پرۆفیسۆر فیلیپ به‌تای:چوونه ده‌ره‌وه له ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کان و پێنانه نێو زۆنه‌کانی نادڵنیایی، قۆناغێکی گرنگه بۆ دروستکردنی ڕووبه‌رێك که ده‌کرێت دواتر ببێت به دیموکراسی
October 30, 2013
دیمانەی تایبەت
فلیپ به‌تای، پرۆفیسۆر له قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵای زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی پاریس، سه‌رۆکی کادیس (سه‌نته‌ری ڕاڤه‌کردن و ده‌ستێوه‌ردانی سۆسیۆلۆژی)، که له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئالان تورێن دروستی کردووه، یه‌کێکه له‌و سۆسیۆلۆگانهی که له‌نێو کێڵگه‌ی ڕۆشنبیریی فه‌ره‌نسیدا پێگه‌یه‌کی هه‌ژموونداری به‌هێزی هه‌یه، بێهووده نییه که ته‌واوی پرۆفیسۆره‌کانی سه‌نته‌ر به‌گشتی و ئالان تورێن به‌تایبه‌تی وه‌ك سه‌رۆك و به‌ڕێوەبه‌ری سه‌نته‌رێکی مێژوویی وه‌ك کادیس ده‌ستنیشانیان کردووه.زیاتر له ساڵێکه ده‌مه‌وێت دیالۆگێکی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆفیسۆرهدا ئه‌نجامبده‌م که به‌باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تيی قوتابخانه‌ی ئه‌کته‌ر ده‌کات و کۆی به‌رهه‌مه مهعریفیيهکانی له‌م بواره‌دان. ئه‌و جه‌نگه سارده‌ی که له‌نێوان قوتابخانه‌ی ئه‌کته‌ر و قوتابخانه‌ی ڕه‌خنه‌دا (که پیه‌ر بۆردیۆ دامه‌زرێنه‌ریه‌تی) هه‌یه، ئه‌و ململانێ سه‌خته‌ی که له‌نێوان قوتابخانه‌ی ئه‌کته‌ر و قوتابخانه‌ی پراگماتیسمی لوک بۆلتانسکیدا هه‌یه، که له ئێستادا بوون به بابه‌تی سه‌دان گفتوگۆی زیندوو له زانکۆ و سه‌نته‌ره‌کانی توێژینه‌وه‌ی زانستيی فه‌ره‌نسیدا، هۆکاری یه‌که‌می ئه‌م دیالۆگه‌ی منن له‌گه‌ڵ فلیپ بهتایدا. دڵنیام له‌وه‌ی که ئێستا له هه‌ر کاتێك زیاتر، کێڵگه‌ی زانستيی کوردستانی پێویستی به‌م جۆره له دیالۆگ و ده‌یبه‌یت هه‌یه. ئه‌م بهیهكگهيشتنانهو بڵاوکردنه‌وه‌یان به کوردی، چه‌ندین ده‌رگای دیکه به ڕووی خوێنه‌ری کوردستانی‌دا ده‌که‌نه‌وه، خوێنه‌رێك که خه‌ون به تێپه‌ڕینی سنووره جوگرافیه‌کانی فیکره‌وه ده‌بینێت و ده‌یه‌وێت ڕاسته‌وخۆ له سه‌رچاوه‌کانه‌وه ده‌ستی له خودی فیکره جیهانیهکان گیرببێت.پاش نیوه‌ڕۆیه‌کی مانگی سێپته‌مبه‌ر، له قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵای پاریس و له ئۆفیسه‌که‌ی خۆیدا به‌م شێوه‌یه ده‌رگامان له‌سه‌ر گفتوگۆکه‌مان کرده‌وه.ديمانە: عادل باخەوان تایبەت بۆ گوڵان سازیكردووەگوڵان: وه‌ك ده‌زانن نه‌خشه‌ی کێڵگه‌ی ڕۆشنبیریی فه‌ره‌نسی زۆر ئاڵۆزه‌و هه‌میشه له گۆڕاندایه. له‌نێو ئه‌م نه‌خشه‌یه‌دا پێگه ڕۆشنبیرییه‌کان له ململانێی توندان؛ ململانێ له‌پێناوی هه‌ژموونکردن به‌سه‌ر یه‌کتریدا، له‌پێناوی په‌راوێزکردنی یه‌کتریدا. ئێوه، وه‌ك هه‌ڵگرانی قوتابخانه‌ی ئه‌کته‌ر، که دواتر ده‌بێت به خود‌و پاشان ورده ورده ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر چه‌مکی ئه‌کته‌ر، له‌کوێی ئه‌م کێڵگهیهدان؟ چۆن ده‌ستنیشانی پێگه‌ی خۆتان له‌نێو کێڵگه‌ی ڕۆشنبیریی فه‌ره‌نسیدا ده‌که‌ن؟
فیلیپ به‌تای: ئێوه ئاگادارن که نه‌خشه‌ی کێڵگه‌ی ڕۆشنبیریی فه‌ره‌نسا زۆر ڕوون نییه، چونکه ئێمه باس له بۆچوون، فیکر، گریمانه، تێز ده‌که‌ین و ئه‌مانه‌ش خۆیان له خۆیاندا هه‌ڵگری سروشتێکی لاستیکین و به‌یه‌کجاری و بۆیه‌کجاری یه‌کلایی نابنه‌وه. ئێوه‌ده‌زانن، کادیس (سه‌نته‌ری ڕاڤه‌کردن و»ته‌ده‌خولی» سۆسیۆلۆژی)، که له لایه‌ن ئالان تورینهوه دامه‌زراوه، به‌شدارییه‌کی گه‌وره له سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژیاو بیناکردنهوهیدا ده‌کات. کادیس ئه‌و سهنتهرهیه که زیاتر له هه‌ر ناوه‌ندێکی دیکه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی دوورتر ده‌ڕوات، چونکه باس له فیکره‌ی «کۆتایی کۆمه‌ڵگه« ده‌کات، واته چوونه ده‌ره‌وه له‌و شته‌ی که به‌درێژایی مێژوو ناوی نراوه «کۆمه‌ڵگه«. