هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ گوڵان: كورد مافی خۆیەتی لە پڕچەككردنی سوپای عێراق بترسێت
May 17, 2012
دیمانەی تایبەت
هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق یه‌كێكه له‌و وه‌زیره سه‌ركه‌تووانه‌ی جێگه‌ی ده‌ستی له گێرِانه‌وه‌ی عێراق بۆ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و لابردنی سزاكانی سه‌رعێراق دیاره، زێباری كه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له ساڵی 2004ه‌وه تائێستا پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی لایه ، توانیوویه‌تی به ئاستێكی زۆر به‌رز سه‌رۆكایه‌تی دبلۆماتیه‌تی عێراق بكات و ویرای ئه‌وه‌ی باردۆخی ناوخۆی عێراق به‌رده‌وام ته‌نگژه و ئالۆزی و ناسه‌قامگیری تێدابووه، به‌لاَم وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه توانیوویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یكی زۆر دبلۆماتیانه نوێنه‌رایه‌تی عێراق پیشابدات، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر باردۆخی ئێستای عێراق له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و پێگه‌ی ئێستای عێراق له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، گولاَن سه‌ردانی به‌رێز هۆشیار زیباری له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه عێراق له به‌غدا كرد و كۆمه‌ڵیك پرسیاری رووبه‌رووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرده‌وه و به‌رێزی به‌سوپاسه‌وه وه‌لاَمی پرسیاره‌كانی گولاَنی دایه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌ی به‌ریز هۆشیار زیبارییه له‌گه‌ل گولاَندا:· پێش هه‌ر شتێك پێمان باشه ئه‌وه‌مان بۆ رِوون بكه‌یته‌وه، باری ئێستای عیراق چۆن ده‌بینیت، به تایبه‌تی كه ئێستا پرۆسه‌ی سیاسی عیراق كه‌وتۆته ناو قه‌یرانێكی مه‌ترسیدارو پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی وڵات گرفتیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای به‌غدا بۆ دروست بووه، گرنگه رِاو بۆچوونی به‌رِێزتان وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له‌م باره‌یه‌وه بزانین؟
ــ به شێوه‌یه‌كی گشتی پاش دامه‌زراندنی عیراقی نوێ و دانانی ده‌ستوور له چوارچێوه‌ی رِژێمێكی سیاسی تازه‌دا له ساڵی 2003 وه تا ئێستا، دۆخی عیراق به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، ، چ له وه‌زعی عیراق و چ له دۆخی گشتی هه‌رێم، به رِاستی دۆخه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه رِۆیشتووه، بێگومان سه‌ركردایه‌تی كورد رِۆڵێكی باڵایان هه‌بووه له دامه‌زراندنی لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌م دۆخه‌دا، له لایه‌كی تره‌وه زۆر كێشه كۆتاییان پێ نه‌هاتووه، له‌وانه‌ش كێشه‌ی ده‌ستوور، به واتای ده‌ستوور وه‌ك كتێبێك هێشتا دانه‌دراوه‌ته‌وه‌و دانه‌خراوه، تا ئێستا وه‌ك كێشه‌یه‌ك به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، قه‌یرانێكی سیاسی له‌م دواییه‌دا له عیراقدا دروست بووه چ له نێوان فراكسیۆنه سیاسییه‌كاندا چ له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا، توندوتیژییه‌ك هه‌یه، كه له رِاگه‌یاندنه‌كان و له قسه‌كردنه‌كاندایه‌و هه‌ندێ كێشه‌ش هه‌ن هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، له‌به‌ر ئه‌وه به دید و تێرِوانینی ئێمه، پێویسته هه‌موو سه‌ركردایه‌تیه سیاسییه‌كان هه‌وڵی جیددی تر بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه، به مه‌زه‌نده‌ی ئێمه له‌م قه‌یرانه‌دا هه‌موو جه‌مسه‌رو لایه‌نێك زیانی پێده‌كه‌وێت، ئه‌م شتانه به گفتوگۆ‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و هه‌روه‌ها به پابه‌ند بوون، واته پابه‌ند بوون به‌و رِێكه‌وتنانه‌ی هه‌یه‌و ئه‌وانه‌شی كه ده‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌یه بووه‌ته قه‌یران، رِاسته قه‌یرانه‌كه هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیش هه‌یه، ئه‌مه شتێكی باشه بۆ عیراقی تازه كه كاتێك گرفتێك یان ناكۆكییه‌ك ده‌كه‌وێته‌وه، لایه‌نه‌كان ده‌ست نابه‌ن بۆ چه‌ك و توندوتیژی و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كه یان گرفته‌كه بكه‌ن هه‌ر وه‌ك و ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌هه‌شت مانگ تا نۆ مانگیش دامه‌زراندنی حكومه‌تی عیراق دواكه‌وت و هه‌موو لایه‌ك ده‌ستیان له عیراق شوشت كه چیتر ناتوانێت هیچ بكات، له ده‌رئه‌نجامدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كورد رِۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی، ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستاش به تێرِوانینی من قابیلی چاره‌سه‌ركردنه..
