بیرمەندی سۆدانی خالید تیجانی نوور بۆ گوڵان: راپەڕینەكانی بەهاری عارەبی لە ڕاپەڕین و هەڵچوونەوە نزیكتربوون، پێویستە دیموكراتیەت بگۆڕدرێت بۆ پیادەكردنی سیاسەت و كەلتووری كۆمەڵگەیی
April 26, 2012
دیمانەی تایبەت
ئەسما حوسەینی ئەم دیمانەیەی بۆ گوڵان ئەنجام داوەئەزموونی بزووتنەوەی ئیسلامی سۆدانی و بارودۆخی ئەو بزووتنەوەیە لە سەروەختانی جڵەوگرتنە دەستی دەسەڵاتیاندا وەك یەكەمین فەرمانداری ئیسلامی لە وڵاتێكی عارەبیدا، جێی ڕابوون و لێتوێژینەوەیە، ئەم بزاڤە بەر لە گەیشتنی بە فەرمانڕەوایی بە هەموو پێوەرەكانەوە بزاڤێكی ئومێدبەخش بووە؛ بە تایبەتی بەو هەموو كادرەی كە لە هەموو بوارەكاندا تێزوپرۆژەو شارەزاییەكانی خۆیان ئامادە كردبوون، بۆیە ئومێدێكی مژدەبەخش بوون بۆ سۆدانییەكان، بەڵام ئێستا لە نێوان هەنگاوە بەراییەكان و ئومێدەكاندا كەلێن و دووراییەكی فراوان كەوتۆتەوە.پێداچوونەوەی ئیسلامیەكان بۆ ئەزموونەكەیان لە حوكمداریدا، ئەمیش پنتێكەو پێویستی بە ڕابوونە، كە هێندە ئەو ڕەخنانە قووڵ و ڕاستگۆیانە دەدركێندرێت هەموو نەنگی و عەیب و عاری ئەزموونەكانی تری لە خراپیدا تێپەڕاندووە، پرسیارەكە لێرەدایە ئایا ئەم بیرەوەری نووسین و ڕەخنانە لە ناو ڕیزەكانی ئیسلامییەكان كە خۆیان لە خۆیانی دەگرن پێداچوونەوەیە بۆ چاكسازی یان ڕاگەیاندنە بۆ كۆتایی ڕێگەكە..لەم وتووێژەدا ئەو پرسیارەو زۆرانی تریش لەسەر ئەزموونی بزووتنەوەی ئیسلامی سۆدان و باروگوزەرانی سۆدان دەوروژێنین، هەروەها سەبارەت بە شۆڕشەكانی جیهانی عارەبی پرسیار لە بیرمەندو نووسەری ناسراوی سۆدانی دكتۆر خالید تیجانی سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئیلاف دەكەین، كە یەكێكە لە عاقڵمەندە دیارەكانی ناو بزووتنەوەی ئیسلامی سۆدانی.·بۆچی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی سۆدانی شكستخواردوو بوون له‌وه‌دا كه به پێی رِێكه‌وتننامه‌یه‌ك مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه؟
ــــ هۆكاری رِاسته‌قینه‌ی نه‌گه‌یشتن به رِێكه‌وتنێك له نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی سۆدان ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی باشووری سۆدان ده‌یه‌وێت نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت به‌ڵكه له‌سه‌ر هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بگاته چاره‌سه‌رێك، واته ده‌یه‌وێت ناكۆكی له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئابی سه‌رسنووری جێی كێشه‌له‌سه‌ر؛ یه‌كلایی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و پێنج خاڵه‌ش كه جیاوازی له‌سه‌ر دروست بوون، له كاتێكدا حكومه‌تی سۆدانی ته‌نیا چاوی له چاره‌سه‌ركردن و رِێكه‌وتنه له‌سه‌ر بابه‌ته نه‌وتییه‌كه، له هه‌موو باره‌كاندا ئه‌م كێشانه گرێبه‌ندن به هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه به تایبه‌تی پابه‌ندن به ولاَتی ێینه‌وه كه وه‌به‌رهێنێكی سه‌ره‌كی بواری نه‌وته له سۆداندا و یه‌كه‌مین سوودوه‌رگره له به‌رده‌وامیدانی به ده‌رهێنانی نه‌وت
