هاكان ئۆزئۆغلو: كێشه‌ى سه‌ره‌كى له‌توركیا كێشه‌ى كورده، ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكرێت هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان كورد و ده‌وڵه‌ت بوونى نابێت
August 23, 2011
دیمانەی تایبەت
هاكان ئۆزئۆغلو پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره، بروانامه‌ی دكتۆرای له زانكۆی ئۆهایۆ سته‌یت به‌ده‌ست هێناوه, پسپۆر و شاره‌زایه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد و چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجام داوه به‌تایبه‌تی له سه‌ر میلله‌تی كورد له سه‌رده‌می ئیپراتۆریه‌تی عوسمانی و له‌م باره‌یه‌وه خاوه‌ن كتێبی (Kurdish Notables and the Ottoman State) ئامانجی سه‌ره‌كی ئۆزئۆغلو له‌م پرۆژه‌یه‌دا بریتی بوو له ده‌ستنیشانكردنی چۆنیه‌تی دروست بوون و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی. ئێستاش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه سه‌باره‌ت به رۆڵی كۆماری توركیای مۆدێرن له ململانێی هێز و كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست به گشتی له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م. دوایین كتێبی(Islamic Empire) باس له ململانێی نێوان ئیسلامی و سێكوله‌ره‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌مالیسته‌كان بۆ كارتێكردنی ئۆپۆزسیۆن و به رۆژئاواكردنی .دواى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى مانگى رابردوو ، هه‌تا ئێستا كێشه‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌ویش كێشه‌ى بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتى chp و bdp ، دوێنى chpكۆتایى به بایكۆتكردنه‌كه هێناو ئه‌ندامه‌كانى سوێندى یاسایان خوارد، به‌لاَم هه‌تا ئێشتا ئه‌ندامانى bdp، له‌سه‌ر بایكۆتى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان به‌رده‌وامن ، ئایا بۆچى BDP بایكۆتكردنه‌كه‌ى نه‌شكاندووه؟
به‌رای من پارتی BDP ده‌یه‌وێ ئه‌وه بۆ لایه‌نگرانی بسه‌لمێنێ " من هه‌م له سیسته‌می په‌رله‌مانتاری توركیا كارده‌كه‌م و هه‌میش له پارتی CHP زیاتر جه‌خت له AKP ده‌كه‌م" و ئامانجێكی تریش ئه‌وه‌یه كه سه‌رنجی ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه رابكێشێ و جه‌خت له پارتی AKP بكات. به‌رای من و به‌شێوه‌یه‌كی تر پارتی BDP هه‌وڵ ده‌دات به‌و ژماره نوێنه‌ره سنورداره‌ی تا بتوانێ سه‌رنجی زۆرترین لایه‌ن و ده‌وڵه‌ت بۆخۆی بكێشێ.
ئه‌گه‌ر BDP به‌شدارى په‌رله‌مان نه‌كات، ئایا تاچه‌ند مه‌ترسى ئه‌وه دێته ئاراوه كه ناسه‌قامگیرى له ناوچه‌كانى باشورى رۆژهه‌لاَتى توركیا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، له‌مه‌ش خراپتر حكومه‌تى توركیا ناچار بێت بارى نائاسایى له‌و ناوچه‌یه رابگه‌یه‌نێته‌وه؟
بێگومان مه‌ترسیێكی به‌و شێوه‌یه له‌ئارادایه به‌لاَم من ئومێده‌وارم AKP په‌ندی له رووداوه‌كانی پێشوو وه‌رگرتبێ و ئه‌مجاره زیاتر به ژیرانه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ. چونكه راگه‌یاندنی باری نائاسایی نابێته چاره‌سه‌ر بۆ هیچ كێشه‌یه‌ك.
توركیا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌و ئارامى و سه‌قامگیرى و ئابوریه‌كى گه‌شه‌سه‌ندوو هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت ، پێویسته كێشه‌ى كورد به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكات، ئایا تاچه‌ند توركیا مه‌به‌ستێتى كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكات، به‌بىَ ئه‌وه‌ى PKK بكاته بیانوو بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه گرنگه؟
سه‌ره‌تا پێویسته دان به‌وه بنێین كه كێشه‌ی كورد به‌هۆی پ.ك.ك وه دروست نه‌بوه به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه پ.ك.ك له ئه‌نجامی كێشه‌ی كورده‌وه هاتۆته كایه‌وه. هه‌ر بۆیه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پ.ك.ك ش. هه‌ردوو لایه‌نی كورد و تورك به شێوه‌یه‌كی خۆشگوزه‌رانتر ده‌ژین له توركیایه‌ك كه كێشه‌ی كوردی به رێ و شوێنی دیموكراتی چاره‌سه‌ركردبێ.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى هه‌رێمى كوردستان، له‌دوایین دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى میللیه‌ت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته حكومه‌تى توركیا واقیعیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ PKK بكات، ئه‌مه‌ش واته راسته‌وخۆ وتوێژ له‌گه‌ڵ PKK بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئایا تاچه‌ند چاوه‌رێده‌كرێت حكومه‌تى توركیا ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵبگرێت؟
ئێره زۆر ئاڵۆزه, چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد سه‌ره‌رای پ.ك.ك زۆر زه‌حمه‌ته. من پێم وایه ئه‌مه شتێكی مه‌حاڵه كه ده‌وڵه‌ت راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پ.ك.ك ووتووێژ بكات دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌ها ساڵه به دوژمنی خۆی له‌قه‌ڵه‌می داوه. به‌لاَم ده‌كرێ ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی نا راسته‌وخۆ بكرێت. لێره‌شدا ئه‌و بیرۆكه‌یه زاڵ ده‌بێ كه پ.ك.ك ده‌ڵێ " من خه‌بات ده‌گێرم و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ یه‌كێكی تر بێ " واته ره‌ت كردنه‌وه‌ی گشت رێگه‌چاره‌یه‌كی به‌بێ پ.ك.ك وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك و له‌سه‌روو ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك په‌رده له‌سه‌ر چاومان هه‌یه و ماوه‌ی بینینمان سنوردار ده‌كه‌ن. و نازانین له‌دوای ئه‌مانه‌وه چ گروپ و لایه‌نێكی سوودمه‌ند هه‌یه. واته له‌م بارودۆخه دیار نیه كێ برای كێیه به‌راستی. هه‌ربۆیه‌ش ناتوانین به‌شێوه‌یه‌كی وورد و روون بدوێین. به‌كورتی توركیا ئاماده نیه ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵبگرێت.