· له دوای رِووخاندنی رِژێمی به‌عسه‌وه، به‌رِێزتان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقن، له ماوه‌ی ده‌سبه‌كاربوونتان وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته توانیوتانه عیراق بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌رِێننه‌وه، باشه گه‌رِانه‌وه‌ی وڵاتێكی په‌راوێز خراوی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی تا چه‌ند ئه‌ركی ئێوه بووه، وێستگه قورسه‌كانی ماوه‌ی ئه‌و نۆ ساڵه‌ی كاركردنی ئێوه چی بوون؟؟؟
ــ زه‌حمه‌تترین و قورسترین كارێك بوو كه عیراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت جارێكی تر بگه‌رِێته‌وه ناو دۆخی سروشتی خۆی چ له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و چ له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌ب و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ئیسلامی، چونكه ئه‌م وڵاته دوورخرابوه‌وه‌و سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، وڵاتێكی سزادراو بوو، گه‌مارۆی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، رِۆڵێكی نه‌بوو له رِێكخراوه‌كانی نێو هه‌رێمیی و نێو ده‌وڵه‌تی و مه‌حكومیش بوو به زیاتر له 70 برِیاری تایبه‌ت له به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌م وڵاته بگه‌رِێته‌وه‌و رِزگار بكرێت له‌م هه‌موو قه‌یرانه، به حه‌قیقه‌ت ئه‌ركێكی ئاسان نه‌بوو، گه‌وره‌ترین ئه‌رك كه‌وته ئه‌ستۆی ئێمه له‌و رِۆژه‌وه‌ی ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌مان وه‌رگرت، كه نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی كوردستانی بووین، ئه‌وه‌مان خسته پێش چاومان كه چۆن عیراق له‌م برِگه‌و ئه‌حكامی به‌ندی حه‌وته‌مه رِزگار بكه‌ین، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ولاَتانی دنیادا، هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێش، ئه‌لحه‌مدولیللا وا ئێستا پاش نزیكه‌ی نۆ ساڵ به‌م كاره‌مان ده‌بینین كه عیراق گه‌رِایه‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و سزاكان له‌سه‌ری هه‌ڵگیران، ئه‌و برِیارانه‌ی كه ماون له ژێر به‌ندی حه‌وته‌من، زۆر كه‌من و پێوه‌ندی به عیراق و كوه‌یته‌وه هه‌یه نه‌ك پێوه‌ندی عیراق و جیهان، به‌وه‌یشه‌وه خه‌ریكین، پێش چه‌ند رِۆژێك شاندێكی باڵای كوه‌یت لێره بوون، نه‌خشه رِێگه‌یه‌كمان داناوه كه چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌ش بكه‌ین، عیراق به هێزێكه‌وه بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی گه‌رِایه‌وه و ئێستا سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بییه، ئه‌وه‌ش پاش به‌ستنی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا، هه‌ربۆیه عیراق رِزگاری بووه له زۆربه‌ی برِیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، كه پێشتر عیراقی پێوه پابه‌ندبوو، وه‌زعی ئابووری ولاَت و وه‌زعی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێ، گرفته‌كانی تر زیاتر سیاسین و ده‌بێت به سیاسیانه چاره‌سه‌ربكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی رِۆڵی عیراق به‌هێزتر بێت