* به‌رِێزتان له نزیكه‌وه ئاگاداری شۆرِشه‌كانی جیهانی عاره‌بین، چۆن چۆنی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن؟؟
ــ گرنگترین شت تێیدا گوزارشته له توێژی گه‌نجان و وه‌چه‌ی تازه‌ی هاوولاَتیانی عاره‌بی كه چیدیكه له ژێر سایه‌ی سته‌مكاری ده‌وڵه‌تانی جیهانی عاره‌بی ناتوانن بژین ئه‌گه‌ر وه‌چه‌كانی پێشوو توانیبێتیان له‌گه‌ڵ رژێمه سه‌ركوتكاره‌كان خۆبگونجێنن و گه‌رچی به جۆره‌ها رێگه‌ی تره‌وه به‌ره‌نگاریشیان ده‌بوونه‌وه به‌لاَم وه‌چه‌كانی ئێستا توانایان هه‌یه دیواری بێده‌نگی بشكێنن و رووبه‌رِووی بارودۆخی سته‌مكاری ببنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش له ئامرِازه‌كانی ته‌كنیكی سه‌رده‌م بۆ به‌یه‌كگه‌یشتن سوودمه‌ندبوون.
*تا چ رِاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین ئه‌م شۆرِشانه له هه‌موو رِوویه‌كه‌وه كامڵ بوون؟
ـــ شۆرِش له پێناسینی كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسی و ئابووریدا مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌زنتره‌و به‌ته‌واوی تا ئێستا وه‌دینه‌هاتووه، چونكه ئه‌وانه‌ی شۆرِشیان به‌رپاكردووه گه‌نجانن ته‌نیا له لابردنی سته‌مه‌كه سه‌ركه‌وتن، به‌لاَم وه‌دیهێنانی هه‌ق، مه‌سه‌له‌یه‌كی تره، پێوه‌ندی هه‌یه به وه‌رچه‌رخانه‌وه، كه دوورتره مه‌سه‌له‌ی گۆرِینی سیاسیی، شۆرِش به ته‌نیا بریتی نییه له نه‌هێشتنی ره‌مزو كه‌سایه‌تییه‌كانی رِژێمێك، چونكه ئه‌و سیستمانه به ته‌نیا كه‌سانێكی دیاریكراو گوزارشتیان لێ نه‌ده‌كرد به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی پێكداپژاویان پێكهێنابوو، بۆیه ده‌زگاو كه‌سانی تر توانییان هه‌ڵسورِاوانی رِاسته‌قینه‌ی شۆرِش بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌ی فه‌رمانرِه‌وایه‌تی، چونكه وه‌چه‌ی نوێ بێ ئه‌زموون بوون له گۆرِینی واقیعدا..
·مه‌به‌ستته بڵێی رِژێمه‌كانیان گه‌مارۆدا بێ ئه‌وه‌ی گۆرِانكاری چاوه‌رِوانكراو بهێننه دی؟
ــ لابردن و گه‌مارۆدانی ره‌مزه‌كانی پێشووی رِژێمێك به‌س نییه بۆ سه‌ركه‌وتنی شۆرِش، چونكه پرۆسه‌ی گۆرِین و په‌ره‌پێدان له جیهانی عاره‌بیدا وابه‌سته‌یه به گۆرِینی كه‌لتووری رۆشنگه‌رییه‌وه، پێویسته دیموكراتیه‌ت بگۆرِدرێت بۆ پراكتیكێكی پیاده‌كراوی رِۆژانی سیاسی و كه‌لتووری ناو كۆمه‌ڵگه واته ژێرخانێكی رِه‌گداكوتاو بچێنرێت بۆ پیاده‌كردنی دیموكراتییه‌ت، نه‌ك ته‌نیا له سیاسه‌تدا به‌ڵكو له هه‌موو ئاسته‌كاندا چ له ناو خێزان یان له ناو خوێندن، ئه‌مه كاروانێكی دوور‌و درێژه تا ده‌گه‌یته سیستمێكی دیموكراتیكی رِاسته‌قینه، چیدی دیكتاتۆر ناتوانێت له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا درێژه به حوكمی خۆی بدات له ولاَته‌كانماندا..