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که ئیتر ئێمه پێده‌نێینه نێو جهنگهڵهوهو له‌گه‌ڵ بهربهڕیهتدا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بینه‌وه. به‌ڵکو مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و چوارچێوه چهمکگهراییهی که سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگه هه‌مان بوو، ئه‌و بۆچوونانه‌ی که له‌سه‌ر فاکته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، له‌سه‌ر ڕێکخستنی چینه‌کان، له‌سه‌ر چۆنییه‌تی پێکهاتنی گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کۆتای‌یان پێدێت و جۆرێکی دیکه له جیهانی و له خه‌یاڵدانی کۆمه‌ڵگه‌یی له‌دایک ده‌بێت.
بێگومان ئه‌مه‌ش کارێکی زۆر قورسه، چونکه له چرکه‌ساتی قه‌یرانێکدا که هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه، قه‌یرانی ئابووری، قه‌یرانی ده‌زگایی، قه‌یرانی کار، قه‌یرانی هه‌موو بواره‌کان، هه‌ر یه‌کێك له ئێمه ده‌توانێت باس له گرفتی کۆمه‌ڵگه‌یی بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێمه له هه‌موو ئه‌م ئه‌کته‌رانه جیاده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه که کادیس باس له سه‌رهه‌ڵدانی تایپێکی دیکه له هاریکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی، له ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، له ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات که له‌نێو کۆمه‌ڵگه ناسراو و زانراو و ئاشناکانی مۆدێرنیتێدا جێگایان نابێته‌وه. ڕاسته ئێمه هه‌ر له‌نێو مۆدێرنیتێداین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاسته تایپه کۆنه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنیتێ کۆتایی پێهاتووه.
لێره‌وه ئێمه بانگه‌شه بۆ تایپێکی دیکه له کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ین، تایپێك که توانای هه‌رسکردنی هه‌موو ئه‌و ڕووداو و دیارده نوێیانه‌ی هه‌بێت که باسیان ده‌که‌ین. تۆ ئاگات لێیه که له ئێستادا بهریەککهوتنێکی توند له‌نێوان ئه‌م ڕه‌گه‌زانه‌دا هه‌یه: گلۆبال (واته هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی که هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ندی گشتین و دهگشتێرنێن)، مۆندیال(هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که جیهانین)، ناسیۆنال (هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که نیشتمانین)، لۆکال (هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که لۆکاڵین). به‌ریه‌ککه‌وتنی ئه‌م ڕه‌گه‌زانه زۆر شت ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، گومان له‌سه‌ر زۆر به‌ڵگه‌نه‌ویست، دڵنیابوون، باوه‌ڕ، یه‌قین دروست ده‌کات.
توێژه‌رانی ئێمه له کادیس، له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیهاندا، توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بهریەککهوتنانه کردووه‌و له‌ده‌ره‌نجامدا ئێمه تیۆرێکمان له‌سه‌ر»خود/زات/سوجێ» داهێناوه، که چه‌ند ده‌توانێت تایپه کۆنه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنیتێ تێپه‌ڕێنێت، هێنده‌ش ده‌توانێت تایپێکی تازه له کۆمه‌ڵگه له‌نێو هه‌مان مۆدێرنیتێدا دروستبکات. تیۆری زات/خود، چه‌ند گومان له‌سه‌ر فاکته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ململانێکانیان دروستده‌کات، هێنده‌ش خه‌یاڵدانی نوێ، یاده‌وه‌ریی نوێ، سیسته‌می پێوەندی و ململانێی نوێ پێشکه‌ش ده‌کات.