پاش چه‌ند رِۆژێكی تر عیراق دیسانه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی 5+1 كه شه‌ش وڵاتی گه‌وره‌ی جیهانن و له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشدان، ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو رِوسیاو چین ویه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا+ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مانه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا ده‌به‌ستن و باس له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كرێت، ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندی رِاسته‌وخۆی به ته‌ناهی و ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه، به‌مه‌ش زیاتر عیراق به‌ره‌و پێش ده‌چێت، بۆیه هه‌تا وه‌زعی سیاسیی نێوخۆیی عیراق و گرفته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌هێزه سه‌ره‌كییه سیاسییه‌كانی ناو عیراق كه‌م ببنه‌وه وه‌زعی عیراق باشتر ده‌بێت، له پێش هه‌موو جیهاندا ئه‌مه گرنگه، بۆیه ئه‌مه‌یه ته‌حه‌ددای هه‌ره سه‌ره‌كی و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و كێشانه‌ی ناوخۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
· ئێوه وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی هه‌میشه له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌وڵتان داوه عیراقی نوێ وه‌ك ئه‌زموونێكی نوێی دیموكراتی پیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بده‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، حكومه‌تی عیراق به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێوه نه‌بوون، هه‌ر له ناو حكومه‌تی عیراقدا جۆرێك له قۆرخكاری بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌بووه، چۆن له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، عیراق هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه ئه‌و وێنانه رِه‌نگ بداته‌وه؟
ــ خۆ هه‌میشه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه رِه‌نگدانه‌وه‌ی خودی وه‌زعی ناوخۆی وڵاته‌كه بووه، چه‌ند وه‌زعی ناوخۆ به‌هێز بووبێت به هه‌مان هێزه‌وه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش به هێز ده‌بێت، به‌ڵام جاری وا هه‌یه پێشكه‌وتنێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه رِه‌نگه كاریگه‌ری بۆ سیاسه‌تی ناوخۆیی هه‌بێت، ده‌ستووری عیراق بوار به هیچ لایه‌ك نادات جارێكی تر تاكرِه‌وی له عیراقدا بكات، رِێگه‌ش نادات هیچ پێكهاته‌یه‌ك به ته‌نیا حوكمی عیراق بكات، سیستمی ده‌ستووری و په‌رله‌مانی و یاسایی مه‌حدودیه‌ت و سنووربه‌ندییان داناوه تا جارێكی دیكه دیكتاتۆریه‌ت له عیراقدا سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه، هه‌ر به‌و قه‌ده‌رو ئاسته‌ی كاری بۆ ده‌كه‌ین له ناو خودی سیستمی عیراقی سیاسی و په‌رله‌مانی و ده‌ستووری كه له سیستمه‌كه‌دا كاری پێ ده‌كه‌ین، هیچ جه‌مسه‌رو لایه‌ك ناتوانێت تاكرِه‌وی بكات له حوكم و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌دا، به‌س ده‌بێت به پێی سیاقاتی ده‌ستووری و په‌رله‌مانی كار بكرێت..