·هه‌ن وا لێی ده‌رِوانن كه ئه‌وه‌ی رِوویداوه هه‌ڵچوونن نه‌ك شۆرِش؟
ــ سه‌ره‌تا وایه، رِاپه‌رِینێكی خێرا‌و هه‌ڵچوونن، مێژوو دواتر برِیار ده‌دات ئایا ده‌بنه شۆرِش یان نا، هه‌موو شۆرِشه‌كانی دنیا ساڵانێكی ویستووه، تا سیستمی كۆن لاچووه‌و سیستمی نوێ هاتۆته پێشه‌وه، له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا سیستمه نوێیه‌كه هیچی وای له‌وه‌ی پێشوو جیاواز نه‌بووه به‌لاَم شۆرِش به وه‌رچه‌رخانی ئیجابیانه‌ی كه له ولاَته‌كه‌دا دروستی ده‌كات ده‌بێته شۆرِش، ئه‌و شۆرِشه‌ی ره‌مزه‌كانی رِژێمی وه‌لاخست له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ده‌توانێت بچێته قۆناغی دواتر‌و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وهه‌ری له ناو كۆمه‌ڵگه وه‌دیبێنێت له‌سه‌ر ئاستی به‌ها باڵاكانی بۆی رِاپه‌رِیون كه بریتین له به‌هاكانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و شه‌فافیه‌ت و یه‌كسانی و پێشكه‌وتنی زانستی و ئابووری كه ساڵانێكیان ده‌وێت بۆ وه‌دیهاتن، دواتر ده‌توانرێت حوكم بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌وه شۆرِش بووه یان ته‌نیا توورِبوونێكی ساته‌وه‌ختی، پێویسته ئه‌م حاڵه‌ته له رِه‌گه‌وه بارودۆخێك بگۆرِێت به‌ره‌و داموده‌زگاییكردن و باری سه‌قامگیركردن و پیاده‌كردنی دیموكراتیه‌تی دروست كه تێیدا به‌هاكانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و ده‌ساوده‌ست كردنی ده‌سه‌لاَت و رِێزگرتنی رِای به‌رانبه‌ری تێدا فه‌راهه‌م بێت..
·شۆرِشه‌كانی جیهانی عاره‌بی ئه‌م ساتمانه‌ی ئێستای تێده‌په‌رِێنێت كه سه‌رسمی پێ داوه؟
ـــ ئه‌م گرفتانه به‌شێكه له سروشتی هه‌موو وه‌رچه‌رخان و شۆرِشێكی مه‌زن له دنیاداو كاتی پێویسته، حاڵه‌تێكه له دیالۆگ و شه‌نگه‌بێژی، ئێستا كێبه‌ركێ له ئارادایه بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی بنه‌ماكانی سیستمێكی نوێ كه بێگومان به برِیارێك دروست ناكرێت به‌ڵكو به هۆی پاڵنه‌ره كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانی هێزه‌هه‌مه‌چه‌شنه سیاسیه‌كان و ده‌سته‌بژێره‌كانه‌وه دروست ده‌بێت، به‌لاَم ئێمه له ولاَتانی عاره‌بیدا به ده‌ست حاڵه‌تی تریشه‌وه ده‌ناڵێنین، ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان بۆ ساڵانێكی دورودرێژ فه‌رمانرِه‌وا بوون و كاریان كردۆته سه‌ر هه‌موو باڵه‌كانی ده‌سه‌لاَت، كه‌واته ئه‌و ده‌سه‌لاَته به ته‌نیا له سه‌رۆكدا كۆنه‌بۆته‌وه به‌ڵكو ره‌گه‌كانی به‌ره‌و ناو هه‌موو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت رِۆچووه‌و به‌رژوه‌ندی و پابه‌ندبوونیان به رِژێمی پێشوو هه‌بوون، بۆیه وه‌لاوه‌نانی سه‌رۆك و زه‌عیم به‌ته‌نیا به‌س نییه له‌كاتێكدا پاشماوه‌كانی ئه‌و رِژێمه ماونه‌ته‌وه‌و رۆڵی