ئێستا له‌ناو توركیاش هه‌ندێك له رۆشنبیران و رۆشنبیران پێیان وایه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد پێویستى به هه‌نگاوى واقیعى و پبراكتیكیانه هه‌یه، سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه‌ش ئه‌و رۆشنبیرانه پێیان وایه، ئه‌گه‌ر په‌په‌كه تیرۆریستن چۆن لێبوردنیان بۆ ده‌رده‌كرێت و تیكه‌لاَوى كۆمه‌ڵگه ده‌كرێنه‌و، ئه‌گه‌ر رێكخراوێكى سیاسین پێویسته وتوێژیان له‌گه‌ڵدا بكرێت،ئایا تاچه‌ند ئه‌م بۆچوونه تازانه ده‌بنه سه‌ره‌تا بۆ كردنه‌وه‌ى گرێكوێره‌كان؟
ئه‌مانه زۆر نوێ نین و به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسم كرد چۆن ده‌توانن ئه‌مه بكه‌ن. چۆن ده‌توانن به‌ره‌نگاری به‌رهه‌ڵستی ببنه‌وه ؟ سه‌ره‌تا پێویسته تێنی كۆمه‌ڵگه دابمركێندرێته‌وه, لێره‌شدا به‌رپرسیارێتی هه‌ره‌گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی BDP و AKP . پێویسته زۆر به باشتی سوودی لێبوردنێكی به‌م جۆره‌یان بۆ بخرێته‌به‌رچاو تا بتوانرێ ئه‌مه ئه‌نجام بدرێ. توركیا زۆر به خێرایی ده‌گۆرێ. هه‌ندێ تابوی كۆن ده‌روخێ , به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه هه‌نگاوێكی زۆر هه‌ڵگیراوه. به‌لاَم كۆمه‌ڵێ پرسیاری زۆریش هه‌ن كه وه‌لاَمیان نازانین. بۆ نمونه ئایا AKP ده‌توانێ ئاماده‌باشی خۆی پیشان بدات بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نێك ئه‌گه‌ر یارمه‌تیده‌ربێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره؟ ئایا پ.ك.ك له ناوخۆیدا كێشه‌ی ده‌سهه‌لاَتی هه‌یه ؟ ئایا ده‌وانێ واز له تێگه‌یشتنی " ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانی من جێبه‌جێ نه‌كرێ ئه‌وا گشت پرده‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌پچرێنم" بێنێ ؟ ئایا پارت و لایه‌نی سێهه‌م هه‌ن كه سوودمه‌ندن له‌م شه‌ره ؟ ئایا چۆن ده‌توانین ئه‌مانه بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی بازنه؟ ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه به‌دوای وه‌لاَمیان ده‌گه‌رێین.
هه‌نگاوى گرنگ له به‌رده‌م حكومه‌تى توركیا نوسینه‌وه‌ى ده‌ستووره، ئایا تاچه‌ند له‌م هه‌نگاوه سه‌ركه‌توو ده‌بێت، ئایا ده‌ستوورى تازه چ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ى ئێستا ده‌بێت؟
به‌بێ به‌یه‌كگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه هه‌ر ده‌ستورێك دابمه‌زرێ ئه‌وا ته‌مه‌نی له ده‌ستوری دامه‌زراوی 12 ی ئه‌یلول درێژتر نابێ. ئه‌گه‌ر AKP له‌وبروایه‌دابێ كه ده‌توانێ به ته‌نیا ده‌ستور دروست بكات و چاوه‌روانیه‌كانی ئه‌و %50 ی كه ده‌نگی پێنه‌داوه پشتگوێ بخات ئه‌وا نه ئێستا و نه له داهاتوو سه‌ركه‌وتوو نابێ. پێم وایه له ده‌ستووری نوێشدا هیچ گۆرانكاریه‌كی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به بنچینه‌ی یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌ت نابێ. گۆران زیاتر له بواری فراوانتر كردن و گه‌شه‌پێدانی ئازادی تاكه‌كه‌س ده‌بێ. واته سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كه‌س ده‌بێته بنچینه‌ی ده‌ستوری نوێ, نه‌ك سه‌ربه‌خۆییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاین یان ئێتنیك.