له ئه‌مڕۆدا چی له‌نێو کێڵگه‌ی ڕۆشنبیریی فه‌ره‌نسیدا ڕووده‌دات؟ کارتۆگرافی (نه‌خشه‌ی) ئه‌م کێڵگه‌یه چۆن و ئێمه له کوێداین؟ وه‌ك ئێوه ده‌زانن، له‌نێوئه‌م کێڵگه‌یه‌دا و له ئه‌مڕۆدا (ئهنتهراکسیۆنیسم) هه‌ژموونێکی به‌هێزی هه‌یه و به‌شێکی زۆر له سه‌نته‌ره‌کانی توێژینه‌وه «ته‌به‌نیان»کردووه و وه‌ك میتۆد و جیهانبینی به‌کاری ده‌هێنن. واته ئه‌وه‌ی که هه‌ژموونی کردووه به‌سه‌ر کێڵگه‌که‌دا، ئێمه‌نین، قوتابخانه‌ی زات نییه، تاکگه‌رایی میتۆدۆلۆژی نییه، سۆسیۆلۆژیای ڕه‌خنه‌گری پیه‌ر بۆردیۆ نییه، به‌ڵکو ئهنتهراکسیۆنیسمه. ئه‌م ئهنتهراکسیۆنیسمه فه‌ره‌نسییه له‌یه‌ک کاتدا قوتابخانه‌ی شیکاگۆ و قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت لهیهکدهدات و پێکه‌وه کۆیان ده‌کاته‌وه، به‌تایبه‌تی له چرکه‌ساته میتۆدۆلۆژیهکانیاندا.
گوڵان: به‌ڵام ئێوه له کادیس که بانگه‌شه‌ی جیهانیی بوونتان ده‌که‌ن و پێتانوایه هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کانی دنیا به‌ره‌و ئه‌و مۆدێله هه‌نگاوده‌نێن که ئێوه له سۆسیۆلۆژیاکهتاندا کاری له‌سه‌رده‌که‌ن و ڕۆژانه بینایدهکهن، ده‌توانن پێم بڵێن چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی هه‌ژموونی بێ سنووری ئهنتهراکسیۆنیسم ده‌بنه‌وه؟
فیلیپ به‌تای: له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م تێبینیه‌دا پێم خۆشه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڵێم: ئهنتهراکسیۆنیسم وه‌ك میتۆدی کارکردن هه‌ژموون ده‌کات و هه‌ژموونی هه‌یه، نه‌ك وه‌ك تیۆری و جیهانبینی. واته میتۆدێکه بۆ کارکردنی زانستی، نه‌ك جیهانبینییه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵگه‌کان.
ئه‌وه‌ی که ئێمه له کادیس جیاده‌کاته‌وه له ئهنتهراکسیۆنیسم به‌ته‌نها جیهانبینی نییه، به‌ڵکو میتۆدۆلۆژیایه‌کی مێژووییه که ئالان تورێن، دامه‌زرێنه‌ری خودی کادیس، له‌نێو قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵای زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی پاریس‌دا، دایهێناوه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهان کاری پێده‌کرێت. ئه‌م میتۆدۆلۆژیایه پێی ده‌وترێت «ته‌داخولی سۆسیۆلۆژی» (ده‌ستتێوه‌ردانی سۆسیۆلۆژی)، که ڕه‌گوڕیشه‌کانی له‌نێو سۆسیۆلۆژیای «ئه‌کشن»دایه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێگام پێبده‌یت پێمخۆشه، پێش باسکردنی بنه‌ماکانی ئه‌م میتۆدۆلۆژیایه، گۆشهنیگاکهم له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی کێڵگه‌ی ڕۆشنبیریی فه‌ره‌نسی ته‌واوبکه‌م. ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه ئاماژه‌دانه به‌و ناوکه به‌هێزه‌ی که له‌نێو ئهنتهراکسیۆنیسمی فه‌ره‌نسیدا کارده‌کات و به سۆسیۆلۆژیای «پراگماتیست» ناوبانگی ده‌رکردووه. لوك بۆلتانسکی که دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م قوتابخانه‌یه‌یه، که به‌داخه‌وه ئێستا خوێندکاره کۆنه‌کانی ده‌رگای سه‌نته‌ره‌که‌یان له‌سه‌ر داخستووه و کردوویانه‌ته ده‌ره‌وه (به پێکه‌نینه‌وه). تۆ ده‌زانیت بۆلتانسکی له نێو خێزانه سۆسیۆلۆژییه‌که‌ی پیه‌ر بۆردیۆدا بوو، له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا له مامۆستاکه‌ی جیا ده‌بێته‌وه، ئێستاش قوتابییه‌کانی خودی بۆڵتانسکی لێی جیاده‌بنه‌وه‌و شتێک به‌ناوی پۆست بۆڵتانسکی داده‌هێنن. به‌هه‌رحاڵ، ئێستا ئه‌م قوتابخانه‌یه سێبه‌ری هه‌ژموونه‌که‌ی به‌سه‌ر کێڵگه‌دا کشاوه‌و خاوه‌نی پهرادیگمێکی تایبه‌ته که ته‌واو جیاوازه له‌و پهرادیگمهی که ئێمه له کادیس کاری له‌سه‌رده‌که‌ین.