خۆیان ده‌بینن بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی پێشوویان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م وه‌رچه‌رخانه‌كه‌دا بۆیه پێویسته شۆرِشگێرِان پشوو درێژتر بن و وانه‌زانن گۆرِانكاری له شه‌وورِۆژێكدا دێته دی، له‌وه‌ش تێبگه‌ن هه‌موو ئه‌نجامه‌كه بریتی نییه له داگاییكردنی سه‌ران و رِه‌مزه‌كانی رِژێم، به‌ڵكو بریتییه له هاندانی كۆمه‌ڵ بۆ گۆرِینی كه‌لتوورو رِه‌فتاره‌كانی خۆی تا به به‌رهه‌مترو پرِكاراتر بێت، پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌و وه‌رچه‌رخان به تاك وه‌دینایه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵ هاوكاری و هاوبه‌شی یه‌كتر نه‌كه‌ن له سه‌رخستنی شۆرِشه‌كه‌دا، له‌وه‌ش بگه‌ن كه مه‌سیجه‌كانیان نابێت به ته‌نیا ئارِاسته‌ی سه‌رانی فه‌رمانرِه‌وا ئه‌و گۆرِینه‌ی له سه‌ری هه‌رِه‌مه‌وه یان به پێی برِیاره‌كانی حكومه‌ت ده‌كرێت، گۆرِینێكی رِووكه‌ش و كاتیی ده‌رده‌چێت، به‌لاَم ئه‌وه‌ی له گه‌له‌وه هه‌ڵبقوڵێت ده‌توانێت ده‌سكه‌وته‌كانی شۆرِش بپارێزێت..
ــ ئایا شۆرِشه‌كه هه‌موو ناوچه‌كانی تری ولاَتانی عاره‌بی ده‌گرێته‌وه یان له هه‌ندێ ولاَت و ناوچه‌ی دنیادا له‌مپه‌رِی ده‌خرێته پێش؟؟
· وڵاتانی عاره‌بی ته‌نیا دوورگه‌ی دابرِاوی جیهان بوون كه له‌و جۆره رِژێمه سته‌مكارانه كۆنترۆڵیان كربوو، له‌وان بترازێت هه‌موو سیستمه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كانی تری دنیا جۆرێك له په‌ره‌پێدان و چاكسازییان به خۆیانه‌وه بینیوه، هه‌ولیش دراوه وه‌ڵامی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌یان بده‌نه‌وه تا له رِووی دیموكراتی و كرانه‌وه‌وه باشتربن به‌ڵام ناوچه‌ی عاره‌بی تاقانه ناوچه‌ی جیهانه كه به‌م شێوازه كلاسیكیه‌ته‌ی سیستمی خۆفه‌رزێنه‌وه ماوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ولاَتانی ئه‌فریقایی وه‌رچه‌خانی دیموكراتییان به خۆیانه‌وه بینیوه به بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به شۆرِش بێت ئه‌و ولاَتانه‌ی شۆرِش هێشتا نه‌یانگه‌یشتۆتێ ئه‌وانه پێویسته په‌ند وه‌ربگرن له‌مه‌ی رِوویداوه‌و خێرا وه‌لاَمی داخوازییه‌كانی گۆرِانكاریی بده‌نه‌وه كه بوونه‌ته حه‌تمه‌یه‌تێك چ به شۆرِش یان بێ شۆرِش وه‌دیدێن، ئه‌و سیستمانه‌ی له‌م په‌یامه ده‌گات و هه‌وڵ بۆ ده‌سه‌به‌ركردنی پرۆسه‌ی چاكسازی بدات له شه‌پۆلی شۆرِشی رزگاریخوازیی كه‌نارده‌كه‌وێت و ئه‌و ئازار‌و خوێنرِشتنه‌ش له كۆڵ گه‌له‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌و هه‌مان سیناریۆی ولاَتانی تری تێدا رِووناداته‌وه، سه‌رانی عاقڵ ده‌توانن گه‌لانی خۆیان له‌م تێچوونه به‌رزو زه‌حمه‌تیه وه‌لا بنێن و رِاسته‌وخۆ به‌ره‌و پرۆسه‌ی چاكسازی هه‌نگاویان توند بكه‌نه‌وه.