. له عیراقی نوێ‌دا پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه لای به‌رِێزتانه وه‌ك نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئایا ئه‌م پۆسته كه له عیراقی نوێ‌دا درایه كورد بۆ عیراقی نوێ چ مانایه‌كی هه‌یه..؟؟
ــ مانای بنه‌رِه‌تی پاراستنی یه‌كێتی نیشتمانی عیراقه، له عیراقی تازه‌دا فه‌رق و جیاوازی نییه له نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری و مافی هاووڵاتی بوون به نیسبه‌ت هه‌موو هاووڵاتیانی عیراقه‌وه یه‌كسان و وه‌ك یه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه من كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م، نوێنه‌رایه‌تی حزبی خۆم ناكه‌م، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی خۆیشم ناكه‌م، رِاسته سیاسییه‌ن ئه‌وانه منیان ده‌ست نیشان كردووه‌و هه‌ڵیانبژاردوم بۆ ئه‌و پۆسته به‌لاَم من نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو عیراق ده‌كه‌م، ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ش هه‌موو لایه‌ك ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر كوردستان بگرێته‌وه به هه‌مان ئاست عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری و سوننه‌و شیعه‌ش ده‌گرێته‌وه، به‌گشتی مه‌بده‌ئه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌چێت به‌رِێوه، ئه‌م پۆسته وه‌ختی خۆی كه به كورد دراوه، مانای ئه‌وه نییه هه‌میشه هه‌ر به‌كورد ده‌درێت، ئیتر ئه‌مه سوننه‌تی ژیانه ره‌نگه كه‌حكومه‌ت بگۆرِدرێت كه‌سی تر دابنرێت، گۆرِانكاری بێته پێشه‌وه، ته‌بیعه‌تی ژیان وایه به‌ڵام ئێمه له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌لماندومانه كه ئه‌م ئه‌ركه به بێ فه‌رق و جیاوازی به‌رِێوه ببه‌ین.
· زۆر له چاودێران باس له نفووزی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن له نێو پرۆسه‌ی سیاسی عیراقی‌دا به‌رِێزتان به‌و سیفه‌ته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ن پێوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ــ به شێوه‌ی گشتی هه‌مووان ده‌زانن عیراق جارێكی تر نابێته هه‌رِه‌شه بۆ دراوسێكانی، یان شه‌رِیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسێنێت و كێشه‌یان بۆ دروست بكات یان هه‌وڵ بدات ده‌ست وه‌ربداته كاره‌كانی ناو خۆیان، ئه‌م عیراقه به پێی ده‌ستووری تازه ، له‌گه‌ڵ دۆستایه‌تی و برایه‌تییه، له‌گه‌ڵ پێوه‌ندی باش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا ئێستا باشترین پێوه‌ندی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، پێوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، له‌گه‌ڵ كوه‌یت خه‌ریكی باشكردنی پێوه‌ندین، له‌گه‌ڵ ئوردن پێوه‌ندییه‌كان باشن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سووریا پێوه‌ندی باش بوو وێرِای گرفته‌كان، له‌گه‌ڵ سعوودیه باشه، وه‌ك عیراق گرفتمان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك گرفتیان هه‌بێت ئه‌وه بابه‌تێكی تره، ده‌ستێوه‌ردان هه‌یه له كاروباری ناوخۆی عیراق له‌و ولاَتانه‌ی هه‌رێمه‌وه پێشتریش هه‌ر هه‌بووه، هه‌ر كاتێك هه‌ڵوێستی سیاسی یه‌ك بوو بێت به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه كردووه‌و رِێزی زیاتری عیراقیان گرتووه، وه‌ختێك یه‌ك نه‌بووبین به یه‌ك مه‌سیج ئاسانتر ده‌ستیان هه‌بووه له ناو كاروباری ئه‌م ولاَته ته‌ده‌خول بكه‌ن، ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه، له حاڵه‌تی وادا ئاساییه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زۆری دراوسێیه‌كان گرفت دروست بێت، به‌ڵام هه‌موو گرفته‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌چن، ئه‌م گرفتانه هی یه‌ك رِۆژو دوو رِۆژ نین به‌ڵكو چه‌ندین ساڵه كه‌ڵه‌كه بوون، گرفته‌كانی تایبه‌ت به شه‌رِی عیراق و ئێران هێشتا هه‌یه، له‌گه‌ڵ توركیا گرفته‌كانی په‌كه‌كه‌و كێشه‌ی ئاو هه‌یه، له‌گه‌ڵ سووریا گرفتی مێژوویی هه‌یه، له‌گه‌ڵ كوه‌یت به‌هۆی ئه‌حكامی به‌ندی حه‌وت و ئه‌وانه‌وه نه‌مانتوانیوه‌و ئێستا خه‌ریكه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، عیراق دژی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی هه‌رێمی و جیهانییه بۆ‌نێو كاروباری ناو خۆیی.
