سەركردایەتی، ئەو متمانەیە سپێردرایە كاك نێچیرڤان..
* ئێوە بەرنامەیەكی هاوبەشی هەمەلایەنەتان هەبوو لە هەڵبژاردنەكاندا، ئەو بەرنامەیە بە تەنیا ناچێتە ناو چوارچێوەی بەڵێندان بەڵكو پێویستی بە كردار هەیە، ئەوەش وا ئاسان نییە لە كابینەی هەشت جێبەجێ بكرێت بە حوكمی ئەوەی زۆربەی ئەگەرەكان لەوەدان لایەنەكانی ناو ئۆپۆزسیۆنیش بێنە ناو پرۆسەكەوە، ئایا چۆن بهرنامهی ههڵبژاردنی خۆتان جێبهجێ دهكهن؟
- ئیستا ئێمه له قۆناغی هەڵبژاردنەوە دەچینە ناو قۆناغی حوكمڕانیەوە، لە قۆناغی حوكمڕانی مۆدێلی زۆر هەن، هەر مۆدێلێك ئێمەو لایەنەكان لەسەر ڕێك بكەوین ئەو مۆدێلە دەخەینە پێشەوەو ئیشی لەسەر دەكەین، ڕێك دەكەوین لەسەر بەرنامەیەك و بەرنامەكەش هەمووی تایبەتمەند نییە بە ئێمەوە، ئێمە كە حكومەتێك لەگەڵ لایەنەكانی تر پێكدەهێنین، ڕەنگە %40بەرنامەی ئێمەی تێدا بێت، ئەوانی تریش ببنە شەریكی ئێمە لە حكومەتدا، ئەوانیش خاڵی خۆیان هەیە، لە چوارچێوەی ئەمانەدا خاڵی هاوبەش كۆدەكەینەوە تا بگەینە ڕێكەوتن، ئایا پێمان دەكرێت هەمووی جێبەجێ بكەین، كابینەكە هەوڵی بۆ دەدات، پەرلەمانیش پشتیوانی لێ دەكات، ئەگەر وا بێت ئیشەكانی بە ئاسانی بەڕێوە دەچن، ئۆپۆزسیۆنیش ڕەنگە خەڵكانی خاوەن ئەزموونی هەبن، دەتوانن هەماهەنگی واها بكەن، كە پەرە بدات بەوەی زیاتر حكومەت هان بدەن بەرنامەكانی خۆی جێبەجێ بكات، خۆشبهختانه له میانهی كۆبوونهوهكانی شاندی پارتی لهگهڵ لایهنهكانی دیكه خۆشبەختانە زەمینەیەكی ئیجابی دەبینین لە لایەن هێزە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانەوە، كە بەشدارییەكی كارا بكەن بە بەرنامەیەكی هاوبەشەوە، خاڵی هاوبەش لەوەدایە ئێمەو ئەوان چاكسازییەكی بنەڕەتی بكەین لە دامودەزگای حوكمڕانی ئەم وڵاتەدا، بهریز نێچیرڤان بارزانیش زۆر جەخت دەكاتەوە لەوەی پێویستە دامودەزگامان هەبێت، شەخسەنەی دەسەڵات بگۆڕین بۆ بەدامودەزگایی كردن، بە پێی ئەو ئەزموونەی كە هەمانە لەگەڵ ئەزموونی لایەنەكانی تر، دەتوانین ئەمە جێبەجێ بكەین. من یەكێكم لەوانەی لەگەڵ هەڤاڵانی خۆمدا ئەمە دەبینین و دەتوانین بیكەینە بەرنامەی هاوبەش لەگەڵ لایەنەكانی تریشدا، بە ڕاستی لە توانادایە بژێوی خەڵكانی هەژارو كەمدەرامەتی ئەم وڵاتە باشتر بكرێت، هەروەها بایەخی زیاتری پێ بدرێت، زەمینەش هەیە، پرۆژەی باش هەیە دەتوانین بە بەرنامە ئیش بۆ خەڵك بكەین و خەڵكیش چاوەڕوانی ئەوەیە.
* بۆچی سهردانهكانی بهڕێز نێچیرڤان بارزانی كاندیدی راسپێردراوی پارتی پێش كهوت و چاوهڕێی ئهوهی نهكرد كه بهفهرمی لهلایهن پهرلهمان و سهرۆكی ههرێمهوه رابسپێرێت؟
- پرۆسهی پهرلهمان و حكومهت هاوبەشە، ههربۆیه سهردانی وەفدی دانوستانكار بە سەرۆكایەتی كاك نێچیرڤان بارزانی بۆ زەمینەسازكردنە، چونكە پرۆسەی پێكهاتنی حكومەت و پرۆسەی پەرلەمان هەردووكیان بەستراونەتەوە بە یەكترەوە، ئەو مۆدێلەی لە 1992 تا ئەمڕۆ هەمانە لە هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە پەرلەمان بە تەوافوقیەو سەركردایەتیكردنی حكومەتیش بە تەوافوقە، ئەمە هەردووكیان پێكەوە بەستراون لەبەر ئەوەی یەك دانوستانە بۆ یەك دۆسیەیە، دۆسیەیەك كە پەرلەمان بە ئاسانی كارەكانی خۆی بەڕێوەبەرێت و دۆسیەیەكیش تێیدا حكومەت بە شێوەی یاسایی دەست بە كارەكانی بكات، واتە تەكلیف كردن و دەست بەكاربوونە، ئەم قۆناغەی كە كاك نێچیرڤان دەیكات پەیوەستە بە قۆناغی دەستپێكردنی ئیشوكارەكانەوە، ئێستا ئەمە پێی دەوترێت قۆناغی ئیستیتڵاعی، گوێبیستنی لایەنەكانی ترە بۆ دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەكان، دوای ئەم زەمینەسازییە كە گەیشتنە خاڵی كۆنكرێتی، دەگەڕێینەوە پەرلەمان و لەوێوە ئەو كارانەی دەمێنێت تەواویان دەكەین، دەست بە دروست كردنی كابینەش دەكەین.