· له شوێنێك نووسیوته كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سۆدانی كه‌رِژێمی ئێستا به ناوییه‌وه فه‌رمانرِه‌وایه‌تی ده‌كات له قه‌یراندایه.. بۆچی؟؟
· قه‌یرانه‌كه‌یان له‌و كاته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه‌رِێزیان له‌و سوێنده‌ی خۆیان نه‌گرت به‌وه‌ی رِێز له سیستمی دیموكراتی بنێن دواتر چوونه ناو قوولاَیی قه‌یرانه‌كه‌وه به هۆی ئاڵۆزی گرفته‌كانی سۆدانه‌وه ئه‌مه‌ش به‌ره‌و چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی تری راپێچا هه‌ر له پێشێل كاری به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه تا سرِینه‌وه‌ی ئه‌وانی تر‌و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له باشوور‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی تیره‌گه‌رێتی و دواجار دابه‌شكردنی ولاَته‌كه‌و له هه‌مووی خراپتر ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م كوده‌تایه‌ی بزاڤی ئیسلامیه‌كان نه‌یتوانی ئیسلامیه‌كان یه‌ك بخات له ناو خۆیاندا نه‌یتوانی یه‌كێتی خاكی ولاَت بپارێزێت واته خۆیان بوونه قوربانی كوده‌تاكه‌ی خۆیان له‌به‌ر ململانێ كردنیان له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت خۆیان په‌رت په‌رت بوون و ولاَتیشیان هه‌لا هه‌لا كرد‌و زۆر كاره‌ساتی تریشیان خوڵقاند..
ـــ ئه‌و په‌نده چییه كه ئیسلامیه‌كانی سۆدان ده‌یخه‌نه رِوو بۆ هاوشێوه‌كانیان له جیهانی عاره‌بی ئه‌وانه‌ی تازه دێنه سه‌ر كورسی ده‌سه‌لاَت؟؟
· په‌نده‌كه ئه‌وه‌یه ئارامگرتن له‌سه‌ر گه‌مه‌كانی دیكتاتۆریه‌ت باشتره له كوده‌تاكردن له‌سه‌ری، له تونس و میسر بزووته‌نه‌وه ئیسلامیه‌كان ئارامگرتووبوون له به‌رانبه‌ر ئه‌و سه‌ركوتكارییه‌ی دوچاری ده‌بوونه‌وه كه زۆر له‌وه‌ی به‌سه‌ر ئیسلامیه‌كانی سۆدان هات زیاتریش بوو، په‌ندی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سۆدانی پێویسته هۆشیار بێت به‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی له ناویدا ده‌ژی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سۆدانی له‌م رِووه‌وه نه‌زان و نه‌فام بوون له به‌رانبه‌ر سرووشتی پێكهاته‌ی گه‌لی سۆدانیدا كه به پێچه‌وانه‌وه زه‌ره‌روزیانی زیاتری له‌و گه‌له دا
· سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كانی ئێستای سۆدان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناهه‌موارییه‌ی رِوویداوه هیچ رِه‌خنه‌و رِه‌خنه له خۆگرتنێكیان تێدا دروست نه‌بووه، ئه‌گه‌ر شتی وا هه‌یه ئایا ته‌نیا بیرورِا ده‌ربرِینه یان له لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه گوێبیستی ئه‌و رِه‌خنه‌و سكالاَیانه ده‌بن؟
· حكومه‌تی سۆدانی هه‌رده‌م له چاوه‌رِێی مانگرتن و شۆرِشدایه كه له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌كانیه‌وه له دژی به‌رپا بكرێت، به‌لاَم چاوه‌رِێی ئه‌وه نه‌بووه له ناو ماڵی خۆیه‌وه ئاگره‌كه هه‌ڵبگیرسێت ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حاڵه‌تی بێزاربوون له ناو خودی ئیسلامیه‌كان خۆشیانه‌وه..
