لەساڵیادی ریفراندۆم ئاھێک بۆ شەھیدی جوانەمەرگ سالار خسرۆ شێخ زادە ...... ((شاکار خسرۆ شێخ زادە))

لەساڵیادی ریفراندۆم  ئاھێک بۆ شەھیدی جوانەمەرگ سالار خسرۆ شێخ زادە        ......              ((شاکار خسرۆ شێخ زادە))
شەھید سالار خسرۆ شێخ زادە لە ساڵی ۱۹۹٦ لە ئاوەرەیی لەئێران لە دایک بووە و لە ساڵی ۲۰۰۳دەستی بەخوێندن کردووە، ێمە لەساڵی ۱۹۸۷ئاوارەی ئێران بوون تا۱۹۹۸باوکییشی بەھۆی حزبایەتی ساڵی ۱۹۹۷لە ئێران گیرا تاساڵی ۲۰۰۱ھەر بۆیە نەیانتوانی دوای راپەڕین بگەڕێنەوە کوردستان، سالار دوای بەتەمەنە جیاوەزاکانیدا تێ پەڕی و بوو بەئەندام لە ناو پارتیدا، سەرۆک مسعود بارزانیی کردبوو بەئاوێنەی دڵی و زۆر حەزی بەوە بووکە پشگیری بکرێت و سەربکەوێت، ئەو ھەمیشە سەرکەوتنەکانی دەکردە ئامانج، سالار لەقۆناغی کۆتایی خوێندن دا بوو و ژیانی ھاوسەری پێک نەھێنابوو، ھەرلەیەکەم ڕۆژی داعش پەرەی سەند لەگەڵ پێشمەرگە خۆبەخشانە قوتابخانەی جێھێشت و چووە ناو رێزی پێشمەرگەو دەستی دا بەتفەنگەکەی شان بەشانی پێشمەرگە خاباتی کردو سنگی کردە قەڵغان شەھیدسالار لەپێشەوەی جەبھە بەدڵێکی فراوانەوە ھەستێکی نەتەوایەتیەوە بێ فەرق و جیاوازی خۆی بەپێشمەرگە ناساند و بەخۆبەخشی لە باشیک و زوماڕ و شنگال و چیای زەردک و سحێلا ھتد... لەھەموو ھێرشەکاندا بەشدار بوشەھید سالار ھەستێکی نەتەوەیی کوردایەتی ھەبوو ھەمیشە حەزی بە پاراستنی خاکی وڵات دەکرد و یەکێک بوو لەو کەسانەی زۆرتیرین کاتی بەخوێندنەوەی کتێب بەڕێ دەکردو زۆرحەزی بەخوێندن و خوێندنەوە بوو، زۆربەی ڕۆمانەکانی دەخوێندەوە ئاواتی ئەوە بووکە ڕۆژێک لەڕۆژان ببێت بە پێشمەرگەو بەڕسمی ببێتەدیفاعکاری خاک و وڵات، چونکە نیشتیمانی لە پێش ھەموو شتێک دانا بوو، شەھید سالار لە ڕیفراندۆم دڵسۆزانە کاری دەکردو ھەموو خەون و خۆزگەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بوو، بەڕوێکی خۆشەوە لەگەڵ ھەمووکەسێک دا ھاوڕێ و دڵسۆز و بەوەفابوو، کەسێک بوو کەھیچ کەس گلەیی ئەوەی لێ نەبوو کەدلی کەسێکی شکاند بێت یان ئازاری کەسێکی دابێت شەھید سالار بەڕاستی کەسێک بوو لەدڵی زۆرینەی خەڵکی جێگای خۆی کردبووەو ھەر لە دڵیاندا وەک ئاسەوارێکی زێرین دەمێنێتەوەو لەیاد دەمێنێ، مخابن شەھید سالار ئاواتی بینینی سەربەخۆی کوردستان بوو بەڵام بەداخەوە ھیچێک لەئاواتەکانی نەھاتنە دی، نەبوو بە پێشمەرگەو نەسەربەخۆیی نیشتیمانی بینی، بەڕووخسارێکی پڕ لە خەندەوە لە ڕۆژێکی تاریکدا لە ۱۷-۷-۲۰۱۹بەکارەساتێکی ناوەختی دڵتەزێن( لەرووباردا خنکا) ماڵ ئاوایی یەکجاری لەدونیاو ھاورێ و خزم کەس و کاری کرد.
Top