ئه‌كمه‌له‌دین ئیحسان ئۆغلی ئه‌مین (ئه‌مینداری گشتی رِێكخراوی ـ هاریكاری ئیسلامی) بۆ گوڵان: زۆرینه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه ئیسلامیانه‌ی هاتوونه‌ته ناو بواری سیاسه‌ته‌وه هیچ ئه‌زموونێكی سیاسی ناوخ
June 5, 2012
دیمانەی تایبەت
ئه‌كمه‌له‌دین ئیحسان ئۆغلی ئه‌مین ــ له‌دایكبووی ساڵی 1945ی قاهیره‌یه‌و له زانكۆی عه‌ین ئه‌لشه‌مس ماجستیری له كیمیا به‌ده‌ست هێناوه‌و دكتۆراكه‌شی له زانكۆی ئه‌نقه‌ره وه‌رگرتووه چه‌ندین توێژینه‌وه‌شی له زانكۆی ئیكستری به‌ریتانیا ئه‌نجامداوه‌و یه‌كه‌مین (ئه‌مینداری گشتی رِێكخراوی ـ كۆنگره‌ی ئیسلامی ـ یه، كه ئێستا ناوی گۆرِدراوه به رِێكخراوی هاریكاری ئیسلامی) هه‌ر له ینایه‌ری 2005وه كه به ده‌نگدانێكی ئاشكرا هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌كتیڤانه له‌م رِێكخراوه‌دا هه‌ڵده‌سورِێت كه له 57 ده‌وڵه‌تی دنیادا ئه‌ندامیان هه‌یه‌و به جددی تێده‌كۆشن بۆ سه‌رخستنی كاروباری ئیسلامی و له چه‌ندین بۆنه‌دا بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی ئاشته‌وایی و وه‌دیهاتنی هاریكاری نێوان گه‌لانی ئیسلامی كاریان كردووه‌و له‌و رِوه‌وه له هه‌موو دنیادا به‌رنامه‌یان هه‌بووه له میانه‌یدا كاریان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پاراستنی كه‌له‌پووری ده‌ق و بیناسازی ئیسلامی كردووه‌و هه‌روه‌ها دیالۆگی نێوان شارستانیه‌ته‌كانیان رِێكخستووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان گه‌لان تا تێگه‌یشتنێكی جیهانی له نێوان ئایینه‌كاندا بخوڵقێت، له لای خۆشیه‌وه هه‌رده‌م ئه‌كمه‌له‌دین بابه‌ته‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی ئابووری وروژاندووه تا به یه‌كسانی به‌روبوومی په‌ره‌پێدان له ناو خه‌ڵكیدا دابه‌ش بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها رِێزی زۆری له كه‌مینه موسڵمانه‌كانی دنیا گرتووه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به نووسین و خیتابه‌كانی داكۆكی له مافه‌كانیان كردون.. ئه‌مه‌ی خواره‌وه پوخته‌ی ئه‌و دیالۆگه‌یه كه گۆڤاری گوڵان له گه‌ڵ به‌رِێزیان سازاندویه‌تی:- ئه‌سما حوسێنی له قاهیره‌وه
* به جووله‌كاندنی قودس به‌رده‌وامه‌و هێزه‌كانی ئیسرائیل مژووڵ بوونی گه‌لان و وڵاتانی عاره‌بییان به بابه‌ته‌كانی شۆرِشه‌كانی به‌هاری عاره‌بی قۆستۆته‌وه.. یه‌كه‌مین دۆزی رِێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی دۆزی رِه‌وای فه‌له‌ستین و قودس بوو كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌رِه‌ته ئه‌م رِێكخراوه‌تان دامه‌زراندووه، ئایا ئه‌و دۆزه‌تان له بیر ماوه‌و كاری بۆ ده‌كه‌ن