ـــ بۆچی بێزاربوون له ناوخۆی ئیسلامیه‌كان خۆیانه‌وه؟؟
· سه‌ره‌تا له‌و شتانه‌ی رِوویانده‌دا هه‌مووان بێده‌نگ بوون، زۆربه‌شیان ده‌ستیان له رِوودانیدا هه‌بوو، له‌و برِوایه‌وه كه كوده‌تا رێگه‌یه‌كه بۆ باشتر بوونی دۆخی سۆدان، كاتێك به هه‌وڵی ئیسلامیه‌كان كوده‌تا سه‌ری گرت سه‌رۆكایه‌تی بزووته‌نه‌وه‌كه هات و بزووتنه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و برِیاری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رِێكخراوه‌كانی دا، دواتر توێژێكی تازه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست دامه‌زراند، هه‌موو ده‌سه‌لاَتی به میرات بۆ مایه‌وه‌و قۆرخی كرد بۆ كه‌سانێك و ئه‌وانه‌ی تری كرده ته‌ماشاچی و بێده‌نگی كردن ، ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی سۆدانی به ته‌نیا گوناهی ئه‌م هه‌ڵه مێژوویانه ناخاته‌وه ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كان ئه‌و رِژێمه كه‌وتۆته به‌ر بارِه‌شێك له دوای ئه‌م شۆرِشانه‌ی جیهانی عاره‌بییه‌وه، هه‌ڵگیرسانی شۆرِش له‌و وڵاته‌دا ئه‌گه‌رێكی چاوه‌رِوانكراوه، هه‌ر له ناو ئیسلامیه‌كان خۆیانه‌وه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گوشارخستنه سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه له پێناوی چاكسازی كردن‌دا، له‌و دواییانه‌دا كاتێك شۆرِشه‌كانی میسر‌و سۆدان هه‌ڵگیرسان، هه‌ر له‌ناو حزبی موئته‌مه‌ری نیشتمانیه‌وه كۆمه‌ڵێك گه‌نج رِووبه‌رِووی سه‌رۆك به‌شیر بوونه‌وه و ئه‌ویش پێی رِاگه‌یاندن كه بۆ جارێكی تر خۆی هه‌ڵنابژێرێته‌وه‌و له‌دژی گه‌نده‌ڵی ده‌جه‌نگێت و حكومه‌تێك له گه‌نجان داده‌مه‌زرێنێت .