گوڵان: که‌واته با ئێمه ئێستا باس له پهرادیگمهکهی ئێوه بکه‌ین. ئه‌م پهرادیگمهی ئێوه ڕه‌گوڕیشه‌کانی له‌کوێدایه، له‌سه‌رچی دروست بووه، بنه‌ماکانی چین، چۆن ئێوه جیاوازن و به‌چ شێوه‌یه‌ك پێتان وایه که هه‌ژموونی داهاتوو له ده‌ستی ئێوه‌دایه؟
فیلیپ به‌تای: سه‌ره‌تاکانی ئه‌م پهرادیگمهی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دیالۆگه‌ی که له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌نێوان ئالان تورێن و تالکۆت پارسۆنسدا دروست ده‌بێت. دیالۆگی تورێن له‌گه‌ڵ سۆسیۆلۆژیای ڕێکخستنه‌کاندا، له‌گه‌ڵ سۆسیۆلۆژیای زانست‌دا، له‌گه‌ڵ سۆسیۆلۆژیای ڕه‌خنه‌دا ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی چوارچێوه‌کانی قوتابخانه‌ی خود دابنێن و پێمان وابێت، له چرکه‌ساتی ههرەسهێنانی ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌کاندا، کاڵبوونه‌وه‌ی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سنووره نیشتمانییه‌کاندا، زیاتر له‌هه‌ر کاتێك ده‌رگاکان به‌سه‌ر ئه‌م پهرادیگمهی ئێمه‌دا ده‌کرێته‌وه.
قسه‌کردن له‌سه‌ر مرۆڤی تاك وه‌ك ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، بیناکردنی ئه‌م مرۆڤه وه‌ك ئه‌کته‌رێکی به‌رپرسیار که له‌پێناوی خۆناساندن و به‌ده‌ستهێنانی دانپیادانان و سه‌لماندنی خودی خۆیدا سیسته‌مه‌کان، ستراتیژیه‌کان و میکاننیزمهکانی ململانێ ده‌خاته کار، ئه‌و ڕووبه‌ره تازه‌یه‌یه که سۆسیۆلۆژیای ئێمه، به‌هێزتر له‌هه‌ر سۆسیۆلۆژیایه‌کی دیکه ده‌توانێت بیخوێنێته‌وه‌و کاری له‌سه‌ر بکات.
گوڵان: به‌ڵام تۆ که به‌ڕێوبه‌ری کادیسیت و له‌هه‌موو که‌سێك باشتر ده‌توانیت به‌ناوی ئه‌م پهرادیگمهوه قسه‌بکه‌یت، ده‌توانیت پێمبڵێیت: بۆچی ئێوه که له‌هه‌شتاکاندا تیۆری «ئه‌کته‌ر» داده‌هێنن و ئالان تورێن کتێبێك به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌کته‌ره‌وه ده‌نووسێت، واز له وشه‌ی «ئه‌کته‌ر» ده‌هێنن و په‌لاماری وشه‌ی «خود» ده‌ده‌ن و ده‌یکه‌ن به جێگره‌وه‌ی «ئه‌کته‌ر»؟ پێتوانیه ئه‌م کاره‌تان له‌جێگای خۆیدا نه‌بو؟ باشتر نه‌بو واز له وشه‌ی «ئه‌کته‌ر» نه‌هێنن؟
فیلیپ به‌تای: ئه‌م تێبینیه ته‌واو له‌جێگای خۆیدایه‌و پێمخۆشه ئاگادارت بکه‌مه‌وه له‌وه‌ی که بڕیارمانداوه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌مان وشه‌ی «ئه‌کته‌ر» و له‌ئێستادا جۆرێك له کۆده‌نگیمان له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه هه‌یه.
گوڵان: پێموایه کارێکی باشده‌که‌ن!