ــ دۆزی فه‌له‌ستین به تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی قودس بۆ ئێمه به ته‌نیا ناونیشانێك نییه، به‌ڵكو له پێشه‌نگی كاره‌كانماندا چنراوه، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی ئاگرێك به‌ردرایه مزگه‌وتی ئه‌قێای پیرۆز تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری له پێناوی قودس و فه‌له‌ستین ره‌زیلمان نه‌كردووه، هه‌ر ده‌رفه‌تێك هه‌بووبێت ده‌ستی هاریكاریمان بۆ كه‌سوكارمان له فه‌له‌ستین درێژكردووه، هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست پارساڵ به‌شداریم له كۆبوونه‌وه‌كانی یۆنسكۆدا كرد، تا گرووپه ئیسلامیه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ یه‌كتر، به‌وه‌ش پێگه‌ی به‌رگریكردن له قودس مه‌تینتر ده‌بێت له ئاست ئه‌و چاوچنۆكیانه‌ی مه‌به‌ست لێی تێكدانی ناسنامه‌ی رِه‌سه‌نی فه‌له‌ستینیه، پێوه‌ندی رِاسته‌وخۆی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین هه‌بووه له‌و كاتانه‌دا كه هه‌وڵمان یه‌كخستبوو بۆ وه‌رگرتنی مافی ئه‌ندامێتی فه‌له‌ستینی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،دواتر به سه‌رۆكایه‌تی باڵیۆزی كازاخستان شاندێكمان له باڵیۆزی وڵاتان پێكهێناو ناردنمانه لای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فاتیكان و نامه‌یه‌كی منیان گه‌یاندنێ تا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا رِێكه‌وتن ئه‌نجام نه‌ده‌ن له سه‌په‌رشتی كردنی موقه‌ده‌ساتی كاسیۆلیكی له‌و شوێنانه‌ی كه له فه‌ڵه‌ستینن به قودسه‌وه‌ش، به‌ڵكو پێویسته فاتیكان له‌سه‌ر موڵكایه‌تی و مافه‌كانی كڵێساكانی ناو فه‌ڵه‌ستین رِاسته‌وخۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی بكات به‌و سیفه‌ته‌ی سه‌روه‌رێتی هه‌موو ئه‌و شوێنانه، فه‌ڵه‌ستین خاوه‌ندارێتی، شانده‌كه‌مان له‌لایه‌ن فاتیكانه‌وه دڵنیا كرانه‌وه كه به پێی رِێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار ده‌كه‌ن و رِێز له‌و رِێكه‌وتنه ده‌گرن كه پێشتر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ئه‌نجام دراوه..
· به‌ڵام شاری قودس كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی به جووله‌كاندنه‌وه، چۆن رِێكخراوه‌كه‌تان رِووبه‌رِووی ئه‌مه ده‌بێته‌وه
ــ بانكی ئیسلامی بۆ په‌ره‌پێدان بودجه‌ی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی كه‌رته گرنگه‌كانی خستۆته ئه‌ستۆی خۆیه‌وه تا له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی جووله‌كاندن رِاوه‌ستین، هه‌ر یه‌ك له سندوقی هاریكاری ئیسلامی و به‌یتولمالی قودس رِاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به رِێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، پلانی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانراوه. به‌ڵام ئه‌م پشتگیریانه به به‌راورد به‌و پێداویستیانه‌ی ئه‌و شاره كه‌من و به‌ش ناكه‌ن، ئه‌وه‌ی زیاتر له‌م رِۆژانه‌دا خه‌ڵكی قودس پێویستیانه پشتگیری كردنی داموده‌زگاكانێتی تا یارمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌یان بده‌ن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستیان له ناو ده‌ستی یه‌كتر بێت بۆ رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی گۆرِینی ناسنامه‌ی رِه‌سه‌نێتی قودس.