· ئه‌و به‌ڵێنانه هاتنه دی؟؟
· نه‌خێر دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك تێپه‌رِی به‌سه‌ر هه‌ردوو شۆرِشی تونسی و میسریدا ده‌سه‌لاَتی چینی فه‌رمانرِه‌وا هه‌ستی به‌وه كرد كه شۆرِش له سۆدان رِوونادات بۆیه به‌ڵێنه‌كانی خۆی نه‌هێنایه دی، حكومه‌تێكی نامۆی سه‌یری له سه‌د كه‌سێك دامه‌زراند له هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بیست ساڵه جڵه‌وی حوكمیان به ده‌سته‌وه‌یه، جه‌نگیش له دژی گه‌نده‌ڵی به‌رپا نه‌كرا، ئیسلامیه‌كان له رِێی بیره‌وه‌رییه‌كانیانه‌وه گوزارشت له هه‌ڵه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، یه‌كه‌مین بیره‌وه‌ری له ساڵی 1993 بڵاوكرایه‌وه كه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵێتی ده‌دوێت واته دوای تێپه‌رِینی چوار ساڵ به‌سه‌ر شۆرِشدا به‌لاَم ئه‌و بیره‌وه‌رییه له‌ناوبراو دواتر له ساڵی 1995 دانه‌یه‌كی تر بڵاوكرایه‌وه‌و ئه‌ویش له ناوبرا تا ساڵی 1999 بیره‌وه‌رییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی كه دكتۆر حه‌سه‌ن تورابی رِووخاند ده‌ركه‌وت كه به بیره‌وه‌ریی ده‌یه‌مین ناسراوه.
· ئه‌و بیره‌وه‌رییانه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه‌سانی تر لاببه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت؟؟
· ئه‌و كۆمه‌ڵه بیره‌وه‌رییانه گوزارشتن له كۆمه‌ڵه ته‌وژمێك و بیر‌و رِای هه‌مه‌چه‌شنه له ناو خودی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سۆدانییه‌وه، كه ئێستا داموده‌زگای بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه كه بیر‌و رِای لێوه ده‌رببرِدرێت، هیچ بوونێكی كرداره‌كی راسته‌قینه بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی نه‌ماوه‌ته‌وه چونكه هه‌موویان له گیرفانی ده‌سه‌لاَتدان و كلیله‌كانیش لای خۆیانه..
ـــ به رِای تۆ بایه‌خی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه چین؟
· له‌م كاته‌دا بایه‌خه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه رِژێم پشتی به‌ستووه به چه‌تری ره‌وایه‌تیبوونی ئیسلامیی وه‌ك تاقانه نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌ی، بۆیه هه‌ر ته‌وژمه‌كانی ناو خودی بزووتنه‌وه‌كه رِه‌خنه له باری وێستایان ده‌گرن و داوای چاكسازی و گۆرِانكاری لێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌رییانه دینامیكیه‌تی نوێی خوڵقاندووه‌و لووبی و گرووپه‌كانی فشاری لێوه دروست بوون بۆ گۆرِانكاریی.
· ئایا ده‌كرێت له رِژێمی سۆدانیه‌وه چاكسازیی بكرێت وه‌ك چۆن بیرخه‌ره‌وه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ری ده‌دوێن؟
· له‌م بیره‌وه‌رییانه‌دا دوو ته‌وژم به‌دی ده‌كه‌ین یه‌كه‌میان برِوای وایه له توانادایه باری ئێستا چاك بكرێته‌وه‌و دووه‌میشیان پێی وایه كاته‌كه به‌سه‌رچووه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌و پێویسته بارێكی سیاسی تازه بێته ئاراوه، نه‌ك چاكسازی له ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا ، ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه هێشتا كات به ده‌سته‌وه‌یه تا له ناو رِژێمه‌كه‌وه له دژی گه‌نده‌ڵێتی كار بكرێت له‌و برِوایه‌دان ده‌رفه‌تێك به رِژێم بده‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌وانی تر نایانه‌وێت كاتی زیاتر به فیرِۆ بچێت.
· تۆ به لای كامیاندا دایده‌شكێنیته‌وه؟
*پێم وایه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به هه‌موو واتایه‌كه‌وه گه‌یشتۆته رِێگه‌یه‌كی داخراوی ئه‌وتۆ له كۆتاییدا هیچی پێ نه‌ماوه پێشكه‌شی بكات و ناشتوانێت چاكسازی ئه‌نجام بدات چونكه بووه‌ته هۆی دابه‌شبوونی ولاَته‌كه‌و باروگوزه‌رانێكی ئابووری سه‌خت و جه‌نگی زۆری به به‌رهه‌م هانیوه..