· خه‌ریكه پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوه‌یت ئاسایی ده‌كرێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی دیاریكردنی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌یشتۆته كوێ و تا چه‌ند ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان ده‌بێته هۆكارێك بۆ ده‌رچوونی عیراق له ژێر به‌ندی حه‌وته‌مدا؟
ــ له كۆی حه‌فتا برِیار ته‌نیا سێ تا چوار برِیارێك ماونه‌ته‌وه ئه‌وانه‌یش پێوه‌ندییان به وه‌زعی عیراق و كوه‌یت هه‌یه‌و ئه‌وانه‌یش به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌چن، مه‌سه‌له‌ی سنوور‌و ئه‌و شتانه ده‌ست نیشان كراون له برِیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له ژێر به‌ندی حه‌وته‌من له‌به‌ر ئه‌وه عیراق ناتوانێت ده‌سكاری ئه‌و برِیارانه بكات، سنووری وشكانیی دیاری كراوه‌و كۆتایی پێ هاتووه به‌ڵام له سنووری ده‌ریاوانی عیراق گرفتی هه‌یه، چونكه ته‌نیا ده‌ریچه‌ی ئاوی عیراق بۆ كه‌نداو مه‌مه‌رِی خۆر عه‌بده‌ڵلایه، ته‌نیا به‌و رِێگه‌یه عیراق ده‌توانێت بگاته ئاو و ده‌ریا پێش ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه عیراق كێشه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ كوه‌یت ئه‌مجاره ئه‌و كێشه‌یه‌مان چاره‌سه‌ركرد، پێویسته كارگێرِییه‌كی هاوبه‌ش له ناو كوه‌یت دامه‌زرێنین بۆ رِێكخستنی هاتوچۆی ده‌ریاوانی مه‌ده‌نی، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن بوو بۆ عیراق كه هه‌تا پێش 29ی مانگی نیسان ئه‌وه بوونی نه‌بوو، ئه‌و مافه‌یان به ئێمه نه‌ئه‌دا، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتنه قه‌ناعه‌ت و برِیاری هاوبه‌ش، یه‌ك دوو كێشه‌ی بچووك ماونه‌ته‌وه، چه‌ندین به‌دیلگیراوی كوه‌یتی هه‌بوون كه سه‌دام بزری كردبوون، هه‌روه‌ها ئه‌رشیفی كوه‌یتی هه‌بووه كه وه‌ختی حوكمی سه‌دام دیار نین، به‌رده‌وام به شوێن ئاسه‌واری ئه‌و كوه‌ێتیانه‌ی بزركراون ده‌گه‌رِێین تا هه‌ر شتێك پێوه‌ندی به‌وان و ئه‌رشیفه‌كه‌شیانه‌وه هه‌بێت بیاندۆزینه‌وه، چونكه ئێمه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كمان له شاردنه‌وه‌یدا نییه، له لایه‌كی تره‌وه تا ئێستاش%5ی فرۆشتنی نه‌وتی عیراق ده‌چێته ده‌روازه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شه‌رِی داگیركردنی كوه‌یت كه‌له لایه‌ن رِژێمی پێشوو ئه‌نجام درابوو، پارساڵ عیراق چوار ملیار دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بوو دایه‌وه به ولاَتی كوه‌یت ، ئه‌مساڵیش رێژه‌كه زیاتره، خه‌ریكه ئه‌و حساباته‌ش قه‌پات بكه‌ین كه تا ئێستا عیراق 35 ملیاردۆلاری داوه‌ته‌وه به كوه‌یت،وه‌ك سزا بۆ ئه‌و كاره‌ی رِژێمی پێشوو له دژی ئه‌و ولاَته كردویه‌تی، هێشتا 17 ملیاردۆلار ماوه‌ته‌وه، له ئه‌ستۆی عیراقدایه كه بیدات، ئێستا رِه‌ئیه‌ك هه‌یه كه له شێوه‌ی به‌رهه‌مهێناندا له عیراق سه‌رف بكرێت و تا ئێستاش نه‌گه‌یشتوینه‌ته برِیاری كۆتایی بۆ ئه‌وه، به‌لاَم له هه‌وڵداین و به لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه تا چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه‌و كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌مان واژۆ كردووه، هه‌روه‌ها مه‌حزه‌ری هاریكاری و تێگه‌یشتنمان واژۆ كردووه، هه‌روه‌ها رِێكه‌وتننامه‌ی رِێكخستنی ده‌ریاوانی مه‌ده‌نی له خۆر عه‌بدڵڵا ئه‌ویشمان چه‌سپاندووه، دوای ئه‌وه چه‌سپاندنی مه‌بده‌ئی ئیداره‌ی هاوبه‌ش ئه‌وه‌ش واژۆ كراوه له‌به‌ر ئه‌وه كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌رن كوه‌یتیش ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه، حكومه‌تی عیراقیش ئاماده‌یی و رِه‌زامه‌ندی ده‌ربرِیوه دوو باڵیۆزخانه بكاته‌وه له عیراقدا بۆ كوه‌یت یه‌كێكیان له هه‌ولێرو ئه‌وی تریش له به‌سره.
· له ماوه‌كانی پێشوودا لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له عیراق به‌سترا ئه‌مه‌ش مانای وایه ده‌بێت عیراق رِۆڵی كاریگه‌ری هه‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی سووریا ئایا عیراق چۆن سه‌یری بارودۆخی ئێستای ناو سوریا ده‌كات ئه‌گه‌ر رِژێمی ئه‌سه‌د لابچێت، چۆن ده‌توانێت هاریكار بێت له دروست كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌و رِژێمه‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته حوكم ده‌كات؟
ــ عیراق هه‌ڵوێستی هه‌یه له به‌رانبه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ی له سوریادایه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كوشتنی خه‌ڵكی راپه‌ریووی ئه‌و ولاَته‌دا نه‌بووه‌و ناشبێت، كه خه‌ڵكانی بێگوناهی زۆر بوونه‌ته قوربانی، عیراق له‌گه‌ڵ ئازادی گه‌لی سوریادایه‌و رِێز له برِیاری ئه‌و گه‌له ده‌گرێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كه هاوسنووره به گه‌لی عیراقه‌وه، ئێمه دژی ئه‌و توند‌و تیژییه‌ین كه دژ به‌و گه‌له ئه‌نجام ده‌درێت، پێویسته ئه‌و گه‌له خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی برِیارێكی گرنگمان ده‌رباره‌ی سووریا ده‌رباز كرد ئه‌ویش پاڵپشتی كردن له ده‌سپێشخه‌ری كوفی عه‌نان كه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی له كۆمكاری عه‌ره‌بیش كه له شه‌ش خاڵ پێكهاتووه، لووتكه‌ی به‌غدا پشتگیری له‌و پلانه‌كرد پێش ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش برِیاری له‌سه‌ر ده‌ربچوێنرێت، ئێستاش هه‌ر هه‌مان شته‌و هه‌موو لایه‌ك پشتگیری لێ ده‌كه‌ن كه ده‌بێت ئه‌و توندوتیژییه رِابگیرێت و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو شاره‌كانی سووریاوه دابه‌ش ببن و زه‌مانه‌ت بكه‌ن ته‌قه نه‌مێنێت و هێزه‌كانی چه‌كداری بكشێنه‌وه له شاره‌كان، هاریكاری مرۆیی بۆ خه‌ڵكه‌كه بچێت و رِێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێت، پاشان ده‌ست به پرۆسه‌ی سیاسی بكرێت به دیالۆگی سیاسی له نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆندا ئه‌وه‌ش له ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئێمه پشتگیری له‌م پلانه ده‌كه‌ین..