· قه‌یرانی سیاسی ناو ئیراق له زۆر ئاسته‌وه له هه‌ڵایساندایه، چ رِۆڵێكتان هه‌یه بۆ رِاگرتنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا هه‌رِه‌شه له هه‌موو ئیراق ده‌كات و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌ی خستۆته مه‌ترسییه‌وه
ــ به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌رِه‌تی له رِێگه‌ی رِێكه‌وتننامه‌كه‌ی كه تایه‌فه‌كانی عیراق له‌سه‌ر رِێكه‌وتن له شاری مه‌كه كاتێك رِێكخراوه‌كه‌مان له‌ساڵی 2006 سه‌رپه‌رشتی دانیشتنه‌كانی ده‌كرد، هه‌ڵوێستمان ئاشكرا‌و رِوونه بۆ رِێگه‌گرتن له رِشتنی خوێنی ئیراقیه‌كان له ناوخۆیاندا سه‌ركرده‌كانی ئیراق هه‌میشه جه‌ختیان ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رِێكه‌وتننامه‌یه وه‌رچه‌رخانێكی رِیشه‌یی بووه بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌ڵایساوی ئه‌وسای عێراق .
ئێستاش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی‌دا هه‌ماهه‌نگیمان كردووه تاوه‌كو به ئامانجی سازكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ گفتوگۆی نێوان گروپ و رِێبازه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای له‌بار بۆ پێكه‌وه‌ژیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی عیراقیی به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ناوچه‌كه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت .
· چۆن ته‌ماشای په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی قه‌یرانی سوریا ده‌كه‌یت له‌ژێر رۆشنایی پلانه‌كه‌ی كۆفی ئه‌نان و نوێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی له سوریا؟
- گرفتی ئه‌و قه‌یرانه‌ی سوریا له‌وه‌دا كۆده‌بێته‌وه كۆده‌نگیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر دروست نابێت به‌ڵكو كۆده‌نگی هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كردنی، ئێمه لای خۆمانه‌وه پشتگیری ته‌واوی پلانی كۆفی ئه‌نان و كۆمكاری عه‌ره‌بیش ده‌كه‌ین، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام كه ئه‌ندامیشیان هه‌یه له رێكخراوی ئیسلامی‌دا له‌هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌فریقیاوه له ناو شاندی چاودێره‌كاندا به‌شدارن كه چوونه‌ته سوریا‌و توانای خۆیان خستۆته‌كار تا تووندوتیژی له‌و وڵاته‌دا راگرِن، ئه‌ویش یه‌كه‌مین خاڵ و به‌ندی پلانی كوفی ئه‌نانه كه له‌شه‌ش خاڵ پێكهاتووه‌و پێویسته هه‌مووی جێبه‌جێ بكرێت. له‌و برِوایه‌دام تا توندوتیژی و ته‌قه رِانه‌گیرێت هیچیان جێبه‌جێ نابێت.
· له‌دوایه‌مین سه‌ردانتدا بۆ قاهیره له‌گه‌ڵ نه‌بیل عه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبوویته‌وه، له‌و دانیشتنه‌دا چی دۆسیه‌یه‌كتان تاوتوێكردووه؟
- له‌دانیشتنمدا له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌بیل عه‌ره‌بی بابه‌ته‌كانی دۆزی فه‌له‌ستین و به‌تایبه‌ت دیلكراوه‌كانیان باسكرا، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌ی باكوور‌و باشوری سودان و قه‌یرانی سوریا كه زۆر ئازاری داوین، بۆیه به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی رێكخراوه‌كه‌مان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه چه‌ند ئه‌ندامێكی ئێمه‌یان وه‌رگرتووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی مرۆیی له‌سوریا، دووهه‌فته‌یه ئه‌ندامانمان له‌وێن، راپۆرتێكی دوورودرێژیان له‌سه‌ر دۆخه‌كه ئاماده‌كردووه، ئێستاش خه‌ریكین رِێگه بدۆزینه‌وه تا هاوكاری مرۆیی له‌سنووره‌كانی توركیا و ئه‌رده‌نه‌وه رِه‌وانه‌ی ناو سوریا بكه‌ین.
