په‌یامی سه‌رۆكی كوردستان بۆ سیانزه‌هه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له برۆكسل
May 25, 2013
دیمانەی تایبەت
به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌می تاریك سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، سه‌ده‌ی گه‌یشتنی كورد ده‌بێت به ئاواتهكانیبهناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان
به‌رِێوه‌به‌رانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
ئاماده‌بووانی به‌رِێز
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست
ده‌ستخۆشی به‌ستنی كۆنگره‌ی سیانزه‌هه‌مینی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانتان لێده‌كه‌م و پیرۆزبایی چوارده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئه‌و كۆنگره‌یه له هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م و هیوادارم سه‌ركه‌تووبن و هه‌نگاوێكیش بێت بۆ زیاتر به‌ره‌و پیشه‌وه‌بردنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان.
خوشك و برا به‌رِێزه‌كانم
دوای سالاَنیكی دوور و درێژی خه‌بات و كۆڵنه‌دان و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان،ئێستاكه له قۆناخێكی گرنگداین،دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جیهانیدا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و هیوامان به ئاینده‌یه‌كی گه‌ش زۆره،نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ڵوێستی لاوازدان و ئیتر سه‌رده‌می نكۆڵی كردنی گه‌لی كورد به‌سه‌ر چووه، به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ده‌ی تاریكی بیسته‌مه‌وه، سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك ، سه‌ده‌ی گه‌یشتنی كورد ده‌بێت به ئاواته‌كانی، له‌و قۆناخه گرنگه‌دا زیاتر له‌هه‌موو كاتێك پێویستیمان به هاوده‌نگی و كاری هاوبه‌ش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشترین شێوه خزمه‌تی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شمان هه‌بیت له‌ناوه‌نده سیاسی و هزری و كه‌لتوری و مه‌ده‌نیه‌كانی جیهان و وڵاتانی رۆژئاوا به‌گشتی،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان دێت بیكه‌ین،بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ولاَتانی جیهان و به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپا دۆست و پاڵپشت و به‌رژه‌وه‌ندی بۆ گه‌له‌كه‌مان دروست بكه‌ین.
به‌رِێزان
ناوچه‌كه‌مان زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی دیكه له گۆرِانكاری خێرا‌و یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دایه، مه‌ترسی ناسه‌قامگیری و ده‌ركه‌وتنی توندرۆیی و قوڵتربوونه‌وه‌ی ململانێكان له‌ده‌ورپشتی كوردستان له ئارادایه و پێویسته هه‌موومان خۆمانی بۆ ئاماده‌بكه‌ین، راسته ئیستا پتر له‌هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌ت بۆ گه‌لی كورد له ئارادایه، به‌لاَم له‌هه‌مانكاتیشدا مه‌ترسی و هه‌رِه‌شه‌ی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان زۆرن، بۆیه‌ش زیاتر له‌هه‌ر ساته‌وه‌ختیكی دی پێویسته له پێناوی رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان و مسۆگه‌ركردنی زیاتری ماف بۆ گه‌له‌كه‌مان، ستراتیژیه‌تیكی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی و نیشتمانیمان هه‌بیت، ئه‌و ستراتیژیه‌ش ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پرانسیپی ئاشتیخوازانه و خه‌باتی دوور له توندوتیژی و كاری سیاسیی و دبلۆماتی و مه‌ده‌نیانه بێت،به‌پێی ئه‌و باردۆخه گونجاوه زه‌مینیه‌ی له هه‌ر پارچه‌یه‌كی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دیته ئاراوه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه بتوانین هه‌م په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراتی به گه‌لانی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نین، هه‌میش پێداگیری له ماف و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین، هه‌روه‌ها زۆر گرنگه ئێمه بتوانین كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كوردستانی له باشوری كوردستانیش دابمه‌زرێنین، كه‌سه‌رجه‌م هیزه كوردستانیه‌كان بگرێته خۆ بۆ مامه‌ڵه‌كردن و تێپه‌رِاندنی قۆناخی ئێستا كه پرِه له ئه‌گه‌ری چاوه‌رِواننه‌كراو.