· له ماوه‌كانی دواییدا هه‌ندێك گرژی له نێوان پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدا دروست بوون، ئێستا ئه‌و گرژییانه خاو بوونه‌ته‌وه؟؟ ئه‌و هۆكارانه چی بوون كه وای كردبوو ئه‌و گرژییانه دروست بكات؟
ــ گرژییه‌كه به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ناوخۆییه‌وه‌یه، ته‌بیعی پێوه‌ندی نێوان وڵاتان جیایه له پێوه‌ندی نێوان فراكسیۆن و حزبه‌كان، واته هه‌ر ولاَتێك سه‌روه‌رێتی و رِێزی خۆی هه‌یه، نابێت وڵاتێكی تر خۆی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ت بكاته حه‌كه‌م و له‌سه‌ر به‌رِێوه‌چوونی كاروباری ولاَته‌كه‌ت ده‌ستێوه‌ردان بكات، رِا بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ حوكم بكات ئه‌مه رِێبازێكی نێوده‌وڵه‌تی و یاساییه له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ختێك به‌رپرسانی توركیا باس له وه‌زعی ناوخۆی عیراق ده‌كه‌ن، ئه‌مه گرژی دروست ده‌كات، عێراقیش رِه‌تی ده‌داته‌وه‌و بانگی باڵیۆزیان ده‌كات و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و توركیا له رِووی بازرگانی و ئابووری له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه، له‌م رِووه‌وه توركیا گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی عیراقه.
· ئێستا زیاتر له بیست باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه تا چه‌ند كردنه‌وه‌ی ئه‌و قونسڵیانه گرنگن بۆ عیراق به گشتی؟
ـ ئه‌مانه زۆر گرنگن، رِه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌م قونسڵخانانه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه به كۆی ده‌نگی ئه‌وان برِیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن نه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقی، له‌به‌ر ئه‌وه حكومه‌ت هانده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قونسڵیاتانه له هه‌رێم و شاره‌كانی تریش هه‌بێت، له به‌سره‌و كه‌ربه‌لا و موسڵیش هه‌ن، كردنه‌وه‌یان شتێكی گرنگه..
* به‌رِێزتان وه‌ك یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانی عیراق چۆن ته‌ماشای سوپای عیراق ده‌كه‌یت كه به بونیادنانه‌وه‌ی خۆی خه‌ریكه‌و برِیاریش وایه له ساڵی 2014 كۆمه‌ڵێك فرِۆكه‌ی ئێف شازده بكرِێتن، كورد تا ئێستاش ترسی له خۆپرِچه‌ككردنی سوپای عیراقه، ئه‌م ترسه‌ی له‌به‌ر چییه؟
ــ كورد حه‌قێتی بترسێت له خۆپرِ چه‌ك كردنی سوپا چونكه له مێژوودا ئه‌زموونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر عیراق به‌هێز بێت و كورد رِۆڵ و رِای خۆی هه‌بێت مه‌ترسی نییه، ئه‌گه‌ر كورد به‌شدار نه‌بێت له برِیاره ئه‌منی و سیاسییه‌كان ئه‌و كاته مه‌ترسی ده‌بێت به‌ڵام به ته‌ئكید عیراق له هه‌وڵدایه هێزه‌كانی خۆی پته‌وتر بكات، ئه‌و سوپایه‌ی پێشوو هیچی نه‌مابوو ، له سفره‌وه ده‌ست به دروستكردنه‌وه‌ی كرایه‌وه، ده‌بێت كوردیش به‌شدار بێت، ماده‌م شه‌ریكایه‌تی نیشتمانی وه‌ك پرۆسه‌یه‌كه‌و ئه‌میش تێیدا به‌شداره.