· چۆن ته‌ماشای هه‌ڵكشانی هێزی ئیسلامی ده‌كه‌یت به‌گه‌یشتنیان به ده‌سه‌لاَت، به تایبه‌ت له‌و ولاَتانه‌دا كه به‌هاری عه‌ره‌بی تێیدا سه‌ریهه‌ڵداوه؟ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌دا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵكشانه دروستبووه؟
- پێوه‌ندی نێوان شه‌قام و ته‌وژمی ئاینی پێشتر پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی بووه، چونكه پێشتر رِێگا به‌و بزووتنه‌وانه نه‌ده‌درا خه‌ریكی سیاسه‌ت بن، بۆیه به‌چالاكی خزمه‌تگوزارییه‌وه خه‌ریك بوون، ئه‌م كاره‌شیان كایه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی بۆ دروستكردوون و متمانه‌یان له‌ناو جه‌ماوه‌ردا په‌یدا كردووه، ئێستاش له‌دوای ئه‌م شۆرِشانه‌وه كه بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی به‌شداربوون و سه‌ركه‌وتنیشیان به‌ده‌ستهێناوه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تونس و میسر پێش حزبه تازه‌كانی گۆرِه‌پانه‌كه كه‌وتون، چونكه رِێبازی كایه‌ی مه‌عنه‌وی و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌لاَیه‌تیان ته‌رجومه كرده‌وه بۆ به‌رنامه‌ی سیاسی و په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌یی. ئێستا خه‌ریكین ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه له‌نێوان پێوه‌ندییه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی دا دروستبوون لاببه‌ین، له‌داهاتوودا بۆ ده‌نگده‌ران سه‌ركه‌وتنی ئه‌م بزووتنه‌وه ئیسلامیانه باشتر ده‌رده‌كه‌وێت له چاره‌سه‌ركردنی خه‌مه بنه‌رِه‌تییه‌كانی هاوولاَتیان، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌كان توانییان سه‌ربكه‌ون، ئه‌وا ره‌سیدێك له‌كاری پراگماتیكی بۆ خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ به‌رده‌وامێتی له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان، به‌ڵام باشتره ده‌رفه‌تی كێبركێ بدرێت به‌پارته بچووكه‌كانی تر تا له رِێگای دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیه‌وه دیمه‌نی سیاسی له قۆناغه‌كانی داهاتوودا شه‌فافتر بێت، چونكه زۆر له‌و بزووتنه‌وه ئیسلامیانه‌ی هاتوونه‌ته بواری سیاسه‌ته‌وه هیچ ئه‌زموونێكی سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیان نییه، ئاشكرایه كه ئه‌زموون به‌كاركردن دروست ده‌بێت.
· تا ئێستاش دیموكراتیه‌ت له ولاَتانی ئیسلامی‌دا به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌مه، به‌هۆی بژارده‌ی سه‌ربازی یا سیاسی وڵاته‌كه‌وه كه برِوایان به پرۆسه‌ی دیموكراتی نییه، ئێوه چۆن رووبه‌رِووی ئه‌و به‌ربه‌ستانه ده‌بنه‌وه تا ره‌زامه‌ندی گشتی و ته‌وافوقی نیشتمانی به‌ده‌ستبهێنن؟
- هه‌ڵوێسته‌كانمان له‌پرۆتۆكۆله‌كه‌ی مافی گه‌لانه‌وه بۆ دیموكراتیكردن و حوكمرِانی باش و رِێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین، له‌وێوه هه‌ڵوێستی سیاسیمان له‌به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ده‌وربه‌رمان وه‌رده‌گرین، كه دوایه‌مینیان كوده‌تاكه‌ی ولاَتی مالی بوو كه به توندی ئیدانه‌مان كرد، رِاسته ئێستا بارودۆخ به گشتی گۆرِدراوه‌و جیهان گوندێكی بچووكه، به‌لاَم گوندێكی یاخییه‌و كه‌س ناتوانێت چاره‌نووسی كۆنترۆڵ بكات، چونكه گه‌لان پێگه‌یشتوون و هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئومێده‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن.