فیلیپ به‌تای: له‌ڕاستیدا ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه پاش بیرکردنه‌وه‌یه‌کی درێژ دێت. به درێژایی نه‌وه‌ده‌کان و پاش دوو هه‌زار، توێژه‌ره‌کانی ئێمه، هه‌ر له ئالان تورێنهوه تا ده‌گاته میشێل ڤیڤیۆرکا، فرانسوا دوبێ، فه‌رهاد کوسرهوکهڤار، نه‌یلۆفه‌ر گولێ، تاد. چه‌ندین توێژینهوەیان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کرد و له‌ده‌ره‌نجامدا گه‌شتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ناتوانین ئه‌م جووڵانه‌وانه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه بکه‌ین؛ چونکه ڕه‌گه‌زه میتۆدۆلۆژیهکانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان تیادا نییه. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که له‌نێو ئه‌م جووڵانه‌وانه‌دا «ئه‌کته‌ر»مان نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌شێکی زۆر له‌و تاکانه‌ی که ئه‌م جووڵانه‌وانه پێکده‌هێنن، هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌کانی ئهکتهربوونیان تیادایه.
لێره‌وه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌مکی ئه‌کته‌رو به‌کارهێنانه سۆسیۆلۆژیه‌کانی، ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاکانه‌دا بێ چه‌ك ده‌بین.
کاتێك میشێل ڤیڤیۆرکا کار له‌سه‌ر دژه بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات، که‌تیبه سووره‌کانی ئیتالیا، ئه‌ندامانی ئه‌م که‌تیبانه هه‌موو ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ن که له‌پێناوی ئامانجێکی دیاریکراودا ململانێ ده‌که‌ن. ڕاسته ئه‌مانه بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاسته که به‌هه‌موو مانایه‌ك ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تین.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئێمه له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی کارمان کردووه: یه‌که‌میان بریتییه له چۆنیه‌تی بیناکردنی خود به‌ده‌ستی که‌سی تاك خۆی و چۆنیه‌تی «خوداندنی» ئه‌زموونه بابه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه؛ دووه‌میشیان بریتییه له بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئێستاکاتی ئه‌وه‌هاتووه که ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌م زیادبکه‌ین که ده‌کرێت ناوی بنێن: چۆنیه‌تی بیناکردنی ئه‌کته‌ر له‌ڕێگای خوده‌وه. واته ئێمه ناتوانین ببین به ئه‌کته‌ر تا به خوددا تێنه‌په‌ڕین. لێره‌وه یه‌که‌م مه‌رجی ئه‌کته‌ربوون ده‌بێت به خودبوون.
گوڵان: به‌رێز فیلیپ به‌تای، هه‌موو ئه‌م ته‌وه‌رانه گرنگن، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت ده‌رگای بابه‌تێکی دیکه‌ت له‌گه‌ڵدا بکه‌مه‌وه. قوتابخانه‌ی ڕه‌خنه، به‌تایبه‌تی قوتابخانه‌ی پیه‌ر بۆردیۆ، بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك په‌ناده‌به‌نه به‌ر زیاتر له ره‌گه‌زێکی وه‌ك: ڕه‌گوڕیشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، سێکس، ته‌مه‌ن، نه‌وه، بڕوانامه، کو‌لتوور، تاد. ئه‌مه‌وێت بڵێم ئایا لای ئێوه تۆرێنیهکان، هه‌ڵگرانی قوتابخانه‌ی خود/ئه‌کته‌ر، هه‌موو ئه‌م ڕه‌گه‌زانه بێمانان؟ ئێوه چۆن له‌گه‌ڵیاندا مامه‌ڵه‌ده‌که‌ن؟
فیلیپ به‌تای: بێگومان هه‌موو ئه‌م ڕه‌گه‌زانه‌مان به‌لاوه گرنگه، به‌ڵام ئێمه هه‌مان مامه‌ڵه‌ی بۆردیۆ یان قوتابخانه‌ی ڕه‌خنه‌ییان له‌گه‌ڵدا ناکه‌ین. بۆ ئێمه ئه‌م ڕه‌گه‌زانه ته‌نها وێنه‌ی دۆخێکمان پێده‌ده‌ن. واته ئه‌وان لێره‌ن بۆئه‌وه‌ی پێش ده‌ستپێکردنی کرده‌ی توێژینه‌وه، فیکرهیهکمان له‌سه‌ر بابه‌تی توێژینه‌وه له‌سه‌رکراو بخه‌نه به‌رده‌ست. واته ئێمه وه‌ك بۆردیۆ نایه‌ن یاخود نامانه‌وێت ئه‌م ڕه‌گه‌زانه به‌کاربهێنین بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگایانه‌وه تیۆری «سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی» کۆمه‌ڵایه‌تی بینابکه‌ین.