ـــ واته چاكسازی ئه‌و بزووتنه‌وه ئیسلامیه به هیچ شێوه‌یه‌ك شیمانه ناكرێت؟
*ئیسلامیه‌كان هه‌ر ده‌رفه‌تێكی له پێشیان بوو له ده‌ستیان داوه به‌و بێده‌نگیه‌ی كه له‌سه‌ر بارودۆخه‌كان هه‌یانبوو هه‌روه‌هائێستا زیاتر پێویستمان به رِزگاركردنی سۆدانه نه‌ك رِزگاربوونی بزووتنه‌وه‌ی ئینقاز، پێویسته بچنه‌وه ناو چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی فراوانه‌وه نه‌ك بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌لاَتی خۆیان به‌ڵكو بۆ دروست كردنی رِژێمێكی فره‌یی دیموكراتی رِاسته‌قینن له ناو سۆدان و سۆدانیه‌كانیش سه‌رپشك بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنی سیستمی سیاسی و دامه‌زراندنی داموده‌زگای دیموكراتی رِاسته‌قینه وه‌ك هیوایه‌ك بۆ سه‌رله‌نوێ یه‌كخستنه‌وه‌ی ولاَت. بۆ رِوودانی ئه‌مه‌ش تێرِوانینی فكریی قوڵمان ده‌وێت دوای ئه‌وه‌ی حوكمی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م ولاَته‌ی هه‌لا هه‌لا كرد به تایبه‌تیش به میتۆد‌و رێگای بیركردنه‌وه‌ی تورابی له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، بۆیه ئه‌م چاره‌نووسه یه‌خه‌ی سۆدانی گرت.
ـــ واته دابرِانی باشووری سۆدان ئامانجێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو له رِۆژانی كۆتایی خۆیاندا؟
*نه‌خێر چونكه له رِووی تیۆرییه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بزووتنه‌وه‌یه‌كی بانگێشه‌كار بوو به‌رپرس بوو له بلاَوكردنه‌وه‌ی ئیسلامه‌تی تا ئه‌و كاته‌ی به‌ربه‌سته‌كانی دانا له به‌رژه‌وه‌ندیشی نه‌بوو ولاَته‌كه ئاوها به‌ش به‌ش بكات بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وێرِای هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ی له مه‌یدانه‌كه‌دا هیچ پاشخانێكی ده‌ره‌كی نه‌بوو به‌و شێوه‌یه چینی فه‌رمانرِه‌وا به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه‌وتنه دانوستاندن له‌گه‌ڵ بزاڤی میللی و سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵیان رِێكخستن تا خۆیان به‌سه‌ر كورسی حوكمه‌وه بمێننه‌وه، دواتر هه‌وڵیاندا باشوور بۆ بزاڤی میللی جێبهێڵن، ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌ش رِووبدات هه‌ر لایه‌ك بۆ خۆی به جودا هه‌رێمی خۆی حوكم بكات، نه‌یانزانی به‌م ئاكامه ده‌گه‌ن واته گره‌وێكی هه‌ڵه‌یان كرد، گه‌رچی برِیاری جیابوونه‌وه موغامه‌ره‌یه‌ك بوو، له پێناوی پاراستنی ده‌سه‌لاَته‌كه‌یاندا، بۆیه قوربانییان به یه‌كێتی خاك و نه‌ته‌وه‌دا، ئێستاش مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌لاَت زامن نییه..
ـ به رِای تۆ ده‌وڵه‌تی سۆدانی باكوور په‌رت و دابه‌شبوونی تری تێدا رِوو ده‌دات؟
* به دڵنیایی چاوه‌رِوانی دابه‌شبوونی ترین ئه‌گه‌ر هه‌مان عه‌قڵیه‌ت كه له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سه‌لاَتدا باشووری جودا كرده‌وه بمێنن..