· له‌و دواییه‌دا باستان له‌گۆرِینی په‌یكه‌ربه‌ندی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كردووه، تا له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخانه‌كانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی خۆتان بگونجێنن؟ ئه‌و بنه‌مایانه چین كه‌له‌سه‌ر ده‌وه‌ستنه‌وه؟
- به‌رنامه‌یه‌كی چه‌ند خاڵیمان له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی مه‌كه‌دا ساڵی 2005 راگه‌یاند كه بوو به‌نه‌خشه رِێگای دواتری كاره‌كانمان، ئه‌ویش چاكسازی ناوخۆیی رێكخراوه‌كه‌یه، چه‌ندین پسپۆرِمان بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و چاكسازییانه میوانداری كرد، كه پێشنیاره‌كانیان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراو خرایه ره‌شنووسی ئه‌و برِیارانه‌وه كه دواتریش به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له‌جیبۆتی.
· لوتكه‌ی داهاتووتان بۆ رِێكخراویی ئیسلامی كه‌ی ساز ده‌كرێت؟
- كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌ردوو مانگی ئۆكتۆبه‌رو نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی داهاتووداو له‌دوای ئه‌م گۆرِانكارییانه‌ی كه له‌جیهانی ئیسلامی رِوویانداوه‌و رِووده‌ده‌ن، لوتكه‌كه ببه‌سترێت، به‌تایبه‌تی له‌م كاتانه‌دا كه ئیسلامیه‌كان دوا به دوای وه‌رچه‌رخانێكی دیموكراتی هاتوونه‌ته سه‌ر شانۆی سیاسی و به‌ده‌ركه‌وتون، بۆیه زۆر پێویسته باری ئێستای جیهانی ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێكترو سیستماتیكی تر باسی لێوه‌بكرێت و دابرِێژرێته‌وه. له‌و باوه‌رِه‌دام چاكسازییه‌كانی كه‌له رێكخراوه‌كه‌ماندا رامانگه‌یاندووه به‌تایبه‌تی دروستكردنی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هاریكاری مرۆیی، ره‌نگدانه‌وه هه‌بێت بۆ دروستكردنی نموونه‌یه‌كی فراوانتری هاوشێوه له‌جیهانی ئیسلامی‌دا، چونكه ئه‌و نموونه‌یه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له‌بواری كاری مرۆیی جیهانیدا چۆته پێشه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكاش سه‌ری رِه‌زامه‌ندیان بۆ له‌قاندووه، چونكه به‌رنامه‌كانی په‌ره‌پێدان و پرۆژه مرۆییه‌كان زۆرترین توێژی كۆمه‌ڵگا پێویستییان پێیه‌تی، كه ئه‌مه هاریكاری زیاتری پێویسته، باشترین نموونه‌ش له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رێكخراوه‌كه‌وه كه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌زه پارساڵ ئه‌نجامدرا، یان له پێناوی ولاَتی سۆماڵ‌دا كه به‌رنامه‌مان بۆ لێدانی كۆمه‌ڵێك بیری ئاوی خاوێن دانا‌و جێبه‌جێشمان كرد، ئێستاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له پێناوی په‌ره‌پێدانی مرۆیی بۆ وڵاتی یه‌مه‌ن به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی ساز ده‌كه‌ین، وێرِای به‌رنامه‌كانی ترمان بۆ یارمه‌تیدانی ولاَتانی پاكستان و ئه‌فغانستان و ئه‌نده‌نووسیا.
له‌سه‌ر ئاستی پرۆژه‌كان هه‌رچی ده‌كه‌ین ده‌كه‌وێته ئه‌ستێڵكی بووژانه‌وه‌ی گه‌لانه‌وه هه‌ر له‌زیادكردنی رِێژه‌ی ئاڵووێری بازرگانییه‌وه كه گه‌یشتۆته سه‌روو 539 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2010، له‌كاتێكدا تا ساڵی 2004 ته‌نیا 205 ملیار دۆلار بووه، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستمان له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌ته ئه‌وروپیه‌كان وه‌رگرتووه، له‌پێناوی به‌رگریكردن له‌كه‌مینه موسڵمانه‌كانی ئه‌وروپا، به‌وه‌ش وامان به باش زانی له‌ده‌رگای ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی ژنێفه‌وه داخڵ بین و توانیمان هه‌ردوو برِیاری نێوده‌وڵه‌تی 16و 18 یان پێ ده‌ربچوێنین، كه ئامانج له ده‌رچواندنی ئه‌و دوو برِیاره پارێزگاریكردنه له هه‌موو لایه‌نگرانی ئاینه‌كانی سه‌ر زه‌وی، به تایبه‌ت له‌دژی ئه‌وانه‌ی شالاَوی فۆبیای ئیسلامبوونیان راگه‌یاندووه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی زۆرمان هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كه‌مینه‌كانی ئاسیا‌و ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكای لاتینی، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی و ئازادی و سه‌روه‌ربوونی یاسا‌و رِێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ.