* وهك وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان،پێشبینی خۆت لەسەر دابەشكردنی ئەو پۆستانە چۆن دەبینن؟
- ئەوەیان لەسەر ئیستیجابەی لایەنەكان دەمێنێتەوە، ئەگەر ئیستیجابە بۆ بەشداری كردن لە حكومەت بەرفراوان بێت، ڕەنگ دەداتەوە لەسەر پێكهێنانی پەرلەمانیش.
* ههندیك دەڵێن سهرهنجام پارتی و یهكێتی پێكهوه حكومهت پێكدههێنن، ئایا ئێوە ئێستا بە تەمای ئەوەن هەر لەگەڵ یەكێتی حكومڕانی بكەن ئەگەر لایەنەكانی تر نەهاتنە پێشەوە؟
- پێشبینیمان بۆ گشت لایەنەكان ئیجابییە، گشتیان دەیانەوێت بەشداری بكەن، بەشداربوونیان بە هەنگاوێكی تەندروست و باش دەزانین بۆ ئەم قۆناغەی هەرێمی كوردستان و عیراق كە تا ئێستاش عیراق لە قۆناغی ڕاگوزەریدایە، بۆئێمە گرنگە هەموومان پێكەوە بین، ئەوە هەڵبژاردەی ژمارە یەكی ئێمەیە، كابینەیەكی كارا تا لایەنەكان گشتیان بەشداری تێدا بكەن، دووەم بژاردە لە كاتێكدا ئەگەر ئەمە نەبوو چی بكەین، بێگومان ئێمەو یەكێتی ئەزموونێكی هاوبەشمان هەیە، ئەو ئەزموونە هاوبەشە بەردەوامی پێ دەدەین.
* پێتان وایە سەركەوتوو دەبن ئەمجارەش؟
- ئهگهر بهشێوهیهكی ریژهیی سهیری بكهین، ئێمه پێمانوایه پارتی و یەكێتی تا ئێستا سەركەوتوو بووین، ئەوەی ددان بە سەركەوتن نانێت پەیوەستە بە خۆیان، بەڵام بەپێی ئەو پێوەرانەی دنیا كە هەیە تەماشای دۆخی سیاسی دنیا بكەین و ئەوانیش بەپێی ئەو پێوانەیە سەیری سەقامگیری ئەمنی و ئابووری و سیاسی بكەن دەڵێین بە چاوێكی ڕێژەیی سەركەوتوو بووین، ئەوان بیانەوێت ببنە شەریك بۆ سەركەوتنی چوار ساڵی داهاتوو دەرگا كراوەیە، دەرگا كراوەیە بۆ هەموویان و منەتیش نییە لەسەریان بیكەین، مافی خۆیانە بەشداری بكەن لە حكومەتداو ئێمەیش بە ئەركی خۆمانی دەزانین دەرگا كراوە بێت بۆ هەموو هێزە سیاسییەكان چونكە ئێمە وەك كۆمەڵێك هێزی سیاسی پێكەوە بووین لە پێشتردا گۆڕان بەشێك بووە لە یەكێتیدا ئەوانیش هەر لەگەڵ ئێمەدا پێكەوە بووین، كۆمەڵ و یەكگرتوو لەگەڵ ئێمە بوون لە كابینەكانی پێشووتردا، تەنانەت سۆسیالیست و شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامیش هەموو پێكەوە بووین، هەرچی پێشكەوتنە لە هەرێمی كوردستان تەنیا دەسكەوتی ئێمە نەبووە، بەڵكو هاوبەش بووە، جارێكی تر بە هاوبەشی سەركەوتنیان دەوێت ئێستا كات گونجاوە بۆ ئەوەی بە هاوبەشی ئەم چوار ساڵەی داهاتوو وحوكمڕانی پێكەوە بكەین.