ڕاسته کوڕی کرێکارێك شانسی زیاتره که له‌گه‌ڵ کچی کرێکارێکدا خێزان دروستبکات، یان منداڵی دکتۆرێك شانسی زیاتره که پێگه‌یه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆخۆی دابین بکات؛ به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که دنیای کۆمه‌ڵایه‌تی لێره‌دا کۆتایی پێدێت و ته‌واو. به‌پێچه‌وانه‌وه دنیای کۆمه‌ڵایه‌تی له سۆسیۆلۆژیای ئێمه‌دا له‌م خاڵه‌وه ده‌ستپێده‌کات. ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه، چۆنیه‌تی ئه‌زموونکردنی هه‌ریه‌کێك له‌م ڕه‌گه‌زانه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه. واته چۆن کرێکارێك یان بۆرژوایهك، خوێندکارێك، ژنێك ژنبوونی خۆی وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر پرۆژیه‌کی وجودی. چۆن ئه‌کته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دێت و هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته‌که‌ی خۆی ده‌کات به ئه‌زمون و ڕایده‌کێشێته هۆڵه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی «خودگه‌رایی»ه‌وه.
گوڵان: که‌واته له چرکه‌ساتێکی ئاوادا پێگه‌ی مه‌عریفه له‌کوێی سۆسیۆلۆژیای ئێوه‌دایه؟ ئێوه ده‌زانن یه‌که‌م ئامانجی سۆسیۆلۆژیا بریتییه له به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه له‌سه‌ر جیهانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵگه‌بوون، ئه‌م مه‌عریفه‌یه که‌وتووه‌ته کوێی تێوریهکهی ئێوه؟ هه‌ست به‌وه‌ناکه‌یت سۆسیۆلۆژیاکهتان هێنده‌ی له «ئه‌کشن»ی تاکه‌کانه‌وه نزیکه و هاوڕێیه‌تیان ده‌کات، هێنده مه‌عریفه بهرههمنایهنێت؟ به‌دیوێکی دیکه‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم : ئه‌وه‌نده‌ی «ئه‌کشن»ی ئه‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئامانجی ئێوه‌یه، نیو ئه‌وه‌نده بایه‌خ به بیناکردنی مه‌عریفه له‌سه‌ر دنیای کۆمه‌ڵایه‌تیی خودی ئه‌م ئه‌کته‌رانه ناده‌ن!
فیلیپ به‌تای: بێگومان گرنگی به مه‌عریفه ده‌ده‌ین و لای ئێمه بریتییه له‌وه‌ی که ئه‌کته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی والێبکه‌یت که سۆراخی مافه‌کانی خۆی بکات و هه‌موولایه‌ك قه‌ناعه‌ت پێ‌بکات که به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه به‌شێکه له به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌کان.
گوڵان: به‌ڵام ئه‌مه هاوڕێیه‌تیکردنی «ئه‌کشنه» نه‌ك به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه!
فیلیپ به‌تای: مه‌به‌ستان چییه؟
گوڵان: ئه‌کته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له چرکه‌ساتی به‌دیهێنانی «ئهکشنێکدایه» که بریتییه له قه‌ناعه‌ت پێکردنی ئه‌وانی دیکه به‌وه‌ی که مافه‌کانی به‌شێکن له به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌کان. سۆسیۆلۆژیای ئێوه‌ش دێت و له‌ڕێگای «ده‌ستێوه‌ردانه‌وه» هه‌موو تەکنیکهکان ده‌خاته به‌رده‌ست ئه‌م ئه‌کته‌ره بۆئه‌وه‌ی ئه‌م «ئه‌کشنه»، ئه‌م ئامانجه به‌دیبێنێت. ئه‌مه ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌یه که ئاماژه‌م پێدا.
فیلیپ به‌تای: به‌م مانایه مه‌عریفه له هه‌موو جومگه‌کاندایه!
گوڵان: واته مه‌عریفه‌یه‌ك که هاوڕێیه‌تی ئه‌کته‌ر ده‌کات؟
فیلیپ به‌تای: به‌ته‌نیا نا، به‌ڵێ، به‌ڵام به‌ته‌نیا نا. من له ڕامانه‌که‌ی ئێوه تێده‌گه‌م. ده‌زانم ئه‌م ڕه‌خنه‌یه له سۆسیۆلۆژیای ڕه‌خنه‌وه دێت، به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی که له هه‌ر جومگه‌یه‌کدا ئێمه مه‌عریفه به‌رهه‌مده‌هێنین. کاتێك ئێمه کار له‌سه‌ر خود ده‌که‌ین وه‌ك ئه‌کته‌رێك که ده‌توانێت هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌کانی ژیانی کۆنترۆڵ بکات و ئه‌زموونی خۆی به‌ده‌ستی خۆی و له‌نێو خۆیدا دروستبکات، بۆ کارێکی ئاوا، بێگومان پێویستمان به به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه هه‌یه.