قه‌باره‌ی خه‌رجی سندوقی په‌ره‌پێدان و هاریكاری رێكخراوه‌كه‌مان له‌ئه‌فریقیا بۆ 5 ملیار دۆلار زیادیكردووه، كه له ساڵی 2011وه بۆ بواره‌كانی ئاسایشی خۆراك و نیشته‌جێبوون و خوێندن سه‌رف كراون تا هاوكوف ببێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژارێتی و په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ت، رِێكخراوه‌كه‌مان كارده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی مه‌زن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی شاری (بۆرسۆدان) له خۆرهه‌لاَتی ئه‌فریقاوه به شاری (داكار)ی پایته‌ختی سه‌نگال له خۆرئاوای ئه‌و كیشوه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش له رِێی رِاكێشانی هێڵێكی ئاسنینه‌وه ئه‌مه گه‌وره‌ترین پرۆژه ده‌رده‌چێت له مێژووی ئه‌و كیشوه‌ره‌داو ئارِاسته‌ی باروگوزه‌رانی ژیان له سه‌رتاپای ئه‌فه‌ریقا ده‌گۆرِێت..
· دیارده‌ی فۆبیای ئیسلامبوون له خۆرئاوا له هه‌ڵكشاندایه چۆن موسڵمانان رِووبه‌رِووی ئه‌و رِق و كینه‌یه ده‌بنه‌وه كه له دژیان سه‌ری هه‌ڵداوه؟
ــ ناتوانم بڵێم ئێمه له ساڵانی رِابردوو هه‌وڵی زۆرمان نه‌خستۆته گه‌رِ بۆ لابردنی ئه‌و دیمه‌نه‌ی به دیارده‌ی فۆبیای ئیسلامبوون ناسراوه، كه به‌هۆیه‌وه ئه‌وانه‌ی رِق و كینه بڵاوده‌كه‌نه‌وه دژ به ئیسلام ده‌ستیان له په‌ره‌پێدانی فۆبیای ئیسلامبوونه به تایبه‌ت هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وروپی ناو په‌رله‌مانه‌كان، به‌داخه‌وه ئه‌مه شاڵاوێكی ده‌قبه‌ستووی كڵێشه‌به‌ندی شێواوی دژ به ئیسلامه، فۆبیای ئیسلامبوون وێنه‌ی كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كانی خۆرئاوای ناشرین كردووه، ئه‌وه‌ی داواكاریمانه له خۆرئاوا ئه‌م شاڵاوی فۆبیای ئیسلامبوونه كوێرانه‌یه له به‌رانبه‌ره‌وه نه‌بێته هۆی رِق و نه‌بێته هۆی تێكدانی كه‌شوهه‌وای ئازادی، به داخه‌وه ئه‌وانه‌ی ئه‌م شاڵاوه‌ی فۆبیای ئیسلامبوونه‌یان رِاگه‌یاند زۆربه‌یان به‌و هۆیه‌وه له ولاَتانی ئه‌وروپی سه‌ركه‌وتنه سه‌ر پایه‌كانی ده‌سه‌لاَت كه ئێستا فۆبیای ئیسلامبوون گه‌یشتووه‌ته قۆناغی سێیه‌مینی، ئه‌و شاڵاوه‌ی به ناوی فۆبیای ئیسلامبوون كه‌سانێكی گه‌یاندۆته بازنه‌ی دروستكردنی برِیارِه‌وه، رِه‌نگه له داهاتوودا زه‌حمه‌ت بێت چاره‌سه‌ری لێكه‌وته سلبیه‌كانی ئه‌م شاڵاوه بكرێت..