* بهڕێزت ههڵبژێراوی بۆ ئهندامیهتی پهرلهمان لهم خولهدا و بهشدار بوویت له كۆبوونهوهی فراكسیۆنی پارتی لهگهڵ بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی، ئایا لهو كۆبوونهوهیه كاندیدی راسپێردراو بۆ كابینهی ههشتهم راسپاردهی بۆ فراكسیۆنی پارتی چی بوو؟
- بەڵێ وەك فراكسیۆنی زەرد لەگەڵ كاك نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوەمان كرد، ئەوەش لەسەر دەسپێشخەری خودی جەنابیان بوو بۆ خستەڕووی دیدی خۆی لەسەر پێكهێنانی حكومەت و بەرنامەكانی كابینەو زۆر جەختی كردەوە لەسەر ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان كە خولی چوارەمە بۆ ئەوەی لە جاران زیاتر ڕۆڵی خۆی ببینێت لەسەر چاودێرییەكی وردی حكومەت بە بێ سنوورو بێ سانسۆرو ئەوپەڕی تواناوهێز بەكار بهێنێت بۆ پرۆسەی چاودێری كردنی حكومەت و ببینە هاندەر بۆ چاكسازییەكی باش، باسی لە ڕوئیای خۆی كرد چۆن كابینەكە سەركەوتوو دەبێت، ههروهها كۆبوونەوەیەكی ترمان لە نووسینگەی كاك نێچیرڤان بارزانی ڕێك خست لەسەر چۆنیەتی خۆئامادەكردنی فراكسیۆنی زەرد، هەم لە یاسا داناندا بۆ دەرچواندنی ئەو یاسایانەی ماون و كە پێشتر فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستانی پێشكەشی كردبوون، بۆ ئهوهی جارێكی تر زیندوویان بكەینەوە لەگەڵ ئەو پرۆژە یاسایانەی پێشكەش كراون بۆ پەرلەمان بە حوكمی ئەوەی ساڵێك تێپەڕیون و لە كار دەكەون ئەوانەش بخوێنینەوە تا بزانین ئەو پرۆژانە لە چ ئاستێكی سەردەمیانەدان، چۆنیەتی داڕشتنەوەی میكانیزمی كاركردن لەگەڵ لایەنەكانی تر و ئەوانەی پێشتر كراون چۆن بەردەوامییان پێ بدەین، لهم كۆبوونهوانه بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جهختی لهسهر ئهوه كردهوه كە وەك پەرلەمانتاران بەشێوازێكی ئیجابی ئیستیجابە لەگەڵ فراكسیۆنەكان بكەین، پێوەندی باشمان لەگەڵ گشتیان وەك یەك هەبێت و پەرلەمانی كوردستان بە ڕاستی و بە شایستەیی شارستانیانە مامەڵە لەگەڵ ئەندامانیدا بكات،لەگەڵ هەموو فراكسیۆنەكانی تردا پێوەندی لە كەشوهەوایەكی دۆستانەو هەڤاڵانە ئەنجام بدرێت.
* ئێستا پهرلهمان كۆبوونهوهی یهكهمی به كراوهیی بهجێهێشتووه، نازانرێت كهی تهواو دهكرێت، ئایا كهی ئهم كۆبوونهوهیه تهواو دهكهن؟
- كۆبوونەوەیەی یەكەم بە كراوەیی بە جێنەماوەو كراوە، دانیشتنی یەكەم تەواو بووە، تەنیا خاڵی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی لە دانیشتنی یەكەم ماوە، دانیشتنێكی تر دەكەین لەوێدا ئیشكالێكی یاساییمان هەیە، بەڵام (الضرورات تبيح المحظورات) ئهمهش بنەمایەكی یاساییە ڕێككەوتنی پێشوەخت هەیە لەسەری، كهواته ئێمە بە كراوەیی كۆبوونهوهكهمان جێمان نەهێشتووە، دانیشتنەكە تەواو بووە و دانیشتنێكی تر ئەنجام دەدەین، دیسان دانیشتنی داهاتووش گەورەترین ئەندامی بە تەمەن بەڕێوەی دەبات، كۆبوونەوەی دووەم وا پێشبینی دەكەم لە دە ڕۆژی تردا دەرباز بێت، ئینجا دەچینە پرۆسەی راسپاردنی فەرمییەوە، بە پێشبینی ئەوەی لایەنەكان ئیستیجابەی باشیان هەیە، ئیستیجابەیان ئەوە بووە كە خاڵی هاوبەشمان هەبووە ئەو خاڵە هاوبەشانە دەكرێت ببنە بنەما بۆ كابینەی هەشتەم، ئەوان لەسەر ئەو بنەمایانە دێنە پێشەوە لە دانوستانەكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەكە.
* كەواتە وهك تۆ پێشبینی دهكهیت، لهماوهیهكی كورتدا، پهرلهمان بهڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومهت رادهسپیرێت؟
- بەڵێ ئەوە پلانی ئێمەیە كە پەلە بكرێت و خودی كاك نێچیرڤانیش زۆر پەرۆشی ئەوەیە، كە ئەم مەسەلەیە كاتی زۆرتر نەخایەنێت، كاتی پێویست دەدەینە بژاردەی یەكەم كە ئەگەر بژاردەی یەكەم نەبوو دەچینە سەر بژاردەی دووەم.