که من باس له ئه‌کته‌ر ده‌که‌م، له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێت دهستبهرم بۆ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کان، بۆ هه‌موو پانتاییه‌کان، هه‌ر له هه‌ژموونه‌وه تا ده‌گاته دێتێرمینیسم، تا ده‌گاته پرۆسێسه‌کانی به‌کۆمه‌ڵایه‌تیکردن، په‌روه‌رده، کو‌لتوور، تاد. هه‌موو ئه‌مانه پێویستیان به به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه هه‌یه.
کاتێك پیه‌ر بۆردیۆ باس له‌وه‌ده‌کات که بکه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن له دروستکردنی هه‌ژموون له‌سه‌ر خۆیاندا، به‌شداری ده‌که‌ن له دروستکردنی هه‌ژموونی ههژموونداران، یاخود کاتێك باس له چهوسانهوەی ژن له‌لایه‌ن پیاوه‌وه ده‌کات، باس له چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکار له‌لایه‌ن خاوه‌ن کاره‌وه ده‌کات، کاتێك کلیك له‌سه‌ر ڕۆڵی ڕه‌گوڕیشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ده‌ستنیشانکردنی ڕێڕه‌وی ژیانی بکه‌ره‌کاندا ده‌کات، هه‌موو ئه‌مانه بۆ به‌شێك له کۆمه‌ڵگه ڕاستن، به‌ڵام بۆ چه‌ندین به‌شی دیکه ڕاست نین، هه‌موو ئه‌مانه له ڕووبهڕێکدا کارده‌که‌ن و چالاکن، به‌ڵام له چه‌ندین ڕووبه‌ری دیکه‌دا نهکاردهکهن و نهچالاکیشن.
بێگومان ئێمه ئه‌مانه‌مان به‌لاوه گرنگه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگتره به‌لامانه‌وه چوونه نێو که‌والیسه‌کانی ئه‌کته‌ره؛ چۆنیه‌تی کارکردنی ئه‌م ئه‌کته‌ره‌یه له‌نێو کهوالیسهکاندا، چۆنیه‌تی خۆبیناکردنیهتی وه‌ك که‌سایه‌تیی ئۆتۆنۆمیی خاوه‌ن ماف، چۆنیه‌تی ململانێیه‌تی له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیدا، چۆنیه‌تی ڕێکخستنی سیستەمه‌کانی ژیانییه‌تی. ئه‌مه ئه‌و ڕووبه‌ره‌یه که پیه‌ر بۆردیۆ و نه‌وه‌کانی نایانه‌وێت لێی نزیک ببنه‌وه و بیبینن.
هه‌ندێك پێیانوایه که ئێمه کار له‌سه‌ر ئیشکالیه‌تی «هه‌یمه‌نه» ناکه‌ین! ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، ئێمه زیاتر له 40 ساڵه کار له‌سه‌ر ئه‌م ئیشکالیه‌ته ده‌که‌ین، به‌ڵام له چوارچێوه‌یه‌کی جیاوازدا. کاتێك پیه‌ر بۆردیۆ باس له «هه‌یمه‌نه» وه‌ك به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجێکی بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات، ئێمه دێین و باس له ململانێی ئه‌کته‌ر بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له «هه‌یمه‌نه» ده‌که‌ین، ململانێیه‌ك که له ئه‌زموونه تایبه‌ته‌کانی خودی ئه‌کته‌ره‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت و هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌شدا بیناده‌کرێت.
گوڵان: به‌ڵام ئێوه هه‌ست به‌وه‌ناکه‌ن که ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ی له‌نێو تێزه‌کانی ئێوه‌دا ده‌ق ده‌گرێت، ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ی که ئێوه به‌رده‌وام ده‌یخه‌نه سه‌ر شانۆ، له‌نێو کارگه‌کاندا، له‌نێو بازاڕه‌کاندا، له‌نێو زانکۆکان‌دا، به‌کورتی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا واقیعێکی به‌رجه‌سته‌کراوی نییه و زیاتر له بیناکردنێکی تیێوری «ئیدیالتیپ»ه‌وه نزیکه، ئیدیالێك، ئامانجێك که ده‌کرێت مرۆڤه‌کان پێبگه‌ن و به‌دیبێنن؟
فیلیپ به‌تای: ئه‌مه پرسیارێکی یه‌کجار ئاڵۆزه!