ئاماده‌بووانی به‌رِێز
به‌پێویستی ده‌زانم لێره‌دا،ئاماژه به پرۆسه‌ی ئاشتی و دیالۆگ له‌نێوان هیزه كوردییه‌كان به تایبه‌تی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا بكه‌م،له‌رِاستیدا ئه‌و گۆرِانه‌ی له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی توركیا روویداوه، ده‌رفه‌تێكی زۆر باشه و پێویسته له پێناو پته‌وتركردنی ئاشتی و بۆ بوژانه‌وه سوودی لێ ببینین،داوا له‌هه‌ر دوولا ده‌كه‌م هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی و به پشوودرێژی و ووردبینه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، چونكه ئاشتی و رێگه‌ی دیالۆگ و دوور كه‌وتنه‌وه له توندوتیژی، تاكه رێگه‌یه گه‌لی كورد به ئاواته‌كانی بگه‌یه‌نێت، بۆ سه‌رخستنی هه‌رچی زیاتری پرۆسه‌كه، هیوادارم به‌رێز عه‌بدوڵلاَ ئۆجه‌لان ئازاد بكرێت، بتوانین گۆرِانكاری ئه‌وتۆش له‌ده‌ستووری توركیا به شێوازیك بێته دی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو گه‌لی كورد و تورك به ئاشتی له‌ته‌ك یه‌كتردا بژین، سه‌باره‌ت به رۆژئاوای كوردستانیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریا زۆر هه‌وڵماندا لایه‌نه كوردییه‌كان له‌ده‌ووری یه‌كتر و له‌ژێر یه‌ك چه‌تر و ستراتیژدا كۆبكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێری لێكه‌وته‌وه،كه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌سكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو، داوا له‌هه‌موو پارته كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌م له‌پێناو سه‌رخستنی ماف و داواكانی گه‌لی كورد له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر بن و به ته‌بایی و برایه‌تی هاوكاری یه‌كتری بن، نه‌ك له‌رِێی چه‌ك و زۆری و خۆسه‌پاندن رووبه‌رِووی یه‌كتری ببنه‌وه، به‌كارهینانی زۆر و چه‌ك و گرژی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان، رێك ئه‌و شته‌یه كه نه‌یاران و دوژمنانی گه‌لی كورد له‌م قۆناخه‌دا چاوه‌رِێی ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرسی كورد له رۆژهه‌لاَتی كوردستانیش ئێمه به‌هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه پشتگیری رێگه چاره‌ی ئاشتیانه ده‌كه‌ین و هیوادارین دۆزی كورد له‌و پارچه‌یه پێشكه‌وتنی باش به خۆیه‌وه ببینیت و ئه‌وه‌ش واده‌خوازێت هێزه كوردییه‌كانی رۆژهه‌لاَتیش وتاریان و رێزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن و په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان هه‌ڵبگرن.
حه‌زده‌كه‌م ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌م كه گه‌لی كورد گه‌لێكی ئاشتیخواز بووه و حه‌زی له‌شه‌رِ و خۆسه‌پاندن نه‌بووه،له‌پێناوی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا باشترین رێگه ئه‌وه‌یه كه ولاَتان ده‌ستبه‌رداری شێوازه‌كانی نكۆڵی لێ‌كردن ببنه‌وه، واز له كێبرِكێی خۆ پرچه‌ككردن و هه‌وڵدان بۆشه‌رِ و تێكدانی ئاسایش و پاڵپشتیكردنی تیرۆر بهێنن و ته‌نیا كار بۆ سه‌رخستنی ئاشتی بكه‌ن.
له كۆتاییدا دووباره هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌خوازم و هیوادارم كۆنگره به برِیاری گرنگ ته‌واو بێت و هه‌موو لایه‌ك هه‌ماهه‌نگ و كۆده‌نگ بن له‌مه‌رِ دانانی ستراتیژیه‌كی درێژخایه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد.
بژی كورد بژی كوردستان