گوڵان: که‌واته با ساده‌ی بکه‌مه‌وه. ئایا که‌سی تیرۆریست له تیۆریه‌که‌ی ئێوه‌دا ده‌توانێت ببێت به ئه‌کته‌ر؟
فیلیپ به‌تای: نه‌خێر ناتوانێت ببێت به ئه‌کته‌ر، به‌ڵام ده‌توانێت ببێت به «خود/زات». ئه‌و چوارچێوه کۆنسێپتیولهی که ئێمه بۆ ئه‌کته‌ر پێشنیاری ده‌که‌ین جێگای هه‌موو که‌سێکی تیادانابێته‌وه. هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانه‌وه، دیالۆگی ئالان تورێن له‌گه‌ڵ تالکۆت پارسۆنسدا ئه‌م چوارچێوه‌یه‌ی ڕوونکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێك له خوێنه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانی قوتابخانه‌ی ئێمه نایانه‌وێت ئه‌م چوارچێوه‌یه وه‌ک خۆی ببینن. تیرۆریست ئه‌کته‌ر نییه، چونکه له‌یه‌ک کاتدا کار لهسهرخۆکوشتن و کوشتنی ئه‌وانی دیکه ده‌کات. به‌ڵام ئه‌کته‌ر کار له‌سه‌ر بیناکردنی خود و ئه‌وانی دیکه‌ش ده‌کات. بایه‌خی ئه‌م جیاکارییه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه که ته‌نانه‌ت سۆسیۆلۆگێکی وه‌ک پیه‌ر بۆردیۆ، له کۆتایی ژیانیدا گه‌ڕایه‌وه سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئێمه که سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌کانمان پێکده‌هێنێت: بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. هه‌رچه‌ند ئێمه، دڵنیات ده‌که‌مه‌وه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جۆره ململانێیانهداین.
گوڵان: به‌رێز فیلیپ به‌تای، ده‌توانیت پێم بڵێیت، له شه‌ریکه فیکریه‌که‌ی ئێوه‌دا، قوتابخانه‌ی ئه‌کته‌ر، ئه‌وه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕووده‌دات چییه؟ بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی؟ شۆڕش؟ ڕاپه‌ڕین؟ ئێوه چۆن ئه‌م گۆڕانکاریانه ده‌بینن؟
فیلیپ به‌تای: من به «حه‌زه‌ره‌وه» له‌م بواره‌دا قسه‌ده‌که‌م. ئه‌وه‌ی که ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕووده‌دات زۆر تایبه‌ته و ناتوانین به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کلاییکه‌ره‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین. شانۆگه‌ریه‌که له چرکه‌ساتی نمایشکردندایهو هێشتا ته‌واو نه‌بووه. له میسردا عه‌سکه‌ره‌کان دێن و سه‌رۆکێك که به ده‌نگی گه‌ل هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاده‌به‌ن و سه‌رۆکێکی دیکه‌ی هه‌ڵنه‌بژێردراو له جێگاکه‌یدا داده‌نێن. ئه‌مه به‌ڕاستی جێگای پرسیار و ڕامانه.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئێمه پێمانوایه که کاتیگۆری «خود» باشتر ده‌توانێت ئه‌وه‌ی که له دنیای ئیسلامی‌دا ڕووده‌دات بخوێنێته‌وه تا کاتیگۆری ئه‌کته‌ر. ئێمه فه‌رهاد کوسرهوکهڤار و نه‌یلۆفه‌ر گولێمان نارد بۆئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه چاودێریی ڕووداوه‌کان بکه‌ن و داتا‌کان کۆبکه‌نه‌وه. له‌ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌کانیاندا گه‌شتنه‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئه‌م ڕووداوانه هێشتا نه‌گه‌شتوونه‌ته ئاستی چه‌مکی ئه‌کته‌ر و له چوارچێوه‌ی خود دا ماونه‌ته‌وه. به‌هه‌رحاڵ، چوونه‌ده‌ره‌وه له ڕژێمه دیکاتۆریهکان و پێنانهنێو زۆنه‌کانی نادڵنیایی، قۆناغێکی گرنگه بۆ دروستکردنی ڕووبه‌رێك که ده‌کرێت دواتر ببێت به دیموکراسی. به‌دیوێکی دیکه‌دا، ئێمه چۆن گرنگی به ئه‌مه‌ریکای لاتین و ئه‌وروپا ده‌ده‌ین، ئاواش گرنگی به جیهانی ئیسلامی ده‌ده‌ین و پێمانوایه ئه‌م سه‌ر زه‌مینه مناڵدانی ده‌یان گۆڕانکاریی مه‌زنی دیکه‌یه که ده‌توانن کارایی به‌سه‌ر ئاڕاسته جیهانییه‌کانه‌وه دابنێن.